Popular Posts

چەند داهێنانێکی ناوازە کە هەزاران ساڵ لەمەوپێش فرعەونیەکان بەرهەمیان هێناوە

Views: 128

خێزان

ئەمەوی خوارەوە چەند داهێنانێکی ناوازە کە هەزاران ساڵ لەمەوپێش فرعەونیەکان (میسریە  کۆنەکان) بەرهەمیان هێناوە  و بەشێکە لەو پێشکەوتنانەی لەو سەردەمانەدا  بونیان هەیە ئەوان بەر لە ٥ بۆ ٢ هەزار ساڵ   پێی گەیشتوون:

-کانزاکاریان کردووە و ئاسنیان دەرهێناوە، کە بۆ ئەو کاتە پێشکەوتنێکی گەورە بووە.

-میسریە کۆنەکان ٥ هەزار ساڵ لەمەوبەر فەڵچەی ددانیان داهێناوە بۆ پاککردنەوەی ددان.

-لە بواری پزیشکی زۆر پێشکەوتوو بوون و دەرمانی هاوشێوەی ئەنتی بایۆتیکیان بەکارهێناوە کە لە پاش سەدەکانی بیستەم لە لایەن پزیشکەکانەوە دۆزرایەوە.

-بۆیەکەمجار پۆلیسی ناوشارەکان لە لایەن ئەوانەوە داهێندراوە کە پۆلیسەکان سەگ و مەیمونیان پێبووە.

-بۆیەکەمجار ئەوان بیرەیان دروستکردووە.

-میسڕیە کۆنەکان کەرەستەی جۆراوجۆری نەشتەرگەریان داهێناوە کە هەندێکیان تا ئێستاش بەکار دێن.

-کلیلی دەرگایان هەبووە و ئەوان یەکەمجار دروستیان کردووە.

-٣٢٠٠ ساڵ لەمەوبەر یاری هاوشێوەی بۆڵینگیان هەبووە کە بەبەرد ئەنجامیان داوە.

-لەڕێگەی هەنگوین و چارەسەری دیکەوە هەوکردنی چاوەکانیان چارەسەر کردووە.

دواتر