نهێنی كۆنترین مێژوو
نووسه‌ر: ئه‌لیكسانده‌ر گه‌ڕبۆفسكی
وه‌رگێڕ: جلال تقی
بڵاوكار: ناوه‌ندی جمیل ڕۆژبه‌یانی
چاپی 2017
نووسراوی ئاینی ئه‌فسانه‌ی گه‌لان له ڕاستیدا، كۆنترین سه‌رچاوه‌ی مێژوون كه پێمان گه‌یشتووه، هه‌ندێك دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی زۆر ڕاستی وایان سه‌لماندوه كه له‌وه پێش ته‌نها له ئه‌فسانه‌و په‌ڕاوه ئایینیه‌كاندا باس كرابوون، ئه‌مه‌ش شتیكی سه‌یر نیه چونكه په‌ڕاوه پیرۆزه‌كان وئه‌فسانه ئاینیه‌كان كه یادگاره كۆنه‌كانیان كۆكردوه‌ته‌وه به‌مه هه‌ندێك ڕووداوی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لانیان پاراستووه.
ئه‌م كتێبه‌ی ئه‌لیكسانده‌ر گه‌ڕبۆفسكی به‌شیوه‌یه‌كی زانیاری ساده باسی ئه‌و شارستانیه‌ته به‌رزه كۆنه ئه‌كات كه پێش نزیكی چوارده هه‌زار ساڵ به‌هۆی كاره‌ساتێكی جیهانییه‌وه له‌ناو چوه، ئه‌و كاره‌ساته‌ی ڕووی زه‌وی و باری هه‌موو مرۆڤایه‌تی گۆڕیوه‌و جیهانی بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك گێڕاوه‌ته‌وه بۆ ژیانێكی تاریكی نه‌زانی.