دواى هاتنى مه‌ولانا خالیدى نه‌قشبه‌ندى و بوژاندنه‌وه‌ى ڕشته‌ى ته‌سه‌وف و عیـرفان له كوردستاندا، خه‌ڵكانێكى زۆر بوونه هه‌وادار و موریدى ئه‌و ڕێبازه و خه‌ڵكێكى زۆرى زانا و خواناسیش له بۆته‌ى عیـرفاندا توانه‌وه و له‌ژێر ڕۆشنایى فه‌رمایشتى په‌روه‌ردگاردا (وتلك الا‌یام نداولها بین الناس) ده‌ره‌نجام، ترۆپكى به‌رزى و پیـرۆزیى ئه‌م تاجه له ده‌ستى شێخانى هه‌وراماندا مایه‌وه، ئه‌و پیاوانه هه‌ر له عوسمانى یه‌كه‌م، تا عوسمانى دووه‌م، بوونه هه‌ڵگرى ئه‌و مه‌شخه‌ڵه پیرۆزه، كه دواتر له سه‌رده‌مى جه‌نابى (شێخ محه‌ممه‌د عوسمان سیـڕاجهدینى نه‌قشبه‌ندیى دووه‌م)دا گه‌یشته ترۆپكى به‌رزى و سه‌روه‌رى و ماوه‌یه‌كى زۆر بیاره و هه‌ورامان مه‌ڵبه‌ندى خزمه‌ت و گه‌وره‌یى ئه‌و بنه‌ماڵه نوورینه بووه، سه‌رده‌مانێك بیاره گه‌وره‌ترین خوێندنگه‌ى زانستى ئیسلامیى بوو له عێراق و ناوچه‌كه‌دا، به ئاستێك هێنده به‌سه بڵێیـن، زاناى زانایان، جه‌نابى مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمى موده‌ڕیس، وانه‌بێژ و به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌و زانستگه و خانه‌قایه بووه و سه‌رده‌مانێك (بیاره) بووبووه مهڕجهعى عاریفان و زانایان و هۆتێلى مانه‌وه‌ى هه‌ژاران و كاروانسهراى ڕێبواران، به كورتى مه‌ڕجه‌ع و نشینگه‌ى چینه جۆراوجۆره‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان و بگره به عه‌ره‌ب و ئازه‌ر و تورك و داغستانى و توركمان سه‌حرا و جۆره‌ها ڕه‌گه‌زى تره‌وه، كار گه‌یشتبووه ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر زانایه‌ك، مه‌لایه‌ك، شاعیـرێكى وڵات، ماوه‌یه‌ك پێى له بیاره دابڕبووایه، ده‌بوو شه‌رحى حاڵى خۆى بكات و ته‌ركى هاموشۆى ئه‌گه‌ر بۆ دوو – سێ مانگێكیش بێت، شى بكاته‌وه. مامۆستا قانیعى شاعیـر زۆر جوان باسى دابڕانى ماوه‌یه‌كى خۆى له بیاره بۆ شێخ له دووتوێى چه‌ند دێڕه شیعرێكدا ڕوون ده‌كاته‌وه:
مهفهرموو بۆ نه‌هات هه‌ڵبه‌ت نه‌ماوه شۆڕ و ئیخڵاسى
بزانه مانیعم پیری و خه‌تاى سه‌رما و بارانه
له‌بیرم دێ كه ئیمزام (قانیعولعوسمانى) دانابوو
ئیسا چى بكه‌م، كه به‌دبه‌ختم ئه‌ڵێن، مونكیر به شێخانه
به چاوى باتینى بڕوانه قوربان بۆ ده‌روونى دڵ
ئه‌زانیت قانیعم مه‌حكه‌م، له‌سه‌ر ئه‌و شه‌رت و په‌یمانه
دوا زاتى خواناس و پزیشكى به‌ناوبانگ و كه‌سایه‌تیى نوورینى ته‌ریقه‌تى نه‌قشبه‌ندى، شێخ محه‌ممه‌د عوسمان سیـڕاجهدین بوو، كه له دواڕۆژى مانگى كانوونى دووه‌مى ساڵى (1997)دا له توركیا كۆچى دوایى كرد!
