دیهیا شاژنی ئه‌مازیغییه‌كان كه عه‌ره‌به‌كان به به‌هێزترین سوپای ئه‌و سه‌رده‌مه ڕووبه‌ڕووی بوونه‌وه، نه‌یانتوانی تێكی بشكێنن و ئه‌و ڕابه‌رایه‌تی میله‌ته‌كه‌ی له شه‌ڕی دژ به داگیركاری ده‌كرد و توانی چه‌ندان جار سوپای عه‌ره‌ب تێكبشكێنێ، به‌وهۆیه‌وه بووه سیمبۆل و هێمای به‌رخۆدانی دژ به سته‌م و داگیركاری و هه‌وێنی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی ئه‌مازیغییه‌كان له ژێر ده‌ستی عه‌ره‌ب.
له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌مدا، سوپایه‌كی عه‌ره‌بی هه‌وڵی داگیركردنی باكوری ئه‌فریقیای دا، له هه‌وڵه‌كانیدا سه‌ركه‌وت ته‌نیا له به‌رانبه‌ر به‌رگری شه‌ڕكه‌رێكی ژن نه‌بێت كه به كاهینا ناسراو بوو، ئه‌م ژنه ئازایه له نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مازیغی بوو و به ئاین جوو بوو، له چیای ئۆریس له وڵاتی جه‌زائیری ئێسته ناوی ڕاستی دیهیا بوو، سه‌ركرده‌ی ئه‌مازیغییه‌كان بوو به‌رانبه‌ر هێرشی عه‌ره‌به‌كان بۆ داگیركردنی ناوچه‌كه ده‌جه‌نگا، دوای چه‌ند ساڵێك له به‌رگریكردن به‌رانبه‌ر عه‌ره‌به‌كان توانی دووریان بخاته‌وه بۆ وڵاتی لیبیای ئێسته، به‌ڵام له‌كاتی شه‌ڕێكی قورسی له‌گه‌ڵ سوپای عه‌ره‌بی له مه‌یدانی شه‌ڕ له ساڵی 702 شاژنه دیهیای شاژنی ئه‌مازیغییه‌كان له گۆڕه‌پانی جه‌نگی چۆڵ نه‌كرد و كوژرا.
له سه‌ده‌ی نۆیه‌مدا، چیرۆكی كاهینا به چه‌ندان شێواز و زمان نووسراوه‌ته‌وه و وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه سه‌ر زمانه‌كانی تر به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، له‌م سه‌دانه‌ی دواییدا ئیبن خه‌لدوون ئه‌فسانه‌ی كاهینای نووسیوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها باسی له مێژووی باكوری ئه‌فریقا كردووه.
له‌لایه‌ن زۆر له عه‌ره‌به‌كان به كاهینه ناوی ده‌به‌ن و نازناوی جادووگه‌ری لێ ده‌نێن بۆ خراپكردنی نازناوی، هه‌ندێكی تر به‌وه ناوی ده‌به‌ن كه به‌رهه‌ڵستی ئیسلامی كردووه، به‌ڵام له كۆتادا داوای له كوڕه‌كانی كردووه كه ئاینی ئیسلام هه‌ڵبژێرن به مه‌به‌ستی باشتركردنی پێوه‌ندی نێوان ئه‌مازیغییه‌كان و عه‌ره‌بدا، هه‌ندێكیش له سه‌رچاوه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كاهینا مه‌سیحی بێت هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن جووه، له كۆتادا چیرۆكی كاهینه له‌لایه‌ن وڵاتان به چه‌ندان شێوه ده‌گۆڕێ به گوێره‌ی بارودۆخی سیاسی وڵاته‌كان.
كاهینا كه‌سایه‌تییه‌كی خۆشه‌ویست و به‌هێزی هه‌بوو له ناو ئه‌مازیغییه‌كان دانیشتووی باكوری ئه‌فریقا، وای لێ هات له جه‌زائیر په‌یكه‌رێكی بۆ دروست بكرێت و وێنه‌ی له‌سه‌ر دیواره‌كان بكێشرێت، چونكه ئه‌و ڕابه‌ڕایه‌تی گه‌له‌كه‌ی ده‌كرد بۆ ڕێگری له هێرشی داگیركاری بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان و ئاماده‌یی جه‌نگانی بۆ ئازادبوون و پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌یان.
له چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوو، بزووتنه‌وه‌ی چالاكی بۆ شه‌ڕی سیاسی دانیشتووانی ئه‌مازیغی گه‌شه‌ی كرد له باكوری ئه‌فریقا، به مه‌به‌ستی داواكردنی مافه‌كانیان و ددان پێدا نانێن له‌لایه‌ن حكوومه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه به زمان و ڕه‌گه‌زی ناوچه‌ی ئه‌مازیغییه‌كان، كاتێك له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عه‌ره‌بییه‌وه به نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی ئیسلامی ناسێنران دوای وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆیییان، كه دانیشتووانی ناوچه‌ی ئه‌مازیغی 40% دانیشتووانی مه‌غریب و 25%ی دانیشتووانی جه‌زائیرن و به زمانی ئه‌مازیغی قسه ده‌كه‌ن كه نزیكه له عه‌ره‌بی و وشه‌ی ئه‌مازیغ به مانای نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ دێت.
زۆر له هۆزه‌كانی جه‌زائیر له‌لایه‌ن حكوومه‌تی نه‌ته‌وه‌یییه‌وه ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بوونه‌وه، بۆیه زۆر له دانیشتووانی جه‌زائیر ناویان له كچه‌كانیان نا كاهینا وه‌ك سیمبۆلی به‌رگریكردن و سه‌ربه‌خۆیی و بڕیاردانی چاره‌نووس.
له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا نیگاركێش لیكۆمتێ ڤێرنێت، وێنه‌ی قۆڵی ژنێكی كێشاوه وه‌ك سیمبۆلی هێز و هه‌ڕه‌شه بۆ پیشاندانی وێنه‌ی ژنه به‌رگریكار كاهینا.
چالاكوانانی ئه‌مازیغ وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی مێژوویی سه‌یری كاهینا ده‌كه‌ن بۆ سه‌پاندنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مازیغی پێش هاتنی عه‌ره‌ب مێژووی خۆی تۆمار كردووه و ژنان له باكوری ئه‌فریقا له‌و كاته‌یشدا پارێزگاری‌یان له ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی خۆیان كردووه زیاتر له ئێسته.
زۆر له زانایان له‌باره‌ی كێشانی وێنه‌ی كاهینایان نووسیوه و باس له ئازایه‌تی و سه‌ركردایه‌تیكردنی سیاسی ژنانی ئه‌مازیغی ده‌كه‌ن به‌ر له هاتنی ئیسلام.
كاهینا وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی مێژوویی ژن كه به‌رگری له خاك و نه‌ته‌وه‌یی خۆی كردووه له داگیركاری عه‌ره‌ب بۆ شاری باغای و ناوچه‌ی ئۆریس له جه‌زائیر، له ساڵی 2003 له‌لایه‌ن قوتابییانی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی جه‌زائیر په‌یكه‌رێكیان بۆ دروست كردووه له ناوه‌ندی شاری باغای له‌و وڵاته كه درێژییه‌كه‌ی نۆ پێ ده‌بێت، له ساڵیادی دروستكردنی په‌یكه‌ری كاهینادا سه‌رۆكی جه‌زائیر عه‌بدولعه‌زیز بۆته‌فلیقه سه‌ردانی په‌یكه‌ره‌كه‌ی كرد، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا به فه‌رمانی حكوومه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م رێوڕه‌سمه له ڕاگه‌یاندنه‌كان بڵاو نه‌كرایه‌وه ،به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاهینا به‌رهه‌ڵستی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلامی كردووه له باكوری ئه‌فریقا.
چیرۆكی كاهینا له ئه‌مه‌ریكاش بڵاو بووه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی كه زه‌یتی ئه‌رگان به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ناوی كۆمپانیاكه‌ی ناوه “كاهینا بۆ كه‌لوپه‌لی جوانكاری” به بڕوای كۆمپانیاكه ژن ده‌بێت له چوارچێوه‌ی جوانی و ئازایه‌تیدا بێت، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه زه‌یتی ئه‌رگان له ژنانی ئه‌مازیغی مه‌غریبی به نرخێكی گونجاو ده‌كڕێت.
ئه‌فسانه‌ی كاهینا تا ئێسته به ته‌واوی ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌روه‌ك سیمبۆلی ئازایه‌تی و ده‌ستنیشانكردنی چاره‌نووس و به‌رگری ده‌مێنێته‌وه له مێژوودا، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ مێژوو و كولتوور و ڕۆشنبیری ئه‌مازیغییه‌كان له باكوری ئه‌فریقا ده‌كات.
سه‌رچاوه_ amazighworldnews



وشە – په‌یام محه‌مه‌د