Home / مێژووى ئاینەکان / ئاینى جولەکە / ئەستێرەی‬ داود ✡ ئه‌ستێره‌ی شه‌ش لا

ئەستێرەی‬ داود ✡ ئه‌ستێره‌ی شه‌ش لا

download.jpgdfvb

ئەستێرەی‬ داود ✡ ئه‌ستێره‌ی شه‌ش لا

یاخود مۆری داود ئەستێرەیەکی شەش لایە کە بە لێکدانی دوو سێگۆشە نوکی یەکێکیان بۆ سەرەوە و ئەوەیتریان بۆ خواروە وێنا دەکرێت لە ئاڵای ئێستای ئیسرائیل دا بونی ھەیە و ” تیۆدۆر ھێرزلی ” زایۆنیستی کاتی خۆی ئەو پێشنیارەی کردبوو کە یەھودیەکام پێویستە ئاڵایەکی تایبەت بە خۆیان ھەبێت و لە ناو ئاڵاکە ئەستیرەی تێدا بێت. پێشوتر وەک ھێمای جوودایزم بوونی نەبووە ، لە سەردەمی نازی ئەڵمانیادا جولەکەکان بە زۆر دوایان لێ دەکرا ئەو ئەستێرەیە لەسەر جلەکانیان دابنێن بۆ ئەوەی لە خەڵکی تر جیا بکرێنەوە. ھیچ بەڵگەیەکی سەلەمێنراوی وا بونی نیە کە ” داود یاخود سلێمان ” بەکاریان ھێنابێت بەڵکو بوختانێکە و بۆیان دروستکراوە ئەم ئەستێرەیە بۆیە لێرەوە بە کەمێک بەڵگەی بەھێز ئەم بابەتەتان بۆ باس دەکەین.
سەرەتا پێش ئەوەی باسی رەچەڵکی ئەم ئەستێرەیە بکەین باسی ئەوەدەکەین کە زۆرێک لەخەڵک وادەزانن ئەو ئەستیرەیە ھی داود بوە بەلام وانیە کە بەم جۆرەیە :

لە سەردەمی پەیامبەر ئیبراھیمدا کاتێک خانەوادەی ئیبراھیم ناچرکران ئور بەجێبێلێن و کۆچیان کرد بەروە باکوری کوردستان دواتریش ئیبراھیم گەشتی کرد بەرەو کەنعان لەوێ گەلێکی بینی کە پەیکەرێکیان دەپەرست ناوی مۆلەخیان لێ نابوو کە پەیکەرێکی شێوەی لە گا ئەچێت و ساڵانە مناڵی ساوایان دەکردە قوربانی بۆ ئەو پەیکەرە گایە لەگەل ئەوەشا خواوەندێکیی تریشیان بۆخۆیان دانبوو ئەویش ھەسارەی کەیوان (زوحەل) ، کە لە پەیمانی کۆندا بە چیون ناویی نراوربوو(ساتورن) ئەو کاتە وەک ئەستێرەیەک سەیریان دەکرد و دەیان پەرست لەھەندێک گێرانەوەدا باس لەوە دەکات ئەو ئەستیرەیان بە شەش لا وێنا دەکرد ھەروەک لە پاشماوەی بابلیەکاندا دۆزراوەتەوە و لەکاتی دەرکەوتنی ئەو ئەستێرەیە پەرستشەکانیان بۆ دەکرد و مناڵەانیان لە پێناوی ئەودا دەکردە قوربانی ھەروەھا بۆ مۆلەخیش ئەمەش وەک بەڵگەیەکی ئاسان کە لە کتێبی پەیمانی کۆن باس کراوە.ffed» بەھاڕونیان ووت:(چەند خودایەکمان بۆ دروست بکە لەپێشمانەوە بڕۆن ، چونکە ئەو موسایەی لە خاکی میێڕەوە دەرھیھێناین نازانین چی لێھات.) * لەوڕۆژانەدا بتێکیان لەشێوەی گۆلک دروسکرد و قوربانیان بۆ کرد بە دەسکردی خۆیان دڵشاد بوون* خواش روی لێ وەرگێڕان و وازیلێھێنان ئەستێرەکانی ئاسمان بپەرستن وەک لە سیپارەی پێغەمبەراندا نوسراوە:(ئەی بەنی ئیسرائیل ئایا بەدرێژای چل ساڵ لە چۆلەوانی قوربانی سەربراو و پێشکەشکراوتان بۆ من کرد ؟ * نەخێر بەڵکوچادری بتی مۆڵەختان لەگەڵ ئەستێرەی خودای خۆتان ھەڵگرت کە رێمفان بوو، ئەو پەیکەرانەی دروستتان کرد تاکو کوڕنوشی بۆ بەن بۆیە دورتر لە بابل دورتان دەخەمەوە) acts 41-44 وە ھەروەھا ( بەڵام نزرگەی پاشای خۆتان ھەڵگرت لەگەڵ بنکەی بتەکان مۆلەخ وە ئەستێرەی خوداکانتان ریمفان {چیون} جا بۆ پاش دیمەشق راپێچتان دەکەم} AMOS 5:26-27*» بەم جۆرە لەم.دوودەقەی پەیمانی کۆندا ئامژە بە رێمفان یاخود چیون کە ھەردوکیان ئامژەن بۆ یەک سەرچاوە ئەویش ھەسارەی زوحەلە ھەروەھا مۆلەخ یش ئامژەیە بۆ ئەو بتە گایە دوابەدوای ئەوە ئەم جۆرە قوربانیانە و پەسرستنی ئەو جۆرە بتە گایە و ئەستێرەکە گوازرایەوە بۆ میسڕ لەناو ھەرەماکاندا ئەیان پەرستن و مەراسمی تایبەت بە خۆیانیان بۆ دەکردن دواتر موسا کە رزگاری کردن لە خاکی سینا دوبارە ھەندێکیان دەسیان کرد بە پەرستنی بتە گۆلک و گا و ئەستێرەکە ئیتر کە یەکێکیان سامیری بوو ئەو شتەی دوابرە کردوە و لە قورئانیش دا ئاماژە بەو کەسە کراوە ، ئیتر بەرێزان لە.میصڕ گرنگیەکی زۆر بەو شەش لایە دراو تێکەڵ بە بابتەکانی سیحر کرا لە سەردەمی پێش موسا.feg

ھەروەک باس دەکرێت سەرەتای دروسکرندی ئەم ئەستێرەیە و پەرستشکردنی و بەکار ھێنانی لە بابەتەکانی سیحردا بە تەواوی نازانرێت بەڵکو بە نزیکەی دەیگەرێنەوە بۆ دەھەزار ساڵ پێش زاین و لە ناوچەکانی کەنحان و کریت و میسۆپاتامیا دەستی پێکردوە و دواتر بەرەو ناوچەکانی تر گوازراوەتەوە.. و کابەلیستەکان بە ئاشکرا بەکاریان دەھێنا یەکەم کابەلیستی یەھودی ئیسحاق لورا بوو کە لە بابەتی کەبالادا باسی لێوە کردبێ لە سەدەی حەڤدەدا ، وەک کابەلیستەکان باسی لێوەدەکەن ئەم دوو سێگۆشە لێکدراوە ھێمای دوو شت دەکەن ئەوەی روی لەسەرەوەیە بەمانای شتە باشەکان دێت وەک خوا یان بەھەشت یان بابەتی تر ئەو نوکەی روی لەخوارەوە کردوە بەمانای شەیتان دێتیان خراپ یان دۆزەخ یاخود جیھانی ژێرەوە یان بابەتی تریش ، efghھەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن ئەو ئەستێرە شەش لایە پەیوەندیەکی نھێنی بە کۆدە شاراوەکانی ماسۆنیەکان و ھەرەمەکان و کۆدی 666 وە ھەیە وەک دەڵین ئەم ئەستێرەیە شەش لەناو شەش لەناو شەش ی کە یەکێیان شەش نوکی ھەیە ئەوەی تریان شەش سێگۆشەی ھەیە بە ئاراستەی میلی کاتژمێر ئەوی تریان ناوکەکەیەتی کە شەش پاڵویە ,لە فەلسەفەی ھیندۆزی دا بە شاتکۆنا ناودەبرێت و وەک لێکدانی ئاو و ئاگر یان نێر و مێ وەسفی دەکەن وە سیۆێۆفیەکانیش فەلسەفەی خۆیان ھیە لەوانەیە لە بابەتی پەیوەندیداری بە ئەوان باسی بکەین بێجگە لەوە ئەم ھێمایە لە زۆرێک لە مزگەوتەکاندا دەبینرێت وەکو نەخشە کێشانێکی جوان وە بەھەمان شێوە لە کڵێساکان و پاپاکان وەک رەمزێکی پیرۆز بەکاری دەێنن بتپەرستە مۆدێرنەکان و و ساحیرەکان و ویککانەکانیش بۆ بابەتی شارەوەی خۆیان ئیشی پێدەکەن و بە ئاگر ئەم ھێمایە لەسەر زەوی ئەنەخشینن و جنۆکە و شەیاتینەکان بانگ دەکەن.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …