ئه‌رکی مسته‌ر (همفرHempher ) کۆنه سێخووڕی ئینگلیز، له وڵاتانی ئیسلامی چی بوو؟
ئارام مەحمود ئەحمەد
له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌وڵه‌تی ئینگلیز له‌باره‌ی ئه‌فغانستانه‌وه دڵنیا بوو، چونکه کێشمه‌کێشه نه‌ته‌وه‌یی و نه‌ژادی و جیاوازی ئاینی و کلتوری، هه‌لی نه‌هێشتبۆوه بۆ راپه‌ڕینی دانیشتوانی ئه‌و نیمچه دورگه‌یه دژی ئینگلیز. له چین-یش دۆخه‌که به هه‌مانشێوه بوو له‌لایه‌ن په‌یڕه‌وانی بودا و کۆنفۆشیۆس که ئاینی مردوو بوون، هیچ مه‌ترسیه‌ک له‌سه‌ر ئینگلیز نه‌بوو، دوور بوو “که هاوڵاتیه چینی و هیندیه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌و جیاوازیه بنچینه‌ییانه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کتردا هه‌یانبوو له بیری سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی خۆیاندا بن، چونکه ئه‌وه‌ی له‌و ناوچانه‌دا باس نه‌ده‌کرا، بیرکردنه‌وه له ژیان و ئازادی بوو.”
ئاسوده بوون له ئارامی سیاسی ئه‌و دوو ناوچه به‌رفراوانه ببووه هۆکاری ئه‌وه‌ی که گرنگی بدات به ناوچه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی عوسمانی، چونکه روخانی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی واته هه‌ل بۆ ده‌ستخستنی شوێنی داگیرکراوی نوێ له ئاسیا. له‌لایه‌کیتریشه‌وه فه‌ره‌نساش چاوه‌ڕوانی هه‌مان هه‌ل بوو، له‌به‌ر ئه‌وه کێبڕکێی نێوان ئه‌و دوو وڵاته به ناردنی راوێژکار و کارمه‌ندی ئینگلیز و فه‌ره‌نسی بۆ وڵاتانی عێراق و تورکیا و عه‌ره‌بستان و فه‌له‌ستین و ئێران و …. توندتر بوو.
له‌ناو کارمه‌ندانی ئینگلیزی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا پێویسته زیاتر له که‌سانیتر باس له مسته‌ر (همفر Hempher)، همفر ساڵی 1710 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌و شوێنانه‌ی له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌وه داگیرکراون، بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاکانی شکستی موسوڵمانان ره‌وانه‌ی وڵاتانی (میسر، عێراق، ئێران، حیجاز، قوسته‌نتنیه) کرا. هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌ودا 9 کارمهندیتر له باشترین و زیره‌کترین کارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی شوێنه داگیرکراوه‌کان، له‌گه‌ڵ بڕێکی زۆر زانیاری له‌باره‌ی وه‌زیر و فه‌رمانڕه‌وا و که‌سانی پله‌به‌رزی حکومی و زانا و سه‌رۆک هۆزه‌کانی وڵاتانی ئیسلامی نێردران.
همفر Hempher به‌و ئه‌رکه‌ی ته‌واو دڵخۆش بوو که به که‌شتی به‌ره‌و ئه‌سته‌نبوڵ پایته‌ختی خه‌لافه‌تی ئیسلامی ده‌رۆیشت، به‌ڵام گرفتی زمانی تورکی و عه‌ره‌بی هه‌بوو، چونکه ئه‌گه‌ر بیویستایه زانیاری کۆ بکاته‌وه پێویست بوو زمانی تورکی و عه‌ره‌بی و فارسی و ته‌فسیری قورئان به ته‌واوی بزانێت.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ گرفتی زمانیشدا همفری موسوڵمانه‌کانی ده‌ناسی و به وته‌ی خۆی :”ده‌مزانی که به‌باشی پێشوازی له میوان ده‌که‌ن و ده‌ستکراوه‌ن و نیه‌تی باشی ئه‌وان که له قورئان و سوننه‌ته‌وه بۆیان مابۆوه، رێگه‌ی پێنه‌ده‌دان که وه‌ک مه‌سیحیه‌کان گومانی خراپم پێببه‌ن.”
له‌لایه‌کیتره‌وه حکومه‌تی عوسمانی که‌وتبووه گێژاوی کێشه‌کانیه‌وه و کاتی ئاشکرا کردنی سیخوڕه ئینگلیزه‌کان و کاری بێگانه‌کانی نه‌بوو که‌له وڵاتانی ئیسلامی‌دا ده‌سوڕانه‌وه. سوڵتانی عوسمانی و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی به ته‌واوی گرفتاری بابه‌ته‌کانی خۆیان بوون.
