كاردۆست سه‌لاح ئه‌حمه‌د
به‌شی یه‌كه‌م –
مرۆڤ هه‌میشه هه‌وڵی ژیانێكی باشتری داوه. باشتر له هه‌مو بواره‌كانه‌وه، یه‌كێك له ئه‌نجامه‌كانی هه‌وڵدانیش بنیادنانی شارستانیه‌ته. مێژوی مرۆڤایه‌تی هه‌رگیز ناكرێت به‌ش به‌ش بكرێت، چونكه هه‌موی به‌یه‌كه‌وه ده‌بێته مێژوییه‌كی ته‌واو. مێژوی مرۆڤایه‌تی پڕیه‌تی له ڕوداوی گرنگ و یه‌كلایی كه‌ره‌وه، كه ڕێڕه‌وی مرۆڤایه‌تی به ته‌واوی گۆڕیوه. بێگومان نوسینه‌وه‌ى مێژویه‌كی پڕ له ڕوداوی گرنگ و كاره‌ساتی گه‌وره‌ی مرۆیی و سروشتی بی كه‌موكوڕی نابێت.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت، قسه له باره‌ی یه‌كێك له په‌رتوكه گرنگه‌كانی مێژوی مرۆڤایه‌تیی بكه‌م، كه ئه‌ویش (مێژوی شارستانییه‌ت)، له نوسینی (ویل دورانت)، له وه‌رگێڕانی (عه‌بدوڵا ڕه‌سوڵی). له سه‌ره‌تای مێژوی نوسراوی مرۆڤایه‌تییه‌وه ده‌ستپێده‌كات و هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌ستمان ده‌گرێت و به پێچ و گه‌وه‌كانی مێژوی مرۆڤایه‌تیدا ده‌مانبات. نوسه‌ر به پشودرێژییه‌وه به هه‌مو قۆناغه‌كانی مێژودا دهمانگێرێت، هێنده به جوانی و تا ڕاده‌یه‌كی زۆر به وێژدانه‌وه له مێژوی مرۆڤایه‌تی ده‌دوێت. حه‌زده‌كه‌یت تا كۆتایی گه‌شته‌كه ببیته هاوڕێیه‌كی دڵسۆزی.
گرنگترین پاڵنه‌ر، كه وای له من كرد ئه‌م په‌رتوكه بخوێنه‌مه‌وه، تاكه دێڕێك بوو كه له‌سه‌ر به‌رگی یه‌كه‌می نوسراوه، ((خۆرهه‌ڵات، لانكه‌ی شارستانییه‌ت)). ئه‌م نیوهدێرهِ زۆر سه‌رنجی به‌لای خۆیدا ڕاكێشام، چونكه پێم وابو ئه‌مه دانپێدانانێكی زۆر گرنگه كه له زاری ڕۆژئاواییهكهوه گوێم لێده‌بێت. هه‌ر بۆیه بڕیارمدا سه‌رجه‌می به‌رگه‌كانی كه (31)، به‌رگه بخوێنمه‌وه، به‌رگی یه‌كه‌م به سه‌ره‌تایه‌ك و هۆكاره ڕێگاخۆشكهرهكانی شارستانییه‌ت (هۆكاره ئابورییه‌كان، ئاینییه‌كان، سیاسییه‌كان……. هتد)، دو گرنگترین هۆكاری شارستانییه‌ت، (ئاو و خاكه). خاك، بۆ كشتوكاڵ، ئاویش بۆ به‌زیندو مانه‌وه‌ی گیاندار و خاك.
له سه‌ره‌تاوه مرۆڤه‌كان ژیانیان پڕبوه له ڕه‌نج و ماندوبون، خورافات خاوهنهێزێكی زۆر كاریگه‌ربوه، به جۆرێك مرۆڤه‌كان نه‌یانتوانیوه به‌بێ خورافات بژین. خورافات زۆر كاری گرنگی بۆ مرۆڤه‌كان كردوه. ئارامی ڕۆحی پێبه‌خشیون. زۆربه‌ی كات ڕۆڵی ئاینی بینیوه. نه‌ك هه‌رهێنده بوڵكو له هه‌ندێك ساتی مێژویدا، بوه‌ته خودی ئاین. مرۆڤ له سه‌ره‌تاوه به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له به‌رده‌ستدان، به پله‌ی یه‌كه‌م خه‌ریكی كشتوكاڵ بون. هه‌روه‌ها مه‌ڕداری، ئاسنگه‌ری، هه‌مو ئه پیشانه هۆكارێك بون بۆ ژیانێكی باشتر.
