Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / مێژووی جامی جیهانی: لە جامێكی زیوەوە بۆ جامێكی ئاڵتونیی 

مێژووی جامی جیهانی: لە جامێكی زیوەوە بۆ جامێكی ئاڵتونیی 

55(2)رسير

مێژووی جامی جیهانی: لە جامێكی زیوەوە بۆ جامێكی ئاڵتونیی

گرنگترین سات لە مێژوودا بۆ یاریزانێكی تۆپی پێ چوونە سەر سەكۆی سەركەوتن و بەرزكردنەوەی جامی جیهانییە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەیدا، چەندین چیرۆكی سەرنجڕاكێش و نامۆ هەن كە باس لەو جامە گرانبەهایە دەكەن، كەواتە چۆن یەكەمین جامی مۆندیال دروستكرا؟ كێ‌ دروستی كرد؟ ئەو رووداوانەی لەو بوارەدا روویانداوە كامانەن؟ لێرەدا وەڵامی ئەو پرسیارانە دەدەینەوە:
سەرەتای ئایاری ساڵی 1928 یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ” فیفا” لە كۆبونەوەیەكی مێژوویدا بڕیاریدا بە سازكردنی یەكەمین پاڵەوانێتی جامی جیهانی یاری تۆپی پێ‌ و لە ساڵی 1930 جۆل ریمیەی فەرەنسی جامەكەی رادەستی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆرۆگوای كرد ككە ئەو كاتە ناوی ” جامی سەركەوتن” بوو، دواتر و دوای جەنگی دووەمی جیهانی ناوەكەی گۆڕدرا بۆ ” جامی جۆل ریمیە” وەك رێزلێنانێك بۆ ئەو پارێزەرە فەرەنسییە كە بۆ ماوەی 33 ساڵ سەرۆكایەتی فیفای كرد.
یەكەمین جام كە بۆ مۆندیال ئامادەكرا لەلایەن پەیكەرتاشی فەرەنسی ئەبیل لافلۆرەوە دیزاینكرا و بریتیی بوو لە خواوەندی سەركەوتنی یۆنانییەكان كە مەنجەڵێكی ئاڵتونیی هەڵگرتووە، ئەوەش وەك سیبموڵێك بۆ بردنەوەی تیمی سەركەوتوو لە پاڵەوانێتیەكەدا، درێژی جامەكە 35 سانتیمەتر بووو، كێشیشی 3.8 كیلۆگرام بوو لە زیوی روپۆشكراو بە زێڕ دروستكرابووە و لەسەر بنكەیەكی جێگیركرابوو كە لە بەردی بەنرخ دروستكرابوو، هەروەها لەسەر هەرچوار پارچە زێڕی بنكەی جامەكە ناوی ئەو وڵاتانە هەڵكۆڵرابووو كە لە ساڵی 1930 هەتا 1970 جامەكەیان بەدەستهێناوە كە ئەمانەن: ( ئۆرۆگوای 1930 و 1950) ، ( ئیتالیا 1934 و 1938) ، ( ئەڵمانیا 1954 ) ،  ( ئینگلتەرا 1966 )،  ( بەرازیل 1958 و 1962 و 1970 ) و بەرازیل ساڵی 1970 دوای بردنەوەی لە مەكسیك و بەدەستهێنانی جامەكە بۆ سێیەمجار جامی جۆل ریمیەی بۆ هەمیشەیی بەدەستهێنا بە گوێرەی یاساكانی ئەو كاتەی فیفا.
سێجار دزینی جامەكە و سەگی پیكلز
لە یەكەمین گەشتیدا جامی جۆل ریمیە بە كەشتی ” كۆنتی فێردی” و بە زەریای ئەتڵەسیدا ساڵی 1930 بۆ ئۆرۆگوای گوازرایەوە، پاشان جامەكە برایە ئیتالیا ساڵی 1938 دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە نازناوی مۆندیالی بەدەستهێنا و  دۆخی ئاڵۆزی پێش هەڵگیرسانی جەنگی دووەمی جیهانی بەرپرسانی دەربارەی بەهای ئەو خەڵاتە گرانبەهایە تووشی نیگەرانی و دڵەڕاوكێ كرد، لەبەرئەوە سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەوكاتەی ئیتالیا ئۆتۆرینۆ پاراسی بڕیاریدا جامكە بەشێوازێك بشارێتەوە وەكو ئەوەی دزرابێت، لە سندوقێكی پێڵاودا لە ژێر جێگەی نوستەنەكەیدا شاردییەوە.
جارێكی تر و لە ساڵی 1950 جامەكە رووناكی بینی و پێشكەشی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆرۆگوای كرا، كە وەك یەكەمین هەڵبژاردە لەداوی جەنگی دووەمی جیهانییەوە جامەكەی بەدەستهێنا.
لە 20ی ئازاری 1966دا پێش دەستپێكردنی مۆندیال لە چوار مانگ جامەكە لە ئینگلتەرا دزرا، لە كاتێكدا لە پێشانگایەكەی نمایشیكردنی پوولدا لە هۆڵی ناوەندی لە وێستمنسەر نمایشكرا، ئەوەش بەرپرسانی ئەو یارییەی كە زۆرترین هەوادار و جەماوەری هەیە لە جیهاندا تووشی شۆك كرد و خەڵاتی 15 هەزار پاوەند دیاریكرا بۆ هەر كەسێك كە هاوكار بێت لە دۆزینەوەی جامەكەدا و بەپەلەش لێپرسراوای بەریتانیا دەستیانكرد بە دیزاینكردنی كۆپییەكی جامەكە تا بۆ مۆندیال ئامادەبێت، لە حاڵەتێكدا ئەگەر جامە راستەقینەكە نەدۆزرایەوە، پاشان سەگێك كە ناوی ” پیكڵز بوو”  لە باشووری لەندەن كە لەگەڵ خاوەنەكەیدا بوو جامەكەی دۆزییەوە كە لە كاغەزەوە پێچرابووو، خاوەنی سەگەكە دەیڤید كۆربیت خێرا دەسەڵاتدارانی ئاگاداركردەوە و  پیكڵزیش لە شەو و رۆژێكدا بوووە پاڵەوانی نیشتمانی و خەڵاتی زیوینی رایتەی نیشتمانی بۆ بەرگریكردن لە سەگی وەرگرت لە ئاهەنگێكی گەورەدا لە هۆتێل كنسینگتۆن، هەروەها لەلایەن كارمەندانەی هۆتێلەكەوە سینییەكی زیویی كە بەهاكەی 53 پاوەند بوو پێبەخشرا و بۆماوەی یەك ساڵیش خۆراكی بێ‌ بەرامبەری پێ بەخشرا.
دواتر ئەو سەگە پاڵەوانە لە فیلمی ” The Spy with a Cold Nose ” رۆڵی بینی و  كۆربیت بەبەهای شەش هەزار پاوەند خەڵاتی بەدەستهێنا و لە هەمانكاتیشدا هەموو یاریزانانەی هەڵبژاردەی ئینگلتەر كە ناناوی مۆندیالی 1966 یان بەدەستهێنا بە 1360 پاوەند خەڵاتكران.
هەمان جام و بۆ دوومجار لە ساڵی 1983دا لە بارەگای یەكێتی تۆپی پێی بەرازیل دزرایەوە، دوای ئەوەی بەرازیل ساڵی 1970 بۆ سێیەمجار نازناوەی بەدەستهێنا و بوو بەخاوەنی هەمیشەیی جامەكە، بەڵام ئەمجارە هەرگیز جامەكە نەدۆزرایەوە و ئەگەری ئەوە هەیە كە دزەكە ئەمجارە جامەكەی تواندبێتەوە.

جامێكی نوێ‌
پێویست بوو لەسەر یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی جامێكی تر پەیدابكات كە بەرازیل بەدەستیهێنابوو، لەبەرئەوە داوایكرد دیزاینی نوێی پێشنیاركراو پێشكەش بكەن و فیفا 53 دیزانیی نوێی جۆراوجۆری لە پەیكەرسازانی حەوت وڵاتەوە بەدەستگەیشت،  پەیكەرتاشی ئیتالی سێلڤیۆ گازانیگا دوو دیزاینی پێشكەش كرد و فیفا یەكێكیان دیاریكرد بۆئەوەی ببێتە جامی جیهانیی.
جامەكە نوێكە لە زێڕی پوختەی عەیارە 18 دروستكرا و كێشەكەی دەگاتە 6.142 كیلۆگرام و بەرزییەكەشی 36.8 سانتیمەتر، دیزاینی جامەكە كە تیرەی بنكەكەی 13 سانتیمەترە بریتیە لە دوو یاریزان كە تۆپێكیان بەرزكردووەتەوە.
گازانیگا دەڵێت” ئەو دووو یاریزانەی كە دەستیان بەرزكردووەوە سیمبوڵێكە بۆ تیپی براو لە ساتی دەربڕینی خۆشی و شادیدا، ئەو تۆپەشی كە لەسەر لوتكەی جامەكەیە وێنەی هەموو كیشوەرە جیاوازەكانی جیهان دەخاتەڕوو.”
جامەكە لەسەر بنكەیەكی زێڕ جێگیركراوە و ناوی ئەو وڵاتەی لێدەنوسرێت كە جامەكە بەدەستدەهێنن بە زمانی رەسمی ئەو وڵاتە بۆ نمونە ( Brazil 1994  ) و پێویستە ناوی وڵاتانی براوە بە شێوەیەكە بازنەیی بچوك بنوسرێت بۆئەوەی شوێن بمێنێتەوە بۆ ناوی ئەو وڵاتانەی لە داهاتوودا جامەكە بەدەستدەهێنن، بەڵام چەند راپۆرتێك ئاماژە بەوەدەدەن كە ئێستا جامەكە شوێنی نوسینی چوار ناوی تێدا ماوە، ئەوەش بە واتای ئەوە دێت كە پێویستە جارێكی تر لە 100 مین ساڵیادیدا ساڵی 2030 جارێكی تر جامەكە بگۆڕدرێت.

پسپۆران و شارەزایان بڕوایان وایە كە جامی ئێستا لە ناوەوە بۆشە چونكە ئەگەر وانەبوایە كێشەكەی دەگەیشتە 70 كیلۆگرام، بەوەش بەشێوەیەكی زۆر قورس دەبوو، یاریزانەكان بەزەحمەت دەیانتوانی بەرزی بكەنەوە ئاهەنگی پێوە بگێڕن.
پێش 2006 هەڵبژاردەی هەر وڵاتێك نازناوی مۆندیالی بەدەستبهێنایە جامەكەی لادەبوو هەتا جارێكی تر پاڵەوانێتییەكە دەستیپێدەكرد، بەڵام ئێستا بەو شێوەیە نەماوە و بە گوێرەی رێنماییەكانی فیفا ئەو تیمەی نازناوەكە دەباتەوە كۆپییەكی ئۆرجیناڵی دروستكراو لە برۆنزی بە زێڕ رووپۆشكراوی پێدەدرێت و جامە سەرەكییەوە لە ساڵی 206ەوە لە مۆزەخانەی فیفا لە زیوریخ دانراوە.
ئامادەكردن و وەرگێڕانی : نامیق رەسول
سەرچاوە: bbc arabic

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …