خێزان
چەتەی دەریا، ئەو کەسانەن بە کەشتیەکەوە لە دەریادا رێگری لە کەشتیە بازرگانیەکان دەکەن و کەرەستەکانیان لێدەستێنن، زۆرجاریش سەرجەم کەشتیوانەکان دەکوژن و مەترسیدارن، ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی گشتتیە لەسەریان:
– زۆرێک لە چەتەکانی دەریا چاوێکیان دەبەستن، هۆکاری ئەوەش تەنها بەهۆی کوێربونی یەکێک لە چاوەکانیان نیە، بەڵکوو بۆ ئەوەیە لە شەواندا بتوانن باشتر ببین و ڕووناکی کەشتیەکانی دیکە لە دورەوە هەست پێبکەن.
– زۆربەی چەتەکان گوارەی گەورەیان لەگوێییە، ئەو گوارەیە زۆرجار ئاڵتونییە و بۆ ئەوەیە پاش مردنیان خەرجی ناشتن و گواستنەوەی تەرمەکەی پێبکرێت، لەسەر گوارەکەش ناویان نوسراوە بۆ ناسینەوە.
– ئاڵای چەتەکانی دەریا ڕەش نییە وەک لە فیلمەکان دەیبینیت و زۆرجار سورە کە مەبەست لێی خوێن و کوشت و بڕە.
– لە نێو چەتەکانی دەریادا کۆمەڵێک یاسای زۆری نەنوسراو هەیە و دسپلینێکی زۆریان هەیە، جگە لەوەی زۆ ڕێز لەو چەتانەی دەریا دەگرن کە لەشەڕدا بریندار بوون یان بەشێکی جەستەیان لەدەستداوە.
– چەتەکانی دەریا کاتێک چونەتە سەر کەشتیەک، زیاتر خواردن و جلوبەرگ و چەک و تەقەمەنیان دزیەوە نەک ئاڵتون و پارە، چونکە ئەو شتانە بۆ ئەوان زیاتر بەسوود بووە.
– چەتەکانی دەریا تەنها پیاو نەبوون و چەندین چەتەی دەریایی بەناوبانگ هەیە لە مێژوودا کە ژن بووە.
– چەتەی دەریا تا ئیستاش ماوە و دواین جار لە ١٣/٣/٢٠١٧ کەشتیەکی بازرگانی گەورە بەناوی Aris 13 کەوتە دەست چەتە دەریایە سۆماڵیەکان.