خێزان
لە نێو کتێب و ڕاگەیاندنە ئیسرائیلیەکاندا فیرعەون ڕەمسیسی دووەم هەمیشە بە خراپ و دڕندە ناودەبرێت، لە کاتێکدا لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەو فیرعەونەدا دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتەکە زۆر تەشەنەی کرد و بەرەو پێش چوو.
فیرعەون بە پاشاکانی وڵاتی میسر لە سەردەمی کۆندا دەوترا. فیرعەون کوڕی ڕەع خودای میسری دەژمێریا و خاونی ھەموو ئەو شتەی بوو کە لە میسردا بوو. ئەو خاوەنی ئەرتەش و خەزانە و ماڵ و گیان ھەمووان بوو. فیرعەون لە ئەسڵدا بە واتای ماڵی گەورە بووە، کە ئاماژە بە کۆشکی فیرعەونەکان بوو و دواتر بۆ خۆیان بە کار برا.
ئیسرائیلیەکان زۆر بە خراپ هێرشدەکەنە سەر فیرعەون ڕەمسیسی دووەم چونکە پێیان وابووە ئەو فیرعەونە بووە کە ئازاری حەزرەتی موسایی داوە و بەنی ئیسرائیلی لە میسر وەدەرناوە، لە کاتێکدا ڕاستیە مێژوویەکان شتێکی دیکە دەڵێن.
بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم پرسە زانای فەڕەنسی موريس بوكای لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر مۆمیایی ڕەمسیسی دووەم کردووە و بۆی دەرکەوتووە کە ڕەمسیس بە ئاسایی مردووە و لە ئاودا نەخنکاوە، لەکاتێکدا فیرعەون مرنبتاح کوڕی ڕەمسیسی دووەم ئەو فیرعەونە بووە کە لە قورئانی پیرۆزدا باسی دەکات و لە روباری نیلدا خنکاوە.