Home / ئەمرۆ لەمێژوودا / هەموو زانیاریەکان لەسەر نەوشێروان مستەفا بخوێنەوە

هەموو زانیاریەکان لەسەر نەوشێروان مستەفا بخوێنەوە

هەموو زانیاریەکان لەسەر نەوشێروان مستەفا بخوێنەوە

 

نەوشیروان مستەفا كؤجى دواييكرد

– رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕانە.

– ساڵی 1944 لە گەڕەکی سەرشەقام (بەرخانەقا)ی شاری سلێمانی لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە سلێمانی تەواو کردووە.

– ساڵی 1967 کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی بەغدا تەواو کردووە.

– لە سەرەتای حەفتاکان چووەتە نەمسا و ماستەری لەیاسای نێودەوڵەتی لە نەمسا خوێندووە.

– سەرەتای شەستەکانی سەدەی رابردوو دەستی بە کار و چالاکی سیاسی کردووە و یەکەم وێستگەی ژیانی سیاسی لە یەکێتیی قوتابیانی کوردستان بووە، ساڵانی 1963 و 1964 بووەتە ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان.

– ساڵی 1967 بووەتە ئەندامی لقی سلێمانی- پارتی دیموکراتی کوردستان باڵی مەکتەبی سیاسی.

– ساڵی 1969 خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری رزگاری بووە.

– یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

– سکرتێری کۆمەڵەی رەنجدەران بووە.

– درووستکەری باڵی ریفۆرمبوو لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

– تا ساڵی 2006 جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە.

– لە ساڵی 2006 وازی لە کاری حیزبی لە نێو یەکێتی ھێنا.

دواتر کۆمپانیای وشەی دامەزراند.

– لە ساڵی 2009 بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لیستی گۆڕانی دروستکرد.

– چەندین کتێبی لە بواری سیاسیی و مێژوویی و ئەدەبی هەیە.

– لە ساڵی 1981 ژیانی هاوژینی پێکهێناوە.

– باوکی دوو کوڕ و کچێکە بەناوەکانی نما، چیا، چرا.

 

Zana Rasul

About زريان احمد

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …