پێتوایه كارمه‌ندێكی ئه‌م سه‌رده‌مه زیاتر كارده‌كات یان راوكه‌رێكی سه‌رده‌می كۆن؟ جووتیارێكی ئێستا زیاتر كارده‌كات یان كرێكارێكی سه‌رده‌می میسری كۆن؟ تۆ زیاتر كارده‌كه‌یت یان كرێكارێكی سه‌ده‌ی حه‌ڤده و هه‌ژده؟
له خواره‌وه به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان ماوه‌ی كاركردنی مرۆڤ و پیشه جیاجیاكان به درێژایی مێژوو ده‌خوێنیته‌وه و بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ندێكجار مرۆڤ هه‌ندێك جار هه‌موو رۆژێك و هه‌ندێكجار هه‌فته‌ی شه‌ش رۆژ كاری كردووه و جاری وا هه‌بووه رۆژانه 16 كاتژمێر كاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت بژی.
– راوكه‌ر و كۆكه‌ره‌وه‌ی به‌روبوومه‌كانی ئه‌وروپای چاخی به‌ردین پێش سه‌رده‌می كشتوكاڵ ساڵانه 365 رۆژ و رۆژانه بۆ ماوه‌ی 3-5 كاتژمێر كاریان كردووه.
– كرێكارانی میسری كۆن كه به‌شداربوون له دروستكردنی ههرهمهكاندا ساڵانه 131 رۆژ و رۆژانه بۆ ماوه‌ی 8 كاتژمێر كاریان كردووه.
– جووتیارانی ئیسرائیلی كۆن ساڵانه 296 رۆژ و رۆژانه 8 كاتژمێر كاریان كردووه.
– پیشه‌وه‌رانی ئیمپراتۆریی رۆما ساڵانه 195 رۆژ و رۆژانه بۆ ماوه‌ی 6 كاتژمێر كاریان كردووه.
– جووتیارانی ئینگلته‌رای چاخه‌كانی ناوه‌ڕاست ساڵانه 150 رۆژ و رۆژانه بۆ ماوه‌ی 8 كاتژمێر كاریان كردووه.
– پیشه‌وه‌رانی ئیمپراتۆریی ئازتێكی سه‌ده‌ی 14 ساڵانه 274 رۆژ و رۆژانه بۆ ماوه‌ی 9 كاتژمێر كاریان كردووه.
– كرێكارانی فه‌ره‌نسای سه‌ده‌ی 17 ساڵانه 185 رۆژ و رۆژانه 10 كاتژمێر كاریان كردووه.
– كرێكاره بێ شاره‌زاییه‌كانی ئینگلته‌رای سه‌ده‌ی هه‌ژده ساڵانه 208 رۆژ و رۆژانه 11 كاتژمێر كاریان كردووه.
– كرێكارانی كارگه‌ی ئینگلته‌رای سه‌ده‌ی نۆزده ساڵانه 311 رۆژ و رۆژانه 16 كاتژمێر كاریان كردووه.
– كرێكارانی كارگه‌ی ئه‌مریكای سه‌ده‌ی بیست ساڵانه 243 رۆژ و رۆژانه 8 كاتژمێر كاریان كردووه.
– راوكه‌ر و كۆكه‌ره‌وه‌ی به‌روبووم له بۆتسوانای سه‌ده‌ی بیسته‌م ساڵانه 130 رۆژ و رۆژانه 6 كاتژمێر كاریان كردووه.
– راوكه‌ر و كۆكه‌ره‌وه‌ی به‌روبووم له ڤه‌نزوێڵا و كۆڵۆمبیا و به‌رازیلی سه‌ده‌ی بیسته‌م ساڵانه 349 رۆژ و رۆژانه 3 كاتژمێر كاریان كردووه.
– كرێكارانی بواری ته‌كنه‌لۆجیای چینی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك ساڵانه 297 رۆژ و رۆژانه 10 كاتژمێر كاریان كردووه.
– كارمه‌ندانی هۆڵه‌ندای سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك ساڵانه 234 رۆژ و رۆژانه 5.8 كاتژمێر كاریان كردووه.
– كارمه‌ندانی ئه‌مریكای سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك ساڵانه 239 رۆژ و رۆژانه 6.9 كاتژمێر كاریان كردووه.
و: س ر
پ: پەری
بڵاوکردنەوە: ک. س