دوایین لێكۆڵینه‌وه‌ی سی ئای ئه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌دام پێش له سێداره‌دانی
و: ئامانج نیعمەت
جۆن نیكسون كارمه‌ندی ده‌زگای ناوه‌ندی سیخوڕی ئه‌مریكا له نوسینگه‌ی تایبه‌تى خۆی له عێراق پاش ماوه‌یه‌كی كاردنی ئاڵۆز به ماندویی دانشتبوو ،ئه‌مه دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بوو له بانگهێشت كردنی له‌لایه‌ن (بازی ركونگاردی) به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری ده‌زگای سیخوڕی ئه‌مریكا،له‌م كاته‌دا نزیكه‌ی نۆ مانگ تێپه‌ری بوو به‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عسدا،له سیانزه‌ی دیسه‌مبه‌ری 2003 هه‌واڵی ده‌ستگیركردنس سه‌دامییان پێدابوو بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌موو گیانى خسته له‌رزین چونكه سه‌دام حسین له‌سه‌روی كه‌سه داواكاراوه‌كانى هه‌موو جیهانه‌وه بوو.
له كتێبه‌كه‌ی جۆن نیكسون كه ناوی(لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌دام ) ه و بڕیار وایه له كۆتایی ئه‌مساڵدا بڵاوبكرێته‌وه نیكسۆن ئاماژه به “ئه‌فسانه”ی عێراقییه‌كان كردووه له‌باره‌ی بوونى چه‌ندین لێكچوی سه‌دام حسێن و ڕۆڵیان له پارێزگاری كردن له سه‌رۆك.
نیشانه جیاكه‌ره‌وه‌كان
سه‌ربازه‌كان به‌رده‌وام له‌باره‌ی نیشانه جیاكه‌ره‌وه‌كانى سه‌دام پرسیاریان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ست گیر كراوه سه‌دام حسێنه و لێكچوه‌كانى نییه، لێكۆڵه‌ر هه‌ندێك ڤیدیۆی ئاماده كردبوو له‌سه‌ر سه‌دام تیایدا ” نیشانه له‌سه‌ر ده‌ستى هه‌بوو، چه‌مانه‌وه‌ی به‌لاى راست و شوێنه‌واری گولله له‌سه‌ر ڕانى چه‌پ و هه‌روا هه‌ندێ نیشانه‌ی تر له لێو و ده‌میدا ” هه‌بوون.
دوای ئه‌مه نیكسۆن بڕیاریدا بێده‌نگ بێت و ده‌ست بكات به ئاماده‌كردنی كؤمه‌لێك پرسیار كه جگه له سه‌رۆكی لێكۆڵینه‌وه كه‌س وه‌ڵامی نه‌ده‌زانى، هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا به فڕۆكه‌یه‌ك گه‌يشته به‌غداد بۆ لێكۆڵینه‌وه كردن له ناسنامه‌ی ده‌سته‌به‌ر كراوه‌كه و ده‌ستىكرد به لێكۆڵینه‌وه كردن له‌گه‌ڵ “نێچیری گرانبه‌ها” ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت پرۆسه‌ی ده‌ست گیركردنه‌كه ڕاست ده‌رچوو .
له نیوه شه‌ودا دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر “كۆنفۆی” به‌ڕه‌و شوێنى به‌ند كردنه‌كه كه‌وته جوڵه و پاش ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوانیكردن و ئاماده‌كاری چووه به‌رده‌م سه‌دام كه له‌سه‌ر كورسیه‌كی ئاسن دانرابوو دزداشه‌یه‌كی سپی و چاكه‌تێكی شینى له‌به‌ر بوو”له یاده‌وه‌ریه‌كانیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ” گومانى تیا نییه سه‌دام حسێن خاوه‌ن كاریزمایه‌كی زۆر به‌هێز و كاریگه‌ر بوو، پیاوێكی باڵا به‌رز و پته‌و بوو، ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌ش له به‌ندیخانه بوو چاوه‌رێی حوكمی له‌سێداره‌دانى ده‌كرد ئه‌و شانوشكۆ یه‌ی له‌ده‌ست نه‌دابوو كه ته‌نها پیاوه گرنگه‌كان هه‌یانه”.
