پەروەر جادر ئەحمەد
قوتابی بەشی مێژوو ,قۆناغی چوارەم
زانكۆی سۆران
كۆماری كوردستان لە شاری مەهاباد کە لە رێکەوتی(١٩٤٦/1/٢٢)لەسەر بنەمای گۆمەلەی ژێکاف و بەرێبەری پێشەواقازی محەمەد پێکهاتبوو ,پاش ٧٦ سال هێشتا رێگەو رێبازی ئامانجەکانی کۆماری کوردستان بەردەوامە ,کۆماری کوردستان بەیەکەمین کۆماری کوردی دەناسرێت کۆمارێکی کەم تەمەن بوو ,لە دوای کۆماری ئارارات لە تورکیا دامەزرا ,لەسالی ١٩٤٦ لەسەر رێبەری پێشەوا قازی محەمەد لەلایەن حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە کۆماری کوردستان بە فەرمی راگەیاندرا ,هەرچەندە کۆماری کوردستان تەمەنی ١١ مانگ بوو بەلام لەم ماوە کورتەدا لە بوارە جیاجیاگاندا گەلەک دەسکەوتی بەنرخی هەبوو.
دامەزرانی کۆمار
لە ئەیلولی سالی ١٩٤٥ قازی محەمەد و سەرکردە کوردەکانی دیکە سەردانی تەورێزیان کردو چاویان بە کونسولی سۆفیەت کەوت لە بارەی پشتگیریکردنی کۆماری نوێ گفتوگۆیان کرد ,دوای چەند مانگ لە دامەزراندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان کەلەسەر بنەمای کۆمەلەی ژێکاف لە کانونی دووەمی ١٩٤٦ قازی محەمەد بە ئامادەبونی جەماوەرێکی زۆر لە خەلکی ناوچەکە و نوێنەرانی کورد دامەزراندنی کۆماری کوردستانیا راگەیاند.
هەرچەندە رەوشەکە سەخت بوو بەلام خەلک دلخۆش بوون کۆماری کوردستان راگەیاندرابوو کورد ئازاد بوو دەسەلاتی خۆی هەبوو هیوایەکی زۆری بە دوارۆژ مابوو بارزانی نەمر و پێشمەرگە بارزانیەکان رۆلێکی سەرەکی و کاریگەران هەبوو کاک (حەسۆ)یەکێک بوو لە هاولە نزیکەکانی بارزانی لەسوپای کۆمار ئەفەسەر بوو پلەی ملازمی پێدرابوو چەند جارێک بارزانی نەمر بۆ کاری گرنگ ناردبویە تەورێز ,روسەکان لەوێوە کۆمەک و هاوکاریان بۆکۆمارەک دەنارد,مێژوونوسان سەلماندویانە لەراگرتنو پاراستنی کۆماردا بارزانیەکان رۆلێکی گرنگیان هەبووە, راستە قازی محەمەد سەرۆک کۆمار بوو بەلام بارزانی نەمر سوپاسالار و پێشمەرگەکانیشی کۆمەلگەی بەهێزی کۆمار بوون.
ئامانجەکانی کۆمار
١زمانی کوردی بکرێتە زمانی راگەیاندن و خوێندن و ئیدارە. ٢یەكێتی و برایەتی لەگەل خەلکی ئازەربایجان. ٣هەموو بەرپرسەکان لە خەلکی ناوچەکە هەلبژێردرێن. ٤ئۆتۆنۆمی بۆ کوردەکانی ئێران لە چوارچێوەی دەوڵەتی ئێران, ئەمانە گرنگترین ئامانجەکانی کۆمار بوون وە چەندین ئامانجیتریشی هەبوون.
دەستکەوتەکانی كۆمار
١هەلکردنی ئالای کوردستان لەسەردەمی کۆماری کوردستاندا ,شانازیەکە بۆ کۆمەلگەی کوردستان هەر بەم پێیە ئەوان دەتوانن لەژێر ئەو هێما سیمبولە نەتەوەیەدا داکۆکی لە شوێنناسی خۆیان بکەن. ٢ رێکخستنی چاپخانە و بلاوکردنەوەی کتێب و پەرتوک و رۆژنامە و پەروەردە و قوتابخانە بە زمانی کوردی ,دەستکەوتەکانی کۆماری کوردستان کە زمان یەکێک لە بنچینەکانی پرسی نەتەوەخوازیز و فاکتەرە گرنگەکانی نەتەوەو ناسیۆنالیزمی کوردیە. ٣_کۆماری کوردستان وەک بزاوتێکی نەتەوەی لەلایەن رێکۆلەرو رۆژنامە نوسانی کوردەوە لەبارەی شونناسخوازی وشیاری نەتەوەی دەبەخشێت لەئەنجامدا باوەر بەخۆبوون لەنێو کۆمەلگەی کوردستان و تاکی وشیاری کوردا دەگاتە جەلەپۆپەی خۆی.
رووخانی کۆمار
لە دوای ١١ مانگ تەمەنی پر دەسکەوتی کۆماری کوردستان .لە مانگی حوزەیراندا ئێران دەستی گرتەوە بەسەر ئازەربایجاندا .ئەمە بووە هۆی دابرانی کۆماری کوردستان لە سۆڤیەت . پشگیریەکان بۆ قازی مەحەمەد لە کەمبوونەوە دابوو، بەتایبەتی لە نێوان خێلە کوردەکان. کە لە سەرەتا پشگیریان لێ دەکرد ، بەرهەم و سەرچاوەی دارایان نەما شوازی ژیانیان بەهۆی دابرانەکە بەرەو سەختی چوو.یارمەتی دارای و سەربازی لە یەکەتی سۆڤیەت نەما و خێلەکان هیچ هۆکارێکیان بۆ پشگیریکردنی قازی مەحەمەد نەدەبینیەوە جۆرێک لە خێلە کان قازیان بەجێهێش ئەمەش بەهۆی لاوازی کۆمارەکە بوو بەرەو لە ناو چوون چوو بەهۆی خیانەتکردنیان لە قازی کۆمار بەرەو لەناوچوون چوو روخا.
سەرچاوە
١-گەڕان بەدوای دادپەروەری
نووسینی: نەریمان تاڵیب