لاكشمیبای هه‌ر ته‌نیا له درامایه‌كی هیندی بوونی نییه، بگره ئه‌و پاڵه‌وانێكی مێژوویی گه‌لی هیندستانه دژ به داگیركاری خاكی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن به‌ریتانییه‌كانه‌وه، ڕه‌نگه زۆرێكتان ژیان و شێوه‌ی ئه‌و ئه‌كته‌ره‌تان بینی بێ كه له دراماكه ڕۆڵی ئه‌و ده‌بینێ، به‌ڵام ئه‌مه زانیاری ورده له باره‌ی ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی شاژنه لاكشمیبای كه به شاژنی جه‌نگیش له مێژووی گه‌لی هیندستان ناوی ده‌برێ.
له ساڵی 1835 له ویلایه‌تی جانسی له باكوری هیندستان له دایك بووه، كاتێك ته‌مه‌نی بچووك ده‌بێت دایكی ده‌مرێت، هه‌موو كاری به‌خێوكردنی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی باوكی كه پاشای جانسی ده‌بێت، لاكشمیبای بڕیار ده‌دات واز له خوێندن بێنێت و له بری ئه‌وه باوكی فێری سواربوونی فیل و په‌ڕینه‌وه له‌سه‌ر ئاگر و شه‌ڕی شمشێر و تیروكه‌وان و نووسین و خوێندنه‌وه و هونه‌ری شه‌ڕكردنی كرد.
له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا لاكشمیبای فێری هه‌موویان بوو، بووه یه‌كێك له پاڵه‌وانه نهێنییه‌كان به جۆرێك ژنانی ناوچه‌كه پشتیان پێی ده‌به‌ست و هانایان بۆ ئه‌و ده‌هێنا له‌كاتی هه‌ر كێشه‌یه‌ك.
كاتێك ته‌مه‌نی گه‌وره‌تر بوو، شووی به پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن گه‌وره‌تر له خۆی كرد، دوای ماوه‌یه‌ك بووه خاوه‌نی كوڕێك، به‌ڵام له ته‌مه‌نی چوار مانگی‌دا كوڕه‌كه‌ی له ده‌ست دا، دوای ساڵێك و نیو پیاوه‌كه‌یشی مرد، ئه‌مه بووه كۆسپێكی گه‌وره له به‌رده‌م لاكشمیبایدا و ته‌نیایی جێ هێشته‌وه بۆ ڕووداوه‌كان، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك كوڕێكی به‌خێو كرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته میراتگری ویلایه‌تی جانسی.
له كاتێكدا كه سوپای به‌ریتانیا به‌مه‌به‌ستی داگیركردنی هه‌رێمه‌كه هاتنه ناوچه‌ی جانسی و به‌وه‌یان زانی كه لاكشمیبای شاژنی جانسی كوڕێكی به خێو كردووه، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ خوێنێكی ئه‌وی هه‌ڵگرتبێت، بۆیه بڕیاریان دا به داگیركردنی ویلایه‌تی جانسی و له شاژنی لای بده‌ن و ته‌نیا مووچه‌یه‌كی كه‌میان بۆ بڕی بووه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێ كرد ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌نگاوێك بنێت دژ به فه‌رمانی به‌ریتانییه‌كان.
له سه‌ره‌تادا لاكشمیبای چووه دادگا ، بۆ ئه‌وه‌ی مافی خۆی و كوڕه‌كه‌ی وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌مه مه‌حاڵ بوو چونكه دادگا له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چوو كه ئامانجیان له‌ناوبردنی لاكشمیبای بوو.
له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 1857، هه‌موو سوپای هیند به‌رانبه‌ر سوپای به‌ریتانیا له جانسی شه‌ڕیان كرد، چونكه خه‌ڵكی ناوچه‌كه بێزار بووبوون له خراپ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان، بۆیه لاكشمیبای له‌و كاته‌دا كه ته‌مه‌نی 22 ساڵ بوو، هێرشی كرده سه‌ر سوپای به‌ریتانیا و توانی ناوچه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌ر هیندستان له دوای كوشتنی سه‌ربازێكی زۆری به‌ریتانی و شه‌ڕێكی قورس.
