شارپرێس:
لەم دواییانەدا زانا شوێنەوارناسەكان ئاشكرایان كرد، كە لەناو یەكێك لەئەشكەوتەكانی ناوچەی شاخاوی “ئەڵتای” لەمەنگۆلیا ، مۆمیایەكیان دۆزیوەتەوە، كە تەمەنی ١٥٠٠ ساڵ دەبێت .
بەگوێرەی پێگەی “زە ئەبوش تایمز” ، ئەو بەشەی لە مۆمیاكە ماوەتەوە و بەجلوبەرگیكی درووستكراو لە جاو پێچراوەتەوە ، بۆ دانیشتوانی ئاسیای ناوەراست شتیكی تازەیە.
شوخباتار ، توێژەر لەمۆزەخانەی ” خوفد” لە مەنگۆلیا روونیكردووەتەوە، كە ئەو مۆمیایە هی كەسێكی بژاردە و خانەدان نییە ، بەڵكو زۆرتر رێی تیدەچێت ئافرەتێك بێت ، بەهۆی ئەوەی لەناو گۆرەكەیدا هیچ تیرو كەوانێكی تێدا نەبووە .
باسی لەوەش كردووە، پرۆسەی لێكردنەوەی جلەكان لە مۆمیاكە زۆر بەوردی بەڕێوەدەچێت ، بەتەواوبوونی لیكردنەوەی جلەكان ، زاناكان زۆر باشتر دەتوانن رەگەزی مۆمیاكە دیاری بكەن .
لەو چوارچێوەیەدا ئەو كەسانەی قسەیان لەسەر وێنەی مۆمیاكە كردووە ، وتوویانە هەندێك گومانی رەوا هەیە لەسەری ، چونكە پیڵاوەكانی زیاتر لە “ئادیداس”ی ئەو چەرخە دەچێت.
لەلایەكی ترەوە ، تویژەران پاشماوەی ئەسپو هەندێك شتی تری وەك تیرو كەوانو جڵەوی ئەسپیان لەلای دۆزیوەتەوە ، كە گریمانەكان بۆ ئەوە دەچن، ئەو ئاژەڵە وەك قوربانی بۆی پێشكەش كرابێت .
بەپشتبەستن بەو ئاماژانەی دەركەوتوون ، توێژەران دەڵێن مێژووی مۆمیاكە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی شەشەمی پێش زاین .
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی