مێژووی هونه‌ری فۆتۆگراف له كوردستاندا
یه‌كه‌مین وێنه‌گرێكی كورد كه‌له كوردستاندا ستۆدیۆی وێنه‌گرتنی دامه‌زراندبێت و هونه‌ری فۆتۆو وێنه‌گرتنی له‌ناو كورداندا بڵاوكردبێته‌وه و وێنه‌گرتنی كردبێته پیشه‌یه‌ك بۆ خۆی، بریتیه له (محه‌مه‌د یوسف سدیق غه‌زنه‌وی له 1894 – 1964).
محه‌مه‌د یوسف غه‌زنه‌وی، خه‌ڵكی شاری ئاكرێ بووه‌و له‌سه‌ره‌تادا له به‌غدا ژیاوه‌و پاشان چوەتە مووسل و له كۆتاییدا له ئاكرێ نیشته‌جێ بووه و ستۆدیۆیه‌كی وێنه‌گرتنی له‌وێ كردۆته‌وه. زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و فارسی و هندی زانیوه.
ناوبراو، یه‌كه‌م وێنه‌گری خاوه‌ن ستۆدیۆ بووه، یه‌كه‌م وێنه‌كانی له نێوان ساڵانی (1912- 1920) له بادینان دا گرتوه، گرنگترین ئه‌و وێنانه‌شی كه له كاتی خوی‌دا كرتونی و ئه‌مڕۆ له به‌رده‌ستدان ، ئهووێنانهن : شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی له (1912 گیراوه)، سوڵتان مه‌حمودخانی ئه‌فغانی (1920 گیراوه)، ته‌كیه‌ی شێخ عه‌بدولعه‌زیزی كوڕی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی (1923 گیراوه)، وێنه‌گر له‌گه‌ڵ لهبیبهفهندی و عه‌بدوڵا ئه‌فه‌ندی (1930 گیراوه)، خه‌جێ و به‌یبین (1933 گیراوه)، یه‌كه‌مین قوتابخانه‌ی ئاكرێ (1933 گیراوه). و به‌شێك له‌و وێنه ناوبراوانه، له گۆڤاری ڕاماندا، چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا، له گۆشه‌ی تایبه‌ت به فۆتۆ له كوردستاندا – بڵاو كراوه‌ته‌وه.
به‌م شێوه‌یه له ساڵی (1912) به‌ولاوه محه‌مه‌د یوسف غه‌زنه‌وی، یه‌كه‌مین كورده كه كامێرای وێنه‌گرتنی خۆ و ستۆدیۆی وێنه‌گرتنی له‌كوردستاندا دامه‌زراندبێت.
حوسێن حوزنی موكریانی مێژوو نووسیش پێشڕه‌وی هه‌ره چالاكی مه‌یدانی هونه‌ری فۆتۆگرافه، ناوبراو، كاتێ له (1915)دا له ئه‌ڵمانیاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه حه‌له‌ب، كامێرایه‌كی وێنه‌گرتن له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت و له ناو چاپخانه‌كه‌ی خۆیدا له ڕواندز دایده‌مه‌زرێنێت و بۆ كاری وێنه‌گرتنی ڕۆژنامه‌گه‌ری و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه له ناو كتێب سوودی لێ وه‌رده‌گرێت.
ئه‌كره‌می ساڵحه ره‌شه، ده‌ڵێ: یه‌كه‌م ئامێری وێنه‌گرتن له‌لایه‌ن حوسێن حوزنی موكریانی و كابرایه‌كی لوبنانییه‌وه هێنرایه سلێمانی و شێخ له تیفی دانسازیش لێی كڕین، له زه‌مانی شێخ مه‌حموددا بۆ ئیش و كاری خۆیان به‌كاری ده‌هێنا وه‌ك گرتنه‌وه‌ی نووسین (استنساخ). دوایی ئه‌و ئامێره‌ی فرۆشت به یه‌حیا ئه‌فه‌ندی ره‌سام . ئیتر هه‌ر ئه‌و بۆ وێنه‌گرتن به‌كاری ده‌هێنا.
به لام حوسێن حوزنی له سلێمانی كامیرایه‌كی تری فرۆشتوته شێخ له‌تیفی دانساز. له هه‌مان كاتدا كامیرایه‌كی دیكه‌شی له ڕواندز (له چاپخانه‌كه‌ی خۆیدا) هه‌بووه بۆ كاری چاپه‌مه‌نی و ڕۆژنامه‌گه‌ری و وێنه‌گری ئیشه‌كانی خۆی: چونكه ده‌بینین حوسێن حوزنی موكریانی له ساڵانی (1926-1942) دا ده‌یان ڕه‌سم و وێنه‌ی فۆتۆگرافی له ڕۆژنامه‌و كتێبه‌كانی خۆیدا بڵاوكردۆته‌وه.
به‌م شێوه‌یه، ، نووسه‌ری پایه‌دار، گیوی موكریانی، درێژه به ڕێگاكانی ئه‌و ده‌دات. به‌هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و، بایه‌خی به‌م هونه‌ره شارستانییه داوه ته‌نانه‌ت به‌كامیرای خۆی چه‌ندین دیمه‌نی زیندووی ژیانی كوردستان و شه‌خسیاتی گه‌له‌كه‌ی خۆی له فه‌وتان ڕزگار ده‌كات و ده‌یانگرێته چوارچێوه‌ی زیندووی فۆتۆگرافه‌وه. به‌شێكی زۆری وێنهنایابهكانی شاری هه‌ولێر له ساڵانی (1920-1950) كه ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌ستدان، به كامێرای به‌هه‌شتی گیوی موكریانی گیراون و تا ئێستاش ئامرازه‌كانی وێنه‌گرتن و كامیراكهیان هێشتا هه‌ر له چاپخانهكهیاندا پارێزراون.