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م لاكشمیبای فه‌رمانڕه‌وایی خۆی ڕاگه‌یاند له جانسی و به‌رگری له هه‌رێمه‌كه‌ی توندتر كرد، سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه لاكشمیبای له كاتی شه‌ڕه‌كانی به ئه‌سپێكه‌وه بووه و منداڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر پشتی خۆی داناوه، هه‌روه‌ها شیره‌كانی به هه‌ردوو ده‌ستی گرتووه و به ده‌می ره‌شمه‌ی ئه‌سپه‌كه‌ی گرتووه، به‌م شێوه‌یه به‌رگری له خۆی و وڵاته‌كه‌ی كردووه به‌رانبه‌ر دوژمنكاران.
كاتێك سوپای به‌ریتانیا بینییان كه ڕووخانی جانسی ئاسان نییه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه به‌رانبه‌ر شاژنی جانسی كارێكی قورسه، بۆیه جه‌نه‌ڕاڵ هیو ڕۆزی به‌ریتانی، به هه‌زاران سه‌ربازی كۆ كرده‌وه بۆ هێرشێكی سه‌رانسه‌ری بۆ جانسی و هێنانه‌وه‌ی بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان.
دوای ئه‌نجامدانی شه‌ڕه‌كه به‌رانبه‌ر به 20 هه‌زار سه‌ربازی به‌ریتانی و مووشه‌ك هاوێژ، لاكشمیبای توانی به‌رگری له خاكه‌كه‌ی بكات و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی بیهێڵیته‌وه.
به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی شاره‌زایی یاخیبووه‌كانی جانسی بۆ به‌رگریكردن له وڵاته‌كه‌یان و به‌كارهێنانی تۆپ له شه‌ڕه‌كه‌دا، نه‌یانتوانی به‌رده‌وام بن و لاكشمیبایان به ته‌نیا جێ هێشت، بۆیه ناچار بوو ناوچه‌كه جێ بهێڵێت و له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی بچێته گوندێك و له‌گه‌ڵ سه‌ربازه یاخیبووه‌كانی ئه‌وێ گرووپه‌كه‌ی یه‌ك بخاته‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانی به‌ره‌نگاری زیاتر بكات و له شه‌ڕه‌كه‌دا ده‌كوژرێت، به‌ڵام له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی نه‌یانهێشت جه‌سته‌ی بكه‌وێته به‌رده‌ستی به‌ریتانییه‌كان و له‌ناو مه‌یدانی شه‌ڕ سووتاندیان.
بۆیه كوڕه‌كه‌ی له ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ستی هه‌رێمی جانسی بێبه‌ش بوو و بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ هیندستان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیا مایه‌وه تا ساڵی 1948، له دوای مردنی، لاكشمیبای له‌لایه‌ن جه‌نه‌ڕاڵ هیو ڕۆز به زیره‌كترین و ترسناكترین سه‌ركرده‌ی ژنی یاخیبووه‌كان له هیندستان هه‌ژماری كرد.
دوای تێپه‌ڕینی چه‌ندان ساڵ، لاكشمیبای نازناوی شاژنی جه‌نگیان پێ دا و به پاڵه‌وانی ئه‌فسانه ناسێنرا له‌كاتی شه‌ڕی یاخیبووان دژ به ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیا له هیندستان و هه‌رێمی جانسی له ساڵی 1857، چاو نه‌ترسانه شه‌ڕی كرد، وه‌ك شه‌هیدی ڕێی سه‌ربه‌خۆیی گیانی له ده‌ست دا.
ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و ژنه جه‌نگاوه‌ری هیندستان كه ڕووبه‌ڕووی دوژمنانی وڵاته‌كه‌ی بووه، له‌وكاته‌ی ته‌واوی خاكه‌كه‌یان داگیر كردبوو، له مێژوودا ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌یه و له‌لایه‌ن بۆلیۆدی هیندستانیشه‌وه، ژیانی كراوه‌ته زنجیره درامایه‌ك و بۆ سه‌ر زمانی كوردیش دۆبلاج كراوه و خه‌ڵكێكی زۆر له كوردستان هۆگری ڕووداوه مێژوویییه‌كان و ژیانی پاڵه‌وانانه‌ی ئه‌و ژنه هیندیییه بوون، كه دراماكهیش به پشت به‌ستن به فاكت و سه‌رچاوه مێژوویییه‌كان به‌رهه‌م هێنراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه/ badassoftheweek





وشە – په‌یام محه‌مه‌د