بەشی يەكەم
د. تەھا باقر
وەرگێرانی موحمەد وەسمان
پێشەکی
ئایین لە پێشەوەی کۆڵەگەکانی شارستانیەتی ھەر نەتەوەیەک دایە، جا شارستانیەتەکەی پێشکەوتووبێت، یان دواکەوتووبێت ، توخمێکی گشتییە، کە ھەموو جۆرە شارستانییەکان ھاوبەشی دەکات، بەبێ گوێدانە پلە و پایەیان لە پلیکانەی پێشکەوتندا . سەرچاوەیبەھاکانی مرۆیە و ئیلھام و ئاراستەیە بۆ ھونەر و ئەدەب و ڕەفتار و ڕەوتەکانی لە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووریدا، دانیشتوانی کۆنی عێراقیش لە ئەمە لانادات ، لەوانە سۆمەرییەکان و بابلییەکان و ئاشوورییەکان، کە بۆ ئەوان ئایین پلەی یەکەمی لە ژیانی گشتی و تایبەتی خۆیاندا ھەبووە.
لەم ڕوانگەیەوە باشترین نموونەیە بۆ لێکۆڵینەوە لە کاریگەری ئایین لەسەر ژیانی گروپ و تاکەکان ھەڵبژێردرێت و زیادەڕەوی ناکەین ئەگەر بڵێین مێژوو و شارستانیەتی عێراقی کۆن دژوارە، تەنانەت مەحاڵە تێبگەین مەگەر پێش ھەموو شتێک لێکۆڵینەوە لە ئایین نەکرێت، بەو پێیەی دزەکردنی ئایین و کاریگەرییەکەی بۆ ھەموو لایەنەکانی شارستانیەتییەکەی گەیشتوەتە ئاستێک کە ھەموو زانین و زانست و ئەدەبیاتەکەی ناتوانرێت سەربەخۆ لە ئایین لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت، بەجۆرێک کە ڕاست بێت بۆ ئەوەی شارستانیەتی عێراقی کۆن وەک شارستانیەتەکانی تری ڕۆژھەڵاتی کۆن بە “شارستانیەتی ئایینی” ناوببەن.)).
بۆ نمونە خوداوەند پادشای ڕاستەقینە بوو ، حوکمڕانی شار و وڵاتی دەکرد و حاکم و پاشاکان جگە لە جێگرەکانی ھیچی تر نەبوون و نوێنەرایەتیان دەکرد لەسەرئەم خاکەدا و بە ناوی ئەوەوە حوکمیان دەکرد و ویستی ئەویان جێبەجێ دەکرد. پەرستگاکەی گەورەترین بینای شارەکە بوو و شوێنی ژیانی شارستانی بوو، یانەیەکی کۆمەڵایەتی و ئایینی خەڵک بوو، تیایدا پاشاکان تاجیان لەسەر دادەنرا، ئاھەنگەکانی تیایدا ئەنجام دەدرا، خەڵک دادیاریان تیایدا دەکرا، تۆمارەکان، گرێبەستە بازرگانییەکان و تۆمارەکانی ئاداب و مێژوو تیایدا دانرابوون، کتێبخانەیەکی گشتی و شانۆ و قوتابخانەیەک بوو کە خەڵک فێری نووسین و زانیاری لەسەر ئەو سەردەمە دە بوون لە رێگەی سەرپەرشتیاران وپێشگۆکارانی. خوداوەندی شار یان شانشینی لەگەڵ سوپاکانیدا ھاوبەشی شەڕی دەکرد، کاتێکیش سوپا سەرکەوتوو دەبوو، ئەویش سەرکەوتوو دەبوو، کاتێکیش شکستی دەھێنا و دەگیرا، بەڵام چ شەرمەزارییەکە بۆ ئەو شارەی کە خوداوەندەکەی دەگیرا.
ھەر دیاردەیەکی سروشتی وەربگرە، وەکو گرمەی ھەورەتریشقەو برووسک و ڕەشەبا، خۆرھەڵاتن، با، خۆرگیران و ھتد، بۆت دەردەکەوێت ھۆکارەکانی ڕوودانی جگە لە ئیرادە وویستی خوداوەندەکان ھیچی تر نین. پاشان ھەرچی بەسەر تاکدا دێت، جا چاکە یان خراپە، قەدەری خوداوەندەکانە بۆ مرۆیان دیار کردووە. جیھانی بابلیەکان پڕ بوو لە گیان و جنۆکە ودێوودرنج، لەلایەن خوداوەندەکانەوە بۆ سزادانی گوناھباران دروستکرابوون.
پێش ئەوەی دەست بکەین بە لێکۆڵینەوە لە ئایینی بابلی، دەبێت ئاگاداری واتای ئەم توخمە گشتییە بین لە ھەموو شارستانیەتەکاندا، و پێناسەیەکی گشتگیری بۆ بدۆزینەوە، کە لە کارپێکردنیدا ڕەوا بێت.
ئەگەر بە شێوەیەکی ورد و ھەمەلایەنە ڕاستیی ئایین شی بکەینەوە، بۆمان دەردەکەوێت ، ئایین لە دوو کۆڵەگە پێکدێت :
١-باوەڕ ھێنان بە بوونی بوونەوەرێک ، یا چەندان بوونەوەری سەرووی مرۆ ، یا ھێزەکانی سەرووی سروشت .
٢-باوەڕ بوون بەوەی دەشێ مرۆڤ ، بەڵکو ئەرکە لەسەریان ، پەیوەندیان ھەبێت لەگەڵ ئەم بوونەوەرە ، یا ئەم بوونەوەرە باڵایانە ، یا ئەو ھێزانەی سەرووی سروشت .
ئەمە پێناسەیێکە ، ھەموو شێوە جیاجیاکانی ئایینان دەگرێتەوە ، یاریدەی توێژەر دەدات ھەر دینێکی بیەوێت شی بکاتەوە ، بە شی کردنەوە ئاین بۆ پێکھاتە و ڕەگەزەکانی ، کە ئەمانەن : ١-باوەڕەکان . ٢-پەرستنەکان . ٣-سیستەم و ڕێسای ئاکاری . ٤-دامەزراوە و رێکخراوی دینی .
بەپێی ئەم رێبازە شیکارییە باس لە ئایینی بابلی دەکەین سەرەتا بە کورتەیەک لە باوەڕەکان وتایبەتمەندییە گشنییەکان دەست پێدەکەین:
1- سەرەتای:
زانیاريی ئێمە لەسەر ئایینی بابلى لەو سەردەمە مێژووییانەی تێناپەڕێت کە لەناو دانیشتوانی کۆنی عێراقدا سیستەمێکی ئایینی پێگەیشتوو و ئاڵۆز دەبینیتەوە سەبارەت بە سەرەتای ئەم سیستەمە و قۆناغە سەرەتاییەکانی پێیدا تێپەڕیوە پێش ئەوەی گەشە بکات و پێشبكةويَت و بطات بەو دۆخەی کە ئێمە تێیدا دەیناسین لە سەردەمة مێژووییةكاندا، هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ ئەوەی بە زانیارییەکی دیاریکراوەوە بیناسین لةبةر ئةوةى ماوەييَكی دوورودرێژخایەن و نادیار بة سةرئةو سەرەتاية تێپەڕیوە، ئێمە بە دڵنیاییەوە نازانین، بۆ نموونە ئایا بابلییەکان ئایینيان لەسەر بنچینەی جادووبووە، یان سەرچاوەکەی لە باوەڕبوون بووە بە بوونی طيانێک، یان هێزێک لە هەموو شتەکاندا و لە دیاردە سروشتییە گشتییەکانداهةبووة،واتة (بنەمای زیندوویی (ئەنیمیزم)
( Animism )، ( )،
بنەمایەکە کاریگەری بەهێزی لەسەر بنچینەکانی ئایینی بابلى دەبینین، هاوشێوەی ئایینەکانی تر.
ئەوەی ئەو سەختییە زیاتر دەکات کە مرۆڤ ڕووبەڕووی دەبێتەوە لە زانینی سەرەتای ئایینی بابلییدا ئەوەیە ، لە سەردەمی پێش مێژووەوە زۆرێک لە نژادە مرۆییەکان لە عێراق نیشتەجێ بوون.
ئەمەش بە درێژایی سەردەمە مێژووییەکان بەردەوام بوو و شارستانیەتییەکەی بە ئایینیشەوە بەرھەمی ئەو ھەوڵانە بوو کە زیاتر لە تو نژادێک ئەنجامی دابوو، وەک سۆمەرییەکان کە زۆرترین پشکیان لە بنچینەکانی شارستانییەتی کۆنی عێراقدا ھەبوو و سامییەکان کە زاڵ بوون بەسەر زۆرینەی ڕۆژھەڵاتی نزیک و کاریگەری خۆیان لەسەر جێھێشت.
ئەمەش بەو مانایەیە کە توێژەر ئەستەمە توخمەکانی شارستانیەتی شی بکاتەوە و لێکیان جیا بکاتەوە ، ئەوەی دەگەڕێتەوە بۆ سۆمەرییەکان كامەیەو چی دەگەڕێتەوە بۆ سامییەکان. ھەرچییەک بێت، دەبێ ئایینی بابلی سەرەتایەکی سادە وساکاری ھەبووبێت و ماوەیەکی دوور و درێژی تێپەڕاندبێت تا گۆڕاوە و گەشەی کردووە بۆ ئەو حاڵەتەی کە لە سەردەمە مێژووییەکاندا لە دەوروبەری ناوەڕاستی ھەزارەی سێیەمی پێش زاییندا پێیگەشتووە.
د.طە باقر ، دیانة البابلیین و الاشوریین – سومر – كانون الثاني ١٩٤٦– ج ١ – مجلد 2 . ل ١ – ١٩ .