1
1
Views: 134

چوار شوێنی نهێنی لە جیهاندا ڕێگە نادرێت کەس سەردانیان بکات
لەگەڵ ئەوەی شوێنی زۆر هەیە لە جیهاندا بۆ سەردانکردن و بینین، کۆمەڵێك شوێنی دیکە هەن کە ڕێگە نادرێت هیچ کەسێك سەردانیان بکات و بیانبینێت.
ماڵپەڕی “yasmina-یاسمینە” ئاماژەی بە چوار لەو شوێنە نهێنییانە داوە کە ڕێگەنادرێت هیچ کەسێك سەردانی بکات:
دوورگەی مارەکان:
دورگەیەكی بچووك لە بەرازیل زیاتر لە ٤٠٠٠ ماری تێدا دەژی کە لە ترسناكترین جۆرەکانی مارن لە جیهاندا، بۆیە حکومەتی بەرازیل بە مەبەستی پارێزگارییان بڕیاریداوە کە ڕێگە لە گەشتیاران بگرێت سەردانی ئەو شوێنە بکەن.

ژووری نوستنی شاژنە ئەلیزابێس:
ژووری نوستنی شاژنە ئەلیزابێس دەکەوێتە ناو کۆشکی بیکینگهام لە بەریتانیا، و ژمارەیەکی زۆری پاسەوان لەوێدا پارێزگاری لێدەکەن و ڕێگە نادرێت هیچ کەسێك سەردانی بکات.

کارگەی دروستکردنی کۆکاکۆلا:
شێوازی دروستکردنی کۆکاکۆلا و ئەو ماددانەی لە پێکهاتەیدان بە تەواوەتی بە نهێنی ماونەتەوە و تەنها چەند کەسێكی کەم دەیزانن، و شوێنی دروستکردنەکەشی بە تەواوەتی داخراو و شاراوەیە.

قەڵای فۆرت نۆکس لە وڵاتە یەکگرتووەکان:
فۆرت نۆکس کە کەنزی نیشتیمانی و پارچە ئاڵتونی لێهەڵگیراوە، و ٣٠ هەزار سەرباز پارێزگاری لێدەکەن.
