Home / ناوداران / يعقوب بن ئیسحاق الكندی – Al-Kindi

يعقوب بن ئیسحاق الكندی – Al-Kindi

12083985_913255485419338_1591555719_n

يعقوب بن ئیسحاق الكندی – Al-Kindi

ئەبو یوسف یعقوبی کوڕی ئیسحاقی ئال-كیندی
له‌ ساڵی 805 له‌ به‌صره‌ هاتۆته‌ دنیاوه‌ له‌ ساڵی 873 له‌ بغداد كۆچی دوای كردوه‌ .عه‌لامه‌ و زانایەکی عەرەبی موسڵمان بوو . زانای گەردونی و فەلسە و کیمیا و فیزیا و پزیشکی ودەرمان و ماتماتیک و مۆسیقا و دەرونی و زانستی کەلام بووە  وه‌ خۆش نووسیش بووه‌.  وە بە یەکێک لە فەیلەسوفە گەورە گەڕۆکەکان دادەنرێت ھەروەھا بەوەش دەناسرێت کە ھەوڵی داوە عەرەب و موسڵمان بە فەلسەفەی یۆنانی کۆن ئاشناکات وە کردوشیەتی.

کارەکانی بریتی بوو لە سەرپەرشتی کردنی وەرگێڕانی کارە فەلسەفی و زانستیە یۆنانیەکان لە خانووی دانای . وە ئەم کارەش بەھاوکاری (ئیبن ئەبی ئەێبیعە و حنین کوری اسحاق و پابتی کوری قورە و ئیبن فرحانی گبری ) کە شارەزاترین کەس بوون لە وەرگێڕان . زۆر کاریگەربوو بەوەی زانا موسڵمانەکان پێیان ئەوت (زانستی کۆن) , ھەر ئەمەش وای لێکرد چەندێن پێشنیار بخاتە ڕوو لە کتێبی پێشنیارە بنەڕەتیەکان لە ڕەوشتی پشتی سروشت و ماتماتیک و دەرمانسازی .لە ماتماتیکیش ڕۆڵێکی کارای ھەبوو لە خستنە ناوی ژمارە ھیندیەکان بۆ جیھانی ئیسلامی و مەسیحی . ھەروەھا پێشەنگ بوو  لە شیکارکردنی شەفرەدا . وە داھێنانی ڕیگای نوێ بۆ بڕینی شەفرە . بە بەکارھێنانی شارەزای خۆی لە ماتماتیک و پزیشکی و پێوەرێکی دانا بۆ پزیشکەکان تا کاریگەری دەرمانەکانیان بزانن. ھەروەھا تاقیکردنەوەی کردوە بۆ چارەسەرکردن بە مۆسیقا.

ئەوەی کە زۆر کەندی سەرقاڵکردبوو ئەوەبوو ھەوڵی ئەدا بەھەرجۆرێک بێت ڕێگایەک بدۆزێتەوە بۆ گونجاندنی فەلسەفە و زانستە ئیسلامیەکانی تر , بەتایبەتی زانستی دینی . زۆربەی کارەکانی کەنەدی لە بوارە فەلسەفەی دینی بوو وەک سروشتی خوا و ڕۆح و سروش . سەرەرای کارە گرینگەکانی کە وای کردووبوو فەلسەفە جێ بایەخی ڕۆشنبیرە موسڵمانەکان بێت , بەڵام چیتر کارەکانی گرینگی نەما لەدوای دەرکەوتنی فارابی بە چەند سەدەیە , وە تەنھا چەند کارێکی ما کە وای لە زانایانی ھاوچەرخ کرد لێکۆڵینەوەی لەبارەوە بکەن . بەڵام ھێشتا کەنەدی بە یەکێک لە گەورەترین زانایانی فەلسفەی عەرەبی دادەنرێت بۆ ئەو ڕۆڵەکارایەی ھەی بوو بۆیە پێدەوترێ (باوکی فەلسەفەی عەرەبی ).

ئال-كیندی ناوی ڕاستەقینەی ئەبو یوسف یعقوب کوری ئیسحاقی کوری سباحی کوری عمرانی کوری ئیسماعیلی کوڕی محمدی کوری ئەشعەپی کوری قەیسی کوری كیندی بوو . لە کوفە لە دایکبووە لە خانوی شێخی ھۆزی کەنەدی . باوکی والی کوفەبوو دوای ئەوەی زانستی وەرگرت ڕۆیشت بۆ بەغداد وە کەوتە ژێر چاودێری ھەردوو جێنشین مەئمون و موعتێم . وە مەئمون کردی بە چاودێری خانوی دانای , کە لەوێوە دەسنوس و کاری وەرگێڕانیان دەکرد بۆ زانست و فەلسەفەی یۆنانی لە بەغداد . وە كیندی بۆ خەت و خۆشنووسیش ناسرابوو تا وای لێھات ( خلیفە ئەبوفضل جعفەر موتەوەکیل ) کردیە  نوسەری تایبەتی خۆی. کاتێک موعته‌صه‌می برای مەئمون بووە جێنشین , کردی بە مامۆستای مناڵەکانی . بەڵام لەکاتی فەرمان ڕەوای جینشین ( واپق و موتەوەکیل) , ئەستێرەی کەنەدی ئاوابوو لە خانوی دانای . وە چەنی بیردۆزێک ھەیە بۆ لێکدانەوەی ئەوە ھەندێک دەڵێن بەھۆی بەربەرەکانێ بووە لە لە خانوی دانای . ھەندێ تر دەڵێن جێنشین موتەوەکیل زۆر دژی ئاین بووە بگرە کەنەدیش ڕووبەڕووی لێدان بۆتەوە. وە ھێنری کوربین توێژەر لە لێکۆڵینەوە ئیسلامیەکان دەڵێ کەنەدی لە بەغدا کۆچی دوای کردوە لە (873 زاینی ) لە کاتی فەرمان ڕەوای جێنشین موعتەمەد.

دەسکەوتە زانستیەکانی
:  كیندی لە زۆربواری جیاوازدا زانا بوو , سەرەڕای ئەوەی کارەکانی بەرھەڵستیکرا لەلایەن فارابی و ابن سینا وە , بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەگەورەترین زانا دادەنرێت لە فەلسەفەدا لەو سەردەمەی خۆیدا.

زانستی گەردوون زانی:
كیندی بڕوای بە بیردۆزی (بەتلیمۆس) ھەبوو سەبارەت بە سیستەمی خۆر. کە دەڵێ زەوی چەقی زنجیرەیەک بواری دیاریکراوی چەقە کە ھەسارە ناسراوەکانی ئەو کات کە مانگ و عەتارد و زوھرە و مەریخ و موشتەری و ئەستێرەکان بەدەوری دا دەسوڕیتەوە . وە دەڵێن بونەوەری زیرەکیش بە شێوەیەکی بازنەی بەدەوری زەوی دا دەسوڕیتەوە . وە کەنەدی ھەوڵی دەدات بە تاقیکردنەوە ئەوە ئەگەرە بسەلمێنێ کە دەیوت جیاوازی وەرزەکان لە جیاوازی ھەسارەکان و ئەستێرەکانە بەتایبەتی خۆر . وە حاڵی خەڵک دەگۆڕێت بەپێ ڕیزبەندی ئەستێرەکانی ئاسمانی سەر ناوچەکەیە . بەڵام ئەم قسەیە زۆر نادیارە کە دەڵی ئەستێرەکانی ھەر ناوچەیەک کار لە جیھانی ماددی ئەکات . وە یەکێک لە ئەگەرەکانی لەسەر کارەکانی ئەرستۆ بوو. کە دەیوت جوڵەی ئەستێرەکان دەبنە ھۆی لێکخشاندن لە جەمسەری باشوری مانگ , ئەمەش دەبێتە ھۆی جوڵانی توخمە سەرەکیەکانی خۆڵ و ھەوا و ئاو و ئاگر . کە کۆدەبنەوە بۆ پێکھێنانی ھەموو ماددە کانی جیھان. لە ڕوویەکی ترەوە  لە پێشنیارەکانی باسی ( تیشکدانی ) ئەکات ئەویش ئەوەیە کە ھەسارەکان لەسەر ھێڵێکی ڕاست ئەڕوات . کەنەدی سەرنجێکی جیاوازی باسکرد کە جیاوازیەکی گەوھەری ھەیە لە سروشتی کارلێکی ماددی. ئەم ئەگەرانەی لە کتێبەکانی زانستی بینای یەکان باسکرد. لە کتێبە بەناوبانگەکانی لە گەردونزانی کتێبی ( فەرمان لەسەر ئەستێرەکان) کە لە چل بەش پێکھاتووە لەشێوەی پرسیار و وەڵام و پێشنیاری لەبارەی (تیشکی ئەستێرەکان) و گۆڕانی کەش و ھەوا و مانگیران و ڕووحیانەتی ھەسارەکان.

پزیشکی و کیمیا:
كیندی زیاتر لە 30 پێشنیاری ھەبوو لەبواری پزیشکی دا , کە بە بیرۆکەکانی گالینۆس کاریگەربوو . وە گرینگترین کارەکانی لەم بوارەدا کتێبی نامەیەک لە قەدرێکی سودبەخشی کاری پزیشکی . کە ڕوونی کردەوە چۆن ماتماتیک لە پزیشکیدا بەکار دێ , ھەروەھا لە دەرمانسازیش. بۆ نمونە پێوەرێکی دانا بۆ پێوانی کاریگەری دەرمان . وە سیستەمێک کە پشت بە ھەڵسوکەوتی مانگ دەبەستێ کە ڕێ بە پزیشک دەدات ڕۆژانی نەشتەرگەری بۆ نەخۆشەکە دیاری دەکات.لە کیمیاش دا كیندی چەندین بیرۆکەی دانا بۆ جیاکردنەوەی زێڕ و بەردی پیرۆز لە ماددە پیسەکانی تر.  لەنامەیەکی دا کە ناوی نابوو ( کتێبی بەتاڵکردنەوەی ئەو بانگەشانەی کە ئەڵێن زێڕ و زیو دروست ئەکەن)  ھەروەھا کەنەدی و جابری کوڕی حەیان توانیویانە بۆن دروست بکەن. وە لێکۆڵینەوەی فراوانی کرد لەسەر بۆنی ڕووەکەکان لە ڕێگای گۆڕینیان بۆ زەیت.

ماتماتیکی:
كیندی لە زۆر بواری ماتماتیکی شتی نوسیوە . لەوانەش ئەندازیاری و ژمێریاری و ژمارەی ھندی و گونجانی ژمارە و ھێڵ و ژمارە کەڕەتکراوەکان و ژمارە ڕێژەییەکان و ھەژمارکردنی کات . ھەروەھا چوار بەرگ کتێبی نوسی بەناوی (کتێبێک لە بەکارھێنانی ژمارەی ھندی) کەبووە ھۆی بڵاوکردنەوەی ژمارەی ھیندی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا . لە یەکێک لەکارە ماتماتیکیەکانی ھەوڵیدا ئەو بیرۆکە فەلسەفیە بسەلمێنێ کە دەڵێن جیھان ھەتاھەتایە . وە سەلماندنی ناکۆتا بیرۆکەیەکی گەمژانەیە ھەم ماتماتیکیانە ھەم لۆجیکیانە.

تەشفیر کردن:
كیندی پێشەنگ بوو لە زانستی تەشفیرکردن . ھەروەھا دەستی باڵای ھەبوو لە پەرەپێدانی ڕێگایەک بۆ شیتەڵکردنی جیاوازیەکان لە پیتەکان و بەکارھێنانی بۆ پوچەڵکردنەوەی شەفرەکان. لە دەست نوسەکانی دۆزرایەوە لە ئەرشیفی عوسمانیەکان لە ئیستانبۆڵ. بە ناونیشانی (ھێڵکاریەک لە شیتەڵکردنی نامە شەفەرە دارەکان) کە ھۆکارەکانی شیتەڵکردنی شەفرەی ڕوونکردۆتەوە .

بنەماکانی مۆسیقا:
كیندی یەکەم کەس بوو بنەمای مۆسیقای دانا لە جیھانی عەرەبی و ئیسلامی . پێشنیاری زیادکردنی ژێی پێنجەم بوو بۆ عود وە كیندی پەیژەیەکی مۆسیقی دانا تا ئێستاش بەکاردێ لە 12 نەغەمەی عەرەبی. ھەروەھا چارەسەری مۆسیقی بەکار ھێنا بۆ چارەسەرکردنی نەخۆش. كیندی لە زۆربوار دەستی باڵای ھەبوو بەتایبەتی لە فەلسەفە و چەندین بیردۆزی دانا بەوەی خوا مێشکی دروستکردوە پاشان شتەکانی تر وە گرینگی میتافیزیکی ڕوون کردەوە وە کەوتبوە ژێرکاریگەری ئەفلاتۆن . چەندان بیری فەلسەفی تری ھەیە وە زیاتر لە 260 کتێبی ھەیە کە 32 یان لەبواری ئەندازیاریە وە 22 یان لە بواری فەلسەفە و پزیشکیە وە 7 کتێبی لە زانستی کەلامدا ھەیە . وە 10 کتێبی لە فیزیادا ھەیە سەرەڕای زۆرێک لە دەسنوسەکانی گاریگەری زۆری ھەبوو لە زانستی فیزیا و ماتماتیک  و فەلسەفە و مۆسقادا کە بۆ چەندین سەدە بەردەوام بوو تا ئێستاش ئەم زانا بە گەورەی ماوەتەوە و ئەدرەوشێتەوە لە ئاستی جیھاندا. لە لایەن رۆژئاوا و ئەوروپا رێز و شکۆی گەورەی خۆی ھەیە.

ژیانی يعقوب بن ئیسحاق الكندی درێژ و ئاڵۆزه‌ خوێنه‌ر ده‌توانێ له‌سه‌ر ئینته‌رنێت و سه‌رچاوه‌ی زیاتر له‌سه‌ری بخوێنێته‌وه‌ و ئاشنای زانسته‌كانی ببێت . له‌ ئه‌وروپادا سوود له‌ زانست و زانیاریه‌كانی كیندی وه‌رگیراوه‌ له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …