Home / مێژووى ئاینەکان / ئاینى ئیسلام / ڕەنگدانەوەی ئایین لە دەڤەری بادینان دا

ڕەنگدانەوەی ئایین لە دەڤەری بادینان دا

ڕەنگدانەوەی ئایین لە دەڤەری بادینان دا

received_1604762656278234

ئەگەر ھەستین بە لێکۆڵینەوە لە دەڤەری بادینان ناوی ھەرێمەکە بەسە بۆ ھەڵوەستە لەسەر کردن ناوی بەھدینان لە ( بەھ + دینان ) ھاتووە واتا خاوەن دینی باش یاخود دین باشەکان کە ئەمە گوزارشت کردنە بۆ ئایننی کۆنی زەردەشتی لە ناوچەکەدا پێچەوانەی ئەو ھەڵە گەورەیەی کە دەوترێ لە ناوی شێخ بەھادین شێخ شەمسەدینی دامەزرێنەری میرنشینی بادینانەوە ھاتبێ چونکە چەندێن ناوچەی دیکە ھەر ماون بەم جۆرە وەک (دیناران ـ دینارتە )نەریتەکان ماون بونیان ھەیە تا ئێستاش وەک پشتوێنی سێ گرێ کە ئاماژەییە بۆ سێ باوەڕەکەی ئایینی زەردەشتی ( کاری باش ـ بیری باش ـ وتەی باش ) یاخود دانان و بڵند کردنی زاوا لە کاتی ھاوسەرگیری دا بە واتای ژیانێکی بەختەوەر ھاوکات سێ جار بەستنی قردێلەی سوور لە کەمەری بوک کە ئەمانە ھەموو لە نەریتەکانی ئایینی زەردەشتین لە رووی زمانەوانییەوە چەندان وشە ھەن شایەنی تێڕامانن بۆ نمونە ئاناھی وەک دەڵێن (ب ئاناھیا خودێ )واتا پشتبەخوا کە من لەو باوەڕەدام ئاناھی ھەمان خواوەندی ئاناھیتایە کە لە کتێبی ئاڤێستادا باسی لێ کراوە و تا ئەمڕۆکە ماوە ـ یەکێکی دی لەو وشانەی شایەنی ھەڵوەستە لەسەر کردنە وشەی فراڤینە بە واتایی نانی نیوەڕۆ دێ ھاوکات لە ئاڤێستادا وەک مامۆستا مەسعود محەمەد دەلێ راپڤین بە واتایی کاتی نیوەڕۆ ھاتووە نەریتەکان زۆرن یەکێکی دی لەوانە تا ئەمڕۆکە ماوە وشەی شاپکە کاتێک گەنجی زەردەشتی تەمەنی دوگەیشتە ١٥ ساڵ جۆرە چاکەتێکی لەبەر دەکرد بە ناوی شاپک تا ئێستا جۆرێک لە جلی کوردی لە دەڤەری بادینان پێی دەوترێ شال و شەپک وەک شڤان پەروەر دەڵێ ( وا ھاتن پێشمەرگێت مە ـ شال و شەپک بەژنا وان ) ـ لە لایەکی دیکەوە وشەی بەھی بۆ پرسە بەکاردێ کە من لەو باوەڕەدام مردنیان بە کارێکی باش زانیبێت چونکە وشەی بەھی بە واتای کارێکی باشە دێ ئەڵبەت لە ھەندێ ناوچە و بە تایبەت ئێزدیەکان لە کاتی پرسە یاخود بەھی دا ھەلھەلە لێ دەدەن و نوقڵ ھەڵدەدەن وەک ئەوەی ڕووداوێکی خۆش ڕویدابێ ـ ھەرچی پەیوەست بە میتراییە لە بەھدینان دا ئایینی ئێزدی ھەیە کە میتراتگری دینی میتراییە لە ناوچەکەدا بە زەلالی ھێما میتراییەکان بە پەرستگە و دیوارەکانیانەوە دیارە وەک بونی خۆر وەک بونی مار کە پیرۆز بون لە ئایینی میترایی دا و تا ئێستاش چەندان شوێنمان ھەیە کە وشەی ماری لەگەڵە وەک کانیمار، سوومار، لوومار، مارانتەپە لە دەڤەری بادینانیش چەندین ناوی لەو جۆرە ھەیە وەک ئورەمار و کورەمارکی ھتد ـ ئێستاش لە ناو کورد دا ڕەشمار بە چاوێکی پیرۆز سەیر دەکرێ و شاماران ھەیە کە خواوەندێکی مێینەی زایینە بە تایبەت لە باکوری کوردستان ئەوەی ھەژی وتنە لە کۆتایی دا ئەوەیە کە ئێستاشی لەگەڵ بێت خەڵکی بادینان بەھدینن و باوەڕدارێکی باشی ئایینی
ئیسلامن

نوسینی :بڕوا کەمال

سەرچاوەکان

زمانی کورد ـ مەسعود محەمەد
ئاوێستا ـ جەلال ئەمین بەگ
کورد کێیە ـ سۆران حەمە رەش

received_1604763259611507

About زريان احمد

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …