وێستگه ـ
له‌م جیهانه چیرۆكی زۆر ترسناك سه‌باره‌ت به خوێنڕێژه‌كان هه‌یه كه ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكیان كوشتووه، وه‌ك له دوا وته‌كانیان ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وانه به بارێكی ده‌روونیی ئاڵۆز و قووڵدا تێپه‌ڕیوون و وته‌كانیشیان سامناك بووه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه لیستی ناوی ئه‌و تاوانبارانه‌یه كه دوا وته‌كانیان سامناك بووه:
پیته‌ر كۆرتن: له دوا وته‌كانی: “پێم بڵێن، ئه‌گه‌ر سه‌رتان لێكردمه‌وه، هێشتا ده‌توانم ببیستم، ته‌نانه‌ت بۆ ساتێكی كه‌میش بێت گوێ له قوڵپه‌ی خوێنی ملیم بگرم؟ ئه‌وه‌م زۆر پێخۆشه تامی هه‌موو شتێك بكه‌م.” ئه‌م بكوژه له ژیانیدا 9 بۆ 60 منداڵی كوشتووه.
تۆماس جییه: به ده‌رزییه‌كی كوشنده له 20ی ئایاری 1995 كوژراوه و له‌دوا وته‌یدا ئه‌مه‌ی وتووه: “ئه‌و سپاگێتییهم بۆ نه‌هات كه خۆم ده‌مویست، با رۆژنامه‌كان ئه‌مه بزانن”، تۆماس له‌پێناو دزینی بڕه پاره‌یه‌كی كه‌م، دوو پیره‌ژنی كوشتبوو.
ستیڤن تیمۆسی: “ئه‌مه رهفتارهكانمه و چی روو ده‌دات با روو بدات، داوای لێبووردن ده‌كه‌م”، ئه‌م بكوژه له ساڵی 1979 ژنێك و سێ منداڵه‌كه‌ی كوشت و له‌رێی كورسیی كاره‌باییه‌وه له 9ی ئایاری 1981 كۆتایی به ژیانی هێنرا.
نید كیلی: “ئیتر ژیان ئاوایه”، ئه‌م بكوژه به پاڵه‌وانێكی ناو ئوسترالیا هه‌ژمار ده‌كرا، به‌ڵام پێش له سێداره‌دانی له ساڵی 1880، چه‌ندین كه‌سی كوشتبوو.
جێفری داهمه‌ر: دوا وته‌ی “گرنگ نییه بژیم یان بمرم، بمكوژه و گوێ به‌هیچ مه‌ده”، ئه‌م بكوژه خه‌ڵكی له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكا تۆقاندبوو تا ئه‌وكاته‌ی به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی و كوشتنی 17 پیاو ده‌ستگیركرا، ئه‌مه جگه‌له تۆمه‌تی خواردنی گۆشتی مرۆڤ، داهمه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی زیندانییه‌كی دیكه تا مردنی لێی درا و گیانی له‌ده‌ستدا.
جه‌یمس ئاڵن: “ده‌رۆم بۆ ماڵه‌وه خۆشه‌ویستم” ئه‌مه دوا وته‌ی ئه‌م بكوژه بووه كه پێش له‌سێداره‌دانی له ساڵی 1993 پێنج تاوانی كوشتنی ئه‌نجامدابوو.
فرانسیس كراولی: له دوا قسه‌یدا وتی:”هه‌مووتان سه‌گن و شه‌ره‌فتان نییه”، ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی كوشتووه و ساڵی 1932 له‌سه‌ر كورسیی كاره‌بایی كوژرا.
هێنری هاوه‌رد: “كاتی خۆت وه‌رگره و كاره‌كه‌ت به‌باشی بكه”، د. هێنری یه‌كێك بوو له خوێنمژه كۆنه‌كانی ئه‌مریكا و دانی به 27 تاوانی كوشتندا ناوه و له ساڵی 1896 كوژرا.
تۆم كیتشوم: “پێش ژه‌می به‌یانی له دۆزه‌خ ده‌بم، ده‌ی منداڵینه په‌له بكه‌ن”، تۆم به (بلاك جاك) ناسرابوو، ده‌وترێت كه خه‌ڵكێكی زۆری كوشتووه، به‌ڵام له كۆتاییدا له‌سه‌ر تاوانی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له ساڵی 1901 له‌سێداره درا.
شۆن فلاناجان: وتویه‌تی: “خۆشم ده‌وێن”، دوو كه‌سی هاوڕه‌گه‌زبازی له ولایه‌تی نیڤادا كوشت و پێی وابوو كه ئه‌وه‌ی له‌پێناوی كۆمه‌ڵگه‌دا كردووه، ساڵی 1989 له‌سێداره درا.
كارل بانزرام: “گێلینه په‌له بكه‌ن، له ده‌ورم چی ده‌كه‌ن، ئێستا ده‌توانم 10 كه‌ستان لێ بكوژم”، كارل 22 كه‌سی كوشتووه و ده‌ستدرێژیشی كردووه‌ته‌سه‌ر 100 پیاو له ئه‌مریكا و له 5ی ئه‌یلولی 1930 له‌سێداره درا.
ئیلین ۆرنوس: “ده‌مه‌وێت بڵێم ده‌چم له‌گه‌ڵ تاشه به‌رده‌كان مه‌له بكه‌م، رۆژی سه‌ربه‌خۆیی له‌گه‌ڵ مه‌سیح ده‌گه‌ڕێمه‌وه” ئیلین، له‌نێوان ساڵانی 1989 بۆ 1900 حه‌وت كه‌سی به‌بیانووی ئه‌وه كوشت كه ویستویانه ده‌ستدرێژیی بكه‌نه سه‌ر و له ساڵی 2002 له‌سێداره درا.
جه‌یمس فرینچ: “سڵاو مناڵینه، ده‌بێت مانشێتی رۆژنامه‌كانی سبه‌ینێ چی بنووسن؟” دوای كوشتنی هاوڕێكه‌ی له زینداندا، ساڵی 1966 به كورسیی كاره‌بایی كوژرا.
جۆن وایان گاسی: “بچن بۆ دۆزه‌خ”، له نێوان ساڵانی 1972 بۆ 1978، 22 كوڕی كوشت و ساڵی 1994 له‌سێداره درا.
تید بندی: “ده‌مه‌وێت خۆشه‌ویستیم بگه‌یه‌نمه خانه‌واده و هاوڕێكانم”، تائێستا نازانرێت له ساڵانی 1970 چه‌ند كچی له ئه‌مریكا رفاندووه و كوشتوونی، هه‌ندێك ده‌ڵێن له‌وانه‌یه 100 كچی به‌و ده‌رده بردبێ و ساڵی 1989 له‌سێداره درا.