Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / بەهێزترین بومەلەرزەکان لە مێژوودا

بەهێزترین بومەلەرزەکان لە مێژوودا

613112017_13112017-bwmalarza

بەهێزترین بومەلەرزەکان لە مێژوودا

بومەلەرزە لە ئەنجامی جوڵان و تێکشکانی تاوەرەکانی ناوەوەی زەوی بەهۆی گۆڕانە جیۆلۆجیەکانەوە دروست دەبێت بە شێوەی شەپۆلی خێرا ناوچەی ڕودانی بومەلەرزەکە دەهەژەژێنێت.

بومەلەرز لە پلەی (١)ەوە دەست پێدەکات تاکو پلەی (١٠) بە پێوەری ڕێختەر دەپێورێت، پلەکانی سەرەتای زیان ناگەیەنن بەڵام پلەکانی کۆتای لە ٦ تا ١٠ دەبنە هۆی وێرانکاری.

لە مێژوودا بەشێکی زۆری ناوچەکانی جیهان دووچاری بومەلەرزە بونەتەوە بەڵام بە لە هەندێك شوێن بە پلەی بەرز تۆمار کراوەو بە بەهێزترین بومەلەرزە لە مێژودا ناسراون.

١- شیللی
لە ٢٢ی مایسی ساڵی ١٩٦٠دا بومەلەرزەیەك بە گوڕی ٩،٥ پلە شاری فالدیفیای هەژاندووە، ئەوەش بۆتە هۆی گیان لە دەست دانی ٥ هەزار هاوڵاتی و زیان پێگەیاندنی بڕی٥٥٠ ملیۆن دۆلار بەو وڵاتە.

٢- ناوچەی ئەمیر ولیام
لە ٢٧ی ئازاری ساڵی ١دا بومەلەرزەیەك بە گوڕی ٩،٢ پلە لە ناوچەی ئەمیر ولیام لە ئالاسکا ڕویداوە.
بەوهۆیەوە ١٢٨ هاوڵاتی گیانیان لەدەست داوەو زیانی ٣١١ ملیۆن دۆلار بەر ناوچەکە کەوتووە.

٣-زەریای هندی
لە دورگەی سومتەرە لە ئیندۆنیسیا لە ٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٠٤دا بومەلەرزەیەك بە گوڕی ٩،١ پلە بە پێوەری ڕێختەر ڕوویداوە ئەوەش بۆتە بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی ٢٢٦ هەزار و ٣٠٦ کەس و برینداربونی ١،٧ ملیۆن هاوڵاتی ، هەروەها ڕودانی تسونامی لە خۆرهەڵاتی ئەفریقا و باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.

٤- ژاپۆن
لە ١١ی ئازاری ٢٠١١دا بومەلەرزەیەك بە گوڕی ٩،٠ پلە بە پێوەری ڕێختەر دورگەی هونشوی لە ژاپۆن هەژاندووە، بومەلەرزەکە بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی ١٥ هەزار و ٨٩١ هاوڵاتی.
بومەلەرزەکە مەترسی لەسەر ئەو بۆمبە ئەتۆمیە پوچەڵنەکراوە دروست کردبوو کە لەماوەی جەنگی جیهانی دووەمدا بەر ژاپۆن کەوتووە. زیاتر لە ٥٠ جار بومەلەرزە بە گوڕی جیاوازلەماوەی چەند ڕۆژێکدا دوبارەبۆتەوە.

٥- ڕوسیا
لە ڕوسیاش لە دورگەی کامتشاتکا لە ٤ی ئەیلولی ساڵی ١٩٥٢ دا بومەلەرزەیەك بەگوڕی ٩،٠ پلە ڕویداوەو بۆتە هۆی بەرزبونەوەی شەپۆلەکانی ئاو بۆ بەرزی ١٣ مەتر و زیان گەیاندنی ملیۆنان دۆلار بە ناوچەکە.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …