Home / ناوداران / شاعیر و فەیلەسوفی کورد، نیزامی گەنجەوی، بووەتە کێشە لە نێوان فارس و تورکە ئازەریەکاندا

شاعیر و فەیلەسوفی کورد، نیزامی گەنجەوی، بووەتە کێشە لە نێوان فارس و تورکە ئازەریەکاندا

1186916_364332243694832_502597322_n

شاعیر و فەیلەسوفی کورد، نیزامی گەنجەوی، بووەتە کێشە لە نێوان فارس و تورکە ئازەریەکاندا
نیزامی گەنجەوی یەکێکە لە شاعیرە هەرە ناودارەکانی کوردە کە لە نێوان ساڵی (١١٤١ز-١٢٠٩ز) دا ژیاوە. ناوی تەواوی بریتیە لە جەمالەدین ئەبو موحەمەد ئەلیاس کوڕی یوسف کوڕی زەکی (جمال الدین ابو محمد الیاس ابن یوسف ابن زکي) بووە و ئەم ناوە بە تۆزێک جیاوزیەوە لە سەرچاوەکاندا تۆمار کراوە. ئەم زانایە لە شاری (گەنجە) ی ئازەربایجانی ئەمڕۆ لەدایك بووە کە لە ڕابردوودا وڵاتی کوردان بووە و ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی شەدادی کوردی بووە کە لە نێوان ساڵی (٩٥١ز-١١٧٤ز) دا حوکمڕانی زۆربەی ئازەربایجان و ئەرمینیایان کردووە. هەر لە تەمەنی منداڵیدا باوکی کۆچی دوایی کردووە و دایکی کە لە خێزانێکی دەسەڵاتداری کورد بووە بە هاوکاری براکەی کە خاڵی شاعیرە، گەورەیان کردووە. ئەم شاعیرە چەندین شانامەی گرنگی بە زمانی فارسی لێ بەجێماوە کە بیتین لە:
مخزن الاسرار، خەسرەو و شیرین، ئەسکەندەرنامە، هفت پیکر و چەندین کاری تر. نیزامی هەر شاعیرێکی مەزن نەبووە بەڵکو زانا بووە لە ئەستێرەناسی، ماتماتیک، مۆسیقا، پزیشکی، ئایین، مێژوو، فەلسەفە و هونەری شێوەکاریدا.
بە داخەوە نازانرێت کە ئایا شیعری کوردی هەبووە یان نا بەڵام خۆی لە شاکارە مەزنەکەی (لەیلا و مەجنون) دا کوردبوونی خۆی ئاشکرا دەکات. سەرەڕای ئەوە، ناسنامەی ئەم شاعیرە کوردە بووەتە کێشە لە نێوان فارس و تورکە ئازەریەکاندا. فارسەکان ئەزانن فارس نیە و تەنانەت خاڵیشی ناوی (خواجە عومەر) بووە و شیعە نیە، بۆیە دەڵێن ئێرانیە. لە ئەنجامدا ناسنامەی کوردێتی بە وشەی “ئێران” داگیر دەکەن و دەسڕنەوە و تورکە ئازەریەکان بە شاعیری دەوڵەتی ئازەربایجانی دادەنێن و پولیان بە ناوەوە کردووە، وێنەیان خستۆتە سەر پارەی ئەو وڵاتە، پەیکەریان بۆ کردووە و تەنانەت گۆڕەکەی وەک مەزارێکی گەورەی لێکراوە و هەندێک هەوڵ دراوە شیعرێکی درۆینەی بۆ دروست بکرێت کە تورک بوونی بۆ هەڵبەستن. لە چەندین بابەتدا فارس و تورکەکان بە شێوەیەک دەیانەوێت هەر کەسە و خۆی بکات بە خاوەنی ئەم شاعیر و زانا کوردە، بەڵام کورد کە خاوەنیەتی خۆی ناکات بە خاوەنی و بەو جۆرە بە گشتی تاکی کورد نائاشنایە بە شاکارەکانی ئەم زانا کوردە، کە شاکارەکانی هاوتای کاری خەڵکانی وەک شەکسپیری ئینگلیزن.
نیزامی تەنها کەسایەتی کورد نەبووە لەو ناوچەیە، بەڵکو (مەسعودی کوڕی نامدار) یش بە هەمان شێوە مێژوونوسێکی کوردی ئازەبایجان بووە و هەندێک لە کارەکانی تەرجومەکراون بۆ زمانە ئەوروپیەکان. بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە هەوڵەکانی تێکدانی مێژووی کورد، سەیری کتێبی “کورد کێیە؟” ی سۆران حەمەڕەش بکە.
سۆران حەمەڕەش
تێبینی: ئەو وێنانە لە ڕاست و سەرەوە بریتن لە دوو وێنەی ناو کتێبیەکانی نیزامی، پول، پەیکەر، پارە و مەزار کە لە وڵاتی ئازەربایجان بۆ ئەو کەڵە زانایە دروستکراوە.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …