ناوی كتێب / شه‌ڕی گۆگامیلا
نووسینی / محمدأمین علی عبدالله
بڵاوكراوه‌ی / به‌ڕیوه‌به‌رێتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی
چاپ / یه‌كه‌م 2010
لاپه‌ڕه / 419 لاپه‌ڕه
ئه‌گه‌ر به‌شێكی قسه‌كردن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكان ، مه‌به‌ستی وردكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی و ململانێ جۆراوجۆره‌كانیان و هه‌ڵوه‌سته‌كردن بێت له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداو و پێشهاته كاریگه‌رانه‌ی ، كه ئایندهی هه‌ستیاریان لێوه سه‌رچاوه گرتووه ، ئه‌وه شه‌ڕیش كه تێكگیرانێكی سه‌ربازی به پێكدادان گوزارش لێكراوی سه‌رچاوه گرتووه له ململانێی نێوان هێزه سیاسیه‌كان ، چ ئه‌وه‌ی ((كه ئامرازێك بێت له‌ئامرازه‌كانی توندوتیژی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان یاخود تێكۆشان بێت به‌دوای به‌دیهێنانی ئامانج و ئاواتی ڕامیاری یان هه‌رێمی )) یان وه‌ك گوتراوه پێكهه‌ڵپژانی به‌رژه‌وه‌ندییه گه‌وره‌كان بێت كه به‌شه‌ڕ نه‌بێت چاره‌سه‌ر ناكرێ ، وه‌ك دیارده‌یه‌كی هه‌میشه ئاماده‌ی ناو مێژوو ، بارته‌قای ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی هه‌یه‌تی ، ئه‌و شوێنه‌واره‌ی به‌جێی دێڵێ و ئه‌و ئاینده‌یه‌ی لێی ده‌كه‌وێته‌وه ، كهلهشهڕێكهوه بۆ یكێكی تر جیاوازه – ته‌نها پێكدادانێكی سه‌ربازی نیه‌و ده‌كرێ لێكدكدانهوهی جیاجیای بۆ بكرێ له‌كایه جۆراوجۆره‌كانی دی‌دا ،شوێنی زیاتری ۆ ته‌رخان بكرێت ، به‌تایبه‌ت بۆ ئێمه ، كهڕابوردوی دورو تاڵمان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه پێناچێ به‌رۆكی ئاینده‌شمان به‌ربدات و ده‌بێ ووردتر لای لێ بكه‌ینه‌وه و وه‌ك مێژووش بایه‌خی زیاتری پێ بده‌ین ، بهئهزبهركردنی په‌ندو وانه‌كانیان ڕێی گه‌یشتن به چاره‌نووس ڕونتر بكه‌ینه‌وه و مێژووش زیاتر له‌وه‌ی بۆ مێژوو بێ ، بیكه‌ینه مێژوو بۆ ژیان ، ده‌كرێ جێی تێڕامان و لێكدانه‌وه بێت ، به‌تایبه‌تی كه وه‌ك دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆیی ، مێژوویه‌كی له مێژینه‌ی هه‌یه‌و به‌قه‌ده‌ر دێڕینی مرۆڤ و ژیان كۆنه .