Home / ناوداران / شەماڵ سائیب

شەماڵ سائیب

1211112018_shamalsaeb

شەماڵ سائیب

شەماڵ سائیب هونەرمەندو موزیكژەن‌و مامۆستایەكی دیارو ناسراوی كوردستانە‌و بەپێشەنگی نوێكردنەوەی گۆرانی كوردی دادەنرێت‌و خاوەنی دەنگێكی خۆش‌و بەسۆزە.
ئەم هونەرمەندە وەرچەرچەرخانێكی گەورەی لەبواری هونەری كوردیدا كرد‌و یەكەم كەس بوو لەدەرەوەی ستۆدیۆ گۆرانی‌و كلیپی تۆمار كرد.

شەماڵ جەلال سائیب لەساڵی 1931دا لەشاری سلێمانی لەدایکبووە.  دوای تەواوکردنی قۆناغی خوێندنی سەرەتایی، چووەتە کۆلیژی مەلیک فەیسەڵ لەبەغدا کە قوتابخانەیەکی دواناوەندیی بوو و بەزمانی ئینگلیزی وانەی تێدا دەخوێندراو تەنیا قوتابییە یەکەمەکانی عێراقی وەردەگرت.
دوای تەواوکردنی قۆناغی خوێندنەکەی لەپەیمانگای هونەرەجوانەکان ، لە1951دا کۆلیژی ئاداب بەشی مێژوو لەزانکۆی بەغدا وەرگیراوەو لەساڵی 1956دا خوێندنی زانکۆی تەواوکردووەو بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لەمێژوو وەرگرتووەو، کراوە بەمامۆستا لە دواناوەندی ئەعزەمییەی کوڕان و لەساڵی 1959دا ، بووەتە مامۆستای بابەتی رۆشنبیریی مۆسیقا لەپەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغدا.

لەسەرەتای ژیانی لاویدا خولیای هونەری مۆسیقاو گۆرانی بووە‌و لەو بوارەدا خزمەتێكی گەورەی پێشكەش كردووە‌و شوێن پەنجەی بەنوێكردنەوە‌و گەشەپێدانی هونەری گۆرانی كوردییەوە دیارە.لەسلێمانی‌و بەغدا‌و ئەمریكا خوێندویەتی.

شەماڵ سائیب لە سەردەمی منداڵیەوە فێری عود ژەنین بووە و لە سەرەتای ژیانی ھونەریدا لاسای مۆسیقازان و گۆرانیبێژی میسری فەرید ئەترەشی کردۆتەوەو لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردووش بۆتە خاوەنی ھونەرو دەنگی تایبەتی خۆی و ئاوازی نوێی بۆ گەلی گۆرانی تازە داناوەو گوتوونی و سوودێکی زۆری لە شیعرو ئاوازی فۆلکلۆری کوردیش وەرگرتووە.

لەدوا دوای ساڵی 1963دا چۆتەئەمەریکا بۆ تەواوکردنی خوێندنی باڵاو بڕوانامەی ماستەری لەئەدەبدا وەرگرتووە، کە گەڕاوەتەوە کوردستان لەساڵی 1971دا لەزانکۆی سلێمانی کراوە بە مامۆستای یاریدەدەر.
شەماڵ سائیب لەساڵی 1956 ەوە ژمارەیەک  گۆرانی سەرکەوتووی وەک “شوانەهۆ شوانه” و “بەردەبەرده” و “هاتی بۆ هاتی” و “هاتم هاتم” و “هەرەلەیلێ” و “جوان ئێمەجوانین” و “بارزانی” و “زولەیخا”ی گوتوە و سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە.

لە1986.11.07دا “شەماڵ جەلال سائیب” لەئەنجامی نەخۆشییەکی درێژخایەن لەهەولێر کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی برایەوە سلێمانی و لەگۆڕستانی بنەماڵەکەیان نێژرا .

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …