محەمەدی مەلا کەریم
محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم، كوڕی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیسه، له 14ی ئابی 1931 له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان له‌دایك بووه.
محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم سه‌ره‌تای خوێندنی لای باوكی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس ده‌ستپێكردووه و ماوه‌ی دوو ساڵیش لای مه‌لای گونده‌كه‌یان خوێندنی ئایینی درێژه‌پێداوه.
پاش ئه‌وه‌ی روویانكردۆته شاری سلێمانی، محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم لای باوكی درێژه‌ی به‌خوێندن داوه تا گه‌یشتۆته پله‌ی زانای ئایینی. به‌هۆی بیری نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری تێكه‌ڵبوونی به‌بواری سیاسی، توشی زیندانیكردن بووه.
محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم ساڵی 1953 بۆ 1954 یه‌كێك بووه له كه‌سه دیاره‌كانی جوڵانه‌وه‌ی ئاشتی، ساڵی 1954 له‌لایه‌ن حكومه‌تی شانشینی عێراقه‌وه ماوه‌یه‌ك ده‌ستگیركراوه.
هه‌روه‌ها یه‌كێك بووه له‌ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی قوتابیانی ئایینی واتا فه‌قێ، هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری گۆڤاری ده‌نگی فه‌قێ بووه، كه‌مانگانه له‌شاری سلێمانی به‌شێوه‌ی ده‌ستنوس ده‌رده‌كرا و چه‌ند كۆپیه‌كی بۆ شاره‌كانی كه‌ركوك و هه‌ولێر ده‌نێردرا، به‌پێی ئینسكلۆپیدیای مێژوونامه.
مامۆستا محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم له‌ساڵی 1949وه ده‌ستی كردووه به‌نوسینی بابه‌ته‌كانی و له‌ڕۆژنامه‌ی نه‌دا له‌شاری به‌غدا بڵاویكردونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له‌ساڵی 1952ه‌وه له‌ڕۆژنامه‌ی ژین‌دا نوسینه‌كانی بڵاوكردۆته‌وه.
له‌وده‌مه‌وه له‌نوسین و وه‌رگێران و لێكۆلێنه‌وه قۆناغ به قۆناغ به‌پێی گۆڕانكاری باری ڕامیاری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌وام بووه.
محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم، ساڵی 1951 یه‌كه‌مین كتێبی له‌بواری ڕه‌خنه‌دا به‌چاپ گه‌یاندوه، ته‌واوی ژیانی به‌نوسین و خویندنه‌وه بردۆته‌سه‌ر، به‌ده‌یه‌ها په‌رتوكی به‌نرخی له‌بواره‌كانی ئایینی و ڕامیاری و نه‌ته‌وه‌یی و شیعر و ئه‌ده‌بدا پێشكه‌ش به‌خوێنه‌رانی كورد و كتێبخانه‌كانی كوردستان كردووه.
هاوشانی باوكی، چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه و شرۆڤه‌ی بۆ گه‌وره شاعیرانی كورد له‌وانه نالی، مه‌حوی، سالم، كوردی، وه‌فایی و چه‌ندین شاعیری دیكه‌ی كورد كردووه.