Home / ناوداران / مامە ڕیشە بۆچی پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگایەتی ڕەتکردەوە؟

مامە ڕیشە بۆچی پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگایەتی ڕەتکردەوە؟

.
(مامە ڕیشە) ئامر کەرتی ٤ ی جەباری بووە، لە تیپی ٥٧ ی سەگرمە، کە (کاک ئازادی سەگرمە) سەرتیپی بووە. (ملازم عومەر) بەرپرسی مەکتەبی عەسکەری بووە، کە سەرپەرشتی سەرجەم تیپ و کەرتەکانی کردووە.
شایەنی باسە، پێشتر کاک وەهاب (بەهادینی شێخ ئەحمەد) سەرتیپی ٥٧ ی سەگرمە بووە؛ دواتر گواستراوەتەوە بۆ تیپی ٣٣ ی سلێمانی.
ساڵی ١٩٨٣، واتە ساڵێک پێش دانوستان و شەهیدبوونی مامە ڕیشە، (ملازم عومەر و کاک ئازادی سەگرمە)، بەهۆی ئازایەتی و لێوەشاوەیی مامە ڕیشەوە، پێشنیاری دروستکردنی تیپێکی بۆ دەکەن.
مامە ڕیشە پێشنیارەکە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت پێشمەرگەکانی کەرتەکەم، خۆم یەکە یەکە هەڵمبژاردوون، هەمویان خەڵکی چالاک ودەستوەشێنن و لەگەڵ ئەواندا دەتوانم لە چالاکی پێشمەرگانە و پارتیزانی بەردەوام بم و ناوبانگی خۆم بپارێزم. هەروەها دەڵێت ٨ ساڵ شوان بووم لە جەباری و تەواو شارەزای جوگرافیای ناوچەکەم.
ئەگەر ببمە فەرماندەی تیپ، ڕاستە وەکو پلەی پێشمەرگایەتی بەرز دەبمەوە، بەڵام ئەو چالاکی و ناوبانگەم نامێنێت، چونکە ژمارەی پێشمەرگەکان زۆر زیاد دەکەن و لەوانەیە کۆنترۆڵم بەسەریاندا نەمێنێت و زۆر شارەزای ناوچەکەش نەبم.
بە کوردیەکەی وتویەتی، من پێویستم بەوە نیە پێم بڵێن سەرتیپە؛ بەڵکو وەکو ئامر کەرت دەتوانم چالاکتر بم، چونکە خۆم ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی پێشمەرگەکان ئەکەم و کات و شوێن و جۆری چالاکیەکان هەڵئەبژێرم و لەگەڵیاندا ئەچم بۆ شەڕەکان.
ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە کە ناوبانگی جوان و خۆشەویستی خەلک بە پلە و پایە نیە؛ دەکرێت مرۆڤ لە پلەیەکی بەرزدا بێت و بێبەرهەم بێت؛ دەکرێت بە پێچەوانەشەوە، کەسێک بتوانێت لە پلەیەکی سادەتردا، چالاکتر و کاریگەرتر و خۆشەویستر بێت.
گەورەیی و زیرەکی (مامە ڕیشە) لەوەدا بووە کە لەو زەمانەدا مەسئولیەتی ڕەتکردۆتەوە و چالاکی و خۆشەویستی خەڵکی هەڵبژاردوە. سڵاوبۆ یادی (مامە ڕیشە)ی قارەمان. درود بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی خاک و نیشتیمان
بەیار عومەر
327307611_1168130803880520_8233882183779095469_n

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

سمكۆی شکاک

‎چیایی شەمسە ددین محەمەد‎زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداب‎بەشی مێژوو-قوناغی چوار ‎‎ئیسماعیل ئاغا شکاک ناسراو بە “سمکۆ” …