خورافات خاوهنهێزێكی زۆر كاریگه‌ربووه، به جۆرێك مرۆڤه‌كان نه‌یانتوانیوه به‌بێ خورافات بژین. خورافات زۆر كاری گرنگی بۆ مرۆڤه‌كان كردوه. ئارامی ڕۆحی پێبه‌خشیون
یه‌كێك له سه‌ر زه‌مینه گرنگه‌كان، كه به‌ژداری شارستانییه‌تی مرۆڤایه‌تی كردوه، میزۆپۆتامیایه كه به واتای (دۆڵی دوو ڕوبار)، دێت. ئه‌م سه‌ر زه‌مینه گه‌لانێكی گرنگ لێی ژیاون وه‌ك: (سۆمه‌رییه‌كان، بابلییه‌كان، ئاشورییه‌كان …..هتد)، سۆمه‌رییه‌كان، یه‌كێكن له سه‌ره‌تاییترین ئه‌و گه‌لانه‌ى كه خاوه‌نی شارستانییه‌تێكی گرنگ بون. یه‌كه‌مین گه‌لن، كه ئاشنای نوسین بون. له‌ناو سۆمهرییهكاندا هاوسه‌رگیریی كارێكی ئاڵۆزبوه. وه‌ك (ویل دورانت)، له لاپه‌ڕه 232 ى به‌رگی یه‌كه‌مدا ده‌ڵێت: ((له‌و سه‌رده‌مه‌دا، هاوسه‌رگیری كارێكی ئاڵۆزبو. یاسا و ڕێسای زۆری بۆ دهستنیشانكرابو. جههیزهیهك كه كچ له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یبرده ماڵی هاوسه‌ره‌كه‌ی به ته‌واوی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئهودابو. هه‌رچه‌نده له به‌كارهێنانی ئه‌م مافه، هاوسه‌رى له ژیانی خۆی شه‌ریك ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌و مافی ده‌ستنیشانكردنى میراتگری هه‌بو. چه‌نده پیاو مافی به‌سه‌ر منداڵه‌كانه‌وه هه‌بو، ژنیش هێنده مافی هه‌بو)).
به‌ڵام هه‌میشه دۆخی ژن به‌و شێوه‌یه نه‌بوو. دیسان (ویل دورانت)، ده‌ڵێت: ((له حاڵه‌تی قه‌یران و سه‌ختیدا هه‌میشه پیاو ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه ده‌گرت. هه‌ندێ كات، مافی ئه‌وه‌شی هه‌بوو ژنه‌كه‌شی بفرۆشێت، یان له به‌رانبه‌ر قه‌رزێك كه له سه‌ریه‌تی بیداته خاوه‌نقه‌رز. چاوپۆشی له زیناكردنى پیاو ده‌كرا. له كاتێكدا ئه‌گه‌ر ژنێك ئه‌و كاره‌ی بكردایه سزاكه‌ی مهرگبو)). ل:233، به‌رگی یه‌كه‌م.

یه‌كێك له گرنگترین و سه‌رسوڕهێنه‌رترین پاشماوه‌ی سۆمه‌رییه‌كان، خه‌تی نوسین بو. خۆشبهختانهنترین خاڵ ئه‌وه‌یه، سۆمه‌رییه‌كان نوسراوه‌كانی خۆیان به باشترین شێوه نوسیوه و له‌سه‌ر شتانێك نوسیویانه كه زۆر دره‌نگ خراپبونیان مه‌حاڵه. سۆمه‌رییه‌كان كاریگه‌رییه‌كى زۆریان له‌سه‌ر گه‌له‌كانی (ئاشور و بابل و میسر) هه‌بوه.
ئێمه لێره‌دا ناتوانین به ته‌واوى مافی خۆی به گه‌لێكی مه‌زنى وه‌ك سۆمه‌رییه‌كان بده‌ین.
له به‌شێكی تری به‌رگی یه‌كدا، نوسه‌ر دێته سه‌ر باسكردنی یه‌كێك له كاریگه‌رترین گه‌له‌كان له مێژوی مرۆڤایه‌تیدا، ئه‌وانیش میسرییه كۆنه‌كانن. میسرییه‌كان خاوه‌ن نیلی مه‌زن و ههڕهمهكانن، كه جێگای شانازی مرۆڤایه‌تین. تا ئێستاش مرۆڤه‌كان حه‌یران و ده‌سته‌وه‌ستانن له ئاستی گه‌وره‌یی و هونه‌ری به‌رزی هه‌ڕه‌مه‌كان. مرۆڤه‌كان تا ئێستاش نه‌یانتوانیوه به‌شێك لى مه‌ته‌ڵی هه‌ڕه‌مه‌كان هه‌ڵبهێنن. له‌و بڕوایه‌شدام به‌ئاسانی ئه‌م مه‌ته‌ڵه به‌بێ وه‌ڵامدانه‌وه بمێنێته‌وه.
له حاڵه‌تی قه‌یران و سه‌ختیدا هه‌میشه پیاو ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه ده‌گرت. هه‌ندێ كات، مافی ئه‌وه‌شی هه‌بوو ژنه‌كه‌شی بفرۆشێت
میسرییه‌كان، یه‌كێك بوون له شارستانیترین گه‌له‌كانی مێژوو. كۆمه‌ڵێك زنجیره‌ی پاشایه‌تى له میسردا حكومڕانییانكردوه. له نێوان (4) هه‌زار ساڵ پێشزاین، تا داگیركردنی میسر له‌لایه‌ن ڕۆمه‌كانه‌وه. له سه‌ده‌ی چواره‌می پێشزاین، ژماره‌ی دانیشتوانی میسر، به نزیكه‌ى (7) ملیۆن كه‌س مه‌زه‌نده‌كراوه. نیل، ئه‌و خێر و به‌ره‌كه‌ته بوه كه هه‌میشه كارئاسانییه‌كی زۆری بۆ كشتوكاڵ كردوه. جوتیاره‌كان ده‌یانتوانی به‌ئاسانیی و به‌پشتیوانی نیل، به‌رهه‌مێكی زۆر و زه‌وه‌ندیان چنگ بكه‌وێت، به‌ڵام زۆربه‌ی كات له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه ده‌ست ده‌گیرا به‌سه‌ر نیلدا و خه‌ڵكه‌كه‌یان پێدهچهوساندهوه. زوڵم و سته‌می ده‌سه‌ڵاتداره‌كان هێنده زۆربو هه‌نێك جار بانگه‌شه‌ی خوایه‌تییان ده‌كرد. میسرییه‌كان، له دێرزه‌مانه‌وه ئاشنابون له‌گه‌ڵ پیشه‌سازی، چه‌كیان دروستكردوه وه‌ك: (قه‌ڵغان، خه‌نجه‌ر، زرێ ……هتد). مس و قه‌ڵایی و قوڕقوشمیان تێكه‌ڵ ده‌كرد و تایه‌ی عه‌ره‌بانه‌یان لێدروستدهكرد. كرێكاره میسرییه‌كان، گه‌چ و چیمه‌نتۆ و خشتیان به‌رهه‌مده‌هێنا. شاره‌زاییه‌كی باشیان له مونبهتكاریی له‌سه‌ر دار هه‌بو. سیسته‌م و تابوت و كه‌شتی جوانیان دروستده‌كرد. دراوی ئاسن له ئاڵوگۆڕه‌كاندا باو نه‌بو. هه‌میشه موچه‌ی فهرمانبهرهكانیشیان، به دانه‌وێڵه و نان و هه‌ویر و بیره ده‌دا. له ڕوانگه‌ی ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه، فیرعه‌ون له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات و حكومڕانیدا بو. ئه‌گه‌ر خه‌ڵكیش ترسیان له خه‌رجی زۆر نه‌بوایه، ده‌یانتوانی سكاڵاكانیان بگه‌یه‌ننه فیرعه‌ون. یه‌كێك له كێشه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی پاشاكانی میسر، كه بوبوه هۆكاری لاوازی سێكسیی و نه‌مانی جێنشینی پاشایه‌تی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ مهحرهمهكاندابو. تاكه بیانوشیان بۆ ئه‌م كاره، پاكڕاگرتنی خوێنی بنه‌ماڵه‌ى پاشایه‌تیی بو، به‌ڵام ئه‌م باره ورده ورده ته‌شه‌نه‌ی كرده ناو چینی ئه‌شراف و به ده‌گمه‌ن خه‌ڵكی ئاسایش. فره‌ژنی تاڕاده‌یه‌كی زۆر له‌ناو میسرییه‌كاندا ڕێگه‌پێدراو بو. له‌و سه‌رده‌مه‌دا بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی ژن، باشتر له‌و دۆخه بوه، كه ژنانی هه‌ندێ له كۆمه‌ڵگاكانى ئێسته هه‌یانه. له‌م باره‌یه‌وه (ماكس مۆله‌ر)، له لاپه‌ڕه (289)، به‌رگی یه‌كه‌مدا ده‌ڵێت: ((هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی كۆن و نوێ نییه كه له‌ودا پێگه‌ی ژن، بگاته ئاستی پیگه‌ی ژن، له سه‌رزه‌مینی نیل)).
یۆنانییه‌كان، گاڵته‌یان به میسرییه‌كان ده‌كرد، كه هێنده له‌گه‌ڵ ژنه‌كانیان، نه‌رمونیانن. به تێپه‌ڕبونى كات ئه‌م گوته‌یه كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر ده‌رونی میسرییه‌كان جێهێشت و تا ڕاده‌یه‌ك توندوتیژییان به‌رانبه‌ر به ژنه‌كانیان به‌كارده‌هێنا. یه‌كێك له خاڵه سه‌رنجڕاكێشه‌كان، له میسردا ئه‌وه بوه ژنان خاوه‌نی ده‌ستپێشخه‌ریی بون له ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستیی و خواستی هاوسه‌رگیریدا بۆ ڕه‌گه‌زی بهرانبنهر. له ئێستادا ئه‌م حاڵته زۆر به‌ده‌گمه‌ن ده‌بینرێت. له سه‌رزه‌مینی میسری كۆندا دایكسالاری بوو.
به‌گشتی خوڕه‌وشتی میسرییه‌كان، خوڕوشتێكی باش بوه، گیانی یارمه‌تیدان و هاوكاریی تێیاندا به‌هێزبوه، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بوه‌ته له‌مپه‌ر له ڕێگه‌ی تهماحبازیی و چاوچنۆكییاندا. ئه‌فلاتون، خه‌ڵكی ئه‌سینای به خۆشه‌ویستی زانست و خه‌ڵكی میسری به خۆشه‌ویستی دارایی پهسنكردوه. تا ڕاده‌یه‌ك ده‌توانین هه‌ستبكه‌ین ئه‌م وتیهیهی ئه‌فلاتون جۆرێك ده‌مارگیریی تێدایه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی میسرییه‌كان، ئیمانیان به ڕۆژیدوایی و ژیانی پاش مردن هه‌بو، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌مه نه‌بوه ڕێگر له‌به‌رده‌م خۆشگوزه‌رانیی و دونیاپه‌رستی میسرییه‌كان. خوێنێك كه له نێو ده‌ماری دانیشتوانی خه‌ڵكی نیلدابو، خوێنێكی گه‌رمبو. بۆیه كچه‌كانیان له ته‌مه‌نی (ده) ساڵیدا ئاماده‌ی شوكردن ده‌بوون.
میسرییه‌كان، كه‌موكوڕی ده‌موچاویان به سوراو و سپیاو داده‌پۆشی. نینۆكه‌كانیان بۆیه ده‌كرد. له میسری كۆندا، له سه‌ره‌تاوه منداڵانی كچ و كوڕ تا ته‌مه‌نی (13) ساڵی ڕوت و قهتبون. ته‌نها گواره و بازنگیان پێوه‌بو. كچان كه‌مێك شه‌رمیان ده‌كرد و پشتوێنێكی مروارییان له ناوقه‌د ده‌به‌ست. ورده ورده پۆشینی جل و به‌رگ، بو به نه‌ریتیان. (ویل دورات)، له لاپه‌ڕ (298)ى، به‌رگی یه‌كه‌دا ده‌ڵێت: ((ئه‌گه‌ر ژنانی كۆنی میسر، دیسان زیندو ببنه‌وه، له ڕوانگه‌ى بۆیه‌كردن و ڕۆنلێدان له سه‌ر و ده‌موچاویان و خۆڕازاندنه‌وه‌یان به زێڕ، ناچار نه‌بون شت له ژنانی ئه‌م سه‌رده‌مه فێرببن)).
میسرییه‌كان، كه‌موكوڕی ده‌موچاویان به سوراو و سپیاو داده‌پۆشی. نینۆكه‌كانیان بۆیه ده‌كرد
له بواری خوێندندا په‌رستگه‌كان ڕۆڵێكی باڵایان ده‌بینی له فێركردنى نه‌وه‌كانی ئه‌شرافی كۆمه‌ڵگا. له سه‌ر یه‌كێك له پتپیرۆسهكان، به‌م چه‌شنه نوسراوه ((دڵ بده به وانه و زانسته‌كه‌ت و وه‌ك دایكت خۆشتبوێ)). مێژوی شارستانییه‌ت، به‌رگی یه‌كه‌م، ل:299.
ده‌توانین ئه‌مه بكه‌ینه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ى خوێَند و فیربونی زانست، له لای میسرییه‌كان زۆر گرنگ و پڕبایه‌خ بوه. كاتێك فێرخواز ده‌گه‌یشته قۆناغی كۆتایی مافی ئه‌وه‌ی هه‌بو، بۆ نوسین كاغه‌ز به‌كاربهێنێت. ڕه‌نگه خه‌تی هیرۆگلیفی جوانترین خه‌تبێ كه تا ئێستا ناسراوه.
ئه‌و چیرۆكه كورتانه‌ی كه له پاشماوه‌ی ئه‌ده‌بیاتی میسری گه‌شتونه‌ته ده‌ستی ئێمه، فراوان و جۆراوجۆرن. هه‌روه‌ها ئه‌وان، چیرۆكی سه‌رسوڕهێنه‌ری تارمایی و پهرجودهسكردی سه‌رنجڕاكێش، كه‌وا هه‌ستده‌كرێت له ڕوانگه‌ى میتۆدیی و نوسین و هاوشێوهبونیان له‌گه‌ڵ ڕاستی كه‌متر له‌و چیرۆكه پۆلیسیانه نین كه له سه‌رده‌می ئێستادا هه‌وێنی ڕه‌زایه‌تی سیاسه‌تمه‌داران پێكدێنن. مێژوی شارستانییه‌ت، به‌رگی یه‌كه‌م، ل:307.
له‌به‌ر ئه‌و كاریگه‌رییه زۆره‌ى ئاین و ده‌سه‌ڵاتی پیاوانی ئاینی زۆربه‌ی ده‌قه شیعرییه‌كانی میسر، ده‌قی ئاینی بوون.

كۆنترین قه‌سیده‌ی میسری، هه‌مان ده‌قی ئاینییه كه به ده‌قه ئههرامییهكان ناودهرێت. شێوه‌ی ئه‌م ئه‌م شیعرانه كۆنترین شێوه‌یه، كه تائێستا ناسراوه. ئه‌م شێوه شیعره بریتییه له یه یه‌ك واتا كه له ڕسته‌ی جۆراوجۆردا، بهیانبكرێت. مێژوی شارستانییه‌ت، به‌رگی یه‌كه‌م، ل:308.
به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكانى ئێسته‌وه، ژنی میسری له‌و سه‌رده‌مه‌دا به ئازادانه وه‌ك پیاوه‌كانیان توانیویانه هه‌ست و سۆزی خۆیان ده‌رببڕن.
لێره‌دا ئاماژه به یه‌كێك له ده‌قه شیعرییه‌كان ده‌كه‌ین:
(من، یه‌كه‌مین خوشكی تۆم
تۆ بۆ من وه‌ك گوڵزارێكی
كه من له‌ودا گوڵ
و گیای بۆنخۆشم چاندوه.
من بیرێكی ئاوم بۆ ئه‌و باخه هێناوه
كه ئه‌گه‌ر بای ساردی باكر هه‌ڵبكات،
ده‌ستی تێبنێ.
ئه‌مه ئه‌و شوێنه جوانه‌یه كه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا تێیدا پیاسه ده‌كه‌ین،
كاتێك ده‌ستی تۆ له نێو ده‌ستی مندایه،
هه‌ردومان بیرده‌كه‌ینه‌وه و هه‌ردومان شادین،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه له‌گه‌ڵ یه‌كتری ڕێ ده‌كه‌ین،
بیستنی ده‌نگی تۆ من سهرخۆشدهكات،
هه‌مو ژیانی من به‌ستراوه‌ته‌وه به بیستنی وته‌كانی تۆوه.
بینینی سیمای تۆ،
بۆ من باشتره له خواردن و خواردنه‌وه). مێژوی شارستانییه‌ت، به‌رگی یه‌كه‌م، ل:310.
كاتێك سه‌یری سه‌رچاوه‌كانی مێژوی میسر ده‌كه‌ین، ناتوانین توشی سه‌رسوڕمان نه‌بین، چونكه میسرییه‌كان له هه‌مو كایه‌كاندا نوسینیان له‌پاش به‌جێماوه. وه‌ك: (شیعر، فه‌لسه‌فه، چیرۆك، ڕامیاری، ئیداری)، هه‌مو شتێكیان نوسیوه جگه له (شانۆنامه و شیعری پاڵه‌وانی).
نوسینه‌وه‌ی ڕوداو به ڕاده‌ی خودی مێژو له میسر پێشینه‌ی هه‌یه. ته‌نانه‌ت پاشاكانی پێش زنجیره‌كان، به شانازییه‌وه به‌ڵگه و ڕاپۆرتی مێژویان تۆماركردوه. مێژونوسه فه‌رمییه‌كان، له هێرشی پاشاكاندا هاوڕێیان بون.
به‌ڵام وا هه‌ستده‌كرێت كه شكسته‌كانیان نه‌بینیوه، به‌ڵكو ته‌نها سه‌ركه‌وتنه‌كانیان تۆماركردوه. مێژوی شارستانییه‌ت، به‌رگی یه‌كه‌م، ل:311.
به‌هۆی سه‌ختی ژیانه‌وه و كه‌می ده‌رفه‌تی فێربون و زۆری داهاتی په‌رستگاكان، خه‌ڵكی ئاسای میسر نه‌یانده‌توانی به زاستهكانی (ئه‌ستێره‌ناسیی و ڕۆژژمێری، بیركاری، پزیشكی، نه‌شته‌رگه‌ریی، ته‌ندروستی). ئه‌م زانستانه به ته‌واوی قۆرخكرابوو له‌لایه‌ن پیاوانی ئاینییه‌وه. به‌هۆی ئه‌وه‌ى له ژیانێكی ئاسوده و ئارم و پڕ له خۆشگوزه‌رانیدا ده‌ژیان. بێگومان هه‌موان باش ده‌زانن یه‌كێك له هۆكاره به‌هێزه‌كان، بۆ فێربونی زانست تاڕاده‌یه‌كی زۆر هه‌بونی خۆشگوزه‌رانییه. به درێژای مێژویش هه‌ر سه‌رده‌مێك ژیانی مرۆڤه‌كان ڕوی له خۆشگوزه‌رانیی كردبێت، هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌كه له‌بارتر بوه بۆ فێربون و پێشكه‌وتنی زانست. ته‌واوی زانسته‌كانی میسر، پیاوانی ئاینى بناغه‌یان داڕشتوه.
كاتێك سه‌یری سه‌رچاوه‌كانی مێژوی میسر ده‌كه‌ین، ناتوانین توشی سه‌رسوڕمان نه‌بین، چونكه میسرییه‌كان له هه‌مو كایه‌كاندا نوسینیان له‌پاش به‌جێماوه
وا هه‌ستده‌كرێت كه زانسته‌كان (18) هه‌زار ساڵ پێشزاین، له لایه‌ن تهحوت خوای مه‌عریفه‌ی میسری كه ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریی ئه‌و له‌سه‌ر زه‌وی، (3) هه‌زار ساڵ به‌رده‌وامبوه داهێنراوه.
كۆنترین كتێب، له هه‌ر زانستێكدا یه‌كێك له بیست هه‌زار به‌رگ كتێبه كه خوای زانایی نوسیویه‌تی. ئێمه ئه‌وه‌نده زانیاریمان نییه، كه بتوانین له باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی زانسته‌كان له میسر دواین بڕیار بده‌ین. مێژوی شارستانییه‌ت، به‌رگی یه‌كه‌م، ل:314.
بێگومان له‌و سه‌رده‌مه‌دا، زانستی بیركاری له ئاستێكی باڵادابوو، چونكه به‌بێ ئه‌و زانسته نه‌ده‌توانرا هه‌ڕه‌مه‌كان هێنده جوان و ئه‌ندازه‌یی دروستبكرێن.

له باره‌ی فیزیا و كیمیای میسر، هیچ شتێك نازانین و ئه‌و شته‌ی كه له زانستی ئه‌ستێره‌ناسی له میسری كۆن بۆ ئێمه ڕونبوه‌ته‌وه زۆر كه‌من. وا هه‌ستده‌كرێ كه ئه‌ستێره‌ناسان، له په‌رستگه‌كان زه‌ویان وه‌ك زه‌وییه‌كی لاكێشی وێنا ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسمان له بان سه‌ری خۆیان ڕابگرن، له گۆشه‌كانیدا كێ‌و بونى هه‌بو. له نوسراوه‌كانی ئه‌واندا، هیچ ئاماژه‌یه‌ك به خۆرگیران و مانگگیران نه‌دراوه و له‌م باره‌یه‌وه به‌گشتی له هاوچه‌رخه‌كانی خۆیان له میزۆپۆتامیا دواكهوتوتربون. مێژوی شارستانییه‌ت، به‌رگی یه‌كه‌م، ل:315.
خاڵیكی جێگای سه‌رنج ئه‌وه‌یه، بۆچی میسرییه‌كان سه‌ره‌ڕای هه‌ڵدڕینی جه‌سته‌ی مرۆڤ، له كاتی مۆمیاكردندا هیچ زانیارییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌ده‌ست نه‌هێناوه؟ بڵێی پاڵنه‌ری ئه‌م كاره ئه‌وه‌بێت پاشا و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی خۆیان، به خوا و نیمچه خوا زانیبێت؟.
خاڵیكی جێگای سه‌رنج ئه‌وه‌یه، بۆچی میسرییه‌كان سه‌ره‌ڕای هه‌ڵدڕینی جه‌سته‌ی مرۆڤ، له كاتی مۆمیاكردندا هیچ زانیارییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌ده‌ست نه‌هێناوه؟
گه‌وره‌ترین شانازی میسری كۆن، زانستی پزیشكییه. ئه‌م زانسته له لایه‌ن پیاوانی ئاینییه‌وه كهشفكرا. به‌ڵگه‌ی زۆر له به‌رده‌ستدایه، كه سه‌ره‌تای پزیشكی میسری شێوه‌ی سیحری هه‌بوه. له نێو خه‌ڵكی میسردا نوشته و ده‌مبه‌ست، بۆ ڕێگه‌گرتن یان ده‌رمانكردنی نه‌خۆشی، زیاتر له ده‌رمان و حه‌ب و شروب بره‌وی هه‌بوو.
دواتر پزیشكی میسری، له ڕاده‌به‌ده‌ر پێشكه‌وت و تێیدا پیزیشك و نه‌شته‌رگه‌ر و پسپۆڕ و شاره‌زا په‌یدا بون، كه په‌یڕه‌ویان له هه‌مان یاسای ئاكاری ده‌كرد، كه نه‌وه به نه‌وه ده‌گوێزرایه‌وه و له ئه‌نجامدا سوێندی (بوقراتی)، لێبه‌رهه‌مهات. هه‌ندێ له پزیشكه‌كان پسپۆڕی نه‌خۆشی ژنان و مامانی بون. مێژوی شارستانییه‌ت، به‌رگی یه‌كه‌م، ل:318.
(دیودورسی سیسیلی)، ده‌ڵێت: ((خه‌ڵك بۆ ڕێگرتن له نه‌خۆشی هه‌وڵی ته‌ندروستی خۆیان ده‌دا و ئه‌م كاره‌یان به خواردنی ماده‌ی ڕهوانكهر و ڕۆژوگرتن و ده‌رمانی ڕشانه‌وه، كه هه‌ندێ كات هه‌مو ڕۆژێك و هه‌ندێ كاتیش سێ یان چوار ڕۆژ جارێك بهكاریاندههیِنا. به راِای ئه‌وان ئه‌و شته‌ى كه ده‌چێته له‌شه‌وه زیاتری له پێویستی له‌شه و نه‌خۆشییه‌كانیش له‌و به‌شه زیادهیهوه دروستده‌بن)). مێژوی شارستانییه‌ت، به‌رگی یه‌كه‌م، ل:321.
