Home / مێژووى جیهان / سەیروسەمەرەکانى مێژوو / حەوت ڕاستی لەسەر دیواری بەرلین

حەوت ڕاستی لەسەر دیواری بەرلین

At Potsdam square, an East German army soldier snips away at barbed wire atop the wall dividing Berlin, Germany on August 12, 1966. The communist are tearing down the old wall and building a new one. The barrier will be five years old. (AP Photo/Herrmann)

حەوت ڕاستی لەسەر دیواری بەرلین

دیواری بەرلین لەلایەن ئەڵمانیای خۆرهەڵاتەوە دروستکراوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە کۆچی هاوڵاتیانی ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات بۆ ئەڵمانیای ڕۆژئاوا بکرێت، ئەم دیوارە بوو بە سیمبوڵی شەڕی سارد بەڵام دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی سارد و لە ساڵی ١٩٨٩دا دیوارەکە ڕووخێندرا و لەپاش ئەمە بووە سیمبووڵی کۆتایی ھاتنی شەڕی سارد.

ماڵپەڕی ” factslides – فاکت سلایدس”، کۆمەڵێك زانیاری لەسەر دیواری بەرلین دەخاتەڕوو:

١. درێژیی دیواری بەرلین، زیاتر لە ١٤٠ کیلۆمەتربوو.

٢. نزیکەی پێنج هەزار کەس ویستوویانە بەسەر دیواری بەرلیندا هەڵبێن و نزیکەی ٢٠٠ کەس بەوهۆیەوە کوژراون.

٣. ساڵی ١٩٦٣، سەربازێکی ئەڵمانیای خۆرهەڵات تانکێکی دزی و بەسەر دیواری بەرلیندا هەڵات.

٤. حکومەتی ئەڵمانیای خۆرهەڵات بانگەشەی ئەوەی دەکرد: دیواری بەرلین بۆ پارێزگاریکردنە لە دژی فاشیستەکان.

٥. ساڵی ١٩٧٩ ژنێکی سویدیی لەبەردەم چەند کەسێکدا هاوسەرگیریی لەگەڵ دیواری بەرلین دا کرد.

٦. ساڵی ١٩٦٤، لە تونێلێکی ژێر دیواری بەرلینەوە، ٥٧ کەس لە ئەڵمانیای خۆرهەڵات هەڵاتن.

٧. ساڵی ١٩٨٩ دیواری بەرلین ڕوخێندرا.

71122017_Berlin Wall

71122017_Berlinermauer

71122017_maxresdefault

71122017_View-from-Thierry-Noirs-bathroom-in-the-1980s

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …