دوای پێنج ساڵ لێكۆڵینەوە تیمێكی زانكۆی ریدینگ له بەریتانیا لە ئه‌نجامی كنه و پشكنینه‌كانیان زانیاری نوێیان ئاشكرا كرد، بەپێ لێكۆڵینەوەكانیان، بێستانسوور كۆنترین گونده و یه‌كه‌مجار كشتوكاڵ لێره كراوه نه‌ك له گوندی چه‌رمۆی سەر بە شارۆچكەی چەمچەماڵ.
بەپێی لێكۆڵینەوەكان، مێژووی بنیاتنانی گوندی بێستانسوور “7 هه‌زار بۆ 9 هه‌زار ساڵ پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
رۆجێر ماسیۆس، پرۆفیسۆری شوێنه‌وار لە زانكۆی ریدینگ بە “رووداو”ی گوت “ئێره كۆنتره له چه‌رمۆ. هه‌ندێك شوێنه‌وارمان دۆزیوه‌ته‌وه قۆناخی گواستنه‌وه‌مان پیشان ده‌دات له راوكردنه‌وه بۆ كشتوكاڵكردن. سه‌ره‌تای ژیانی جوتیاری مرۆڤایه‌تی لێره بووه. ئێره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاخی به‌ردین، له كۆتاییه‌كانی چاخی سه‌هۆڵبه‌ندان”.
له ساڵی 1947ـه‌وه بێستانسوور وه‌ك ناوچه‌یه‌كی شوێنه‌وار تۆمار كراوه، زۆری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی كردویه‌تیه گوندێكی مێژوویی، گوندەكە ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سلێمانی.
هاوار نه‌جمه‌دین، ماجستێر له شوێنه‌واری پێش مێژوو بە رووداوی راگەیاند “گرنگی بێستانسور له‌وه‌دایه كه سه‌ره‌تای نیشتوجێبوونی مرۆڤایه‌تییه. ,له چیاكانه‌وه ژیانیان گواستوه‌ته‌وه بۆ پێده‌شته‌كان. لێره فێری كشتوكاڵكردن بووه و ته‌نها پشت به گژوگیا كێوییه‌كان و راوكردن نه‌به‌ستێت”.
له‌سنووری پارێزگای سلێمانی زیاد له 600 ناوچه‌ی شوێنه‌واری هه‌یه، له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌ی شاره‌زووریش زیاد له 100 ناوچه هه‌یه. 8 تیمی بەریتانی، فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی به بودجه و كه‌ره‌سته‌ی خۆیان له هه‌ندێك له‌و شوێنه‌وارانه‌دا كار ده‌كه‌ن و تیمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سلێمانیش هاوكاریانن.