سه‌ربازه‌كان به‌رده‌وام له‌باره‌ی نیشانه جیاكه‌ره‌وه‌كانى سه‌دام پرسیاریان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ست گیر كراوه سه‌دام حسێنه و لێكچوه‌كانى نییه، لێكۆڵه‌ر هه‌ندێك ڤیدیۆی ئاماده كردبوو له‌سه‌ر سه‌دام تیایدا ” نیشانه له‌سه‌ر ده‌ستى هه‌بوو، چه‌مانه‌وه‌ی به‌لاى راست و شوێنه‌واری گولله له‌سه‌ر ڕانى چه‌پ و هه‌روا هه‌ندێ نیشانه‌ی تر له لێو و ده‌می دا ” هه‌بوون.
سەدام حسێن لە زیندانی ئەمریکییەکاندا لە بەغداد
له كتێبی” ڕاستیه‌كان بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرا ده‌بن ” له‌ماوه‌ی پیشوودا له میدیا جیهانیه‌كانه‌وه باسی لێوه كراوه گرنگترین شتى ئه‌و كتێبه گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆی نێوان لێكۆڵه‌ر و سه‌دام حسێنه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێک پاساوی بۆ هاتنى ئه‌مریكا بۆ عێراق هێناوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وه‌انه نكۆڵى له كێشه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانى ئه‌مریكا ناكه‌ن له عێراق و هه‌ندی وڵاتى ده‌وروبه‌ر.
بێ سه‌روبه‌ری و نه‌زانی
نیكسون به سه‌دامى وت” هه‌ندێك پرسیارم هه‌یه ده‌بێت به راستى وه‌ڵامم بده‌یته‌وه، تێده‌گه‌ی؟ به‌ڵام وه‌ڵامى سه‌دام زۆر چاوه‌روان نه‌كراو بوو له لێكۆڵه‌ری پرسی: دواین جار كه‌ی بوو مناڵه‌كانت به زیندووی بینى؟ لێكۆله‌ر له نوسینه‌كه‌ی ئاماژه به‌وه ده‌كات”چاوه‌ڕوانى به‌هێزی سه‌دام بووم، به‌ڵام نه‌ك به‌و ڕاده و توندییه ،به‌تایبه‌ت كاتێ پرسی ئیوه كێن ؟ ئێوه سیخوڕی سه‌ربازیین ؟ سیخوڕ وه‌ڵامم بدەنه‌وه ناسنامه‌كه‌تان ئاشكرا بكه‌ن.
له‌كاتێكدا چاوی نیكسۆن له‌سه‌ر سه‌دام بوو بۆ زانینی نیشانه‌ی جیاكه‌ره‌وه له سه‌دام حسێن و ڕاست و دروستى ئه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه‌ی له به‌رده‌می دانیشتووه سه‌دامه ،به‌ڵام پرسیار گه‌لێك ماون به‌دوای وه‌ڵامه‌كه‌یه‌وه‌تی لێكۆڵه‌ر ده‌یه‌وێت بزانێت چۆن له به‌غدا هه‌ڵهات؟ كێ هاوكاری كرد؟…. هتد . به‌ڵام سه‌دام ته‌نها وه‌ڵامى هه‌ندێ پرسیاری دیاری كراوی ده‌دایه‌وه.
ته‌نانه‌ت هه‌ندێک جاری له لێكۆڵه‌ری ده‌پرسی بۆچی سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ئێره پرسیارم لێ ناكه‌ی؟ “ده‌توانن زۆر شت له من فێر بن” هه‌روه‌ها ناڕه‌زایی توندی له هه‌ڵسوكه‌وتى سه‌ربازه‌كان ده‌ڕبری له كاتى هێنانى بۆ به‌ندیخانه.
دوای تێپه‌ر بوونی چه‌ند خوله‌كێك نیكسۆن بڕوای به‌وه هێنا كه كه‌سی ده‌ست گیركراو سه‌دام حسێنه به‌تایبه‌ت دوای لابردنی دزداشه‌كه‌ی و ده‌ركه‌وتنى شوێنه‌واری گولله به ڕانییه‌وه، “زۆر باشه پرۆسه‌یه‌كی نایابمان ئه‌نجامدا و ده‌ستگیرمان كرد”.
