سه‌لام ناوخۆش
سێكوچكه‌ی باشوور له باكوور
نالی، حاجی قادری كۆیی، پیره‌مێرد …………….
——————–
ده‌روازه
پێش و پاش ئه‌و زاتانه ، چه‌ندان نوسه‌ری دی باشووری كوردستان به‌ره‌و ئه‌سته‌مبۆل له كاتی جیاواز بارگایان تێكناوه ، به‌ڵام ئه‌م سێیه له پێش و پاش چوون ، وه‌ك سێ ڕابه‌ر له شیعری كوردی باشوور پێگه‌یان هه‌بوو .
ئه‌م كورته توێژینه‌وه‌یه له چه‌ند سه‌رباسێك پێكهاتووه ، هه‌موو جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن ، كه ئه‌سته‌مبۆڵ له كاتی حوكمڕانی عوسمانیی ئارامگای كۆكردنه‌وه‌ی دژه‌كان بووه ، به‌ڵام له سه‌رده‌می حوكمڕانی ئیتحادییه‌كان و كه‌مالییه‌كان بۆته شوێنی سڕینه‌وه‌ی ناڕازییه‌كان و ته‌نگاوكردنیان كه ئه‌سته‌مبۆڵ به‌جێبهێڵن یان زیندانی ده‌كرێن!
له لایه‌كی تر هه‌ر له سه‌رده‌می عوسمانی‌دا ، ئه‌لفوبێی كوردی ته‌واو نزیك بووه له ئه‌لفوبێی عوسمانی ، ته‌نیا له چه‌ند ده‌نگێك جیاواز بوونه ، به‌ڵام له سه‌رده‌می حوكمڕانی كه‌مالیی زمان و ڕێنووس و ئه‌لفبێی كوردی له باكوور قه‌ده‌غه كراوه ، بۆیه دوا كه‌سی سێكوچكه‌ی ( نالی ، كۆیی ، پیره‌مێرد ) ناچار بووه ئه‌سته‌مبۆڵ به‌ره‌و سلێمانی به‌جێبهێڵێت.
سه‌رباسی یه‌كه‌م ، پێگه‌ی ئه‌سته‌مبۆڵا لای مته‌نه‌وه‌ری كورد
قوسته‌نتینییه ( ئه‌سته‌مبۆڵ) پێگه‌یه‌كی مه‌عریفی بوو بۆ نوسه‌رانی كورد . ئه‌لاكۆم 2005 له ل20ی كتێبی كورده‌كانی ئه‌سته‌مبوولی كۆن له باره‌ی كورد له ئه‌ستمبۆڵ ده‌نووسێت :” ده‌مانێك كورد كه نزیكه‌ی ( 30)هه‌زار كه‌س بوون ، ئه‌مڕۆ له سه‌رووی ( 3 ) ملیۆن كه‌س ده‌قه‌سرێنرێن . ته‌نانه‌ت سه‌رچاوه‌ی ئه‌وتۆش هه‌ن كه سه‌رژمێری كورد به نزیكه‌ی ( 4) داده‌نێ.”
شاری ئه‌سته‌مبۆل شارێكی هێنده گه‌وره بووه بۆ گه‌وره‌كردنی رۆناكبیرانی كورد، هه‌ربۆیه حاجی قادری كۆیی له وه‌سفی گرینگی شاری ئه‌سته‌مبۆل ده‌نووسێت :
سه‌وادی ئــه‌عزه‌می قــوسته‌نته‌نییــه
گه‌لێ بێ ناوی كرده صه‌دری ئه‌عزه‌م
ئه‌لاكۆم 2005 ، ل28 و پیرباڵ 2009، ل6 و عوسمان 2017 ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئازادكردنی ئه‌سته‌مبۆڵ دوای ساڵی 1453 بووه ، كورد تاك تاك و شێوه‌ی گروپ هاتونه‌ته ئه‌سته‌مبۆڵ . ئه‌لاكۆم له ل29 ده‌نووسێت هه‌ر گرتنی ئه‌سته‌مبۆڵ خودی شه‌هابه‌دینی شاره‌زووری ناسراو به مه‌لا گۆرانی بووه. له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌میش ، سه‌رده‌می عه‌بدالحه‌میدی دووه‌م 1879-1909 كاتێكی زێڕین بووه بۆ كه‌سایه‌تی دینداری كوردی ، به جۆرێك ئه‌لاكۆم له ل42 دا ده‌نووسێت :” زیادبوونێك له ژماره‌ی ئه‌و كوردانه‌دا ، به‌رچاو ده‌كه‌وێ كه له سه‌رده‌می عه‌بدلحه‌میدی دووه‌م دا هێنراونه‌ته كه‌رتی سه‌ره‌وه‌ی بیرۆكراسییه‌وه….هه‌روه‌ها له ل42-43 ده‌نووسێت : كورده‌كان له كۆشكی عه‌بدالحه‌مید وه‌ك مرۆڤی له ئاسن دروستكراو له تابووردا ریز ده‌بوون ، له‌سه‌ر كه‌وا (مینتان)ه‌كانیانه‌وه هێڵه‌كی زۆر جوانیان له‌به‌ر كردبوو ..” هه‌روه‌ها د.عومه‌ر عبدالعه‌زیز 2016 له گۆڤاری خاڵ ، ژماره ( 5 ) باس له‌وه ده‌كات كه سه‌عیدی نورسی له‌گه‌ڵ پیره‌مێردی شاعیر چوونه‌ته دیداری عبدالحه‌مید.”
له‌پاش نه‌مانی عبدالحه‌مید ، هه‌ر یه‌ك له ئه‌لاكۆم و جوردی گۆرگاس و پیرباڵا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڕه‌وشی ئابووری و ڕۆشنبیری ئه‌سته‌مبۆڵا تێكچوو بوو . ڕه‌حمی هه‌كاری له شیعرێك به‌ناوی نوزه‌ی هه‌تیوێك له گۆڤاری ژین ، ئه‌وها باسی به‌شێك له كورده‌كانی ئه‌سته‌مبۆڵ ده‌كات
كۆچه‌رم من ، ئه‌وا كه‌توومه‌ته به‌ر ده‌رگای ئه‌م و ئه‌و
جوردی گۆرگاس له كتێبی( الحركه الكردیه التركیه فی المنفی ) و فه‌رهاد پیرباڵا له ( گه‌نجه كورده‌كان ) پێ له سه‌ر ئه‌وه ده‌گرن كه زۆربه‌ی رۆناكبیره گه‌نجه كورده‌كانی ئه‌سته‌مبۆل نه‌ك هه‌ر لایه‌نگری ڕه‌وتی عه‌لمانی بوون، به‌ڵكو ماركسیش بوون . ئه‌و گه‌نجه سیكیوله‌ره ماركسیانه له نێویان جه‌لاده‌ت به‌درخان و هی تر هه‌ر به‌و گۆڕانكارییه هزرییه نه‌وه‌ستان ، به‌ڵكو ئه‌لفوبێی كوردیشیان گۆڕی به ئه‌لفوبێی لاتینی .
هه‌ر یه‌ك له نه‌وشێروان مسته‌فا 2012 به ده‌م ڕێگاوه گوڵ‌چنین –كتێبی یه‌كه‌م و مه‌لا ڕه‌ئوف سه‌لیم ، ل6ی دیوانی حاجی قادری كۆیی ، باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌لاقه‌ی دیوه‌خان و مزگه‌وت و كۆشكی دیوه‌خانی ئاغاكانی كورد …سه‌رچاوه‌ی به‌هێزن بۆ پاراستنی ده‌قی كوردی .”
ئه‌و سێ شاعیره له دوو كۆنتێكستی جیوگرافی جیاواز ژیاون ، بۆیه هه‌ر چ نه‌بێ شیعری دووانیان ، نالی و حاجی قادر ، په‌رت و بڵاویان پێوه دیاره ، دژواره به‌رهه‌می هه‌ردوو شوێنیان بدۆزرێنه‌وه ، چونكه له‌و دووایانه نه‌بێت توێژه‌ری كورد ده‌رفه‌تی دیتنی دۆكیومێنتی عوسمانی بۆ واڵا نه‌كراوه ، هه‌روه‌ها توێژه‌ری كوردی باشووریش ، پیشه‌ی گه‌ڕان به دوای ده‌ستنووسدا له مزگه‌وت و دیوه‌خان و حوجره و خه‌ڵك نه‌كردۆته خه‌مێكی ئه‌كادیمی بۆ ساخككردنه‌وه‌ی مێژووی ئه‌ده‌بی خۆی !
سه‌رباسی دووه‌م ، نالی له ئه‌سته‌مبۆڵ 1851-1877
رابه‌ریبوونی نالی له شیعری كلاسیكی كوردیدا هیچ په‌یوه‌ندی به ته‌وژم و ئایدیۆلۆژیایه‌كی سیاسی وه‌نه‌بووه , به‌ڵكو ئه‌وه ده‌قه‌كانی بوون ، بۆیه له یه‌ك كاتا كۆمه‌ڵێك توێژه‌ری ئایدیا جودای هاندا له ده‌رگای بده‌ن : بۆ نموونه دیندار و شه‌رعزانی كورد مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس , ڕه‌خنه‌گری ماركسی وه‌ك مه‌سعود موحه‌مه‌د , كۆمینیستی وه‌ك حه‌مه‌ی مه‌لا كه‌ریم , توێژینه‌وه‌كاری وه‌ك دكتۆر خه‌زنه‌دار و دكتۆر ڕه‌ئووف عوسمان ، كه‌سی وه‌ك پیره‌مێردی شاعیر هه‌تا به ” پێغه‌مبه‌ری شیعری كوردی ” ناوی ببا ، هۆشیار ، ل85 .
سێ كۆنتێكستی جیوگرافی جیاواز ، سلێمانی ، شام ، ئه‌سته‌مبۆڵ ڕۆڵی خۆیان هه‌یه له دیاركردنی شوناسی شیعری نالی دا .
كۆنتێكستی سلێمانی و شام زۆر قسه‌ی له سه‌ر كراوه ، بۆیه به زۆری قسه له سه‌ر ژیانی نالی له ئه‌سته‌مبۆڵ ده‌كه‌ین.
كۆنتێكستی شام سه‌ره‌تایه‌ك بووه بۆ كۆچككردن بۆ ئه‌سته‌مبۆڵ ، سه‌رچاوه كوردیه‌كانی باشوور ، سه‌جادی ، عبدالكریم مدرس ، محمدی مه‌لا كریم ، مسعود محمد ، خه‌زنه‌دار 2003 ، ل45-46…، جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن ، كه نالی له حه‌ج-دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه شام ، له‌وێ نامه‌یه‌كی له ( سالم ) پێده‌گات كه، له غیابی (ئه‌و) كوده‌تایه‌كی سیاسی له سلێمانی ڕوویداوه : كه له ساڵی 1844 دا( ئه‌حمه‌د پاشای بابان) له كۆشكی میرایه‌تی لادراوه و (عه‌بدوڵڵا پاشا ) به هێزی عوسمانی له جێی داندراو و ئه‌حمه‌د پاشا ئاواره و ده‌ر به‌ده‌ر بوو , نالی له‌و كوده‌تایه‌دا سلێمانی چۆڵ نه‌كردووه , به‌ڵام له نه‌گبه‌تی ساڵی 1851 دا نه‌گبه‌تیه‌كه له‌وه دابوو ڕوخانی میرنشینی لێكه‌وته‌وه و سلێمانی كرایه قه‌زایه‌ك له ویلایه‌تی شاره‌زوور. ده‌وڵه‌تی عوسمانی عه‌بدوڵڵا پاشاشی لادا و پیاوی خۆی له شوێنی دانا .”
نالی چامه به ناوبانگه‌ی بۆ ده‌نێرێت ، چامه‌كه‌ی نالی 42 دێر بووه ، چامه‌كه به نۆستالۆژیه‌ك بۆ نیشتیمان ، سلێمانی، ده‌سپێده‌كات :
قوربانی تۆزی ڕێگه‌تم ئه‌ی بادی خۆش مروور
ئه‌ی په‌یكی شاره‌زا به هه‌موو شاری شاره‌زوور
نالی له غه‌زه‌لنووسی ( نالی سلێمانی ) له شام ده‌بێته شۆڕشگێرێكی كه‌لامی ، ئه‌و شۆڕشگێڕه به‌رگه‌ی مانه‌وه له شام ناگرێت ، بۆیه وه‌ك صه‌دیق
بۆره‌كه‌یی 2008 , ل580 باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌حمه‌د پاشای بابان له‌گه‌ڵ خۆی بۆ ئه‌سته‌مبۆلی بردووه هه‌روه‌ها (كارێكی میریی ) بۆ دۆزیته‌وه .
لێره‌دا ئارێشه و جیاوازی له نێوان توێژه‌ران ده‌ست پێده‌كات . سه‌ججادی له لاپه‌ڕه ( 246 ) ی هه‌مان كتێبدا , ده‌نووسێت : ” نالی له 1830 ده‌چێته حه‌ج و پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شام و له‌و ده‌مه‌دا میرنشینی بابان دووچاری هه‌ره‌س ده‌بێت ، كه‌چی خه‌زنه‌دار 2003 , ل47 ئه‌و چوونه‌ی نالی بۆ حه‌ج ده‌گه‌ڕێنه‌ته‌وه بۆ ساڵی 1851 هه‌روه‌ها سه‌ججادی باوه‌ڕی وایه كه نالی ساڵی 1855 كۆچی دوایی كردووه .” كه‌چی خه‌زنه‌دار , ده‌نووسێت له 1856 مردووه . بۆره‌كه‌یی 2008 باوه‌ڕی وایه نالی له ته‌مه‌نی 83 ساڵی كۆچی دوایی كردووه , ( بۆره‌كه‌یی , ل575 ) حاجی قادریش له ته‌مه‌نی 77 ساڵی له ئه‌سته‌مبۆل كۆچی دوایی كردووه – ( سه‌ججادی ، ل 336)
كه‌واته به قسه‌ی توێژه‌ره كلاسیكیه‌كانی باشوور له نێوان ساڵانی 1854 و 1855 كه حاجی قادر و نالی ئاواره ڕوویان كردۆته ئه‌سته‌مبۆڵ ، بۆیه هه‌قمانه ده‌پرسین : ده‌بێ ئه‌و زاتانه یه‌كتریان له ئه‌سته‌مبۆڵ بینی بێت ؟ ئه‌و یه‌كتربینه زۆر گرینگه، چونكه لایه‌كی شێوه شیعری نالی له ئه‌سته‌مبۆل پیشان ده‌دات! مارف خه‌زنه‌دار 2003 , ل47 له وه‌رامی ئه‌و نیگه‌رانیه ده‌ڵێت : ” حاجی قادر له ده جێگه له شیعری ناو دیوانیدا یادی نالی كردۆته‌وه و به چاوێكی به‌رز ته‌ماشای كردووه و به گه‌وره‌ی شاعیران ناوی بردووه .”
له پرسی له دایكبوونی نالی دا زۆربه‌ی توێژه‌رانی وه‌ك سه‌جادی و خه‌زنه‌دار و مه‌سعود موحه‌مه‌د و موده‌ریس …، زۆر له یه‌ك نزیكن، به‌ڵام له پرسی مردنی زۆر له راستی دوورن ، چونكه نالی له توركیا –دوور له چاوی خه‌ڵكی باشوور مردووه.
هه‌ریه‌ك له بۆره‌كه‌یی ، كوردی ڕۆژهه‌ڵات ، و دكتۆر هێمن عومه‌ر 2017 ڕای ته‌واو جیاواز ده‌خه‌نه ڕوو . بۆره‌كه‌یی باوه‌ڕی وایه نالی له ته‌مه‌نی 83 ساڵی واته ساڵی1880 كۆچی دوایی كرد بێت ، هه‌رچی دكتۆر هێمن عومه‌ر خۆشناوه 2017 له ل 42ی كتێبی ( نالی له به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانی‌دا) ” نالی له 11ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1293 ی ڕۆمی كۆچی دوایی كردووه ، كه ده‌كاته 23ی مانگی 11ی ساڵی 1877ی میلادی.”
هه‌موو ئه‌وانه‌ی قسه‌یان له سه‌ر شیعری نالی كردووه وه‌ك عه‌لائه‌دین سه‌ججادی -1952 , دكتۆر مارف خه‌زنه‌دار 2003 , سدیق بۆره‌كه‌یی ( سه‌فی زاده ) 2008, دكتۆر عزه‌دین مسته‌فا ره‌سول 2012، سه‌لام ناوخۆش 2016 ، دكتۆر هێمن عومه‌ر چه‌ند زانیاریه‌كی كه‌م له سه‌ر ژیانی نالی له باكووری كوردستان یان ئه‌سته‌مبۆل تۆمار ده‌كه‌ن , وه‌ك :
1. سه‌ججادی له لاپه‌ڕه 257ی (مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی) ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات هه‌ر سێ چاپی یه‌كه‌م 1931 و دووه‌می 1948 و سێیه‌می 1962 دیوانی نالی لای كوردی ڕۆژهه‌ڵات بووه به ناوی كوردی مه‌ریوانی , عه‌لی سنه‌یی , گیو موكریانی , نه‌ك باشوور , ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ، كه ئه‌و دیوانانه ده‌قی سلێمانی و شام و باكووری كوردستان له خۆ گرتووه.
2. سدیق بۆره‌كه‌یی –سه‌فی زاده كه لاپه‌ڕه 575-588ی به‌رگی دووه‌می ( مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی )بۆ نالی ته‌رخانكردووه. به پێی سه‌فی زاده ئه‌م ده‌قه , كه له دوا به‌رهه‌مه‌كانی نالی یه له باكوور دا , ئاماژه به‌وه ده‌كات نالی زۆر پیر بووه , به جۆرێك قژ سپی و چاو كز بووه وه‌ك ده‌ڵێت :
مووی سپی كردم به شووشتن ئاوی عه‌ینی شۆره شه‌گ
شۆره شه‌گ یه‌عنێ كه تێدا خۆ به خۆ قه‌ل بوو به به‌گ
3. دكتۆر مارف خه‌زنه‌دار , یه‌كێ له‌و كه‌سانه بوو كه به نالی ناس وه‌ك عه‌بده‌لكه‌ریمی موده‌ریس و مه‌سعود موحه‌مه‌د حسێبی بۆ ده‌كرا , نه‌ك ته‌نیا كۆكه‌ره‌وه‌ی دیوانه‌كه‌ی نالی بێ !
به قسه‌ی مارف خه‌زنه‌دار 2003 , ل46 نالی ته‌نیا 3 ساڵێك له باكوور یا ئه‌سته‌مبۆل بووه ، ئه‌و باوه‌ڕی وایه نالی هه‌تا ساڵی 1853-1854 له شام بووه و له 1856 كۆچی دوایی كردووه. هه‌روه‌ها دكتۆر خه‌زنه‌دار ، ل 46 باوه‌ڕی وایه نالی له ئه‌ستمبۆل بزر ده‌بێ !
4. دكتۆر عزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سول
له شڕۆڤه‌ی ئه‌م ده‌قه‌ی نالی –دا
فارس و كورد ه عه‌ره‌ب هه‌ر سێم به ده‌فته‌ر گرتووه
نالی ئه‌مڕۆ حاكمی سێ مڵكه , دیوانی هه‌یه
ئه‌م مه‌رج (زانینی زمانی دی ) و پێوه‌ره , نالی ئه‌سته‌مبۆلی وه لێكردووه , كه چوار زمان بزانێت , ل 7-8 و شیعره‌كه وای لێدێت:
فارس و كورد و عه‌ره‌ب و تورك هه‌ر چوارم به ده‌فته‌ر گرتووه
نالی ئه‌مڕۆ حاكمی چوار مڵكه , دیوانی هه‌یه.
ڕایه‌كه‌ی خه‌زنه‌دار ناڕاسته‌وخۆ لای دكتۆر عزه‌دین و بۆره‌كه‌یی و مه‌سعود موحه‌مه‌د و مه‌لای گه‌وره ڕه‌تده‌كرێته‌وه , چونكه نالی به 3 ساڵی فێری توركی نابێت و شیعری پێ بنووسێت , یان مه‌لای گه‌وره واته‌نی به 56 ساڵی ئه‌وه‌نده پیر بێت ؟؟ یان نالی واته‌نی ڕیش سپی و چاو كز بێت!
دكتۆر عوسمان عه‌لی 2013-2015 كتێبێكی ده‌رباره‌ی كورد له به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانی بڵاوكرده‌وه ، به‌ڵام به هیچ جۆرێك به لای پرسی نالی و حاجی قادر كۆیی له ئه‌سته‌مبۆڵ نه‌چوو ، توێژینه‌وه‌كه‌ی دكتۆر هێمن عومه‌ر ، نالی له به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانی‌دا ، چه‌ندان زانیاری تازه‌ی له باره‌ی نالی له ئه‌سته‌مبۆڵ خستۆته‌ڕوو به‌وه‌ی له‌وێ ژنێكی هێناوه به‌ناوی ( زه‌ینه‌ب) هه‌روه‌ها له ئه‌سته‌مبۆڵا وه‌زیفه‌دار بووه و خانه‌نشین كراوه هه‌روه‌ها به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانی له ئه‌سته‌مبۆڵ كۆچی دوایی كردووه.
له ژیانی نالی له هه‌ر سێ شوێن ، ده‌گه‌ینه چه‌ند ئه‌نجامێك:
1.نالی له ژیانی دوو جار حه‌جی كردووه ( سه‌جادی و ئه‌وانی تر ته‌نیا باسی یه‌ك حه‌ج ده‌كه‌ن ، پێش ئه‌وه‌ی بچێته ئه‌سته‌مبۆڵ ، كه‌چی مه‌سعود محمد و صه‌دیق بۆره‌كه‌یی باسی حه‌جێك ده‌كه‌ن كه نالی له پیری حه‌جی كردووه و باپیره‌ی مه‌سعود موحه‌مه‌دی له حه‌ج بینیوه.)
2.نالی له ئه‌سته‌مبۆڵ بۆته‌وه نالی سلێمانی وه‌ك مه‌لا سه‌عیدی كوردی و ڕه‌حمی هه‌كاری پشتی له ململانێی میرانی كورد كردووه.
3.هه‌رچه‌نده توێژینه‌وه‌كه‌ی دكتۆر هێمن عومه‌ر زۆر شتی تازه‌ی تێدایه ، به‌ڵام هیچ ده‌قه شیعری تێدا نییه ، كه شیعری نالی بن له ئه‌سته‌مبۆڵ ، له‌وانه‌یه هۆكاره‌كه ئه‌وه بێ ، دكتۆر هێمن دۆكیومێنتی عوسمانی به ده‌ست كه‌وتووه ، نه‌ك ده‌ستنووسی كورد ، هه‌رچی صه‌دیق بۆره‌كه‌ییه ده‌ستنووسی به ده‌ست كه‌وتووه ، نه‌ك دۆكیومێنتی ره‌سمی ، هه‌ربۆیه ئه‌و مردنی نالی به 1880 داده‌نێت ، دكتۆر هێمن به 1877 داده‌نێت : ده‌پرسین ده‌بی نالی له‌وێ وازی له شیعرنووسین هێنا بی ، ئه‌مه‌ش دووره له ڕاستیه‌وه ، چونكه صه‌دیق بۆره‌كه‌یی باسی شیعرێكی نالی له ته‌مه‌نی پیری ده‌كات.
4.ئه‌و دوو كاره‌ی بۆره‌كه‌یی و هێمن ته‌واوی قسه‌ی توێژه‌رانی باشوور له باره‌ی ساڵی مردنی نالی ، 1855یا 1856 یا 1857 هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه !
سه‌رباسی سێیه‌م ، حاجی قادری كۆیی له ئه‌سته‌مبۆڵ1856-1897
حاجی قادری كۆیی له باشووری كوردستاندا به خانی دووه‌م ناوزه‌د ده‌كرێت به‌وه‌ی ئه‌ویش وه‌ك خانی دینداری و سۆزی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بووه . فندی 2008، له ل70ی كتێبی الفكر القومی الكوردی.. ده‌نووسێت : به‌وه‌ی حاجی پێش بچێته ئه‌سته‌مبۆڵ ، چۆته كوردستانی ئیران بۆ دیراسه له‌وانه سه‌رده‌شت و مهاباد ، به‌ڵام پاش ته‌واوكردنی دیراسه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كۆیسه‌نجق..”
سه‌باره‌ت به پرسی حاجی قادر له ئه‌سته‌مبۆڵ ، ڕای جیاواز هه‌یه.
به قسه‌ی ئه‌كوام و ڕه‌حمی هه‌كاری ، ئه‌سته‌مبۆڵ له حوكمرانی عوسمانی‌دا په‌ناگه‌ی كوردی باشوور بووه ، به‌ڵام به موحه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم 1960 ، ل 10 و سه‌ردار میران و كه‌ریم شاره‌زا 1986 ، ل14 ئه‌سته‌مبۆڵ ، شوێنی چه‌وساندنه‌وه بوو! سه‌ردار میران و كه‌ریم شاره‌زا ، ل14، ئه‌و شیعره‌ی كۆیی ده‌كه‌نه به‌ڵگه
شه‌وێ دانیشتبووم بێ شه‌مع و میصباح
ئه‌تۆی هێناوه یادم كاكه فه‌تتاح
به‌درخانییه‌كان له باكووری كوردستان به تایبه‌تی ئامه‌د خاوه‌ن قۆناغ بوون ، نه‌ك له ئه‌سته‌مبۆڵ ! له‌وێ ئاواره و دوورخراوه بوون ، به هۆی تۆمه‌تباركردنی عه‌بدالره‌زاق به‌درخان له سه‌ر كوشتنی ( ڕه‌دوان پاشا)!