به‌ڕای ئیمه دوای خه‌ڵكی لیبیا، میسرییه‌كان یه‌كه‌مین نه‌ته‌وه‌ی مێژو بون، كه له خه‌ڵكی جیهان، تهندروستتربن.
یه‌كێك له گه‌وره‌ترین شانازییه‌كانی میسرییه‌كان، دروستكردنی هه‌ڕه‌مه‌كان بوو. كه هه‌ر یه‌كێكیان، نیشانه‌ی هێز و ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌كیان نیشانده‌دا. هه‌ندێ كه‌س ده‌ڵێن، میسرییه كۆنه‌كان له به‌ردتاشین و پهیكرسازیشدا گه‌وره‌تر و باڵاده‌ستتر له‌وانی تر بون. له مێژوی پهیكهرتاشیشدا هیچ شتێك جوانتر له پهیكری (خه‌فره‌ع)، نییه. مێژوی شارستانییه‌ت، به‌رگی یه‌كه‌م، ل:325.
مێژونوسانی فه‌لسه‌فه وا ڕاهاتون، كه مێژوی زانست له یۆنانه‌وه ده‌ستپێبكه‌ن، به‌ڵام چینییه‌كان و هندییه‌كان گاڵته‌یان به‌م كاره دێت، چونكه گروپی یه‌كه‌م خۆی به داهێنه‌ری فه‌لسه‌فه و ئه‌ویتر خۆی به ته‌واوكه‌ری ده‌زانی، به‌ڵام ڕنگه ئێمه و ئه‌وانیش له ههڵهدابین.
یه‌كێك له گه‌وره‌ترین شانازییه‌كانی میسرییه‌كان، دروستكردنی هه‌ڕه‌مه‌كان بوو. كه هه‌ر یه‌كێكیان، نیشانه‌ی هێز و ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌كیان نیشانده‌دا
چونكه له نێو ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ی كه له میسر به‌جێماون، هه‌ندێ پارچه هه‌یه كه فه‌لسه‌فه‌ی ئاكار هه‌رچه‌نده‌ش به‌شێوه‌یه‌كی عه‌رزی و ناڕێك و پێكیش بێت خستوه‌ته به‌رباس. مێژوی شارستانییه‌ت، به‌رگی یه‌كه‌م، ل:338.
:یه‌كێك له گرنگترین و كاریگه‌رترین هۆكاره‌كانی به زیندوهێشتنه‌وه‌ی گه‌لێك، بونی ئایینه. له ته‌واوی مێژوی مرۆڤایه‌تیدا هیچ گه‌لێك نه‌یتوانیوه به‌بێ ئاین، به‌رده‌وامی به بونی خۆی بدات. به‌لانه‌وه گرنگ نییه سه‌رچاوه‌ی ئاینه‌كه زه‌مینی بوبێ یان ئاسمانی.
زۆر كات (خورافات، بتپه‌رستی، ڕۆژپه‌رستی، مانگپهرستی ……هتد)، بونه‌ته ئاینی خه‌ڵكی. له میسردا ئاین، كۆتایی هه‌موشتێك بوه مانگ، یه‌كێك له خواكان و ڕنگه كۆنترین خوا بوبێ كه له میسردا ده‌یانپه‌رست.
ئاین هێزێكی بێكۆتایی هه‌یه و هه‌ركاتێك سه‌ركرده‌یه‌ك ویستبێتی گۆڕانكارییه‌ك ئه‌نجامبدات له كۆمه‌ڵگادا و سه‌ربگرێت، ڕێزی له ئاینی دانیشتوان گرتوه. بۆ نمونه یه‌كێك له هۆكاره به‌هێزه‌كانی سه‌ركه‌وتنی (ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی)، ئه‌وه بو هه‌ر سه‌رزه‌مینێكی داگیرده‌كرد، ڕێزی له ئاینی دانیشتوان ده‌گرت و هه‌رچه‌نده بڕواشی به ئاینه‌كه‌یان نه‌بو، به‌ڵام قوربانی پێشكه‌ش ده‌كردن.
گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی ئاینی میسری، ئه‌و گرنگییه بوو كه هزری نه‌مری ده‌دا. میسرییه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دابون كه (ئوزیریسی)، نیل بۆ جارێكی دیكه زیندوو ده‌بێته‌وە
له زۆربه‌ی سهرزهمینهكاندا ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، به ڕه‌های هه‌مو كۆمه‌ڵگایان له ژێردهستدابوه و هه‌ر بڕیارێكیان ده‌ركردبێت به‌بێ چه‌ندوچون جێبه‌جێكراوه. به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ر ئایندا ئه‌م هێزه‌یان نه‌بوه و نه‌یانتوانیوه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌سه‌ر ئاین و پیاوانی ئاینیدا بچه‌سپێنن. به پێچه‌وانه‌شه‌وه زۆربه‌ی كات ئه‌وه پیاوانی ئاینی بون كه توانیویانه ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا جێبه‌جێ بكه‌ن. ئه‌گر بۆ مێژو بگه‌ڕێینه‌وه زۆر نمونه ده‌بینین كه پیاوانی ئاینی كاریگه‌رییان زۆر زیاتر له پاشا‌كان بوه.

گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی ئاینی میسری، ئه‌و گرنگییه بوو كه هزری نه‌مری ده‌دا. میسرییه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دابون كه (ئوزیریسی)، نیل بۆ جارێكی دیكه زیندوو ده‌بێته‌وه هه‌مو گیاكان بۆ جارێكی دیكه ژیان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه مرۆڤیش ده‌توانێت دوای مردن دیسان زیندو ببنه‌وه.
تاكه سه‌رده‌مێك كه پیاوانی ئاینى تا ڕاده‌یه‌ك په‌راوێزخران و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان لێسه‌نرایه‌وه، سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری (ئه‌خناتۆن)، بو. چونكه وازی له دینی ئامونپهرستی هێنا و چوه سه‌ر دینێك جیاواز له زۆرینه‌ی گه‌لی میسر. مێژوی شارستانییه‌ت، به‌رگی یه‌كه‌م، ل:364.
یه‌كێك له به‌هیزترین و كۆتا پاشای میسر، (ڕامسسی)، دوه‌م بوه. به‌شێوه‌یه‌ك كه نمونه‌ی له مێژودا كه‌مه. له هه‌مو میسردا هیچ هێزێكی مرۆیی جیا له هێزی پیاوانی ئاینی، له سهلرهوهی ئه‌وه‌وه نه‌بو. له‌م سه‌رزه‌مینه‌شدا بۆ نمونه له هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ی مێژو، كێشمه‌كێشمی بێكۆتایی نێوان حكومه‌ت و بهڕوبهرانی په‌رستگه له ئارادابون.
پێشزاین میسر ناوی پارێزگایه‌كی ئیمپراتۆری ڕۆمای له‌سه‌ر نراو ناوى ئه‌و له مێژوی كۆن سڕایه‌وه
به هۆكاری ئه‌وه‌ی پاشا‌كان زۆرترین داهاتی وڵاتیان ده‌دا به په‌رستگه، ڕۆژ به ڕۆژ خه‌ڵك برسیتر ده‌بون و خواكان چیان ده‌ویست ده‌یانخوارد و ده‌یانخوارده‌وه. ئه‌نجامی سیاسه‌تێكی وه‌ها ئه‌وه‌بو كه دره‌نگ یان زو، پاشا‌كان ده‌بونه خزمه‌تكاری پیاوانی ئاین. له ساڵی (954)ی، پێشزاین خه‌ڵكی لیبیا له ته‌پۆڵكه‌كانی خۆرئاواوه هێرشیانكرده سه‌ر ئه‌و وڵاته و وێرانیانكرد. له ساڵی (722)ى، پێشزاین له باشوره‌وه حه‌به‌شییه‌كان هێرشیانكرده سه‌ری و تۆڵه‌ی كۆیلایه‌تییه كۆنه‌كه‌یان كرده‌وه. له ساڵى (674)ى پێشزاین ئاشورییه‌كان له باكوره‌وه هاتن و ئه‌و میسره‌ی كه پیاوانی ئاینی تێیدا ده‌سه‌ڵاتداربون، داگیریانكردن و باجیان له‌سه‌ر دانان. به‌ڵام له ساڵی (525)ى، پێشزاین پارسه‌كان به ڕابه‌ری (كهمبووجیه)، له (نۆكه‌ندی سوئیز)، په‌ڕینه‌وه و جارێكی تر میسر، سه‌ربه‌خۆیی خۆی له‌ده‌ستدا.
له ساڵی (332)ى پێشزاین (ئه‌سكه‌نده‌ر)، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئاسیا میسری كرده ویلایه‌تێكی مه‌قدۆنی.
له ساڵی (30)ى، پێشزاین میسر ناوی پارێزگایه‌كی ئیمپراتۆری ڕۆمای له‌سه‌ر نراو ناوى ئه‌و له مێژوی كۆن سڕایه‌وه. بۆ ئێمه باشتر وایه كه هه‌وڵبده‌ین و كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شارستانییه‌تی میسردا یه‌كسانبین. مێژوی شارستانییه‌ت، به‌رگی یه‌كه‌م، ل:377 – 374.
(ئیبن خه‌لدون) ده‌ڵێت: ((هه‌موو شارستانیه‌تێك سێ قۆناخی هه‌یه، منداڵی، گه‌نجی، پیریی و مردن)). شارستانیه‌تی میسریش له‌م یاسایه بهدهرنهبوه، به‌ڵام مرۆڤایه‌تی هه‌تا هه‌تایه قه‌رزداری میسر و شارستانییهتهكهیانه.
گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی ئاینی میسری، ئه‌و گرنگییه بوو كه هزری نه‌مری ده‌دا. میسرییه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دابون كه (ئوزیریسی)، نیل بۆ جارێكی دیكه زیندوو ده‌بێته‌و