Home / مێژووى جیهان / مێژووی ژنە جوانەکانی عەرەب پێش ئیسلام

مێژووی ژنە جوانەکانی عەرەب پێش ئیسلام

مێژووی ژنە جوانەکانی عەرەب پێش ئیسلام

81272017_jhchcjhcc

 

بەپێی بابەتێکی کەناڵی ئەلعەرەبییە مێژووی عەرەبدا لەهەردوو سەردەمی ئیسلام و پێش ئیسلامیش چەندین ژنی بەناوبانگ بە جوانی بوونی هەبووە و لێرەدا باس لەو کەسانە دەکەین کە لەمێژوو و گێرانەوەکاندا باسیان لێوەکراوە، کە سەردەمی ژیانیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێش ئیسلام.

“ام اناس الشيبانیه”

ئەم ژنە بەپێی گێرانەوەکان ناوی دایکی ئەنەسی دەختی کوڕی محلم الشیبانی بووە کە بە جوانترین ژنی سەردەمی پێش ئیسلام ناوسراوە و خوشکی حارسی کوڕی عەمروو بووە کە دەکاتە باوەگەورەی شاعیری ناسراوی عەرەب امرؤ القيس، جوانی ئەو ژنە لە شێعر و گێڕانەوەکاندا بە “قیبلەی جوانی” هاتووە.

“حەلیمە غسانيه”
ئەم کچە ناوی حەلیمە غسانیە حارس بووە و چیرۆکی ئەم کچە ئەوەبووە کە کچی پاشای غەسانییەکان بووە و باوکی بە جەنگاوەرانی ڕاگەیاندووە کە هەرکەس لە شەڕێکدا بتوانێت پاشای حیرە بکوژێت ئەوا کچەکەی پێ دەدات و هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات.

بەپێی گێڕانەوەکان جەنگاوەرێک توانیوویەتی پاشای حیرە بکوژێت، بەڵام حەلیمە لەگەڵیدا هاوسەرگیری نەکردووە.

“بورت سەعید ئەسوەد”
ئەمەش یەکێکە لە ژنە جوانەکانی پێش سەردەمی ئیسلام و لە زۆر گێرانەوەدا جوانییەکەی پێوەربووە بۆ پێوانی هەر جوانییەک باسی لێوەکراوە.
رەهم خزرجی کوڕی تیمەللە

ئەمەش یەکێک بووە لە ژنەجوانەکانی پێش سەردەمی ئیسلام و کەسێک بەناوی “سەعیدی کوڕی زەیدی کوڕی منات” توانیوویەتی ڕازی بکات بە هاوسەرگیری، دواتر دوو منداڵیان هەبووە بەناوی مەلەک و عەوف.

“مەرزبانە”

ئەم کچە جوانەی پێش سەردەمی ئیسلام ئارەزووی بوو لەگەڵ کەسێک بەناوی ئەسوەد ئەلعەنسی هاوسەرگیری بکات کە خودی ئەسوەد دژیاتی بونی پەیامی پێغەمبەرایەتی دەکرد، دواجار ئەسوەد مەرزبانەی فڕاند و دواتر ئەسوەد کوژرا.

ژنان لە دیوانی شاعیرانی عەرەبدا
ناوی زۆر ژن بە ئاشکرا و بە نهێنی لەناو دیوانی شاعیرانی پێش سەردەمی ئیسلامدا هەبووە، کە بەگشتی باس لە جوانی و ئیلهامی شێعر نویسنی ئەوان کراوە، لە دوای هاتنی ئیسلام ئەوە ڕوو لە پوکانەوە چوو، بەڵام غەزەل و دەربڕینی جوانی ئافرەت لە شێعرەکاندا تیا نەچوو.

ناوی ئەو شاعیرانەی کە لەکەمێژووی عەرەبدا بۆ جوانی ژنان و ئیلهامی جوانییەکانیان شێعریان نوسیووە زۆرن لەوانە ” عمر ابن ابی ربيعه، ابو عمر العرجی، جميل بن معمر معروف به جميل بثينه، الحارث بن خالد، عنتره بن شداد”.

لەگەڵ ئەوەشدا شاعیرانی ژن لە مێژووی عەرەبدا جێگایان هەیە و غەزەلیان هەبووە لەوانە “سلما، دعد، هند، ليلا، فاطمه، رباب، سعاد”.

بە وتەی لێکۆڵەرەوانی مێژووی عەرەب، زۆرن ئەو شاعیرانەی کە بۆ جوانی ژن و ناسکیان شێعریان هەبووە، زۆرێک لەوانە لە سەردەمی پێش ئیسلام شێعریان نوسیووە کە ئیسلام پێی دەڵێت “سەردەمی جاهیلی”.

ب.ح

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …