خێزان
زانیاریە مێژوویەکان ناوە ناوە شتی سەیر و سەمەرەیان تێدا دەدۆزرێتەوە، ئەمەی خوارەوە بەشێکن لەوانە:
– کەسایەتی شکسپیر
تا ئێستاش ئەوە بەتەواوەتی ساغ نەکراوەتەوە کە ئایا نوسەری گەورەی بەڕیتانی (شکسپیر) لە ڕاستیدا بونی هەبووە یاخود نا، زۆرێک پێیان وایە کە شکسپیر ناوی خوازراوی نوسەر Edward de Vere کە لەو کاتەدا بۆ نوسینەکانی بەکاری هێناوە.
– خۆکوشتنی هیتلەر
هەرچەندە دەوترێت ئەدۆڵف هیتلەر لە پاش جەنگی جیهانی دووەم خۆی کوشتووە لە ساڵی ١٩٤٥، بەڵام ئەفسەرێکی FBI کتێبێکی بەناوی Hitler in Brazil — His Life and Death بڵاوکردەوە کە ئاماژەی بەوەداوە هیتلەر پاش شکستەکەی ڕایکردووە بۆ ئەرجەنتین و دواتر چۆتە بەڕازیل و بەناوی نهێنی لەوێ ژیاوە و لە ساڵی ١٩٨٤ کۆچی دوایی کردووە.