له لایه‌كی تر ، پرسی كه‌یفی جوانڕۆیی بۆته پرسێكی جێگای شك : ئایا له‌گه‌ڵ له كۆیی سه‌فه‌ری كردووه یان له ئه‌سته‌مبۆڵ بۆته براده‌ری؟!
سه‌ججادی له لاپه‌ره ( 336 ) ی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی , ده‌نووسێت : ” حاجی قادری كۆیی له‌گه‌ڵ كه‌یفی شاعیر له ساڵی 1854 به‌ره‌و ئه‌سته‌مبۆل ده‌چێت .” كه‌چی سه‌ردار میران و كه‌ریم شاره‌زا 1986 ، ل15 ده‌ڵێن :” كه‌یفی جوانڕۆیی ، حاجی قادری كۆیی له كۆیه نه‌بینیوه ، به‌ڵكو له غوربه‌تی بووه به دۆستی گیانی به گیانی كه‌یفی جوانڕۆیی.”
ئه‌و به‌جێهێشتنه‌ی كۆییه لای مه‌سعود محمد ، سه‌ردار میران ، ڕه‌شید فندی بۆته ئارێشه !
بینیمان چوونی نالی بۆ ئه‌سته‌مبۆڵ به‌هۆی ناچاری بووه : ده‌وڵه‌تی عوسمانی میرنشینی بابانی ڕوخاند و كه‌سانێكی نزیك له خۆی له‌وێ كرده میر . سالمی هاوڕێی ئامۆژگاری ده‌كا به‌وه‌ی سلێمانی كه‌ڵكی ئه‌وی نه‌ماوه ، ئه‌ویش سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێت به‌ره‌و ئه‌سته‌مبۆڵ ده‌چێت ،كه‌چی له پرسی رۆیشتنی حاجی قادر كۆیی مه‌سعود موحه‌مه‌د له به‌رگی سێ ، ل277و سه‌ردار میران و كه‌ریم شاره‌زا 1986 ، ل12و فندی له ل71 ده‌نووسن : كه شێخ نه‌بی ماویلی و مریده‌كانی ،حاجی قادری كۆیی په‌نجا ساڵی ناچار كردووه كۆییه به‌جێبهێڵێت و به‌ره‌و ئه‌سته‌مبۆڵ بچێت.”
تێنه‌گه‌یشتن له پرانسیپه‌كانی ئیسلام و ماتریالیزم ، هه‌ندێ نووسه‌ری به‌وه بردووه كه حاجی قادری كۆیی به زانای ماتریالیست ببه‌ن ، وه‌ك چۆن هه‌مان شتیان كرد ده‌رباره‌ی (قانع) و (مه‌لای گه‌وره)!!
سه‌ردار میران و كه‌ریم شاره‌زا له ل15، ئه‌م شیعره‌ی خواره‌وه به نموونه‌ی ماتریالیزم ده‌هێننه‌وه
لازمه خول بخۆی وه‌كوو به‌رداش
هه‌موو قه‌رنێ ده‌گۆڕێ ئه‌مری مه‌عاش
هه‌ر یه‌ك له نالی و حاجی قادر كۆیی له یه‌ك ماوه زه‌مه‌نی له ئه‌سته‌مبۆڵ بوونه ، ئایا یه‌كتریان بینیوه؟ هه‌ردووك له ئه‌سته‌مبۆڵ ته‌نیا له لایه‌نی ئاینداری له یه‌ك نزیك بوونه ، ئه‌گه‌رنا هه‌ردووك له ئه‌سته‌مبۆڵ پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر بوون : نالی وازی له شیعری نه‌ته‌وه‌یی هێنابوو ، كه‌چی حاجی قادر وازی له شیعری دڵداری هێنابوو ، خه‌ریكی شیعری نه‌ته‌وه‌یی بوو!
له لایه‌كی تر ئه‌لاكۆم2005 ، له ل66-80ی كتێبی كورده‌كانی ئه‌سته‌مبۆڵی كۆن ده‌نووسێت : كورد له به‌شی ئه‌وروپای ئه‌سته‌مبۆڵ و به‌شی ئاسیای ئه‌سته‌مبۆڵ ده‌ژیان ..” ئه‌وه‌ش وه‌یكردووه یه‌كتر نه‌بینن ، ته‌نیا له دووره‌وه ئاگاداری شیعری یه‌كتر بن.
دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ 2009 له ل11-12 ده‌نووسێت :” حاجی قادری كۆیی له ساڵی 1897 له ئه‌سته‌مبۆڵ كۆچی دوایی كردووه.” سه‌ردار میران و كه‌ریم شاره‌زا 1986 له ل17 ده‌نووسن :” حاجی قادر له ساڵی 1897 دا له شاری ئه‌سته‌مبۆڵ ، له ئاواره‌یی و بێ كه‌سیدا سه‌ری ناوه‌ته‌وه و له‌به‌ری ئۆسكودار ، له گۆرستانی ( قه‌ره‌ج ئه‌حمه‌د) نێژراوه.”
سه‌رباسی چواره‌م ، پیره‌مێرد له ئه‌سته‌مبۆڵ 1897-1924
پیره‌مێرد ، جگه له‌وه‌ی لای هه‌ندێك به بیرمه‌ند و لای كه‌سانێكی تر به فه‌یله‌سوف ناوزه‌د ده‌كرێت . پیره‌مێرد له كوردستان و ئه‌وروپا زۆری له سه‌ر نووسراوه هه‌تا ماسته‌ر و دكتۆرا، وه‌ك ماسته‌ر فۆئاد ڕه‌شید و دكتۆرای عه‌بدڵڵا په‌شێو .
پیره‌مێرد له‌گه‌ڵا شاندێكی باڵای باشووری كوردستان له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه چۆته ئه‌سته‌مبۆڵا . دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵا 2009 له ل11ی ئه‌سته‌مبۆڵ و ئه‌ده‌بی نوێی كوردی دا ده‌نووسێت :” له ساڵی 1897 دا پیره‌مێردی شاعیر ، له‌گه‌ڵ شاندێكی شێخ سه‌عید، باوكی شێخ مه‌حموود، ده‌گاته ئه‌سته‌مبۆڵ.” ئه‌و شانده كوردیه‌ی باشوور ، شاندێكی مه‌زن بووه. ئه‌لاكۆم 2005 له ل111 ده‌نووسێت :” ئه‌و شانده شاندێكی 40 كه‌سی بووه ( زێوه‌ر ) و ( پیره‌مێرد) ، ( شێخ مه‌حموود به منداڵی ) ، ( شێخ سه‌عیدی باوكی شێخ مه‌حموود) سوڵتان عه‌بدالحه‌میدی دووه‌م مێوانداریه‌كی گه‌وڕه‌ی كردوون. ئه‌و شانده سێ مانگ له‌وێ ماوه‌ته‌وه.” دكتۆر عومه‌ر عبدالعه‌زیز 2016 ، ل 66 له نووسینه‌كه‌ی گۆڤاری خاڵا ئاماژه به‌وه ده‌كات ، كه مه‌لا سه‌عیدی كوردی ( شێخ سه‌عیدی نورسی) پیره‌مێردی شاعیر به هۆی ڕوداوی (31ی مارت) پێكه‌وه گیران …” ”
پیرباڵا له ل11-12 ده‌نووسێت :” پیره‌مێرد ، له ئه‌سته‌مبۆڵا هاوڕێ و دراوسێی دوو كه‌ڵه نووسه‌ری ڕێبه‌ری ئه‌م بزووتنه‌وه ئه‌ده‌بیه‌ی توركیا بووه:ئه‌كره‌م ڕه‌جایی زاده ( سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری پروت فنون 1896-1901 )، هه‌روه‌ها خالید زیا عوششاقی زاده ، كه هه‌ردووكیان له یه‌ك ئاپارتماندا ، له‌گه‌ڵ پیره‌مێرد ژیاون..” ئه‌لاكۆم له ل112 درێژه زیاتر به‌و دیداره ده‌دات كه جگه له‌و دوو كه‌ڵه نووسه‌ره توركه به‌وه‌ی پیره‌مێرد ماوه‌یه‌ك له (هه‌یبه‌لی ئه‌دا-دوڕگه‌ی هه‌یبه‌لی) له ته‌لارێكدا له‌گه‌ڵ حوسێن ڕه‌حمی ، ره‌زا تۆفیق ژیاوه هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د ڕاسم و عبدالحق حامید ته‌رخان ده‌ناسێ.”
پیره‌مێرد وه‌ك گه‌نجێكی 29 -30 ساڵی زۆر له ژێر هه‌ژموونی ئه‌و بزووتنه‌وه ئه‌ده‌بیه‌ی توركیا بوو. له یاده‌وه‌ری شاعیر و نووسه‌ری كوردی باشوور به‌وه ده‌گه‌ین كه ژماره‌یه‌ك له‌وانه وه‌ك تۆفیق وه‌هبی ، ڕه‌فیق حیلمی ، ڕه‌فیق مه‌ولانزاده ، موحه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی ، پیرباڵا له ل12 له یاداشته‌كانی پیره‌مێرد ده‌گوازێته‌وه به‌وه‌ی وتویه‌تی :” ئێمه ، زۆرترمان ، له‌وێ پێگه‌یشتووین.” ئه‌و نوێكردنه‌وه شیعرییه كاریگه‌ریه‌كی زۆری به سه‌ر پیره‌مێرد به‌جێهێشتووه، گۆڤاره‌كه‌ی ره‌جایی زاده ، سه‌روه‌تی فنوون، سه‌رنجی پیره‌مێردی ڕاكێشاوه ، ناچاری كردووه بیانخوێندێته‌وه ، ئه‌وه‌ته ئه‌لاكۆم ، ل112 و پیرباڵ ، ل12 له پیره‌مێرد ده‌گوازنه‌وه به‌وه‌ی له یاداشته‌كانی وتویه‌تی :” كاریگه‌ریی ئه‌و شیعر و ئه‌ده‌بیاته ، له سندباد پتر وای لێ كردم به دونیای خه‌یاڵدا ڕابمێنم..” پیرباڵ له ل16 دا ده‌نووسێت : پیره‌مێرد یه‌كه‌مین شاعیری كورده كه شیعری خۆی له ژێر كاریگه‌رێتیی توركه گه‌نجه‌كاندا بنووسێت و بڵاوبكاته‌وه: یه‌كه‌م دوو شیعری پیره‌مێردله ژماره 1 و 2ی ڕۆژنامه‌ی كورد له 1908 له ئه‌سته‌مبۆڵ بڵاوكراونه‌ته‌وه.”
له‌و 25 ساڵه‌ی ئه‌سته‌مبۆڵ ، چه‌ند نووسه‌رێكی كوردیشی ناسیوه ، د.عومه‌ر عه‌بدالعه‌زیز له ل66-71 ی ژماره‌ی 5ی گۆڤاری خاڵ ده‌نووسێت : مه‌لا سه‌عیدی نورسی ، خه‌لیل خه‌یاڵی ، شێخ عبدالقادری شه‌مزینی ، خالید به‌گ ، یوسف زیا ، دكتۆر كه‌مال ..”
چاڵاكیه ئه‌ده‌بی و سیاسییه‌كانی پیره‌مێرد له ئه‌سته‌مبۆڵا
پیره‌مێرد هه‌تا هاتنه سه‌ر كاری مسته‌فا كه‌مال هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نیزامی سه‌ڵته‌نه‌ت و قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی كوردی هه‌ر له ئه‌سته‌مبۆڵ ماوه‌ته‌وه . هه‌ر یه‌ك له فه‌رهاد پیرباڵ ، ل22 و دكتۆر عومه‌ر عبدالعه‌زیز ، ل66 ده‌نووسن 25 ساڵ له ئه‌سته‌مبۆڵ ماوه‌ته‌وه ، كه له 18ی 11ی 1924 ئه‌سته‌مبۆڵ به‌جێده‌هێڵێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا ، ئه‌م شیعره ده‌نووسێت:
ئه‌وا ڕووم كرده‌وه تۆ ئه‌ی دایكی موشه‌ففه‌ق بیست و پێنج ساڵه
له غوربه‌تدا به یادی تۆ ده‌ژیم خوا شاهیدی حاڵه
به‌یانی دا نه‌سیم لای تۆوه هات ، بۆنی وه‌ته‌ن پێوه-هوشیار ،ل32
ته‌ها هاشمی ، یه‌كێ له دامه‌زرێنه‌رانی سوپای عیراقی هه‌ر به‌وه نه‌وه‌ستا سوپای عیراقی دروست كرد ، له به‌غداوه” چوو بۆ ئه‌سته‌مووڵ بۆ پێوه‌ندیكردن به ئه‌فسه‌ر و رۆناكبیره‌كانه‌وه كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عیراق ، چاوی به حاجی تۆفیقیش كه‌وت و داوای لێ كرد كه بێته‌وه بۆ عیراق…”هۆشیار 1990،ل31
پاش هاتنه سه‌ر كاری مسته‌فا كه‌مال ، ڕه‌وشی كۆمه‌ڵه‌ی كورد ته‌عالی زۆر خراپ ببوو ، زۆربه ڕایانكردبوو یان له به‌ندیخانه بوون ، كورده‌كانی باشووریش گه‌ڕابوونه‌وه عیراق ، بۆیه ده‌ردی غوربه‌ت و خوێش ، ناچاربوو به پێشنیازه‌كه‌ی ته‌ها هاشمی ڕازی بوو و گه‌ڕایه‌وه به‌غدا ، پیرباڵا ، ل22 ، هۆشیار ،ل31.
ڕه‌فیق حیلمی ، ل106 ، هاوار ، ل301 ، خواجه ، ل3 چیم دی باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن پاش ئه‌وه‌ی شێخ مه‌حموود له ئه‌یلولی 1922 گه‌ڕاوه سلێمانی حكومه‌تی دووه‌می له مانگی دامه‌زراند.” له 29ی شوباتی 1923 دوو فرۆكه هاتنه سه‌ر شاری سلێمانی و شێخ له سه‌ره‌تای مارتی 1923 سلێمانی به‌ره‌و جاسه‌نه به‌جێهێشت -، هاوار ، ل498 ، شێخ له 26ی 6 گه‌ڕایه‌وه سلێمانی و وتی
من كوردم و به كوردی ئه‌ڵێم و بڕایه‌وه
دڕك نه‌ما ، گوڵی هیوامان گه‌شایه‌وه ، هاوار 528 . ئینگلیزه‌كان له 18ی 7 ی 1924 ناو سلێمانی ، به‌مه‌ش حوكمداریه‌تی شێخ له سلێمانی كۆتایی پێهات –ل556 .
به قسه‌ی پیرباڵ ، ل22، پیره‌مێرد له 30ی 1 ی 1925 له ئه‌سته‌مبۆڵ هاتۆته‌وه سلێمانی .” به‌ڵام له ژماره 6ی ڕۆژنامه‌ی ژیان 25ی 2ی 1926 ڕۆژی 23ی 2 هاتۆته‌وه سلێمانی –هۆشیار ، ل35. ئه‌وساش ، 1926 حوكمداریه‌كه‌ی شێخ ته‌موزی 1924 له سلێمانی كۆتایی پێهات بوو، كه‌واته پیره‌مێرد حوكمداریه‌كه‌ی شێخ مه‌حموودی نه‌بینی بوو !! به‌ڵكو له هه‌ردوو حوكمرانیه‌كه‌ی شێخ 1918-1919 ، 1922-1924 ، ئه‌و هێشتا له ئه‌سته‌مبۆڵ بوو !!
شیعری ~” فه‌لسه‌فه‌ی شیعری كوردی ” كه به
ئه‌بێ به‌خشنده مل كه‌چ كا ، له ڕاستی مووچه خۆری خۆی
سوراحی بۆ پیاڵه سه‌ر فرۆ دێنێ كه تێ كا بۆی-ل185
له زۆر شوێن بڵاوكراوه‌ته‌وه ، هیچ په‌یوه‌ندی به سته‌می ده‌سه‌ڵاتی شێخه‌وه وه‌نییه ، چونكه شێخ له زه‌مه‌نی هاتنه‌وه‌ی پیره‌مێرد له سلێمانی هیچ ده‌سه‌ڵاتی نه‌مابوو؟! به واتای كه پیره‌مێرد گه‌ڕاوه سلێمانی ، حوكمڕانیه‌كه‌ی شێخ نه‌مابوو!!
1.خاوه‌ن ئیمتیاز و به‌رێوه‌به‌ری ڕۆژنامه‌ی ( كورد)
ڕۆژنامه‌ی كورد ڕۆژنامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عاون و ته‌ره‌قیی كورد بوو كه له 1908 له ئه‌سته‌مبۆڵ ده‌رده‌چوو . لای ئه‌لاكۆم ، ل126 ، پیرباڵ ، ل16 ، كه‌چی دكتۆر عومه‌ر له ل67 ڕۆژنامه‌كه ده‌كاته گۆڤار و له ل69 خۆی ڕاستده‌كاته‌وه و ده‌نووسێت : ڕێكخراوی ناوبراو بڕیاریدا كه ڕۆژنامه‌یه‌ك ده‌ربكات! هه‌ر ئه‌لاكۆم له ل126 ده‌ڵێت : ئه‌حمه‌د جمیل دیاربه‌كریی سه‌رنووسه‌ر ڕۆژنامه‌كه بوو.
2.مه‌لا سه‌عیدی كوردی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی مه‌شروتیه-ده‌ستوورخوازی 1908 بقۆزێته‌وه ، بووه ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی موحه‌مه‌دی . دكتۆر عومه‌ر له ل67 ده‌نووسێت : پیره‌مێرد له‌گه‌ڵ نورسی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه بوون.
3.كۆمه‌ڵه‌ی هیڤی1910
ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی نهێنی قوتابیان بوو ، له دوای داخرانی كۆمه‌ڵه‌ی ته‌عاون و ته‌ره‌قی كوردی دروست بوو . دكتۆر عومه‌ر له ل66 ده‌ڵێت : پیره‌مێرد ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی هیڤی بووه.” به تێگه‌یشتنی من ، پیره‌مێرد ئه‌ندامی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه نه‌بووه له به‌ر دوو هۆ :
1.بیركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی جودا بوو له ته‌عاون و ته‌ره‌قی كوردی و كۆمه‌ڵه‌ی موحه‌مه‌دی
2.دكتۆر عبدالستار له ل63-64 ناوی ئه‌ندامه‌كانی باكوور و باشووری گۆڤاره‌كه له دوو ماوه‌ی پێش جه‌نگ و دوای جه‌نگ ده‌هێنێت ، ناوی پیره‌مێرد تێدانییه :” عومه‌ر به‌گ جمیل پاشا ، قدری ئال جمیل پاشا، فوئاد ته‌مۆ ، زه‌كی به‌گ ، ئه‌كره‌م به‌گ جمیل پاشا ، مه‌مدوح سلیم ، خلیل خه‌یالی ،…هه‌روه‌ها زنار سلوپی له چاپی دووه‌می دۆزا كوردان ناوی كه‌مال فه‌وزی …نه‌جمه‌دین حسێن كه‌ركوكلی ، عبدالكریمی سلێمانی .
هه‌روه‌ها پێره‌مێرد دوور بوو له ململانێی بنه‌ماڵه‌ی شه‌مزینی و به‌درخانییه‌كان ، بۆیه نه‌بۆته كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كورد ، چونكه ئه‌و باڵه زیاتر كه‌سانی لایسیزم و سیكیوله‌ر بوونه!
ئه‌نجام
له‌م نووسینه‌دا به چه‌ند ئه‌نجامێك گه‌یشتووین ، له‌وانه
1.ئه‌سته‌مبۆڵا له سه‌رده‌می عوسمانی 1453-1908 پێگه‌ی حه‌سانه‌وه‌ی زۆرێك له نووسه‌ره ناوداره‌كانی كورد ، له‌وانه مه‌لا گۆرانی شاره‌زووری ، نالی ، حاجی قادری كۆیی ، پیره‌مێرد ، ڕه‌فیق حیلمی ، موحه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی…
2.ئه‌سته‌مبۆڵ له سه‌رده‌می ئیتحادییه‌كان ، گه‌نجه توركه‌كان 1908-1918 و كه‌مالییه‌كان 1921-2002 پێگه‌ی داخستن و چه‌وساندنه‌وه و زیندانیكردن و كۆچپێكردنی نووسه‌رانی كورد بووه.
3. مزگه‌وت و ده‌لاقه‌ی دیوه‌خان و ده‌ستنووس و به‌ڵگاكه‌كانی عوسمانی سه‌رچاوه‌ی به‌نرخن بۆ دۆزینه‌وه‌ی شیعره ونبووه‌كانی كوردی ئه‌سته‌مبۆڵ .
4. خوێنه‌وار و به‌شێك له توێژه‌ری كورد له ترسی ئایدیۆلۆژیا كاری له سه‌ر ئه‌و چوار شوێنه نه‌كردووه ، بۆ نموونه هه‌تا ده‌ركه‌وتنی دكتۆر هێمن عومه‌ر كار له سه‌ر دۆكیومێنتی عوسمانی نه‌كرا بۆ دیتنه‌وه‌ی به‌شێك له ژیانی نالی له ئه‌سته‌مبۆڵ!
5.پاش ئه‌وه‌ی نالی به دڵشكاوی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د پاشا به‌ره‌و ئه‌سته‌مبۆڵ ، ده‌ستبه‌رداری شیعری نۆستالۆژیا ئامێز و به‌ره‌ی میرانی كورد ده‌بێت .
6.پاش ئه‌وه‌ی حاجی قادری كۆیی هه‌ست ده‌كات ، خه‌ڵكی كۆیی وه‌ك پێویست قه‌دری ناگرن و لایه‌نگیری شێخ نه‌بی ماویلی ده‌گرن له ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵی به‌ره‌و سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێت.
7.حاجی قادر به پێچه‌وانه‌ی نالی-یه‌وه كه ده‌گاته ئه‌سته‌مبۆڵ و له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی به‌درخان ده‌ژی ، شیعری شۆرشگێڕی و نه‌ته‌وه‌یی نووسیوه.
8.پیره‌مێرد له ئه‌سته‌مبۆڵ هه‌م شاعیر هه‌م سیاسی هه‌م قانوونی بوو ، به واتای ئه‌وه‌ی ئه‌سته‌مبۆڵ پێی به‌خشی زۆر زیاتر بوو ! له‌و هه‌مووه به‌شدار بوو.
9.پیره‌مێرد له‌وێ بووه هاوڕێی زۆر شاعیری تورك و كورد هه‌روه‌ها بووه هاوڕێیه‌كی گیانی به گیانی نورسی هه‌تا كه گه‌ڕایه‌وه‌ش ، له سلێمانی له رۆژنامه‌ی ژیانه‌وه یادی هاوڕێیه‌تی نورسی هه‌ر كردۆته‌وه.
———————————–
سه‌رچاوه‌كان
.كوردی
.ئه‌لاكۆم ، رۆهات 2005 .كورده‌كانی ئه‌سته‌مبووڵی كۆن ، هه‌ولێر : ده‌زگای موكریانی.
.به‌كر ،سه‌لام ناوخۆش 2015. ناسیۆنالی ناوه‌كی و ده‌ره‌كی له شیعری كوردیدا ، هه‌ولێر : چاپخانه‌ی هێڤی.
.به‌كر ، سه‌لام ناوخۆش 2017 . ~” كۆنتێكستی جیۆگرافیای شوێن له ژیانی نالی ، ڕۆژنامه‌ی وشه.
.پیرباڵا،فه‌رهاد 2009.ئه‌سته‌مبۆڵا و ئه‌ده‌بی نوێی كوردی ، سلێمانی :له بڵاوكراوه‌كانی بنكه‌ی گه‌ڵاوێژ.
.خواجه ، ئه‌حمه‌د 1969 .چیم دی ،سلێمانی :چاپخانه‌ی كامه‌ران.
خورشید ، هێمن 2017. نالی له به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانی‌دا ، سۆران : له بڵاوكراوه‌كانی زانكۆی سۆران.
.سجادی ، عه‌لائه‌دین 2005 .شۆرشه‌كانی كورد وه كورد و كۆماری عیراق ، چ2،تاران :ئه‌تله‌س چاپ.
.
.عوسمان ، دیدار و شه‌یما ڕۆسته‌م 2017.مامۆستای محه‌مه‌د فاتیح : مه‌لا گۆرانی شاره‌زووری، هه‌ولێر : چاپخانه‌ی هێڤی.
.فندی ، ڕه‌شید 2008 . الفكر القومی الكوردی بین خانی و حاجی قادر الكویی ، دهوك : له بڵاوكراوه‌كانی سپی ڕێز.
.قه‌ره‌داغی ، محمد عه‌لی 2009 .هه‌نگاوێك له‌سه‌ر ڕێگای لێكۆڵینه‌وه‌ی دیوانی سالم دا ، هه‌ولێر : له بڵاوكراوه‌كانی ئه‌كادیمیای كوردی.
.میران ،سه‌ردار و كه‌ریم شاره‌زا1986 .دیوانی حاجی قادری كۆیی ، به‌غدا : له بڵاوكراوه‌كانی ئه‌میندارێتی گشتیی ڕۆشنبیریی و لاوان.
.هاوار ،م.ڕ.1991.شێخ مه‌حموودی قاره‌مان و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خوارووی كوردستان،له‌نده‌ن :بلاك رۆز.
.هۆشیار ، فائق و ئه‌وانیتر1990 .دیوانی پیره‌مێرد، به‌غداد.
گۆڤاری خاڵ ، ژ.5 ، نووسینه‌كه‌ی دكتۆر عومه‌ر عبدالعزیز.
.عه‌ره‌بی
شریف ،عبدالستار 2007 .الجمعیات و الممڤمات و الاحزاب الكوردیه فی نصف قرن ، سڵیمانیه:سردم