Home / بەشی مێژووی كورد / ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان

زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداب
بەشی مێژوو قوناغی چوار

ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی ١٩٣٦ز لە دەرسیم روویدا ،بە سەركردایەتی (سەید رەزادەرسیمی)، ئەو كەسە پیاوە دیپلوماتەكان و رامیاریكانێكی كە لە پوستی ئیداری شاری ئانكار دابوون ،كاتێك كە جوڵانەوە و راپەرینی دەرسیم دەستی پێكرد نەیان دەزانی كە رابەرو سەرۆكی كێیە هەندێك پێیان وابوو كە سەید رەزا یەكێكە لە (سەرۆكی ناوچەكە)واتە سەروكێكی مەزهەبی دەبێ ببێ،بۆیە ئەو راپەینە بە سەركردایەتی سەید رەزا بەرپابوو ،چونكە بەهۆی كومەڵێك هۆكار وای كرد وەكو بی بەش كردنی كورد لە مافەكانی هەروەها دەیان ویست كوردەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان ببە هەروەها زیاكردنی باج ئەمەش كاریگەریكەی زۆری لەسەر كورد هەبووە ،هەروەها كوردەكان ناوچەكانی دەرسیم چول بكەن،بۆیە لە ساڵی(١٩٦٣)ز راپەرین لە دژی سیاسەتی حكومەتی توركیا سەری هەڵدا.

گەلی كورد ئەزمونێكی خراپی لەگەل دەوڵەتی توركیا هەبوو،هەر ڵە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی توركیا دەستی بە كومەلكوژی و كوشتن كرد لە كوردستان ،كوردیش بە چەندین شێواز دژایەتی سیاسەتی توركیای كرد وە بەرەنگاری بۆیەوە لە رێگەی شۆڕش و راپەرینەوە بۆنمونە (شۆڕشی دەرسیم) چەندین شێوازو چالاكی جوراوجۆریان ئەنجامدا و لە رووبەرووبونەوەی ئەو سیاسەتە،یەكێك لەو ناوچانە كوردیانە كە سەرسەختانە دژی ئەو كردارە فاشیانەی توركە كەمالیەكان وەستایەوە (دێرسیم)ئەم ناوچەیە هەر لە زووەوە سەربەخۆی خۆی پاراستووە،هەر كە بەهاری ساڵی ١٩٦٣ز هات و بەفر لە كوێستان چونەوە،یەكسەر كریارێن عەسكەری بەدوایدا هات ،جەندرمەی توركیا بە بیانووی چەككردنی عەشایەرەوە دەكەونە نیهانەی خەڵكی و شەرو پێكدادان بە تایبەتی لە ناوچەی مەلازگرد ڕۆژ بە ڕۆژ روو لە زیادی دەكات ،لە بەهاری ساڵی ١٩٣٧ز یەكێك لە كورەكانی سەید رەزا داوای لە فەرماندەی ناوچەكە كرد كە كێشەكە چارەسەر بكرێت واتە كوتایی بە كریارانی عەسكەری بهێنرێت،بەڵام لە ئەنجامدا كورەكی سەید رەزا دەكوژرێت لە پلانێكدا ،سەید رەزا ویستی توڵەی لی بكاتەوە ،بەڵام نەیتوانی چونكە ئەوانەی ئەو پلانەیان بۆ دانابوو لە لایەن توركیاوە خەلات كران ،دواتر سەید رەزا داوای دانوستاندنی لە عەبدولا ئەلب دوغان كرد بۆ ئەوەی دانوستاندن بكەن،بەڵام لە ئەنجامی ئەو دانوستاندنە سەربازانی تورك سەید رەزا دەكوژن راپەرینەكە زیاتر تەشەنە دەكات.

لە ئەنجامدا دەسەڵاتی توركیا لە ناوچەكانی كورد زیاتر پەرەی سەند ،كوردەكان چی تر شەریان ئەنجام نەدا تاوەكو هاتنی پەكەكە واتە هیچ جوڵانەوەیەكی سەربازی لە دژی توركیا ئەنجام نەدرا ،هەروەها سەید رەزا زۆر هەوڵی دا بۆ ئەوەی ئەم راپەرینە دابمركێنێتەوە بەڵام نەیتوانی كوتایی بەم راپەرینە بهێنێت لەئەنجامی ئەم راپەرینە بە خۆی و براكەیەی لەلایەن سەربازانی توركیا دەكوژرێن

١-مێژووی هاوچەرخی كورد،نوسەر :دیوید مك داول

٢-كورد لە سەدەی نوزدەهەم و بیستەمدا ،نوسەر:كریس كوچرا ،چاپی یەكەم ٢٠٠٣،چاپی پێنجەم،٢٠٠٩

٣-كورد و كوردستان ،نوسەر :ئارشاك سافراستیان،چاپی دووەم،٢٠٠٥

About دیدار عثمان

Check Also

گوتیەکان : Gutians

لە کوردستانی کۆندا دوای ئەوەی خەڵکی گوندەکانی چەرمو و بێستانسور ژمارەی دانیشتوانیان زیادی کرد، خەڵک …