Home / مێژووى ئاینەکان / ئاینى مەسیحى / مێژووی لیبرالیزمی نوێ لە عیسای مەسیحەوە دەست پێدەکات ‌

مێژووی لیبرالیزمی نوێ لە عیسای مەسیحەوە دەست پێدەکات ‌

مێژووی لیبرالیزمی نوێ لە عیسای مەسیحەوە دەست پێدەکات ‌

1487581327993

دوتن لشم
لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
بەشی یەکەم
ڕاگوزەرییەک بە کتێبی (سەرەتایەک بۆ لانکەی لیبرالیزمی نوێ، بە مۆدێلکردنی ئابوری لە عیساوە تا فۆکۆ)
ئەم كتێبە، شوێن پێی ڕەوتی گەشەپێدانی پێناسە، چوارچێوە و میتۆدەكانی ئابوری هەڵدەگرێت، لە جۆن ستیوارت میلەوە تا گاری بیكر. «سەرچاوە» چۆنیەتی كۆتكردنی مرۆڤەكان لەژێر نیری ئابوری بارگاوی بە بازاڕی لیبراڵی نوێ دەگێڕێتەوە، كە مرۆڤەكان بەو بوونەوەرانە دەبینێت كە هەر بابەتێك لە ناویدا ويستYك دەخوڵقێنێت، كە هەرگیز تێربوونی نییە. ئەو كتێبە هۆشداری ئەوە دەدات، كە هەوڵ بۆ بەدیهێنانی ئەو خواستە ئێجگار تێرنەبووانە، بەرپرسە لە بەردەم سەرهەڵدانی ئابوری گەشەکردنی تەوەردا.
تێڕوانینی خۆرئاوا بە گشتی، ژیانی مرۆڤایەتی وەكو نەخشەیەك لەبەرچاوگرتووە كە لە كەشوهەوای سێ ڕەهەندی ئابوری و سیاسەت و فەلسەفەدا گەشەکردنی دەکات. ئەم ڕۆژانە، هەروەك ڕۆژانی ڕابردو، ئەو نەریتە كۆڵەكەكانی لە ئاتنی سەردەمی كلاسیكدا دەچەقێنێت، كە ژیانی هەموان بەختەوەرانە و خۆبەسییانەی سیاسەت و هەڵبژاردنی ژیانی گۆشەگیری فەلسەفە لە زێدەبایی و زیاد لە پێویست پەروەردە دەكران، كە زادەی ئابوری بوو. ئابوری گیرخواردو لە چوارچێوەی تایبەتی ماڵەوە، بە یەكجاری لە چوارچێوەی گشتی جیاببووەوە، كە سیاسەت زەوتیی كردبوو. كتێبی «سەرچاوەی لیبرالیزمی نوێ»، بە مۆدیلكردنی ئابوری لە عیساوە تا فۆكۆ، بە شوێن هەڵگرتنی ئەو كۆمەڵە لە مانایەدا لكاون، كە بە چەمكی «ئۆیكۆنۆمیا» (وتەی یۆنانییە كۆنەكان)، مێژووی شوناسی زمان بەرەوپێش دەبات. ئەو كتێبە بە دانانی چەمكی ئابوری بە تەوەر، چیرۆكێك لە مێژووی خۆرئاوامان بە گوێدا دەدات، كە پێشتر كەمتر وتراوە. ئەو كتێبە بۆ پێشخستنی چیرۆكی گێڕانەوە، مێژووی ئێستا ئاوەژودەکاتەوە؛ كتێبەكە بەڵگەدێنێتەوە كە سەرهەڵدانی «پرسوڕای نهێنییەك هەموو شتێكی خوڵقاندووە، كە لە ئەزەلەوە لە دڵی خوادا پەنهان ببوو» (نامەیەك بۆ ئەفسسیان). ڕۆڵی چارەنوسساز لە پانتایی مەسیحیەتی یۆنانی زمانی سەردەمی كۆن، دواتر لەو مێژووەدا دەبینێت. هەم ئەو كتێبە تایبەتكراوە بە سەرلەنوێ خوێندنەوەی هەمان بەشی پشتگوێخراوە لە مێژوو، هەڵبەتە ئەركی كتێبەكە تایبەت نابێت بە پڕكردنەوەی ئەو كەلێنەی كە لە مێژووی هزری ئابوری دا، لێكۆڵینەوەی فەلسەفی و تیۆری سیاسی بوونی هەیە. میتۆدی توێژینەوەی سەرچاوەی لیبرالیزمی نوێ نەسەب لە ڕەگەزناسی وەردەگرێت و بە بەكارهێنانی ئەو میتۆدە، ڕوونی دەكاتەوە، ناسینەوەی دووبارەی نهێنییە ئابورییەكان / پرسوڕا لە سەردەمی سەرەتای مەسیحییەتەوە، كاریگەری بەرچاوی لە تێگەیشتنی ڕەخنەی ئابوری لیبرالیزمی نوێ و هەڵبەتە زاڵبوون بە سەریدا هەبووە.
سەرچاوەی لیبرالیزمی نوێ بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، شوێن ڕەوتی سەرهەڵدانی ئابوری دەكەوێت، لە چوارچێوەی تایبەتی جێبەجێكردنی كاری ئێستای ماڵەوە لە سەردەمی كۆنەوە تا پانتایی گشتی كڵێسای مەسیحی. گواستنەوەی ئابوری لە چوارچێوەی تایبەتی بۆ چوارچێوەی گشتی، بە هاوتەریبی گۆڕانكارییەكی دیكە بوو: لە پرسوڕای ماڵەوە تا پرسوڕای نهێنییەكانی خوایی. سەرچاوەی لیبرالیزمی نوێ بە  گێڕانەوەی دوروودرێژی مێژووی ئابوری، جیلوەی گەورەیی خوا لە سەردەمی پێش لە ئاو هەڵكێشانی ئیمپراتۆر كۆنستانتین، ئەو بابەتە ئاشكرا دەكات، كە چۆن لە سەردەمی نێوان شورای نیقیە (325ی زایینی) تا شورای كاڵسدۆن (451ی زایینی) ئابوری / پرسوڕای مەسیحی لەجیاتی جێبەجێكردن و ئاشكرابوونی ڕۆڵی خوا بۆ ڕزگاركردنی مرۆڤ، تێی گەیشتوون و نەخشەی كێشراوە. سەرچاوەی لیبرالیزمی  نوێ بە لێكۆڵینەوە و شرۆڤە و داكۆكیكارییەكان، ئامۆژگاری و تاریفكردنی، كتێب و نامەكان، هەروەها بیروڕانامە و دەقی ڕەسمی كڵێسا دەردەبڕێت، كە چۆن ئەو مۆدیلە تازانەی ئابوری، پەیوەندی ئابوری لەگەڵ ئابوری دەوردراو بە چوارچێوەی تایبەتی ماڵەوەبوو، بە یەكجاری لە چوارچێوەی گشتی ئابوری چوبووەدەر، كە ساسییەت خستبوویە ژێر ڕكێفی خۆیەوە.
سیاسەت و فەلسەفەی پەرێشانكردووە. پێكهاتنی شێوەی پەیوەندییەكانی ئابوری لەگەڵ سیاسەت و فەلسەفە لە سەدەكانی داهاتو ئەو بابەتە ئاشكرا دەكات، چۆن ئەو شێوەیە ڕیزپەڕە سەریكێشاوەتە دەركەوتە دەگمەنەكان، كە بە گشتی بە سەرهەڵدانی سەردەمی نوێی دەزانن. دتوانین لەناو ئەو دەركەوتانە، ئاماژە بە بابەتەكانی خوارەوە بكەین: ڕوانینێكی پێشكەوتوو بۆ مێژوو، هەناوی سیاسی، جیایی ئابوری لە تیۆلۆژی، گۆڕانی سیاسەت بۆ كەنیزەكی ئابوری، كۆچكردنی ئایدیالی ئازادی لە قەڵەمڕەوی سیاسەت بۆ قەڵەمڕەوی ئابوری، ئالودەبوونی ژیانی فەلسەفی بە ئابوری، پێناسە كردنی دۆخی ئابوری وەك بارودۆخێكی ڕێزپەڕ سەبارەت بە یاسا و پەیدابوونی كۆمەڵگە (مەسیحی)، كە گەشەکردنی ئابوریی، دوائامانجی سەرەكیییەتی.
دیاردەی گەشەکردنی ئابوری ئەوە دەردەبڕێت كە ناسینەوەی جارێكی دیكەی سەرچاوەی لیبرالیزمی نوێ لە ئەندێشەی كڵێسادا، دەتوانێت چەقۆی ڕەخنەمان لە ڕەخنەگرتنی كارەساتی لیبراڵیزمی نوێ بڕەرتر بكات. ئەو كارە لەبەر خاتری ڕۆڵێكی بنچینەییە كە لە ماوەی سەدەیەكی ڕابردودا، دراوەتەپاڵ دەركەوتنی گەشەکردنی کردنی ئابوری، وەك تاكە پێوەری سیاتدانانی ئابوری و كۆمەڵایەتی. لە سەرەتادا وەستانی گەشەکردنیكردنی ئابوری لە سەردەمی «داوەستانی گەورە» وایكرد سیاسەت دانانی ئابوری لیبراڵیزمی كلاسیك تایبەتمەندی كینزی بەخۆوە بگرێت. سیاسەتەكانی مۆڵەت پێدانی كینزی لە 1980 جێگەی خۆیان دا بە سیاسەتەكانی لیبراڵی نوێ، كە بۆخۆی سەریكێشایە «داوەستانی گەورە»وە. هەروەك سندوقی نێودەوڵەتی دراو بەم دواییە دانی پێداناوە، توانای لیبراڵی نوێ بۆ خوڵقاندنی گەشەکردنی ئابوری، وڕێنەو گەورەكراوە. هەرچۆنێك بێت وادێتەبەرچاو، چاوخشاندنەوە بە پوکانەوەی گەشەکردنیی ئابوری لە ماوەیەكی دوروودرێژدا، كە بە گشتی ئەمڕۆ وەك «داوەستانی سیكولار» دەی ناسن، دەرگای بە ڕووی گۆڕانكاری دیكەدا لە سیاسەتدانانی ئابوری دا كردۆتەوە، جۆری سیاسەتدانانی ڕادیكاڵ و هاوكات پێشڕەو، سەرەڕای ئەوەی، بە هاوتەریبی ئێمە لە ترس و نیگەران لە ئاكامە كارەساتبارەكانی خوگرتنمانەوە بە گەشەکردنیی ئابوری بەسەر ژینگەوە تێدەگەین، ناسینەوەی ڕیشەكانی ئەو گەشەکردنییە لە ئەندێشەكانی مەسیحیەتی سەردەمی كۆن، پاشان ماهیەتی سەیروسەمەرەی خوگرتنمان بە گەشەکردنیی ئابوری دەدرەوشێنێتەوە. ئەو ناسینەوەیە یارمەتیماندەدات مۆدیلێكی نوێ بۆ ئابوری دیاری بكەین. مۆدیلێكی هاوشێوەی ئابوری ناگەشەکردنیی بنەمایی سەردەمی كۆن و پێش پەیدابوونی مەسیحیەت، یان ئابوری گەشەکردنیی بنەمایی لە جۆری تەواو ئەوی دیكە، هەروەك لەبارەی ژیانی ئابوریی خودی مەسیحەوە بە ئێمەیان وتووە.

About زريان احمد

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …