Home / مێژووی ئیسلام / كۆنگرەی ئەرزرۆم و سێواس

كۆنگرەی ئەرزرۆم و سێواس

osmaneakan--0

كۆنگرەی ئەرزرۆم و سێواس
نووسينى: فارووق محمد محمد أمين

كۆنگرەی ئەرزڕۆم:

لە20ی حوزەیرانی ساڵی 1918دا لە ئەماسیا كۆبونەوەیەكی نهێنی بۆ هەندێك لە سەر لەشكرەكانی سوپا بە سەركردایەتی مستەفا كەمال بەسترا، تیایدا ئاماژەكرا بەوەی كە سوڵتان‌و حوكمەتەكەی هەوڵدەدەن بۆ لەناوبردنی بزوتنەوەی نیشتیمانی كە لەوڵاتدا پەرەی سەندبوو و بەهاوكاری دوژمنان دژی سەربەخۆیی وڵات كاریاندەكرد. لەم كۆبونەوەیەدا بڕیاری بەستنی كۆنگرەیەكیاندا بۆسەرجەم توركیا لە سێواس.(1)

هەروەها لەم كۆبونەوەیەدا ڕیككەوتن لەسەر داوای كۆمەڵەی بەرگری لەمافی ویلایەتەكانی ڕۆژهەڵات‌و بەستنی كۆنگرەیەك بۆ ئەم كۆمەڵەیە لە ئەرزڕۆم.(2) و ئەم كۆنگرەیە لە ئەرزڕۆم لە23ی تەموزی 1919دا بەسترا، كۆنگرەكە بڕیاریدا بە پاراستنی ئاسایشی ئەنادۆڵی توركیا‌و بانگەوازی بۆ گەلی توركیاو هێزە نیشتیمانیەكان كرد تا بەرگری لێبكەن، ئەمەش دەقی بڕیارەكانی كۆنگرەكەیە:

1. نیشتیمانی توركی یەكەیەكی لێكدانەبڕواو پێكدەهێنێت.

2. بەرهەڵستكاری‌و بەرگریكردن دژی هەموو جۆرە داگیركاریەكی بیانی تەنانەت ئەگەر حكومەتی عوسمانیش بڕوخێت.

3. ئەگەر حوكومەتی ئەستەمبوڵ نەیتوانی ئاسایش‌و سەربەخۆیی بپارێزیت، ئەوا حكومەتێكی كاتی لە ئەنادۆڵ دادەمەزرێت.

4. هیچ جۆرە ئینتیداب یان پاراستنێك جێی قبوڵ نییە.

5. كاركردنی خێرا لەسەر كۆكردنەوەی ئەنجومەنی نیشتیمانی‌و چاودێری كردنی كارەكانی حوكومەت.(3)

لەڕاستیدا كۆنگرەی ئەرزرۆم نەیتوانی دامەزراندنی ناوەندێكی یەكگرتوو بۆ سەركردایەتی بزوتنەوەی نیشتیمانی دەستەبەر بكات، بەڵام بارودۆخی ڕەخساند بۆ دامەزراندنی ناوەندێكی هاوشێوەی ئەمە لەكۆنگرەی سێواسدا. (4)

 

كۆنگرەی سێواس:

كۆنگرەی سێواس لەماوەی 4-12ی ئەیلولی1919دا گرێدرا بەبەشداری ئەفسەر‌و مافناس‌و نوێنەری دەستەی ڕۆشنبیرە ئەستەمبوڵیەكان‌و ژمارەیەك لەدەرەبەگ‌و سەرۆك هۆز‌و بازرگانەكان ‌و پێشنوێژ‌و وتارخوێنەكان بەشداییان تێداكرد، دروشم و بانگەشەی كونگرە (ڕزگاركردنی وڵات لە مەترسی دابەشبوون) بوو.(5)

كۆنگرەكە بنەما سەرەكیەكانی دیاریكرد بۆ خەبات كردن لەپێناو سەربەخۆییدا، ‌و بریاری لەسەر بەرنامەیەكی فراواندا‌و لەبڕیارەكانیدا ئاماژەی كرد بەوەی ئەو زەویانەی دەكەونە چوارچێوەی ئاگربەستی مۆدرۆس یەكەیەكی لێكدانەبراون‌و نابێت لە دەوڵەتی توركیا دابرنرێت بەهەر شێوە‌و لەژێر هەر بیانوویەكدا بێت.(6)

هەروەها كۆنگرە بڕیاری گوێنەدان بەفەرمانەكانی حكومەتی سوڵتانی دەركرد، داوای كرد پەلە بكرێت لە دامەزراندنی ئەنجومەنی نیشتیمانی كە بڕیار لەسەر چارەنووسی وڵات بدات، سەرەرای ئەوەی كە بریاری یەكخستنی رێكخراوو كۆمەڵەكانی دا، لەرێكخراوێكدا بەناوی (كۆمەڵەی بەرگری لەمافەكانی ئەنادۆڵ‌و تراقیە).(7)

هەر لەم كۆنگرەیەدا لیژنەی نوێنەران بەسەركردایەتی مستەفا كەمال هەڵبژێردرا‌و ئەم لیژنەیە بوو بەناوەندی سەركردایەتی خەبات دژ بە داگیركەران تاوەكو بەستنی ئەنجومەن لە ئەنقەرە لە نیسانی 1920دا.(8)

………………………………………………………………………………………………………..

1- مجموعة من الباحثین السوفیت: سەرچاوەی پێشوو، ل38.
2- د.ابڕهیم خلیل احمد‌وئەوانی تر: سەرچاوەی پێشوو، ل26.
3- د.ابراهیم خلیل أحمد وخلیل علی مراد: سەرچاوەی پێشوو، ل232.
4- مجموعة من الباحثین السوفیت: سەرچاوەی پێشوو، ل39
5- د.ابڕهیم خلیل احمد‌وئەوانی تر: سەرچاوەی پێشوو، ل27.
6- مجموعة من الباحثین السوفیت: سەرچاوەی پێشوو، ل 39.
7- د.ابڕهیم خلیل احمد‌وئەوانی تر: سەرچاوەی پێشوو، ل27.
8- مجموعة من الباحثين السوفیت: سەرچاوەی پێشوو، ل 39.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …