به‌ناوبانگترین ماچی دونیا
ئه‌م وێنه‌یه له چركه‌ساتی كۆتاییهاتنی جه‌نگی جیهانی دووهه‌مدا گیراوه، له ١٤ مانگی هه‌شتی ساڵی ١٩٤٥دا. ئه‌و ماچه‌یه كه كۆتایی جه‌نگ راده‌گه‌یه‌نێت. هه‌موو ساڵێك له‌و شوێنه‌دا خه‌ڵك كۆده‌بێته‌وه بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و ماچه و یادكردنه‌وه‌ی كۆتایی جه‌نگه‌كه.
وێنه‌كه له گۆره‌پانی تایم له شاری نیویۆرك گیراوه وێنه‌گره‌كه‌ش ناوی ئه‌لفرێد ئایزنستاده و خه‌ڵكی ئه‌مریكایه، Alfred Eisenstaedt. وێنه‌كه‌ش ناوی J Day in Times Square. ئه‌م وێنه‌یه یه‌كێكه له وێنه هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، یه‌كێكه له‌و وێنه ئیكۆنیانهی سه‌ده‌ی بیسته‌می وه‌ك سه‌ده‌ی جه‌نگ، پێده‌ناسرێته‌وه. ماچكردن وه‌ك سه‌ره‌تای ژیانی دوای جه‌نگ بابه‌تی سه‌ره‌كیی وێنه‌كه‌یه، سه‌ره‌تایه‌كی نوێ و سه‌رده‌مێكی جیاواز كه به ماچێك ده‌سپێده‌كات دوای یه‌كێك له گه‌وره‌ترین وێرانه‌كانی مێژووی مرۆڤ. به‌بۆچونی من بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ هه‌موو شتێك حه‌ڵاله، هیچ شتێك هێنده‌ی جه‌نگ كرده‌یه‌كی نائه‌خلاقیی و وێرانكه‌ر نییه.
به‌سه‌رهاتی ئه‌م وێنه‌یه‌م بۆ یه‌كه‌مجار له هاوڕێی ئازیز و وێنه‌گه‌ری ناسك كاك فایه‌ق حه‌مه ساڵح ییست، سوپاسی ده‌كه‌م.
مەریوان وریا قانع