شێخ محه‌ممه‌د عوسمان، له ساڵى (1314-1896ز)، له خانه‌واده‌یه‌كى زانستى و ئایینى و كۆمه‌ڵایه‌تىدا، له (بیاره) له‌دایك بووه، هه‌ر له سه‌ره‌تاى منداڵییه‌وه خوێندنى لاى شێخ عه‌لائه‌دینى باوكى ده‌ست پێ كردووه و قورئانى پیـرۆز و تهجویدى لاى قورئانخوێنى باڵاى میسر (شێخ مسته‌فا ئیسماعیل) خوێندووه، دواتر درێژه‌ى به خوێندن داوه و زۆر له زانایان و هاوهڵانى، زیره‌كى و زهكاوهتى ئه‌و له سه‌رده‌مى خوێندندا باس ده‌كه‌ن.
شێخ محه‌ممه‌د عوسمان له خانه‌قادا مایه‌وه، تا وه‌فاتى شێخ عه‌لائه‌دینى باوكى، به وه‌فاتى ئه‌و زاته له‌سه‌ر ڕاى سه‌رجه‌م زانایان و مورید و هه‌وادارانى ته‌ریقه‌ت له سه‌رانسه‌رى جیهانى ئیسلامی‌دا به (ته‌نیا كه‌سى شیاو) دانرا بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه، بۆیه له جێگاى شێخى باوكی‌دا دانرایه‌وه و له هه‌ردوو خانه‌قاى (بیاره) و (دوڕۆ)ـى، ئێران‌دا، له‌سه‌ر خزمه‌ت به زانست و هه‌ژاران به‌رده‌وام بوو، له ساڵى (1958)دا، دواى ئاڵۆزییه‌كانى عێراق، ئه‌و وڵاته‌ى به‌جێ هێشت و ڕۆیشته‌وه خانه‌قاى (دوڕۆ) له كوردستانی رۆژهەڵات و له‌و زانستگه و خانهقایهشدا ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له زانایان و كه‌سایه‌تییه جۆربه‌جۆره‌كان له ده‌ورى كۆبوونه‌وه، له‌وانه زاناى به‌رجه‌سته‌ى كوردستانى ئێران (مامۆستا مه‌لا باقرى بالك)، هه‌روه‌ها شێخ عه‌بدولقادرى داغستانى، سه‌رۆكى زانایانى داغستان و توركمان سه‌حرا، له سنوورى ڕووسیا و سه‌دان زاناى تر له ده‌ورى كۆ بوونه‌وه، له‌و كاته‌شدا سه‌ردانێكى بۆ ئه‌و ناوچه‌یه و جێگاكانى تر‌ى ئێران ده‌ست پێكرد، كه له‌و سه‌ردانه‌دا زیاتر له ملیۆنێك كه‌س به‌یعه‌تى هه‌وادار بوون و بارگاوى بوون به ته‌سه‌وف و ڕێچكه‌ى نهقشبهندێتییان به‌و سوپا سالارهى له‌شكرى عیـرفان و خواناسیدا، شان به‌شانى ئه‌وه‌ى كه له‌و كاته‌دا خانه‌قاى دوڕۆ سه‌دان خوێندكار و فه‌قێى به‌هیممه‌تى به‌رده‌وام په‌روه‌رده ده‌كرد، بۆ خزمه‌تى ئیسلام و كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌وارى، تا به جۆرێك ئه‌م په‌یامه ده‌نگى دایه‌وه و له سه‌رانسه‌رى جیهانه‌وه تهمهسوكیان له‌سه‌ر ده‌ستى وه‌رده‌گرت و موریدێكى بێ شومار په‌یوه‌ندییان پێوه كرد، به جۆرێك تا ئێستاش موریدى ئه‌و له ئه‌وروپا و ئه‌فریقا و ئوستوڕالیا و ئه‌مەریكا و ئهمەریكاى لاتیـندا هه‌ن، كه (شێخ یه‌حیا شكویك) له‌و هه‌وادار و موریدانهیه كه سه‌رقاڵى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و بانگه‌وازه‌یه له كه‌نه‌دا و ئهمەریكاى لاتیـن.
تا دواى تێكچوونى بارودۆخى ئێران و هاتنه سه‌ر كارى ڕ‌ژێمى خومه‌ینى له ساڵى (1979) سه‌رله‌نوێ شێخ موحه‌ممه‌د عوسمان ئێرانى جێ هێشته‌وه و گه‌ڕایه‌وه كوردستانی باشوور و سه‌رله‌نوێ له بیاره گیـرسایهوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه دواى ماوه‌یه‌كى كه‌م له ههڵگیـرسانى شه‌ڕى خۆێناویى نێوان ئێران و عێراق، بیارهیشى به‌جێهێشت و ڕووى كرده به‌غداى پایته‌ختى عێراق، له‌وێش وه‌ك چرا نوورینهكهى ته‌ریقه‌ت هه‌زاران هه‌زار په‌روانه‌ى بێ په‌ڕوباڵ و بێ ماڵ و حاڵ ڕوویان لـێ كرده‌وه و خانه‌قاى (به‌غدا) له بیاره و دوڕۆ زیاتر ئاوه‌دانیى به‌خۆیه‌وه بینى، هیچ كه‌سێك به دڵى شكاو نه‌ده‌گه‌ڕایه‌وه.
به شانازییه‌وه (به‌نده‌ى ئاماده‌كارى ئه‌م وتاره)، له ساڵى (1988) و له ته‌مه‌نێكى كه‌مدا و له‌گه‌ڵ مهڕحومى باوكمدا، به چاوى سه‌ر، چاوم به‌و سه‌خاوه‌ت و به‌خشنده‌ییه‌ى ئه‌و زاته له‌و ئاستانهیهدا كه‌وت و له ژوورى تایبه‌تیى شێخیشدا ئه‌وه‌م زانى كه ئه‌و حه‌شاماته به‌رفراوانه چ بڕوایه‌كى مه‌عنه‌ویى به‌هێزیان به‌و زاته هه‌یه.
شێخ محه‌ممه‌د عوسمان، كه له ناسراوترین و به‌تواناترین كوڕانى شێخى عهلائهددینه، جگه له خۆى هه‌شت براى دیكه‌یشى هه‌بووه، كه هه‌ر یه‌كه‌یان چمكێكى ژیانى زانستى، یان ئایینى، یان كۆمه‌ڵایه‌تیى بنه‌ماڵه‌كه‌یان هه‌ڵگرتووه، كه ئه‌وانیش بریتیـن له: (شێخ مه‌ولانا، شێخ محه‌مـمه‌د زیائى، شێخ ناجى، شێخ موختار، شێخ ئه‌میـن، شێخ سابت، دكتۆر مه‌زهه‌ر)، كه ده‌كرێت بڵێیـن، ئه‌و پایه و بۆشاییه به‌رزه‌ى شێخى عه‌لائه‌دین جگه به شێخ محه‌مـمه‌د عوسمانى كوڕى، به هیچ كامى تریان پڕ نه‌كرایه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌سته‌وئه‌ژنۆ دانهنیشتـن و هه‌ر یه‌كه و چمكێكى ئه‌و خانه‌دانه فراوانه‌یان هه‌ڵگرت.
شێخ محه‌ممه‌د عوسمان سیـڕاجهدین، له ژیانیدا چه‌ند ژنێكى هێناون و له‌وانیش ژماره‌یه‌ك كوڕى هه‌ن، وەک (شێخ جه‌ماله‌دین، شێخ عه‌بدولمه‌لیك، شێخ محه‌مـمه‌د ڕه‌ئوف، شێخ ناسیح، شێخ مادح) كه له هه‌موویان زیاتر توانیبێتى ئه‌و جێگایه به بێنازى نه‌هێڵێته‌وه، دكتۆر شێخ مادحى نه‌قشبه‌ندییه، كه له له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیا داده‌نیشێت و جاروبار دێته‌وه باشوورى كوردستان و به سه‌دان كه‌س سه‌ردانى ده‌كه‌ن. دكتۆر مادیح پزیشكێكى زانا و به‌توانایه و له سه‌رانسه‌رى جیهاندا و به تایبه‌تى له به‌ریتانیا ناسراوه، له سه‌رجه‌م وڵاتانه‌وه له ڕێى ته‌له‌فۆنه‌وه بۆ كاروبارى ته‌ندروستى په‌یوه‌ندیى پێوه ده‌كرێت و كاریگه‌ریى باشى له‌و بواره‌دا هه‌یه، له لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تى و ئاینییهكهیشهوه شێخ عه‌بدولمه‌لیك نه‌قشبه‌ندى، تا وه‌فاتى كرد، ڕۆڵى باشى بینى له گۆڕه‌پانى خزمه‌ت و درێژه‌دان به‌و ڕێبازه!
سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ى كه ڕۆژێ له ڕۆژان لەسەر دەستی شێخ محه‌ممه‌د عوسمان سیـڕاجهدینى نه‌قشبه‌ندى ده‌رسێكى زانستى یان عاریفانهیان له بیاره و دوڕۆ و ئه‌رده‌ن و توركیادا وه‌رگرتبێت و به كه‌سێكى تریان دابێته‌وه، ئه‌و خێـره نهبڕاوهیهیه كه بۆ هه‌تا هه‌تایه مهشخهڵو چراى ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه به داگیـرساوى و ڕوناكى ده‌هێڵێته‌وه.
سه‌ره‌نجام و دواى ده‌یان ساڵ له خزمه‌ت و زه‌حمه‌ت و ماندووێتى و ئاواره‌یى، به ده‌ست چه‌رخه جۆراوجۆره‌كانى زه‌مان و گێژه‌ڵووكه قێزه‌ونه‌كانى دۆخى سیاسییه‌وه و دواى ده‌یان جار چوون له ئێرانه‌وه بۆ عێراق و له عێراقه‌وه بۆ ئێران و دواتریش گه‌شتنه به‌غدا و توركیا و ئه‌رده‌ن و چه‌نده‌ها شوێنى تر، ئه‌م چرا پڕته‌و و خواناسه به هیممه‌ت و پزیشكه زه‌بر به‌ده‌ست و سۆفییه ڕۆح سووكهى ئیسلامیش، له شه‌وى 30-31/ 1/ 1997 له ئه‌سته‌مبوڵى پایته‌ختى توركیا، ماڵئاوایى له ژیان كرد و ملیۆنه‌ها هه‌وادار و موریدى ته‌ریقه‌تى نه‌قشبه‌ندى زۆر بێنازانه له جیهاندا به‌جێهێشت، (20) ساڵ لەمەوبەر ئه‌و ڕۆژه‌ى وه‌فاتى كرد، ڕۆژنامه‌ى (حوڕییه‌ت)ـى توركى نووسى: (ئه‌مڕۆ شێخ محه‌ممه‌د عوسمان سیـڕاجهدینى نه‌قشبه‌ندى (9) ملیۆن مورید و هه‌وادارى له جیهاندا هه‌یه).
شایه‌نى باسه ته‌رمى ئه‌و پیاوه مه‌زنه، تا ئێستایش به شێوه‌یه‌كى كاتى له توركیایه و به‌گوێره‌ى بۆ ڕه‌خسانى ڕۆژگار ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بیاره و له‌ته‌نیشت شێخ زیائه‌دین و شێخ عه‌لائه‌دینى باوكی‌دا ئه‌سپه‌رده ده‌كرێته‌وه.
جێی ئاماژەیە ئه‌م پیاوه مه‌زنه جگه له‌و خه‌سڵه‌تانه‌ى باس كران، شاعیـرێكى به‌رز بووه و دیوانى چاپكراوى هه‌یه به ناوى (چهپكهگوڵێ له گوڵزارى عوسـمانى)، كه له لایه‌ن (مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵاى فهنایى)یـهوه ئاماده كراوه بۆ چاپ و تا ئێستا دوو جاریش چاپ كراوه‌ته‌وه) و تیایاندا هۆنراوه‌ى نیشتمانیش هه‌ن، كه قه‌سیده‌یه‌كى شیعریى زۆر نایابى به ناونیشانى (خاكى وه‌ته‌نم) له (گۆڤارى گه‌لاوێژ)، ژماره (3 و 4)ـى ساڵى (1942)دا بڵاو كرووەتهوه، هه‌روه‌ها زانا و نووسه‌رێكى به‌تواناى شه‌ریعه‌تیش بووه.
ژێدهرهكــان:
لای (باس) پارێزراون و لەبەر نەبوونی بوار بڵاومان نەکردنەوە.
Home / بەشی مێژووی كورد / شێخ محه‌ممه‌د عوسمان سیڕاجهدینى نه‌قشبه‌ندیى دووه‌م پێشه‌وایه‌كى ئایینیى نیشتمانپه‌روه‌ر و ڕابه‌رێكى سۆفیگه‌ریى میانڕه‌و
Check Also
گۆڕستانی پۆڵندییەکان لە خانەقین
گەرمیان حەسەن بە دووری “٥ کیلۆمەتر” لە باشووری شاری خانەقین گۆڕستانێک دەبینی، کە دیرۆکێکی جیاوازمان …