Home / مێژووى جیهان / سەیروسەمەرەکانى مێژوو / کۆنترین پەیامی ناو بوتڵی شووشە دۆزرایەوە

کۆنترین پەیامی ناو بوتڵی شووشە دۆزرایەوە

93201822321108australia-message-master768

کۆنترین پەیامی ناو بوتڵی شووشە دۆزرایەوە
دیمەنی پێچانەوەی نامەیەك و خستنە ناو شووشەیەک و بدرێت بە دەم ئاوەوە و دۆزینەوەی لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە تەنیا لە فیلم و فیلمە کارتۆنییەکان بینراوە، بەڵام چیرۆکی دۆزینەوەی نامەیەک کە 131 ساڵ لەمەوبەر خراوەتە شووشەیەکەوە زۆر لە دیمەنی ناو کارتۆنەکان سەرسامکەرتر دەبێت.
“تونیا ئیڵمان” و “کیم ئیڵمان” هاوژینی یەکترن، ڕۆژێك تونیا لە کەنار دەریایەکی خۆرئاوای وڵاتی ئوستوراڵیا پیاسە دەکات، لەناکاو شووشەیەکی کۆن دەکەوێتە بەرچاوی کە هەتا نیوەی لە لمی سەر کەنار دەریاکەدا چەقیوە، “کیم” هاوسەری تونیا لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە: سەرەتا وامزانی پاشەڕۆ و خاشاکە، لەگەڵ ئەوەشدا شووشەکەم لەلای خۆم هێشتەوە.
بەڵام ئەو شووشەیەی دۆزرایەوە چی بوو؟
پاش ئەوەی خێزانی ئیڵمان پارچە کاغەزی ناو بوتڵەکەیان نیشانی زۆر کەس دا، کەسێكی شارەزا لە کەلەپووری دەریایی بەناوی “روس ئەندرسۆن” ئاشکرایکرد ئەم یاداشتەی ناو بوتڵە شووشەکە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 12ی یۆنیۆی ساڵی 1886 کە لە کەشتییەکی ئەڵمانی بەجێماوە کە لە زەریای هیندیدا گەشتی دەکرد، هەتا ئێستاش ئەم نامەیە بە کۆنترین نامە دادەنرێت کە لە بوتڵێکی شووشە و لە دەریاوانە دێرینەکانەوە بەجێمابێت.
ئەمەی خوارەوەش ئەو یاداشتەیە کە بە زمانی ئەڵمانی نووسراوە:

“دۆزەرەوە پێویستە ئەم یاداشتە بگەڕێنێتەوە بۆ چاودێری دەریایی ئەڵمانیا لە شاری هامبۆرگ، یاخود نزیکترین کونسوڵی وڵاتی ئەڵمانیا، ئەمەش پاش تەواوکردنی بڕگەکانی یاداشتەکە”.

9320181132650_08australia-message4-master675

93201822321108australia-message-master768

9320181132650_4

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …