Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / سەرھە ڵدانی زانست وفەلسەفە لە شارستانیەتیی یۆنانیدا

سەرھە ڵدانی زانست وفەلسەفە لە شارستانیەتیی یۆنانیدا

د.تەھا باقر:

Mohamad Wasman

له‌م نووسینه‌ی خواره‌وه‌دا د.ته‌ها باقر به‌وردی، سه‌رهه ڵدانی زانست وفه‌لسه‌فه‌ له‌ شارستانیەتیی یۆنانی باس ده‌كات( تەها باقر، کورتە مێژوویەک لە زانست و زانیارییه‌كان له‌ شارستانییه‌كانی كۆن وشارستانییه‌تی عه‌ره‌بیی ئیسلامی، ٢٠٠٤، قاهیرە، ل ١٠٩- ١٤٦ ) :

کاتێک لە ھەزارەی دووەمی پێش زایین، شارستانیەتی ئیجە، یان (مینویی) لە بەشەکانی ڕۆژئاوای حەوزی دەریای ناوەڕاست گەشە دەکات ، گەلانی “ھیندۆئەورووپی”

(Indo-Europeans) کە بەو زمانە قسەیان دەکرد کە پێی دەگوترا زمانی گریکی ،یاخود یۆنانی، یەکێکە لە لقە کۆنەکانی بنەماڵەی زمانی “ھیندۆئەوروپی”، دەستیان کرد بە داگیرکردنی ئەو وڵاتەی کە ئەوکات بە یۆنان ناسرابوو. یەکەم کۆچی یۆنانی بۆ ئەم وڵاتانە لە ژێر کاریگەری لەگەڵ شارستانیەتی ئیجەی دابوو، کە پێشتر باسمان کرد، بە تێپەڕبوونی کات شارستانیەتی لێ فێربوو، ئەوەی بە کولتوری “میسینی” یان “میکینی” (Mycenaean) ناسراوە دەرکەوت، بە ئاماژەدان بە بەناوبانگترین ناوەندەکانی لە دوورگەی میسینا (Mycenae) ی بوو کە بە ھونەر و چالاکییە بازرگانییەکانی بەناوبانگ بوو و سەردەمی خۆشگوزەرانییەکەی لە نێوان ساڵانی ١٦٠٠ بۆ ١٢٠٠ پێش زایین بووە.

زۆر ئەگەری ئەوە ھەیە ، ئەو شەڕانەی لە ئیلیادەی ھۆمیرۆس و لە ئۆدیسێدا باسکراون، مێژووەکەیان بۆ ئەم سەردەمە دەگەڕێتەوە و بۆ ئێمە فراوانبوونی بازرگانی یۆنانی و سەرەتای نیشتەجێبوونیان لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوای ئاسیای بچووک نیشان دەدات.

ئەم “میسینیانە” بوونە چینی دەسەڵاتدار لە یۆنان، بەڵام بە ھۆکارێک کە تا ئێستا بە تەواوی نادیارە، بە خێرایی لە گۆڕەپانی ڕووداوە مێژووییەکان ون بوون.

ڕەنگە ئەمەش لە ئەنجامی کۆچکردنی ھۆزە نوێیەکانی یۆنانی بووبێت، کە یەکەمیان ئەو ھۆزانە بوون کە لە مێژووی یۆناندا بە دۆرییەکان(Dorians) ناسراون، دواترئاخییەکان(Achaeans) بەدوایاندا ھاتوون، دواتر ئایۆنییەکان(Ionians).

دوای قۆناغە تاریکەکانی مێژووی یۆنان، یۆنانی مێژوویی لە شێوەی یەکە سیاسییەکان، یان ڕێکخراوە سیاسییەکان دەرکەوت کە لەلایەن پاشاکانەوە حوکمڕانی دەکران ، ئەمە کۆنترین قۆناغە لە مێژووی یۆنان (١١٠٠-٧٥٠ پێش زایین).

پاشان حوکمڕانی بەگزادەکان یان ئەرستۆکراتەکان (٧٥٠-٦٢٥ پێش زایین) ، دواتر ئەو قۆناغەی بەدوای خۆیدا ھێنا کە لە مێژووی یۆناندا بە سەردەمی زۆردارەکان (Tyrants)ناسراوە (٦٢٥-٥٢٥ پێش زایین)، دواتر سەردەمی کلاسیکی(Classical Age) یۆنان، تێیدا سیستەمی سیاسیی دیموکراسی (Democratic)زاڵ بوو، بەتایبەتی دیموکراسی شار-دەوڵەتی ئەسینای (٥٢٥-٤٠٠ پێش زایین)، دواتر یۆنان کەوتە ژێر دەسەڵاتی شا فیلیپی مەقدۆنی و ئەسکەندەری گەورەی کوڕی (٣٥٦-٣٢٣ پێش زایین) ئەمە ئەو سەردەمە بوو کە پێمان دەگوت شارستانیەتی ھێلینیستی و سەردەمی ھێلینیستی(Hellenistic) ، لە سەدەی سێیەمی پێش زایین ەوە دەستی پێکرد .

وڵاتی یۆنان بە تایبەتی لە سەدەی حەوتەم و شەشەمی پێش زایین گەشەی کرد ، چالاکییە بازرگانییەکانی فراوانتر بوو و چەندین شوێنی نیشیمەنی، یان ئاوەدانی-کۆلۆنی لە دەرەوەی وڵات دامەزراند، وەک باکووری ئەفریقا (لە ناوچەی برقەی لیبیای ئێستا)، باشووری ئیتاڵیا، بەشەکانی ڕۆژئاوای ئەنادۆڵ و ژمارەیەک ناوچە لە دەوروبەری دەریای ڕەش. زۆرێک لە ڕێکخراوە سیاسییەکان سەریان ھەڵدا و سیستمی سیاسیی زاڵ سیستەمی دەوڵەتی شارەکان بوو(City States)، کە بۆ یەکەمجار لە مێژووی شارستانیەتەکانی میزۆپۆتامیادا لە سەرەتای ھەزارەی سێیەمی پێش زاییندا بینیمان.

لە نێوان شار-دەوڵەتەکانی یۆنانی، شار-دەوڵەتی ئەسینای پایتەخت، سپارتا(Sparta) ، تیبە (Thebes) و چەند شار-دەوڵەتێکی دیکە لەو وڵاتەدا بەناوبانگ بوون کە بە “ئایۆنی” ناسراوە لە دوورگەکان و کەنارەکانی ڕۆژئاوای ئەنادۆڵ.

ئەم شار-دەوڵەتانە پەیوەندی بازرگانییان ھەبوو لەگەڵ شارستانیەتەکانی میزۆپۆتامیا و دۆڵی نیل.

لەم وڵاتانەی ئایۆنیدا، لە شارستانیەتی یۆنانیدا، لە سەرەتای سەدەی شەشەمی پێش زایینەوە، زانست و مەعریفە ، لەوانەش زانستە بیرکارییەکان، فەلسەفە… دەرکەوتووە، وەک دواتر ڕوونی دەکەینەوە.

(١) خولەکانی مێژووی فەلسەفە و زانستی یۆنانی و سەرچاوەکانمان دەربارەیان:

بۆ ئەوەی ئاسانتر شوێنپێی پەرەسەندنی فەلسەفە و زانست و بیرکاری لە شارستانیەتی یۆنانیدا بگەڕێین، دەتوانرێت دابەش بکرێت بەسەر ئەم خولە مێژووییە جیاوازانەی خوارەوە:

١- خولی کۆن:

لە سەرەتای سەدەی شەشەمی پێش زایینەوە، تا سەرەتای سەدەی سێیەمی پێش زایین.

٢- خولی ھێلینیستی:

و – یەکەم خولی ھێلینیستی:

لە سەرەتای سەدەی سێیەمی پێش زایینەوە ، تا سەدەی یەکەمی زایینی.

ب – دووەم خولی ھێلینیستی:

دروستە ناوی بنێین سەردەمی ڕۆمانی لە سەدەی یەکەمەوە ، تا سەدەی پێنجەمی زایینی(دەکرێ بۆ ئەوەی ئاسانتر شوێنپێی پەرەسەندنی فەلسەفە و زانست وزانیارییەکان لە شارستانیەتی یۆنانیدا بگەڕێین، دەتوانرێت بە ریزبەندیێکی دیکە دابەش بکرێت بەسەر ئەم خولە مێژووییە جیاوازانەی خوارەوە: ١- خولی ئایۆنی :یا پێش چاخی سوکرات .ھەر لە سەرەتای سەدەی شەشەمی (پ.ز)تا دەرکەوتنی سوکرات.

) سەبارەت بە سەرچاوەکانی ئێمە لەبارەی زانست و فەلسەفە و بیرکاری یۆنانی لە قۆناغە کۆنەکانییەوە، واتە تا ئەو سەردەمەی کە ناومان ناوە قۆناغی کۆن، سەرچاوە ڕەسەنەکان نەگەیشتوونەتە دەستمان، ھەرچەندە ئێمە پشت دەبەستین بە وەرگیراوانێک، کە لەلایەن ھەندێک فەیلەسوفی یۆنانی باس کراوە، وەک ئەفلاتون (Plato) (٤٢٧-٣٤٨ پێش زایین) و ئەرستۆ (Aristotale) (٣٨٤-٣٢٢ پێش زایین) و ئەوەی کە لەلایەن ھەندێک لە مێژوونووسانی کۆنیشەوە باسکراوە، وەک ھێرۆدۆت (Herodotus) (٤٨٠-٤٢٥ پێش زایین) ھیچ شتێکی دیاریکراو لەبارەی سەرچاوە و سەرەتاکانیەوە نازانرێت:

بەڵام گومانی تێدا نییە ، شارستانیەتی یۆنانی زۆر شتی لەو شارستانیەتکانی دیکە قەرز کردووە ، بەتایبەتی شارستانیەتی میزۆپۆتامیا و دۆڵی نیل، لەوانەش ئەفسانە و چیرۆک و ئەدەب و زانست و مەعریفە، ھەروەک چۆن لە ئەنجامی ھەڵکۆڵین و لێکۆڵینەوەی نوێکراون نیشان دراوە.

لەوەتەی سەدەکانی ناوەڕاست، کە بە سەدەکانی تاریکی ناسراوە، بۆ ماوەیەکی زۆر ئەوەی پێش خۆیانەوەی ناشت و ھەمان شت دەوترێت لەبارەی نووسینی فەیلەسوف و زانا و بیرکارە بەناوبانگەکانی خولەکانی دواتر ، ئەوروپا یەکەمجار نووسینەکانی زانا وبیرکارییزانەکانیان زانی بە پلەی یەکەم لە سەردەمی مەسیحی و لە سەرچاوە عەرەبییەکانەوە بوون ، بۆ نموونە ئەوروپا لە ڕێگەی وەرگێڕان و شرۆڤە عەرەبییەکانەوە زانیاری لەسەر ئەندازەیی ئیکلیدس (Euclid) (سەدەی سێیەمی پێش زایین) وەرگرتووە، پێش ئەوەی دەقە ڕەسەنەکانی یۆنانی لە سەدەی شانزەی زایینیدا بدۆزرێتەوە، ھەروەھا لە ڕێگەی ھەندێک دەقی سەر زەلی بە ر‌دییەوەی.

دواتر دۆزینەوەی چەندین دەقی ڕەسەن، وەک ئەندازەیی ئیکلیدس و بیرکاریی ئارخیمیدس و ئەپۆلۆنیۆس و بیرکاریزانە بەناوبانگەکانی دیکە ، بەڵام نووسینەکانی ئەم زانایانە بۆ ئێمە تەنھا ئەو قۆناغانە دەنوێنن کە بیرکاری یۆنانی تێیدا پێگەیشتووە ، سەبارەت بە سەرەتا و سەرچاوەکەی، وەک وتمان نزیکە لە نەناسراوی و زانیاری ناتەواومان لەسەریان سنووردارە بە وتەی مێژوونووسان و بیرکاریزانانی دواتری یۆنانی.

-ئایۆنیا شارێکی کۆنی یۆنانی بوو کە دەکەوێتە کەنارەکانی ڕۆژئاوای ئاسیای بچووک لەسەر دەریای ناوەڕاست. ئەم ئاواییە لە کاتی دامەزراندنی دەوڵەتی یۆنانی کۆن بەم ناوە ناسراوە. ناوچەیەکی مێژووییە و دەکەوێتە نزیک شاری ئیزمیر (سمیرنە) لە تورکیا. ئیۆنیا شاهیدی لەدایک بوونی فەلسەفە بوو، ئایۆنیەکان لە سەدەی دەیەمی پێش زایینەوە لەم کەناراوانە نیشتەجێ بوون، دواتر بڵاوبوونەوە بۆ دوورگەکانی دەریای ئیجە. لەوێدا هۆمیرۆس ، ئەو شاعیرەی کە ئیلیاد و ئۆدیسێی بۆ دەگەڕێتەوە، هەر لە سەدەی نۆیەمی پێش زایینەوە ناوبانگی دەرکرد.

(٢) تایبەتمەندی و نیشانەھەڵدانە گشتییەکان:

ھەرچەندە فەلسەفە و زانستە یۆنانیەکان جیاوازییان ھەبوو سەبارەت بە خولەکانی مێژوویی خۆیان کە باسمان کردن، بەڵام تایبەتمەندی و نیشانەھەڵدانەکانی ھاوبەشی گشتییان ھەیە کە دەتوانرێت لەم خاڵانەی خوارەوەدا کورت بکرێتەوە:

فەلسەفە و زانستی یۆنانی ، لە نێوان سەدەی حەوتەم و شەشەمی پێش زاییندا ، لە شوێنە نشینگەکانی “ئایۆنی” (کەناراوەکانی ڕۆژئاوای ئاسیای بچووک لەدایک بوون ، وەک ئاماژەمان پێدا، لە نێوان سەدەی حەوتەم و شەشەمی پێش زاییندا ، ھەرچەندە بیرمەندانی یۆنانی لەم شوێنە نیشتەجێبوونییانەدا زۆر شتیان لە شارستانیەتەکانی میزۆپۆتامیا و دۆڵی نیل وەرگرتووە، ئەوان لە ڕەوتی بیرکردنەوەکانیاندا و سەیری ژیان و دیاردەکانی گەردوون جیاوازبوون ، بنۆسکاری ( تعلیل) وھەڵێنجانەکی (ئیستدلال )یان دەکرد.

فەلسەفاندن وشایستەیی و بەشداریکردنیان لە سەرھەڵدانی زانستە عەقڵانییەکاندا(Rational) گەورە بوو. سەرقاڵ بوون بە گەڕان بەدوای شتەکاندا و وەڵامدانەوەی “بۆچی” نەک چۆن، ئەمەش ئەو چەشن ونەخشەی بیرکردنەوەیە کە زاڵ بوو بەسەر شارستانییەتە کۆنەکانی ڕۆژھەڵاتدا.

یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی خوێندنی زانست و فەلسەفە لە سەردەمی کۆندا – کە لە بەتالیسی ئایۆنی و بیرمەندانی تری ئایۆنی دەستی پێکرد – تێگەیشتن بوو لە شوێن و پێگەی مرۆڤ لە گەردووندا و ڕوونکردنەوەوھۆزانیی شتەکان بوو بە شێوەیەکی عەقڵانی نەک میتافیزیکی (Metaphysical) و زانست و بیرکاری بۆ ئەوان لۆژیکیترین و عەقڵانیترین زانیاری مرۆڤ بوو، لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی پێویستی بە بەڵگەھێنانەوە و بیرکردنەوەی ڕەھا و سەلماندن ھەیە.

– دەتوانین بڵێین لە زانستی بیرکاریدا بەرەو دوو ئاراستە ڕۆیشتوون، جا ئەوەی لە میزۆپۆتامیا و دۆڵی نیلەوە قەرزیان کردووە یان ئەوەی خۆیان دۆزیویانەتەوە ئاراستەی یەکەم ئەو ئاراستەیە کە باسمان کرد، واتە ئاراستەی عەقڵانییە. کە بە ئیستدلال و بەڵگە و دەرھێنانی یاسا و ڕێسای گشتی جیا دەکرێتەوە و ئەوان ھەبوون لەم ئاراستەیەدا، سوودێکی گەورە ھەیە بۆ زانستی مۆدێرن و زانستی مرۆڤ بە گشتی.

– وشەی یۆنانی “بیرکاری” ” Mathematics “(Mathematikos) لە سەدەی شەشەمی پێش زایین دەرکەوتووە ، کە سەرچاوەی زاراوەی (Mathematike)ە، لە زمانەکانی ئەوروپادا. ڕەنگە لە سەردەمی فیساگۆراسی بەناوبانگدا بێت. وشە یۆنانییەکە لە بنجی ماتێما Mathema (لە ڕەگی – Math واتە فێربوون) وەرگیراوە، کە بە واتای “ئەوەی فێردەبین”، بە واتای “ئەوەی مرۆڤ بە فێربوون بەدەستی دەھێنێت”، ھەروەھا ڕەنگە بە مانای “ئەوەی پیویستە مرۆڤ فێریبێت لە زانستەکان ). بەکارھێنانی ئەم زاراوەیە لە نێو بیرمەندانی یۆنانیدا فراوانتر بوو لە بەکارھێنانەکانی ئێستای، بۆ ئەفلاتون کە لە سەردەمی ئەودا و فەیلەسوفەکانی دیکەش “ئەم وشەیە لە زمانی یۆنانیدا بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەھێنرا ، ( بابەتی لێکۆڵینەوە و فێربوون) بوو. لە ئەو بابەتانەبوو کە پێویستە ھاووڵاتییەکی ئازاد فێری ببن، واتە ئەوەی دەکەوێتە ژێر دەستەواژەی بیرکارییەوە Mathema ، ئەم بابەتانە بوون:

(١) ژمێرکاری(Arithmatike) (٢) ئەندازەیی. (Geometrica).(٣) فەلەکناسی(Astronomy)

بابەتێکی چوارەم ھەیە کە لە ژمێریارییەکانەوە دەبێتەوە، کە ژمێریاری زانستییە(Logistics)، کە بە زاراوەی (لۆجستی) ناویان دەبرد، ھەروەک چۆن لە ئەندازەوە بابەتییکی کرداری لیچدەبیچتەوە (رووپیچوی- (Survey)) بووە. ،یاجیدۆسی (Geodesy).

لە ژمێریاری تیۆریدا (جەبر)جێگیرکرابوو، لە سەردەمی ئەرستۆدا بابەتەکانی کارپێکراو( تگبیقی) لە بیرکاریدا (Mathematics) ناسێنران، وەک بیناییزانی (Optics) و ئاواز(Harmonics). و میۆزیک.

لەمەوە ڕوونە کە یۆنانیەکان ناوێکی تایبەتیان بە “جەبر” نەداوە، بەڵکو زیاتر لە چوارچێوەی زانستی ژمارە یان ژمێریاری تیۆری (Arithmatics)دا جێگیر بووە و بیرکارە عەرەبەکانیش وایان داناوە، تا ئەو ڕادەیەی کە ئەلخواریزمی ناوی نامە بەناوبانگەکەی بە ناوی “جەبر و بەرانبەرکیچ” “حساب الجبر والمقابلە”. داناوە. لەم ناونیشانەوە ناوی “جەبر” (Algebra)لەلایەن ئەوروپییەکانەوە وەرگیراوە.

بڕوانە: ھێڵکارییەک بۆ زانیاری مۆدێرن (١٩٣١)،.١٥٨.

An Outline of Modern Knowlesge (١٩٣١),١٥٨

تێڕوانینێکی گشتی لە زانستە سروشتییەکان لە شارستانیەتی یۆنانیدا:

پێش ئەوەی باس لە فەلسەفە وبیرکاری یۆنانی ، خولەکانی لە گەشەکردنیدا، و فەیلەسووف وبیرکارە بەناوبانگەکانی تیایدا بکەین ، شتێکی کورت لەسەر سروشتی زانست لە شارستانیەتی یۆنانیدا باس دەکەین، بەتایبەتی ئەوەی ئێستا پێی دەوترێت زانستە سروشتییەکان (زانستە فیزیاییەکان) (Physical Sciences) ، چونکە ئەم بەشە بۆ باسکردنی فەلسەفە وبیرکاری تەرخان دەکەین. ئەوەی دەتوانرێت بەگشتی سەبارەت بە زانستە سروشتییەکان بگوترێ ئەوەیە کە بیرمەندانی یۆنانی ، بە درێژایی قۆناغەکانی مێژووی شارستانیەتی یۆنانی، ھیچ جیاوازییەکیان لە نێوان ئەوەی ئێستا پێی دەڵێین زانست (Science) و فەلسەفە(Philosophy)نەدەکرد، و وشەی زانست کە ئێستا لە زمانە ئەوروپییەکان بەکاردەھێنرێت ،بە ڕەچەڵەک یۆنانی نییە، سەرەڕای ئەو زاراوە بێشومارانەی کە لە زمانی یۆنانی وەریگرتووە، لەوانەش وشەی فەلسەفە. فەلسەفە، بە بڕوای بیرمەندانی یۆنانی، ھەموو ئەو بابەت و چەمکانەی لەخۆگرتبوو کە ئێستا لە ژێر وشەی زانستدا لە شارستانیەتی نوێدا جێگیرکراون.

دوو زاراوەی یۆنانی ھەن کە لە چەمکی زانستەوە نزیکن، یان باشتر بڵێین زانین، ئەو دەستەواژەیەن کە ئەرستۆ بەکاری ھێناوە، واتە (Episteme)، ھەروەھا ئەو زاراوە فەلسەفییەی کە ئێستا بەکاردەھێنرێت، واتە (Epistemology) کە بە واتای لێکۆڵینەوەکە دێت لە زانین و لێکۆڵینەوە لە سروشت و سەرچاوەکەی، و پاشان زاراوەی (فیزیکۆی) (Physicoi) ، کە یۆنانیەکان بۆ ئەو بیرمەند و توێژەرانە بەکاریان ھێناوە و بە تایبەتی ئاراستەی فەیلەسوفە ئایۆنییەکان (سەدەی شەشەمی پێش زایین) دەکرێت کە لێکۆڵینەوەیان لە سەرچاوەی شتە سروشتییەکان و دیاردە سروشتییەکان کردووە. واتە توێژەرانی سروشت، یان فیزیازانان، لێرەوە زاراوەی (فیزیا (Physics))ی ئێستا ھاتووە.

بە ڵام لێکۆڵینە وە ی ئە و بیرمە ندانە لە سە ڕ دیاردە سرووشتییە کان تە نیا بیرکردنە وە یان تێڕامانێکی فە لسە فی بووە و لە سە ڕ بنە مای ئە زموونە و تاقیکردنە وە و دانانی تیۆری ودۆزینەوەی ڕێسای گشتی نە بووە . بۆیە دەکرێ بڵێین، جگە لە بیرکاری، زانستی سروشتی وەک فیزیا و کیمیا نەگەیشتۆتە ئاستی زانستی ڕاستەقینە لای یۆنانیەکان و لە شارستانییەتە کۆنەکانی پێشوودا، چونکە وەک گوتمان توخمی تاقیکارییەکانیان وئەزمووناندنیان نەبووە.

دواتر زانایان پەرەیان بەو بابەتە سروشتیانە داوە و گەیاندوویانە قۆناغی زانستی ڕاستەقینە چونکە تاقیکردنەوە و وئەزمووناندنیان تێدا کردووە.

ھەرچییەک بێت، زۆربەی ئەو پرسانەی کە ئەو بیرمەندە سروشتییانە لە شارستانیەتی یۆنانیدا مامەڵەیان لەگەڵدا کردووە، لەلایەن ئەفسانەنووسان و پیاوانی ئایینی لە شارستانیەتی میزۆپۆتامیا و دۆڵی نیلدا دەستیان لێدراوە وباسکراون، بەتایبەتی بابەتی سەرچاوەی گەردوون و شتەکان، دروستکردنی مرۆڤ ، وکاکڵ و جەوھەری مایە-ماددە، بەڵام لێکۆڵینەوەکانیان لەسەری بیرکردنەوەی ئەفسانەیی ھۆنراوەیی -شیعریی بووە، لەکاتێکدا بیرمەندانی یۆنانی بە بەکارھێنانی میتۆدی بیرکردنەوەی لۆژیکی و فەلسەفی لێکۆڵینەوەیان لەسەر کردووە و خاڵی گرنگ ئەوەیە لە ڕەوایەتی ودروستی ئەو تیۆری و بۆچوونانەدا نییە کە پێی گەیشتوون ، بەڵام لە ڕێبازی توێژینەوەکە لەسەر بنەمای بەڵگەھێنانەوە وھۆزانی و ئەنجامگری دامەزراوە و ئەمەش ئەوەیە کەئایا بیرکردنەوەکە لە بیرکردنەوەیەکی خەیاڵییە، یان بیرکردنەوەیەکی ڕێکخراوی فەلسەفییە ،بەوەش لەیەک جیادەکرێنەوە.

جگە لەوەش، بیرمەندانی یۆنانی، بیرکردنەوە و لێکۆڵینەوەکانیان سەبارەت بە سەرچاوەی شتەکان بەو مەسەلەیەوە سەرقاڵ نەکرد ، کە کێ دروستی کردوون یان چۆن دروستکراون ، بەڵکو لێکۆڵینەوەیان لە تایبەتمەندییەکانی ماددە سروشتییەکان و کاکڵی -جەوھەری شتەکان و سەرچاوەکانیان و چۆنیەتی پێکھاتنیان کردووە.

ئەمە جەوھەری ئەو شتانەیە کە فەیلەسوفە یۆنانیەکان ھێنایانە ناو ئەو بۆچوونە زۆرانەی کە لە شارستانییەتە کۆنەکانەوە بۆیان گواستراونەتەوە، بە تایبەت شارستانیەتەکانی میزۆپۆتامیا و دۆڵی نیل.

– وشەی “زانست” لە زمانە ئەوروپییەکاندا، واتە “زانست” Science لە ڕەگی لاتینی Seire وەرگیراوە کە بە واتای “زانین” دێت، و لەوەوە وشەی لاتینی “Scientia” دروستکراوە،بەلاچم زاراوەی فەلسەفە(Philosophy)ی یۆنانی

لە دوو وشەپیچکھاتووە: پێشگری “فیل” phil کە بە واتای “خۆشەویستی” دێت، و وشەی “سۆفیا” sophia)) پەندزانی (حیکمەت)، و مانای گشتی بریتییە لە ئاوێتە “خۆشەویستیی پەندزانی -حیکمەت” یان “خوازیاری حیکمەت ”

ڕەنگە یەکەم کەس کە بە فەیلەسوف ناوزەد کرابێت، شوێنکەوتوانی قوتابخانەی فیساگۆری بووبن لە نێو ئەو کەسانەی کە باسیان دەکەین و سەرچاوەی ئەو دەستەواژەیە بۆ “فیساگۆرس” دامەزرێنەری ئەو قوتابخانەیە گەڕێنراوەتەوە.

About دیدار عثمان

Check Also

فینچینزۆ پیرۆجیا دزەکەی مۆنالیزا

گه‌رمیان حه‌سه‌ن تابلۆ بەناوبانگەکان نوێنەرایەتی سامان و داهاتێکی زۆر دەکەن، هەر ئەمەشە وایکردە دزەکان زیاتر …