دوای چه‌ند مانگێک سه‌فه‌ری دوور ودرێژ و ماندوکه‌ر (همفر Hempher) له کۆتاییدا گه‌یشته (دارالخلافه)ی عوسمانی. چه‌ند رۆژێک دوای ئه‌وه بوو به خوێندکاری روحانیهکی پیر به ناوی (ئه‌حمه‌د ئه‌فه‌ندی). له‌وانه‌یه همفر Hempher چانسی هه‌بوبێت که ئه‌و شێخه پیره هه‌رگیز پرسیاری بنچینه و ناونیشانی لێنه‌کرد و باوه‌ڕی وابوو که‌ئه‌م خوێندکاره‌ی ناوی (محمه‌د)ه و بۆ خوێندن له ولاتێکیترهوه هاتووه و به میوانی خۆی دانا.
همفر Hempher به شێخی وت که دایک و باوکی کۆچی دواییان کردووه و بۆ ئه‌ویش که تاکه منداڵی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بووه میراتیان به‌جێهیشتووه و بڕیاری داوه دوای فێربوونی قورئان و زمانی تورکی و عه‌ره‌بی و کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی ئاینی، کارێکی حه‌ڵاڵ بۆ خۆی بدۆزێته‌وه.
دوو ساڵ هه‌وڵی همفر Hempher لای شێخ ئه‌حمه‌د، به‌رهه‌مه‌که‌ی فێربونی زمانی تورکی و عه‌ره‌بی و قورئان بوو.
ئینجا همفر Hempher به باشی شاره‌زای بارودۆخ و هه‌واڵی ئه‌سته‌نبووڵ و دۆخی موسوڵمانان و باوه‌ڕیان بوو. ئه‌و که بهڕوکار له دوکانێکی دارتاشی کاری ده‌کرد، دوای نیوه‌ڕوان ده‌چووه لای شێخ ئه‌حمه‌د و شه‌وانه‌ش له به‌رامبه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌یدا به مجێوری مزگه‌وت، شه‌وی له‌وێ به‌سه‌ر ده‌برد.
له کۆتاییدا دوای دوو ساڵ ئه‌و ده که‌سه‌ی که ئینگلیزه‌کان ناردبویانن بانگهێشت کرانه‌وه، به‌ڵام 4 که‌سیان هه‌رگیز نه‌گه‌ڕانه‌وه، یه‌کێک له ئه‌وانه که‌له میسر بوو، موسوڵمان ببوو له میسر مایه‌وه، به‌ڵام هیچ نهێنیه‌کی ئینگلیزه‌کانی ئاشکرا نه‌کرد.
سیخوڕێکیتر که‌به ره‌گه‌ز روسی بوو گه‌ڕابۆوه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی، به‌ڵام ئاشکرا نه‌بوو که هیچی له‌باره‌ی نهێنیه‌کانی شوێنه داگیرکراوه‌کان له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌وه ئاشکرا کردووه یان نه‌خێر؟ ماوه‌یه‌ک دواتر جێگری وه‌زیری شوێنه داگیرکراوه‌کان له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه به‌و ئه‌نجامه گه‌یشت که ئه‌و له‌سه‌ره‌تاوه بۆ روسه‌کان سیخوڕی کردووه و ئێستا دوای کۆتایی هاتنی ئه‌رکه‌که‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی.
هه‌رچۆنێک بێت بابه‌تی تۆڕه سیخوڕیه‌کان شتێکی نوێ نه‌بوو. سیخوری سێیه‌م به هۆی نه‌خۆشیه‌وه کۆچی دوایی کردبوو، به‌ڵام چاره‌نوسی چواره‌میان نادیار بوو. وه‌زاره‌تی ئینگلیز زانیاری له‌باره‌یه‌وه تا (سه‌نعا) هه‌بوو، مانگانه‌ش بۆ ماوه‌ی ساڵێک راپۆرتی ناردووه، به‌ڵام ئه‌و له‌ناکاو دیار نه‌ما و هه‌وڵه‌کانی ئینگلیزیش له‌و باره‌یه‌وه هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بوو.
وه‌زاره‌ته‌که‌ی ئینگلیز له کاریگه‌ریه‌کانی بزر بوونی سیخوڕێک ئاگادار بوو. هه‌موو کارمه‌ندێک به هۆی ئه‌و شاره‌زاییه‌ی بهدهسیهێناوه له رووی ماددی و مه‌عنه‌ویه‌وه پڕ به‌ها بوو بۆ حکومه‌تی ئینگلیز که‌له‌گه‌ڵ جێبه‌جێکردنی به‌رنامه جیاوازه‌کانی نانه‌وه‌ی پشێوی و راپه‌ڕین و ره‌خنه کردنه ناو حکومه‌ته ئیسلامیه‌کان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی مه‌ترسیدار بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌و زیانانه هێشتا 6 که‌س له‌و سیخوڕانه مابونه‌وه که هه‌ر یه‌کێکیان ده‌یتوانی زانیاری گرنگ له راپۆرته‌کانیاندا پێشکه‌شی وه‌زاره‌ت بکه‌ن. له کورتترین ماوه‌دا وه‌زاره‌ت کۆنفرانسێکی به ئاماده‌بوونی پله‌دارانی وه‌زاره‌ت و وه‌زیر ڕێکخست. ئامانج ئه‌وه بوو که تاکه تاکه‌ی ئه‌و راپۆرتانه هه‌ڵسه‌نگێنن. راپۆرته‌که‌ی همفر Hempher له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کاندا پله‌ی سێیه‌می وه‌رگرت و له کۆتایی کۆنفرانسه‌که‌شدا جێگری وه‌زیری شوینه داگیرکراوه‌کان له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه دوو خاڵی گرنگی به همفر Hempher وت:
“بابه‌تی گرنگ له ئه‌رکی داهاتوتدا دوو خاڵه:
دۆزینه‌وه‌ی خاڵی لاوازی موسوڵمانان که بتوانێت ئێمه له ره‌خنه‌کردنه ناویان و دروستکردنی دووبه‌ره‌کی و جیاوازی سه‌رکه‌وتو بکات، چونکه هۆکاری سه‌رکه‌وتنی ئێمه به‌سه‌ر دوژمن‌دا ناسینی ئه‌م بابه‌تانه‌یه.
دوای ناسینی خاڵه لاوازه‌کان، کارکردن بۆ دروستکردنی دوو به‌ره‌کی و جیاوازی پێویسته. هه‌رکاتێک له‌مکاره‌دا توانای پێویستی خۆت نیشان بده‌یت، پێویسته دڵنیا بیت که‌له ریزی باشترین سیخوڕه‌کانی ئینگلیزیت و شایسته‌ی وه‌رگرتنی نیشانه‌ی شانازیت.”
همفر Hempher شه‌ش مانگ له له‌نده‌ن مایه‌وه و له‌و ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ (ماری شوی) کچه پووری که ساڵێک له خۆی گه‌وره‌تر بوو، هاوسه‌رگیری کرد، به‌ڵام ئه‌م گه‌نجه ئینگلیزه که خولیای ناو و پله بوو له کاتێکدا که چاوه‌ڕوانی له‌دایکبوونی منداڵه‌که‌ی ده‌کرد، فه‌رمانێکی له وه‌زاره‌ته‌وه پێگه‌یشت، که ده‌بوو بێ دواکه‌وتن بچێت بۆ وڵاتی عێراق.
له دیدی ئینگلیزه‌کانه‌وه (به‌سره) سه‌رزه‌وی خێڵه‌کان بوو، دانیشتوانه‌که‌ی زیاتر له خێڵه‌کانی ئه‌و نزیکیه پێکهاتبوون و دوو گروپی مه‌زهه‌بی گرنگ واته شیعه و سوننه، ئێرانی و عه‌ره‌ب به‌یه‌که‌وه ده‌ژیان. ژماره‌یه‌کی که‌م له مه‌سیحیه‌کانیش له‌و شاره ده‌ژیان.
لێره بوو همفر Hempher بابه‌تی جیاوازی نێوان په‌یڕه‌وانی شیعه و سوننه سه‌رنجی راکێشا، ئه‌و ده‌یزانی که‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شیعه و سوننه‌کان هه‌ردویان له په‌یڕه‌وانی یه‌ک ئاینن، به‌ڵام جیاوازیان له هه‌ندێک بابه‌تی وه‌ک ئیمامه‌ت و دیاریکردنی جێگره‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ردا هه‌یه. ئایا ده‌کرا له‌م بابه‌ته بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئینگلیزه‌کان سودی لێوه‌ربگیرێت؟
همفر Hempher له رۆژانی دواتردا زانیاری نوێی له‌وباره‌یه‌وه به‌ده‌ستهێنا و به یه‌کێک له به‌رپرسه باڵاکانی وه‌زاره‌تی راگه‌یاند:” ئه‌گه‌ر موسوڵمانان مانای ژیانیان بزانیایه، ئه‌م جیاوازیانه‌یان وه‌لاوه ده‌نا و هه‌وڵی یه‌کگرتنیان ده‌دا.”
له وه‌ڵامدا ئه‌و به‌رپرسه پێی راگه‌یاند:”پێویسته تۆ تیشک بخه‌یته سه‌ر گه‌رمکردنی گرفتی نێوان موسوڵمانان، نه‌ک ئه‌وه‌ی که هانیان بده‌یت بۆ یه‌کگرتوویی و نه‌هێشتنی جیاوازیه‌کانی نێوانیان.”
خێڵ، زه‌وی، نه‌ته‌وه، ئاین و نه‌ژاد پێنج بابه‌ت بوون که همفر Hempher ئومێده‌وار بوو بتوانێت به ناسینی چوارچێوه‌یان، مه‌به‌سته‌کانی ئینگلیز به‌ده‌ست بێنێت.
س http://kayhan.ir/fa/news/44033 :