١٠ ڕاستی نامۆ سەبارەت بە فیرعەونەكانی میسر
فیرعەونەكان گەلێك و نەوەیەك بوون كە لەوڵاتی میسردا دەژیان و ماوەیەكی زۆر دەسەڵاتداری ئەو ناوچەیان كردبوو، كە شارستانی و داب و نەریتی تایبەت بە خۆیان هەبوو.
لەخوارەوە بەگوێرەی ئەم گرتە ڤیدیۆیە ١٠ ڕاستی نامۆ و سەرسوڕهێنەری میسرییە كۆنەكان و فیرعەونییەكان خراوەتەڕوو:
١- منداڵەكانیان جل و بەرگیان نەپۆشیووە تاوەكو تەمەنیان گەیشتووە بە هەرزەكاری، ئەوەش زیاتر لەبەر ئەو كەشوهەوایە بووە كە ئەو وڵاتە هەیبووە، پیاوەكانیان تەنوورەیان لەبەر كردووە و ئافرەتەكانیان عەزییان لەبەر كردووە.
٢- فیرعەونی پاشا بۆ ئەوەی مێشك و مێرووی باڵداری تر لەخۆی دووربخاتەوە، لاشەی بەندە و كۆیلەكانی بە شیلە و هەنگوین دادەپۆشی و لەبری ئەوەی بۆ فیرعەون بڕۆن دەچوون بۆ كۆیلەكان.
٣- ئافرەت و پیاوەكانیان بەهەمان شێوە كەرەستەكانی جوانكاریان بەكاردەهێنا، و باوەڕیان وابوو كە بەكارهێنانی ئەو كەرەستانە پارێزگاریان پێدەبەخشین لەلایەن خواوەند حۆرسە و ڕاعەوە، هەروەها باوەڕوایە كە یەكەم سوراو لەمێژوودا لەلایەن میسرییەكانەوە داهێنراوە.
٤- شاژنە كلیۆپاترا كە بەناوبانگترین بووە بەڵام بە ڕەچەڵك میسری ڕاستەقینە نەبووە، بەڵكو خەڵكی یۆنان بووە و بەدیاریكراوەیی نەوەی بەتڵیمۆسی یەكەم كە یاریدەدەری گەورەی ئەسكەندەری گەورە بوو، كلیۆپاترا لە میسر لەدایكبووە و گەورەش بووە بەڵام بەڕەچەڵك یۆنانییە.
٥- ئافرەتی فیرعەونییەكان پێچەوانەی زۆربەی شارستانەییەكانی تر مافی زۆری هەبووە لەڕووی كڕین و فرۆشتن و وەسیەتكردن و سەربەخۆیی یاسایی هەبووە و توانیویەتی گرێبەستی یاسایی ببەستێت، هەورەها مافی هاوسەرگیری و جیابوونەوەی هەبووە و خاوەندارییەتی موڵك و سامانیشی هەبووە.
٦- فیرعەونەكان مافی ئەنجامدانی خۆپیشاندانیان هەبووە، ئەوەش لەوانەیە ڕاستییەكی سەرسوڕهێنەر بێت بەڵام لەناو پەرستگاكاندا هەڵكۆڵراوی زۆر هەن كە ئەوە دەسەلمێنن كە خۆپیشاندان هەبووە.
٧- میسرییەكانی سەردەمی فیرعەونییەكان لەسەر جێگەی نووستنی دروستكراو لە بەرد دەخەوتن.
٨- میسرییە كۆنەكان لەكاتی مردنی پشیلە ماڵییەكانیان، برۆیان دەتاشین وەك خەم دەربڕنێك بۆیان.
٩- میسرییە كۆنەكان باوەڕیان وابوو كە پیاوانیش وەك ئافرەتان دەكەونە سوڕی مانگانەوە.
١٠- میسرییە كۆنەكان لەبەرامبەر خواردنەوەی بیرەدا كاریان دەكرد، بەجۆرێك كە بەرامبەر ڕۆژێك كاركردن چوار لیتر بیرەیان وەردەگرت.