Home / مێژووى جیهان / ئەتڵانتیس – Atlantis : کيشوەرە وون بووەکە !

ئەتڵانتیس – Atlantis : کيشوەرە وون بووەکە !

 

qweyty

ئەتڵانتیس – Atlantis : کيشوەرە وون بووەکە !

KSIA Maxwell

زیاتر لە 2500 ساڵ لەمەوپێش ، داستانێک بۆ یەکەم جار بڵاو بۆوە دەربارەی کۆمەڵگەیەک و شارێک لە ڕابردوودا کە ھەموو سامانێکی سرووشتیان ھەبوو لەگەڵ ھێزێکی سەربازی بەھێز و بینا و تەلاری سەرسورھێنەر و کاری ئەندازەیی و دەستکەوتی زێڕی زۆر زیاتر لە ھەموو نەتەوە و ناوچەکانی تری جیھان ، ئەم شارە ناوی ئەتڵانتیس بوو ، پێناسەی ناوچەیەکی بۆ کرابوو کە لە کیشوەر چووە و خاوەن زەویەکی دەوڵەمەند و ئاوی سازگار و ئاژەڵ و ڕووەکی زۆر و زەبەن و گەرماوی سروشتی کە بۆ تەندروستیەکی باش و توانایەکی زۆر بەکار ئەھێنرا و وڵاتێکی دەوڵەمەند کە ئاڵتونیان لە دروست کردنی بینادا بەکار ئەھێنا و بەردی زۆر بەنرخیان وەکو ڕازاندنەوە ئەکرد بەخۆیانەوە ، بەندەکان کارە دەستێکانیان ئەکرد کە ئەمەش ڕێگەی بە زۆرینە دەسڵات دارەکان و کەسە ئاسایەکان ئەدا کە دوای زانست و زانیاری بکەون و خۆشی لە وەرزش ببینن و لە گەشەی بەردەوامدا بن وەکو کۆمەلگەیەک .erfhy

لە سەدەکانی دوای ئەم داستانانە ھیچ بەڵگەیەکی دڵنیا کەرەوە نەدۆزرایەوە کە بوونی ئەتلانتیس بسەلمێنێت ، بەڵام ھێشتا داستانەکە گەشەی ئەکرد لە مێشکی خەڵکیا و سیفاتی زیاتری بۆ داستانەکە  زیاد بوو ، لەوانە کە گوایە کۆمەڵگەکە ئەندازیاری و تەکنەلۆجیای زۆر پێشکەتویان ھەبووە لەوەی لەو کاتەدا ھەبووە ، لە 1882  نووسه‌ر و سیاسی ئه‌مریكی ” Ignatius Donnelly ” کتێبی Atlantis: The Antediluvian World ی بڵاو کردەوە ، کە باسی ئەوەی ئەکرد کە ھەموو کۆمەڵگەکانی ئێستا لە ڕاستیدا سەر بە ئه‌تڵانتیس بوون بە باسکردن لە لێکچوونەکانی نێوان چەن کۆمەڵگەیەکی زۆر کۆن کە زۆر دوور بوون لەیەک، بەڵام لە ھەمان کاتدا لێکچوونی زۆریان ھەبووە و ھاوشێوەی یەکتری بوون وە باسی ئەوەی ئەکرد کە ھۆکاری ئەم لێکچوونانە ئەوەی کە ئەم کەلتورانە ھەموویان لە سەر بە ئەتلانتس بوون .

ڕاستە لێکچوونی زۆر ھەبووە لە نیوان کەلتوورە کۆنەکانی جیھاندا بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا جیاوازیان زۆر بووە ، بۆ نموونە لافاوە گەورەکە و خۆر پەرستی ھەردووکیان لەسەر بنەمایەکی ھاوبەش پێکھاتون بەڵام لەوانەشە تەنھا چەن کاردانەوەیەکی جیاواز بێت بۆ چەن ڕووداوێکی وێران کەری سرووشت ، یاخود ھەرەمەکانی میسر و ئەمریکا ڕاستە کە لێکچوونیان زۆرە بەڵام لە ھەمان کاتدا جیاوازی زۆریان ھەیە لە داڕشتەکەیاندا ، دیوارەکانی ھەرەمەکانی ئەمریکا خاڵیکی ھاوبەشیان دروست نە ئەکرد لە ھەموو لا کانیەوە وەکو ئەوەی میسر بەڵکو دیوارەکان ئەگەیشتنە ئاستێک و سکۆیەک یاخود پەرزگایەکی لەسەر دروست ئەکرا ، ئەگەر بەڕاست ئەتلانتیس ڕووخابێت یاخود ژێر ئاو کەوتبێت لە نێوان ساڵانی 8500 و 9500 ی پ.ز  ئەوا چی بەرپرسیارە لەو کاتە زۆرەی ئەمێنێتەوە لە نێوانیاندا تاکو ھەرەمەکانی میسڕ و ئەمریکای باشوور دروست بکرێت کە ئەویش مه‌زنده‌كراوه‌ لە ساڵی 2500 ی پ.ز ھەرەمەکانی میسر دروست کراوە و ھەرەمەکانی ئەمریکای باشوریش لە 200ی زاینیدا ؟

لە سەدەی نۆزدەوە خەڵکی باوەریان وابوو کە ئەتلانتیەکان ته‌كنه‌لۆجبایی پێویستیان ھەبوو بۆ بەرھەم ھێنانی کارەبا و دروست کردنی ئامێری فڕین و بەکارھێنانی ئەتۆم بۆ وزە و جەنگ کە ئەمەش ھەمووی 9000 ساڵ پێش ئەوەی کۆمەڵگای مۆدێرن بیبیستێت ، ھەنێکی تریش دەڵێن کە خاوەنی چەکی تیشکی بوون (لەیزەر) کە توانای سووتانی لاشەی مرۆڤی ھەبووە و ھەروەھا نھێنی بەرزبوونەوە بە ھەوادا ( یاخود نەمان لە ژێر گاریگەری ھێزی کێشکردنی زەوی ) و نھینی دەستکەوتنی وزەی پاراو و تەواو لە کریستاڵەوە ، وە زۆرێک لەوانەی کە باوەڕیان بە بوونی ئەتلانتیس ھەیە باوەڕیاشیان وایە کە دانیشتوانی کیشۆرە وون بووەکە پەیوەندیان ھەبووە لەگەڵ بوونەوەری ئاسمانەوانی تردا و تەنانەت ئەگەری ئەوەی کە ئەتلانتیەکان لە لایەن ئەم بوونەوەرانەوە ھێنرابن بۆ زەوی بۆ ئەوەی تیایا بژین .

کە یەکەم جار ئەتلانتیس پێناسە کرا و باسی لێوە کرا ، بانگەشەی ئەوە کرا کە چەن ئەندامێکی کەمی کۆمەڵگاکە توانیایان ڕزگاریان بێت لە وێران بوونی کیشۆرکە و توانیان زانیارێکانی خۆیان ببەخشن بە خەڵکانی تری جیھان  بە ڕیگەی پێشخستنی کۆمەڵگا سەرەتایەکانی جیھان و بڵاو کردنەوەی نھێنی نووسین لە نێوانیاندا و ھەروەھا سەرپەشتی کردنی دروست کردنی سەیرترین و پڕ نھێنیترین بینا و تەلارەکانی جیھانی کۆن کە ئەوانیش ھەندێکیان ھەرەمەکانی میسر و ئەمریکای باشوور و ئەبول ھەولی میسر و مۆنۆمێنتە بەردینەکانی رۆژئاوای ئەوروپا بوون  کە بەڕای ئەمان پیشاندەری زیرەکی و ڕاستەقینەی ئەتلانتیەکان بوون .wqderhyu

بە پێی ھەندێک سەرچاوە ئەتلانتیس لەپڕدا وێڕان بوو لە ئەنجامی چەن بوومەلەرزەیەکی ئێجگار زۆر و لافاوێکی ئێجگار گەورە کە وای لێکرد لە دەریادا نوقم بێت ، ھێشتا ھیچ بەڵگەیەکی دڵنیا کەرەوە نەدۆزراوەتەوە لەسەر ئەمە ، وە شوێنی تەواوی ئەم کیشۆرە ون بووە جێی گومان و شکە کە کەس نازانی  ئایە بەڕاستی دەکەوێتە ئەم ناوچەییەوە ؟ ، بیرۆکەی ئەتلانتیس بۆیەکەم جار لە کارەکانی پلاتۆدا سەری ھەڵدا کە فەیلسووفێکی گەوورەی یۆنانی بوو ، کە باسی لەوە دەکرد کە جیھانێکی تەواو و بێ کەم و کوری لە بیرۆکەدا بوونی ھەیە ، بۆ نموونە ، پێڵاوێک ، بە پێی پلاتۆ بێت پێڵاوەکە وەکو بیرۆکەیەک ھەبووە پێش ئەوەی دروست کەرەکەی ماددیەن تەنێک دروست بکات کە ناسراو بێت بە پێڵاو ، کە ئەمەش ئەوە ئەگەیەنیت ئەم جیھانە ماددیەی کە ئیمە تیایە ئەژین پێکدێت لە کۆمەڵێک  وێنە دانەوەی بیرۆکەکانمان بەڵام قەت بە تەواوی نەگەیشتۆتە ئاستی تەواوی بیرۆکەکە خۆی ،  بەڵکو وەکو نموونەی ئەبێت بۆ بیرۆکەکە .

لە کاتێکدا پلاتۆ ئەتلانتیس بەکار ئەھێنێت وەکو نموونەیەک بۆ جیھانێکی تەواو و بێ کەم و کووڕی ، وە پلاتۆ چیرۆکی ئەتلانتیسی بە ڕاست لە قەڵەم دا وە ئەمەش وای لە داستانی ئەتلانتیس کرد کە تاکو ئێستا وەکو یەکێک لە گەورەترین داستانەکانی جیھان بمێنێتەوە و لەبیر نەچێتەوە ،  ئەرستۆ کە ئەمیش فەیلەسوفێکی گەورەی یۆنانی بوو ، ئەتلانتیسی وەکو ئەفسانە یاخود خەیاڵ سەیر ئەکرد .

نووسراوەکانی پلاتۆ پێکھاتوە لە چەند نامەیەک و 25 وتووێژ، کە تێیدا تێڕوانینەکانی خۆی مامۆستا و ڕابەری دڵسۆزی فەیلەسووفی گەورە سوقڕاتی تێدایە ، کە پێشکەش کرابوون وەکو چەن گفتوگۆیەک بۆ دۆزینەوەی بابەتەکانی وەک راستی، بنچینەی جیھان و پێکھاتەکەی ، ئامانجی مرۆڤایەتی  ، وە تاکێک چی ھەڵبژێرێت وەکو ئامانج لە ژیانیدا ، وە ئەتلاتیس لە دوو لە گفتوگۆکانی پلاتۆدا باس کراوە و موشتومڕی لەسەر کراوە کە ئەوانیش Timaeus و Critias ە ، Timaeus پێناسەی کیشوه‌رەکە ئەکات و چۆن ئەتلانتیس ھەموو جیھانی زانراوی داگیر کردبوو بێجگە لە ئەسینیەکان نەبێت (پلاتۆ خۆی ئەسینای بوو ، مه‌به‌ست ئه‌فلاتوونه‌ ) ، Critias کە ناو نراوە لە دوای قسەکەری گشتی ناو گفتوگۆکە کە ئەکاتە باپیرە گەورەی پلاتۆ، کە مێژوویەکی کۆمەڵگەی ئەتلانتیس پێشکەش ئەکات وە پێناسەی ئەو جیھانە تەواوە ئەکات کە لوێدایە ، وە کریتیاس باس لەوە دەکات کە چیرۆکەکە لە ڕاستیدا لە پێشینانێکیان بۆیان ماوەتەوە کە ئەویش سۆوڵنە (638 – 558 پ.ز) کە سیاسەت مەدارێک و شاعیرێک بووە کە زۆر خەریکی گەشت کردن بووە، سۆوڵن و کریتیاس ھەردووکیان پێشینانی پلاتۆن.

وەکو چیرۆکەکە ئەڕوات و باس لەوە دەکات کە سۆوڵن لە لایەن قەشەیەکی میسریەوە لە شاری سایس ئەوەی پێ ئەوترێ کە سەردەمی کۆن زەویەک ھەبووە کە زۆر کۆنتر بووە لەوەی خۆیان (میسر) ، لە کاتیکدا یۆنانێکان میسریان بە چەنەھا سەدە لە خۆیان بە کۆنتر ئەزانی ، قەشەکە زەوێکەی وەکو دورگەیەکی گەورەی شێوە کیشوەر پێناسە کرد کە ناوی ئەتلانتسە کە 8000 ساڵ لەمەو پێش گەشابۆوە و لە لوتکەیە بووە ، بە پێی قەشەکە کیشۆرەکە دەکەوتە ئەوپەڕی کۆڵەکەکانی ھەرکلیس (کە ئەمە زاروە یۆنانێکەیە کە بە کار دێت بۆ وەسف کردنی بەردەکانی کە دەربەندی چیای گاریق پێکردێنێت ) کە ئەمە خاڵی کۆتای ڕۆژ ئاوای دەریای ناوەڕاست و دوای ئەو خاڵە تەریای ئەگڵەسیە .

چەن شارێک بوونیان ھەبوو لەسەر کیشوه‌رەکە ، وە شارە سەرەکیه‌کە ناوی ئەتلانتیس بوو کە دەکەوتە ناوەڕاستی چەن زنجیرەیەکی بازنەیی لە ئاو کە کیشۆرەکەی دابەش کردبوو بۆ چەن بەشێک کە وەکو ڕیگای بازرگانی لە نێوان شارەکاندا بەکار ئەھات و ھەرەوەھا بۆ خۆ پاراستن لە کارەساتە سروشتیەکان و داگیرکەران کە وای لە ئەتلانتیس کردبوو زۆر قورس بێت داگیر کردنی .

شاری ئەتلانتیس پر بوو لە تەلار و پاڵاس و پەرسگا کە فەرمانڕەوای زانا و بەتوانای تێدا ژیابوو ، وە فەرمان ڕەواکانی نەوەی “پۆسایدن” بوون کە خوای دەریایە لە لایەن یۆنانێکان ، وە پۆسایدن و کلیۆ پێنج جووت دووانەی کوڕیان ھەبوو کە بەپێی ئەفسانە یۆنانێکان ھەر یەکە لەم کوڕانە ناوچەیەکی ئەتلانتیسیان پێ بەخشرابوو ، ئەوگڵەس کە یەکەم کوڕیان بوو ، گەورەترین ناوچەی بەرکەوت کە دوای بوو بە ئەتلانتیس کە خۆی ناوەکەش لە ناوی ئەگڵەس خۆیەوە ھاتووە . باشترین و ناوازەترین تەلار لەسەر دورگەکە ، پەرسگای پۆسایدن بوو کە  وەکو رێز لینانێک بوو بۆ خواکە و ھەروەھا وەکو شوێنی ژیانی سەرەکی فەرمانڕەواکانی  بەکار ئەھات .ئەتلانتیس سوپایەکی لێھاتوی بەھێزی ھەبوو لە سەبازی چاک ڕاھێنراو ، 9 ناوچەکەی تری کیشۆرەکەش بەھەمان شێوە ، کەلتوری ئەتلانتیس ھانی زۆری فێربوونی ئەدا لە ڕێگەی پێشکەوتن لە ئەندازیاری و زانستدا کە وای لە شاری ئەتلانتیس کرد قەشەنگ و دەسەڵات دار بێت و ئەمە لەگەڵ لێھاتوە زۆرەکەیان لە بیناسازیدا لە دروست کردنی تەلار و تۆڕی تونێل و پرد کە شارەکەی بەیەک گەیاندبوو ھەروەھا بەکارھێنانی زیرەکانەی ماددە سروشتیەکان لە دابین  کردنی ئاسایشدا لە ھەموو بوارەکاندا .

لە باسکردنەکەی پلاتۆدا ، خەڵکەکانی ئەتلانتیس لە کۆتایدا بوون بە کۆمەڵگەیەکی گەندەڵ و بەتەماع، کە مەسڵەحەتی شەخسیان ئەخستە پێش ھەموو شتێک و دەستیان کرد بە داگیر کردنی ناوچەی کە بە بیرۆکەی داگیرکردنی ھەموو جیھان  ، وە بەھۆوی ئەم بیرۆکانەیانەوە پۆسایدنیان تورە کرد کە ئەمەش وای لێکرد ئەتلانتیس بە ھۆی بومەلەرزە و لافاوەوە ژێر ئاو بخات و وێرانی بکات . پێناسەی وێران بوونەکەی ئەتلانتیس چەن جارێک لکێنراوە بە چیرۆکی کارەساتی ترەوە وەک لافاوە گەورەکە لە کتێبی ئاسمانی ئینجیلدا و ئەفسانەی گلگامێشی سۆمەری و بەسەرھاتی په‌یامه‌ر نوح لە قورئاندا و چەنەھا چیرۆکی لافاوی کە لە ئاین و کۆمەڵگەیکەدا ، و ھەندیک دەڵێن کاتێک کە چاخی بەستەڵەکی کۆتای ھات 12 ھەزار بۆ 10 ھەزار ساڵ پێش زاین و بەستەڵەکەکان توانەوە و بووە ھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاکان و بومەلەرزە و گڕکانەکان و گۆڕانی کەش ھەمووی بووە ھۆکار بۆ نوقم بوونی ئەتلانتیس وون بوونی .

بانگەشەی زۆر شوێن کراوە کە شوێنی ڕاستەقینەی ئەتلانتس بێت بەڵام لە  نوسراوەکانی پلاتۆدا ، پێشنیازی ئەوە ئەکات کە  شوێنەکەی بکەوێتە دەریای ئەتلانتیک لەو پەڕی پایەکانی ھێرکلیسەوە ، لە سەدەکانی بیستەمدا باوەڕێک پێشکەش کرا کە گوایە پردێکی زەمینی بوونی ھەبووە لە ناو دەریادا لە سەردەمی کۆن کە درۆشت بە ناو  کیشۆرەکانی ئەوروپا و ئەفریقا و باکور و پاشوری ئەمریکا ، وە ئەمان پێیان وابوو کە ئەم پەیوەندیەی پردەکە دروستی کردبوو ھۆکاری لێکچوونی چەنەھا ڕووەک و ئاژەڵی کیشۆرەکانە کە ھەرچەندە بەینیان ھەزارھا کیلۆمەتر بووە بەڵام ھێشتا ئاژاڵ و ڕووەکاکانیان زۆر لەیەک چووە یاخود ھەر یەک جۆر بوون ، وە لە بەرزایەکانی ناوەڕاستی دەریای ئەگڵەسی دا زنجیرە چیایەکی ژێر ئاوی زۆر ھەیە کە دەوترێت گوایە ئەمە پاشماوەی ئەو پردەیە یاخود ئەتلانتیس خۆی .

Alan F. Alford کە یەکێکە لە نووسەرە ھەرە بەتواناکان لە بواری ئەفسانە و داستانە کۆنەداکندا ، پێنج ساڵی بەسەر برد لە لێۆکۆڵینەوە لەسەر قسەکانی پلاتۆ لەسەر ئەتلانتیس وە لە ساڵی  2001 دا ئەو ئەنجامەی کە پێی گەیشتبوو بڵاوی کردەوە ، کە تێیدا دەڵێت ئەفسانەی کیشۆرە وون بووەکە تەنھا لە بیر و ھۆشی پلاتۆ خۆیدا ھەبووە ، وە پلاتۆ ئەتلانتیسی دروست کردووە وەکو بیرۆکەیەک یان بیردۆزێک لەسەر چۆنیەتی دروست بوونی دنیا لەو کاتەدا ھەر وەکو چۆن ئێستا بیردۆزی تەقینەوە گەورەکەمان ھەیە و زۆر کەس باوەڕیان وایە کە جیاھان بەو شێوەیە دروست بووە ئەویش لەو کاتەدا ئەتلانتسی وەکو بەھەشتێکی وون بوو باس کردبوو کە وێران بوونی بووە ھۆی دروست بوونی ئەم ژیانەی ئێستا ، بەڵام ھێشتا زۆر کەس مابوون کە ھەر باوەڕیان وایە کە ئەتلانتس فیزیاییەن بوونی ھەبووە .

دەریای ئەطڵەسی ھەمدیس جارێکی کە سەرنجی تری بۆ لای خۆی ڕاکێشا وەکو شوێنی ئەم کیشوه‌رە وون بووە لە ساڵانی 1960 ەکاندا ، بە تایبەتی ناوچەی نزیکی دورگەی بیمینی لە بەھاماس ، کە دورگەیەکە لە کەناری ولایەتە یەگرتوەکانی ئەمریکا جیابۆتەوە  و ئەو شتەی مایەی سەرنج بوو دۆزینەوەی ڕیگا و دیوار و بینا لە ژێر ئاوەکەی نزیک ئەو ناوچەیە وە لە ڕاستیدا دەقاو دەق لە ھەمان شوێندا ئەمانە دۆزرابۆوە کە پزیشکی دەروونی Edgar Cayce ووتی ئەتلانیتس لەو شوێنەیە ، لەوانەیە پرسیار بکەن ئەم پزیشکە پەیوەندی چیە بە ئەتلانتیسەوە و چۆن پێشبینی شوێنی دۆزینەوەی ئەم پاشماوانەی کرد ؟ ، ئەم پزیشکە دەروونیە دەڵێن کە ژمارەیکی زۆر لەو نەخۆشانەی کە کاری لەگەڵ کردووە برینی دروونیان ھەبووە کە ھۆکارەکەی کارەساتێکی سرووشتی بووە لە ژیانی پێشودا بەسەریان ھاتوە کە ئەویش ئەو کارەساتەیە کە بەسەر ئەتلانتسا ھات لە ڕابردوودا و ھەر لە ڕیگەی ئەوانەوە ئەو شوێنەی زانیوە ، کە ئەمەش ئەوەنەی کە وای لێکرد کە ئەو تێڕوانینە مۆدێرنە دروست بێت کە ئەتلانیتس نەتەوەیەکی زۆر پێشکەوتوو بووە کە خاوەنی فڕۆکە و غەواسە و تیشکی ئێکس و ئامێری دژە ھیزی کێشکردنی زەوی و کریستاڵ کە توانای کۆکردنەوەی وزەی خۆی ھەبێت لەگەڵ چەک و تەقیەمەنی زۆر بەھێز و گەورە ، وە بەم ڕایە تەقینەوەیەکی گەورە 50 ھەزار ساڵ پێش زاین ئەتلانتسی کرد بە پێنج دوورگەوە و تەقینەوەیەکی کە لە 28 ھەزار ساڵ پ.ز ڕوودا وھەروەھا دانەیەکی کەش بە دوایا وە ئەو تەقینەوەیەی کە پلاتۆ باسی کردووە لە دەوروبەری 10 ھەزار ساڵ پ.ز ڕووی داوە ، لە سالی 1940 دا ئەم پزیشکە پێشبینی ئەوەی کرد کە پاشماوەی ئەتلانتس نزیکی دورگەکانی بەھاماس بدۆزرێتەوە لە 1960 ەکاندا ، لە ساڵی 1967 دا دوو فڕۆکەوان وێنەی ھەیکەلێکی لاکێشەییان گرت لە نەزیک کەناری ئەندرۆس ( کە گەورەترین دورگەی باھامایە ) وە شێوەیەکی کەی بەردی لە شێوەی پیتی – ی ئینگلیزی دۆزرایەوە لەلایەن چەند مەلەوانێک لە نزیک دورگەی بیمینی کە ئەم شێوەیەش باوەڕ وایە کە ڕیگایەکی بەردین بێت ، وە بەمەش جەنەھا پرۆسەی گەڕان لە ناوچەکە ئەنجام درا و چەنەھا مەلەوان بانگەشەی ئەوەیان ئەکرد کە پاشماوەی پەرسگا و پایە و ھەرەمیان دۆزیوەتەوە لە ناوچەکە ، بەڵام ھیچیان بە ڕەسمی دیکۆمێنت نەکران .

Edgar Cayce

وە بیردۆزێکی تر ھەیە کە پێشنیازی ئەوە دەکات کە کیشوه‌ری بەستەڵەکی باکوور پێشتر دەکەوتە ناوەڕاستی دەریای ئەگڵەسیەوە و پلەی گەرمیەکی بەرزتر بوو و جێیەکی شیاو بووە بۆ ئەوەی مرۆڤی تێدا بژی ، ئەمەش وای ڵێ ئەکات کە بانگەشەی ئەوە ھەبێت کە کیشۆری بەستەڵەکی باکوور شوێنی ئەتلانتس بوو بێت یاخود کۆمەڵگەی زۆر پێشکەوتوی تێدا ژیابێت لە پێشووتردا .وە تاکو ئێستاش بوون و نەبوونی ئەتلانتیس جێگای موشتومڕە لە نێوان زەوی ناسەکان و لێکۆڵەرەوەکان و خەڵکانی ئاسای و ئەگەر تەنانەت بوونیشی ھەبووبێت لە کاتێکی مێژوودا ئەوا ھێشتا شوێنەکەی بە نادیاری ماوەتە و ھەر لێکدانەوەیەک پێشنیازی شوێنێک ئەکات ئیتر ناوەڕاستی دەریای ئەگڵەسی بێت یان کیشۆری بەستەڵەکی باکور یاخود تەنانەت ئەنادۆڵ کە بەشێکی ئێستای رۆژ ھەڵاتی ناوەراست ئەکات بە جێگای ئەم کۆمەڵگەیە یاخود ئەم کیشوه‌رە ون بووە دانراوە بەڵام تاکو بەڵگەی تەواو ئەدۆزرێتەوە لەسەری ئەتلانتیس تەنھا بە ئەفسانەیەک دادەنرێت کە پلاتۆ موشتومڕی لەسەر کردووە .

 

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …