ئـه‌مڕۆ لــه مـێژوو
هەموو رۆژێک لە ماڵپەرى مێژووى کورد هەموو شتێک بزانە کەوا لەم رۆژە روویداوە لە سالانى رابردوو بە درێژایی مێژوو.
رووداوه‌كان:
656: هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان ئیمامی عه‌لی و مه‌عاویه.
711: روودانی شه‌ڕی دۆڵی (لكه) كه رێگه‌ی خۆشكرد بۆ موسڵمانان كه نیوه دوورگه‌ی ئهیبیریا فه‌تح بكه‌ن.
1799: دۆزینه‌وه‌ی به‌ردی (ره‌شید) له لایه‌ن ئه‌فسه‌ری فه‌ره‌نسی و ئه‌وه‌ش له میانی هه‌ڵمه‌تی فه‌ره‌نسی بۆ سه‌ر میسر..
1870: ده‌ستپێكی جه‌نگی فه‌ره‌نسی بروسی.
1924: هێزه‌كانی به‌ریتانیا شاری سلێمانیان داگیركرده‌وه به هێزی لیڤی و هێزی سوپای عێراق بۆ یه‌كه‌م جاربوو فه‌وجێك به ناوی (مو‌سا كازم) توانی بگاته شاری سلێمانی و (لیچ مه‌ن) كرایه لێپرسراوی كارگێڕی پارێزگاكه. و شێخ مه‌حمود به له‌شكرێكه‌وه ڕووی له ئه‌شكه‌وتی جاسه‌نه (نێوان سورداش و دوكان) كرد.
1927: ده‌رچوونی یاسایه‌كی ره‌گه‌زپه‌رستانه به ناوی یاسای ژماره 1097 كه رێگه به حكومه‌تی توركیا ده‌دات 1400 خێزانی كورد بگوازێته‌وه بۆ باكووری توركیا به مه‌به‌ستی به تورك كردنی باكووری كوردستان.
1943: فڕۆكه ئه‌مریكیه‌كان هه‌ستان به لێدانی هێڵی ئاسنین له ئیتالیا و ئه‌وه‌ش له میانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1952: پێشبڕكێی جامی جیهانی ئۆڵهمپیات له شاری (هلسنكی) پایته‌ختی فنله‌نده بهڕێوهپوو، و به‌رده‌وام بوو تا 3/8/1952ز.
1956: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پێشنیاری خۆی كشانده‌وه به كۆمه‌ككردنی دارایی میسر بۆ یارمه‌تیدانی له بنیاتنانی (به‌نداوی عالی) له ناوچه‌ی ئه‌سوان له‌سه‌ر رووباری نیل.
1980: ئۆڵۆمپیاتی جیهانی له شاری مۆسكۆی پایته‌ختی سۆڤیه‌ت و تا 3/8 به‌رده‌وام بوو.
1983: دامه‌زراندنی (پارتی ره‌فاهی ئیسلامی) له توركیا.
1984: لۆران فابیۆس، بوو به سه‌رۆكی فه‌ره‌نسه، و داده‌نرێت به بچوكترین سه‌ره‌ك وه‌زیران له مێژووی فه‌ره‌نسه كه ته‌مه‌نی 37 ساڵ بوو.
1988: هه‌ڵگیرسانی (شه‌ڕی خواكورك) له نێوان سوپای عێراقی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردی سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستانی له سێگۆشه‌ی سنوری عێراقی/ توركی/ ئێرانی.
1991: كۆمه‌ڵه‌ی هاوكاری له ئه‌ڵمانیا كۆڕێكی ده‌رباره‌ی هێرشی تورك بۆ سه‌ر باكووری كوردستان رێكخست.
1993: به‌ردێك درایه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سلێمانی كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ی 4000 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، كه ده‌قێكی شاهانه‌ی له‌سه‌ر نوسراوه به خه‌تی بزماری.
1994: هه‌وڵی تیرۆركردنی (فرانسوا حه‌ریری) درا و به ئاكام نه‌گه‌شت.
1996: سه‌رۆكی سربی بۆسنه (رادوفان كارادیچ) رازیی بوو به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه و كشانه‌وه له ژیانی سیاسی گشتی، دوای ئه‌وه بوو به یه‌كێك له داواكراوانی دادگا به‌هۆی تۆمه‌تی تاوانه‌كانی جه‌نگ له‌به‌رده‌م دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كانی جه‌نگ.
1996: ئۆڵۆمپیاتی جیهانی له شاری ئه‌تلانتای ئه‌مریكا و تا 3/8 به‌رده‌وام بوو.
2002: چه‌كدارانی ئه‌نسار ئیسلام له ناوچه‌ی بیاره گۆڕی شێخ زیائه‌دین و شێخ نه‌جمه‌دین و شێخ عه‌لادینیان ده‌رهێنا و بۆ شوێنێكی نه‌زانراویان برد.
2004: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی تیرۆركرا.
2004: پاش 4 مانگ داخستن رێگا به رۆژنامه‌ی (حه‌وزه) درا بڵاوبكرێته‌وه.
2005: فوئاد سه‌نیوره، بوو به سه‌رۆكی حكومه‌تی لوبنانی و ئه‌وه‌ش به دروستكردنی یه‌كه‌مین حكومه‌ت دوای ده‌رچوونی سوپای سوری له لوبنان.
2009: وه‌زاره‌تی ناوخۆی مۆریتانی بردنه‌وه‌ی جه‌نه‌رال (محه‌مه‌د وه‌له‌د عه‌بدولعه‌زیز)ی راگه‌یاند كه رێبه‌ری كۆده‌تای سهربازیكرد له 6 ی ئۆگه‌ستی 2008ز له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا دوای به‌ده‌ستهێنانی 52,58%ی ده‌نگه‌كانی ده‌نگده‌ران، ئۆپۆزسیۆنیش تانه‌ی له ئه‌نجامه‌كه‌دا.
له‌دایكبوون:
1814: سامۆئیل كولت، داهێنه‌ری ئه‌مریكی.
1834: ئیدگار دیگا، نیگاركێش و په‌یكه‌رتاشی فه‌ره‌نسی.
1893: فلادیمیر مایاكوفسكی، شاعیری روسی.
1896: ئارچیباڵد جۆزیف كرونین، پزیشك و رۆماننوسی ئوسكوتله‌ندی.
1898: هربرت ماركوزه، فه‌یله‌سوف و زانای كۆمه‌ڵناسی ئه‌ڵمانی.
1921: روزالین یالو، پزیشكی ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵآ پزیشكی ساڵی 1977ز.
1940: فوئاد خه‌لیل، ئه‌كته‌ری میسری.
1958: توموكی هاسیگاوا، ئاوازدانه‌ری یابانی.
1965: هایله مریه‌م دیسالیگنه، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئه‌سیوبیا.
1968: بافل كوكا، یاریزانی تۆپی پێی چیكی.
1973: سعید التغماوی، ئه‌كته‌ری فه‌ره‌نسی به نه‌ژاد مه‌غریبی.
1977: هه‌یسه‌م مسته‌فا، یاریزانی تۆپی پێی سودانی.
1978: جوناسان زیبینا، یاریزانی تۆپی پێی فه‌ره‌نسی.
1979: لوك یونگ، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1981: ئه‌ندرسۆن لویز دی كارفالیو، یاریزانی تۆپی پێی به‌ڕازیلی.
1982: ستوارت بارنابی، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1985: عه‌بدوڵا مشیلح، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.
1997: فواز حه‌مه‌د به‌در، ئه‌كته‌ری كوێتی.
وه‌فات:
514: پاپا سیماشیوس، پاپای كه‌نیسه‌ی رۆمانی كاسۆلیكی.
1543: ماری پولین، ژنه عاشقی هنری هه‌شته‌م، مه‌لیكی ئینگلته‌ره.
1814: ماسی‌و فلیندرز، ده‌ریاوان و دۆزه‌ره‌وه‌ی ئینگلیزی.
1924: عادیله خانم، له شاری هه‌ڵه‌بجه و له گۆڕستانی عه‌بابه‌یلی نێژراوه، ساڵی 1859ز له شاری سنه له‌دایكبووه.
1965: ئی سنگ مان، سه‌رۆكی كۆریای باشوور.
1999: عه‌تیه محه‌مه‌د سالم، زانای ئاینی میسری.
2000: سلێمان هویدی، شاعیری كوێتی.
2004: زینكو سوزوكی، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی یابان.
2009: فرانك ماكورت، نوسه‌ری ئه‌مریكی.
2010: سه‌فوه‌ت جه‌راح، هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌ر و كه‌سایه‌تی به‌ناوبانگی شاری هه‌ولێر.
2012: عومه‌ر سڵێمان، جێگری سه‌ركۆماری میسر.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی شه‌هیدان له بۆرما.