Home / مێژووى جیهان / سەیروسەمەرەکانى مێژوو / پێشبینی داهێنانی مۆبایلە هۆشمەندەکان لەلایەن نیکۆلا تێسلا لە ساڵی ١٩٢٦ــدا

پێشبینی داهێنانی مۆبایلە هۆشمەندەکان لەلایەن نیکۆلا تێسلا لە ساڵی ١٩٢٦ــدا

babatytechnoly-kurdzone-techa01

پێشبینی داهێنانی مۆبایلە هۆشمەندەکان لەلایەن نیکۆلا تێسلا لە ساڵی ١٩٢٦ــدا

نیکۆلا تێسلا وەک یەکێک لە باشترین داھێنەر و ئەندازیاری میکانیکی و کارەبای و فیزیازانی سەدەی رابردوو دێتە ھەژمار، پیاوێک کە لە داھاتوودا دەژیا! رەنگە ئەو رستەیە برێک مایەی سەرسورمان بێت، بەلام زۆرێک لەو بڕوایەدان کە تێسلا لەو کاتەی کە تێیدا ژیاوە زۆر جیاواز بووە لەگەڵ داھێنان و قسەکانیدا بۆیە ناسراوە بەو پیاوەی لە داھاتوودا ژیاوە، بەڵام واتای ئەوە ناگەیەنێت کە گەشتی زەمەنی ئەنجام دابێت و چووبێت بۆ داھاتوو بەڵام لە بنچینەدا تێسلا مێشکێکی زۆر بێ وێنەی ھەبووە کە لە تەواوی کەسەکانی ئەو سەردەمە جیاوازتر بووە، کەسێک بووە جیاواز لە کەسەکانی تر بە ئالۆز و نھێنی بیری کردۆتەوە بەڵام پێشبینی داھێنانی مۆبایلە ھۆشمەندەکان جوانترین پێشبینی بووە وە ئاگادار بووە کە مۆبایلی ھۆشمەند دێتە بەرھەم.
دەستکەوتەکانی نیکۆلا تێسلا، بە ریزبەند کردنی زۆر زیاتر بوو لە بواری کارەبا و میکانیکی، لە دۆزینەوە پێشەنگەکانی ئەو لە ڕابردوودا دەتوانین  ئاشناتان بکەین وەک پەیوەندی ڕادیۆ بێ تەلەکاندا، مۆتۆرەکانی تۆربین، ھێلی کۆپتەر، چرای نیۆن و فلۆرسێنت، تۆرپید وە تیشکی X ، تێسلا لەماوەی ٨٦ ساڵەی تەمەنیدا، نزیکەی ٧٠٠ داھێنانی بچووک وگەورەی  دوای خۆیی بەجێ ھێشتووە .
ئێستە ئێوە ئاشنا دەکەین بە یەکێک لە جوانترین پێشبینیەکانی تێسلا، پێشبینی داھێنانی مۆبایلی ھۆشمەند لەلایەن تێسلاوە پێشبینی کراوە بە نزیکەی ١٠٠ ساڵ لەمەوو پێش .
نیکۆلا تێسلا بڕوای وابوو کە لە نێوان پێشکەوتن و تەکنەلۆژیادا پێشکەوتن بۆ ژیانی مرۆڤەکان سود بەخشە بەڵام تەکنەلۆژیا ھەمیشە بەوجۆە نیە !
بۆ دەیان ساڵ، بیرۆکە داھێنەرییەکانی نیکۆلا تێسلا بۆ زۆرێک لە زانا و لێکۆڵەرەوەکان، جێگای سەر سوڕمان بوو.
(تێسڵا لە سەردەمێک لەدایک بوو کە بەپێی بیروباوەڕی جوولەکەکان بە سەردەمی کرانەوەی بەربەستەکانی بەردەم مرۆڤ بۆ گەیشتن بە زانست و ھۆشیاری دادەنرێت) ھەمان سەردەمیش بۆ ئەنیشتاین بلێین ڕاستە!
نەوەی نوێ لەئێستادا کە لە حاڵەتی زۆربووندایە، شایەنی ئەوەیان ھەیە کە زانا و کەسە تایبەتەکانی سەدەی ڕابردوو بناسن ئەویش نیکۆلا تێسلایە، کە لە گفتوگۆیەکەدا لەگەڵ گۆڤاری کالیر لە ساڵی ١٩٢٦ـدا بە ڕوونی ئەتوانین خوێنەری پێشبینی ئەوە بین کە وا پێشیینی دەکات لە داھاتوودا مۆبایلی ھۆشمەند بەرھەم بھێنرێت بێگومان ڕاستیش دەرچووە .
ئەمەش لێدوانەکەی تێسلا : (ھەموو لێدوانەکەی بۆ مەبەستی داھاتوو دەگەرێتەوە)
کاتێک ھێلە بێ تەلەکان بە شێوازێکی تەواوەتی لە سەرتاسەری جیھاندا پەیرەو دەکرێن گۆی زەویش دەگۆرێت ھاوشێوەی مێشکێکی گەورە بەتەواوی کار دەکات، لە ڕاستیدا ھەموو شتێک ببێتە یەک گەردیلەی ڕاستی و بە تەواوەتی کێشدار، ئێمە بە توانا دەبین تاوەکو دەست بەجێ پەیوەندی بکەین بە یەکترەوە بەبێ ڕ‌ەچاوکردنی دووریەکەی بێجگە لەوانەش دەتوانین لە رێگای تەلەفیزۆنەکان و پەیوەندیەکانی تەلەفۆنەوە توانامان ھەبێت بە شێوازێک ڕوو بەڕووی یەکتر ببین و وە گوێمان لە دەنگی یەکتر بێ بە شێوازێکی تەواوەتی، سەڕەڕای ئەوەی لە نێوانی تۆ و ئەو کەسەی پەیوەندی پێوە ئەکەیت ھەزاران مەودا بوونی ھەبێت وە پێویستە بزانیت ئامرازەکانی بە تواناتر ئەبن لە چاو ئەوەی ئێستە ھەیە تەلەفۆنەکان بەروارد بە ئێستە زۆر سادە و سەرنج ڕاکێش دەبن خەڵکی ئەتوانن لەناو گیرفانیاندا بیپارێزن وە ھەواڵی نوێی پێ بخوێنەوە و وە گوێبیستی ھەر بومەلەرزەیەک یاخود جەنگێکی خوێناوی بن .
کاتێک ئاڵوگۆڕی بێ تەلی وزە  کەوتە بەردەست، گواستنەوە گەیاندن شۆڕشێکی بەسەردا دێت،
لە ئێستا وێنەی جوڵاو و ڤیدیۆ بەبێ تەل دەتوانرێت لە مەودایەکی کورتدا بگوێزرێتەوە، وە لە داھاتوودا لەوانەیە ئەو مەودایە بێسنووربێت لە داھاتویەکی نزیکدا.
لە ماوەی سی ساڵی ڕابردوودا وێنەکان لەڕێگەی وایەرو تەلەوە دەگوازرایەوە وە کاتێکیش گوێزانەوەی بێ تەلی وزە دەبێتە باو، ئەم ڕێگانەی تری ئێستا کۆن دەبن و وەک  بەراوردی شەمەندەفەری خەڵووزی لێ دێت بەرامبەر بە شەمەندەفەری کارەبایی.
وێنەی نیکۆڵا تێسلا :

nikola-tesla
تێك ئای

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …