شێخ عزالدین قه‌سام
ئه‌م شێخه بوو یا ئه‌و ناو بوو كه بوو به سومبڵی بزتنه‌وه‌ی به‌رگری فه‌له ستینی یاخود به سومبڵی بزوتنه‌وه‌ی به‌رگری و چه‌كداری فه‌له‌ستینی داده‌نرێت.
عز ا‌لدین قه‌سام ناوی ئه‌و سه‌ركرده بوو كه بووه خاوه‌نی هه‌ڵگرتنی نازناوی سومبڵی بزوتنه‌وه‌ی به‌رگری و چه‌كداری فه‌له‌ستینی دژی داگیركاری . له ساڵی 1882 له شاری لازقیه‌ی سوریای ئیستا له دایك بوو كه تاوه‌كو ئه‌و كات به‌شیك بوو له ده‌وله‌تی عوسمانی . له‌به‌ر زیره‌كی له ته‌مه‌نی 14 ساڵی به مه‌به‌ستی خوێندنی زانسته‌كانی شرعی ده‌چێت بۆ میسر له‌وێدا ده‌كه‌وێته ژیر كاریگه‌ری بزوتنه‌وه‌ی نیشتمانی دژی داگیركه‌ری به‌ریتانیا . به‌م هۆیه‌وه قه‌سام رۆلێكی گه‌وره‌ی گیرا له هه‌ڵگیرساندنی شۆرش له سوریا وه به‌شداری كرد له شۆرشی چیای سه‌هیون (جبل صهیون) له سوریا دژی داگیركه‌ری فه‌ره‌نسی. له ئه‌نجامدا به شێوه‌ێكی به‌بێ ئاماده‌نه‌بوون (غیابی) سزای له سیداره‌كانی بۆ ده‌رچوو بۆیه ناچار بوو كۆچ بكات بۆ فه‌له‌ستین .
له ساڵی 1926 قسام ده‌ستی كرد به هاندانی فه‌له‌ستینه‌كان دژی داگیركه‌ری به‌ریتانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ڵسا به كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌و به‌خشینه‌كان بۆ كرینی چه‌ك و پێداوستی سه‌ربازی . هه‌روه‌ها ده‌ستی كرد به ریكخستنی شۆرشگیران له یه‌كه‌ی جیاواز به گوێره‌ی شاره‌زایی و پبوستی كاره‌كه . له ئه‌نجامدا ده‌ستیان به‌شۆرش كرد له فه‌له‌سین . له سالی 1935 هیزه‌كانی داگیركه‌ری به‌ریتانی دوای به شوێنی قه‌سامیان زانی گه‌مارۆی خۆی و هاورێیكانیاندان و له ئه‌نجامی شه‌ڕێكی ده‌سته‌و یه‌خه و نا به‌رامبه‌ر له ھێز و چه‌ك . شێخ عزالدین قه‌سام شه‌هید بوو ئه‌م شه‌هید بوو خالی ده‌ست پێك و وه‌رچه‌رخان بۆ شۆرش و بزوتنه‌وه‌ی فه‌له‌ستینی و بزوتنه‌وه‌ی قه‌سامی فه‌له‌ستینی دژی داگیركاری به‌ریتانیا .
حاتم عزیز گه‌ردی