ئێستا كاتى وه‌ڵامدانه‌وه‌ی جدییه له‌سه‌ر ڕژێمه‌كه‌ی و گرنگترین شت چه‌كی كۆمه‌ڵكوژه، كه به‌هۆیه‌وه هاتووینه‌ته عێراق، به‌ڵام وه‌ڵامه‌كانى سه‌دام حسێن “گاڵته‌جاڕانه” بوو وتى” خیانه‌ت كارێك سه‌دام حسێنى بۆ دۆزینه‌وه، خیانته‌كارێكی تر بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كه كۆمه‌ڵكوژه‌كانتان پیشان بدات؟”.
دواتر له قسه‌كانى به‌رده‌وام بوو به ده‌نگی به‌رز وتى” ئه‌مریكییه‌كان كۆمه‌ڵێك سه‌رلێشیواو و نه‌زانن له عێراق تێنه‌گه‌یشتن سور بوون له‌سه‌ر وێرانكردنی”، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا” “عێراق وڵاتێكی تیرۆریستى نییه و په‌یوه‌ندی به ئوسامه بن لادنه‌وه نییه، عێراق خاوه‌ن چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ نییه و ئێمه نابینه مه‌ترسی بۆسه‌ر وڵاتانى دراوسێ، به‌ڵام جۆرج بۆشی سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێیوابوو عێراق هێرش ده‌كاته سه‌ر دایكی، تۆمه‌تباری كردین به خاوه‌ندارێتى چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو.د
له وەڵامی پرسیارێكدا گوایه به‌ته‌مای هێرشی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو بوون بۆ سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان له سعودیه؟ سه‌دام هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و ته‌نانه‌ت ده‌ڵێت:”هه‌رگیز بیرمان له شتى له‌و جۆره نه‌كردۆته‌وه و باسیشی لێوه نه‌كراوه”.
ته‌نانه‌ت سەدام وتى: ” به‌كارهێنانى چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ دژی جیهان؟ ئایا كه‌س هه‌یه تواناى پێویستى هه‌بێت بۆ ئه‌و كاره؟ بۆچی ئیمه ئه‌و كاره بیكه‌ین كه دژمان نه‌كراوه؟
ئه‌مه‌ش به‌لاى نیكسۆنه‌وه چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو له كاتێکدا باس له دان پێدانانه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت شتێك بوو ئاره‌زوی بیستن و تیگه‌یشتنیم نه‌بوو”
ڕوانینى ترسناك
نیكسۆن ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه گومانى له یاری پێكردنی سه‌دام هه‌بوو له‌گه‌ڵ لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان و له‌سه‌ر خستنه‌روی راستیه‌كان له‌به‌ر ژه‌وه‌ندی خۆی، به‌ڵام دواتر كاره‌كه به‌و ئاراسته‌یه‌دا ڕۆیشت له كاتى باس كردنى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌دا له گه‌رمەی شه‌ری ئێران و عێراقدا، سه‌دام حسێن توڕه بووه و و وتى ” من له تۆ و له سه‌رۆكه‌كه‌ت ناترسم، ئه‌وه‌ی پێویست بێت بۆ پاراستنى وڵاته‌كه‌م ئه‌نجامى ده‌ده‌م”، دواتر ڕوی له نیكسۆن وه‌رگێڕا و پشتى لێ‌كرد و وتى” من ئه‌و بڕیاره‌م نه‌داوه”
دوابه‌دوای ئه‌مه لێكۆڵه‌ری تایبه‌ت بڕیاریدا به كۆتایی هاتنى دانیشتنى یه‌كه‌م و له‌كاتى ڕۆیشتنى سه‌دام له هۆڵه‌كه به چاوێكی وورد و ترسێنه‌ر سه‌یری كرد” نیكسۆن له كتێبه‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات: “له ژیانم زۆركه‌سم بێزار كردوه به‌ڵام كه‌س وه‌ك سه‌دام به چاوێكی ترسینه‌ره‌وه وه‌ڵامى نه‌دامه‌وه”
هاوكاره‌كانى نیكسۆن دڵخوش بوون به ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان، به‌ڵام ناوبراو هه‌ستى به راستى وته‌كانى سه‌دام كردووه، سه‌دام زۆر توڕه بوو له مه‌سه‌له‌ی كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه و نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ره‌كانى چه‌كی كیمیاویان به‌كارهێناوه به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێران بۆ ماوه‌یه‌كی دوور كردویه‌تى به پڕوپاگه‌نده‌ی خۆڕایی له دژی سه‌دام.
سه‌دام زۆر توڕه بوو له مه‌سه‌له‌ی كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه و نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ره‌كانى چه‌كی كیمیاویان به‌كارهێناوه به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێران بۆ ماوه‌یه‌كی دوور كردویه‌تى به پڕوپاگه‌نده‌ی خۆڕایی له دژی سه‌دام.
سەدام حسێن لە کاتی هێنانی بۆ هۆڵی دادگا ـ بەغداد
وه‌ك خۆی ده‌ڵێت “ئه‌مه ته‌نیا كارێك نه‌بوو كه نیكسۆنى توشی شۆك كردبێت له ماوه‌ی درێژیی گه‌ڕان به‌دوای سه‌دام دا”، هه‌رگیز گومانی له‌و چیرۆكه نه‌بووه كه”ئیبراهیم حه‌سه‌ن” ی زڕباوكی لێیداوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌دام توندوتیژ و حه‌زبه خوێن ریشتن بووه، به‌ڵام سه‌دام دانى به‌وه‌ناوه كه ئیبراهیم حه‌سه‌نى زڕباوكی زۆر باش بووه له‌گه‌ڵیدا و ته‌نانه‌ت وتویه‌تی:” خوا بپاریزێت هه‌موو نهێنیه‌كانى لاى من باس ده‌كرد و ته‌نانه‌ت له كوڕه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆشی كه ناوی ئه‌دهه‌م بوو نزیكتر بووم لێوه‌ی”.
له پرسیارێكی نیكسون كه زانیاری له ده‌زگای سیخوڕی بۆ هاتووه گوایه سه‌دام نه‌خۆشی پشت ئێشه‌ی هه‌یه و به‌و هۆیه‌وه ناتوانێت گۆشتی سور بخوات و جگه‌رە بكێشێت له وه‌ڵامدا سه‌دام وتویه‌تى: ” نازانم زانیارییه‌كانتان له كوێوه پێده‌گات له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ن، چونكه من چوار جگه‌ره‌ی “كوبی” ده‌كێشم”.
سه‌دامى سۆزداری
پێش ده‌ستگیر كردنی ڕاپۆرته‌كانى” سی ئای ئه‌ی” سه‌دامیان “به دۆرزنى شاره‌زا” ناوه‌زند ده‌كرد به‌ڵام راستبێژیه‌كه‌ی شۆكی كردین ته‌نانه‌ت پێشبینییه‌كان سه‌باره‌ت بە حوكمی توندوتیژی سه‌دام هه‌ڵه بون، به قسه‌ی نیكسۆن” له ساڵانى كوتایی حوكمیدا سه‌دام زۆر ئاگاداری گۆڕانكاریه‌كانى عێراق نه‌بووه و ته‌نانه‌ت زۆری گرنگی به‌كاره‌كانى حكومه‌ت نه‌داوه و خاونی پلانى به‌رگری ڕاسته‌قینه نه‌بووه و بێ ئاگا بووه و له‌و گه‌رده‌لوله مه‌زنه‌ی كه له وڵاته‌كه‌ی نزیك بووەته‌وه”.
سه‌دام به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تیكردۆته‌وه په‌یوه‌ندی به ڕووداوه‌كانى یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ره و هه‌بووبێت، ئامۆژگاری لێكۆڵه‌ری كردووه كه” به‌رده‌وام بێت له به‌دواداچوون بۆ تۆمه‌تباران و ئه‌و وڵاتانه‌ی لێوه‌ی گه‌شتیان كردووه بۆ ئه‌مریكا”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:” سه‌دام پێیوابووه ئه‌م ڕووداوانه ده‌بێته هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی عێراق و ئه‌مریكا چونكه ئه‌مریكا پێویستى به “وڵاتێكی عه‌لمانیه” بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی توندرەوەکانی ناوچه‌كه”، سه‌دام به نیكسۆن ده‌ڵێت ” من چه‌ند هه‌ڵه بووم ؟”.
له كاتى لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌نگی هاوه‌ن ده‌گه‌یشته هۆڵى لێكۆڵینه‌وه‌كان و دیار بوو سه‌دام ئه‌مه‌ی پێخۆش بوو ده‌یوت:”ئێوه له عێراق شکست ده‌هێنن و و بۆتان ڕوون ده‌بێته‌وه كه ئاسان نییه حوكمى عێراق بكه‌یت”.
نیكسۆن ته‌نها یه‌كجار لایه‌نى سۆزداری سه‌دامی بینیووه، ئه‌مه‌ش كاتێك باسی له هه‌ردوو كچه‌كه‌ی “ڕه‌نا و ڕه‌غەد” كردووه و ته‌نانه‌ت هه‌ردوو چاوی پڕ بوون له فرمێسك و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرد”: زۆر بیری ئه‌وان ده‌كه‌م و په‌یوه‌ندی زۆر گه‌وره له نێوانمان هه‌یه زۆریش یه‌كترمان خوش ئه‌وێت”.
نیكسۆن له كتێبه‌كه‌یدا باس له پێشبینیه‌كه‌ی سه‌دام ده‌كات و ویستویه‌تى هۆكاری ئه‌وه بزانێت كه چۆن ئه‌وه‌نده دڵنیایه له قسه‌كانى، له وڵامدا سه‌دام وتیه‌تی:”ئێوه زمان و مێژوو و عه‌قڵیه‌تى عه‌ره‌بی نازانن و به ئاسانى ناتوانن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ گه‌لى عێراق بكه‌ن به‌بێ شاره‌زایی له مێژوو و كه‌شوهه‌واى عیرَاق، لێره له شه‌و ڕۆژێكدا جیاوازی و گوڕانكاری دروست ده‌بێت ته‌نانه‌ت له نێوان زستان و هاوینیشدا جیاوازی دروست ده‌بێت و له وه‌رزی هاوین بڕیار له‌سه‌ر شۆڕش دژی ئێوه ده‌درێت.
نیكسۆن ته‌نها یه‌كجار لایه‌نى سۆزداری سه‌دامی بینیووه، ئه‌مه‌ش كاتێك باسی له هه‌ردوو كچه‌كه‌ی “ڕه‌نا و ڕه‌غەد” كردووه و ته‌نانه‌ت هه‌ردوو چاوی پڕ بوون له فرمێسك و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرد”: زۆر بیری ئه‌وان ده‌كه‌م و په‌یوه‌ندی زۆر گه‌وره له نێوانمان هه‌یه زۆریش یه‌كترمان خوش ئه‌وێت”.
له‌به‌رانبه‌ردا ” په‌یوه‌ندیه‌كانم له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له قوسه‌ی و عوده‌ی له ئاستێكی خراپ‌دا بوون”، ته‌نانه‌ت باس له كێشه‌كانى ده‌كات ده‌ڵێت:” كاتێک زانیوویه‌تى كه یه‌كێك له كوره‌كانى ژماره‌یه‌كی زۆری ئوتۆمبیلی هه‌بووه له‌كاتێكدا بارودۆخی وڵات زۆر ناخۆش و ئاڵۆز بووه، بۆیه هه‌موو ئۆتومبیله‌كانى به مه‌به‌ست سوتاندووه بۆ توڵه‌كردنه‌وه له كوره‌كه‌ی”.
له ساڵى 2007 نیكسۆن بانگهێشتى نوسینگه‌ی سه‌رۆك جۆرج بوشی کوڕ كرا به‌مه‌به‌ستى خستنه‌ڕووی كورته‌یه‌ك له لێكۆلێنه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن، نیكسۆن ره‌خنه‌ی توند له شێوازی هه‌ڵسوكه‌وتى بوش ده‌گرێت له‌گه‌ڵ سەدام، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ” هه‌وڵى بێبه‌ری كردنی سه‌دام حسێن نادات، به‌ڵام ئه‌و شه‌ڕه ئه‌و هه‌موو قوربانیه‌ی نه‌هێنا كه له عێراق گیانیان له‌ده‌ست دا”.