وێستگه نیوز –
دیداری تەمەن كتێبێكه له ماوه‌ی 15 ساڵدا تۆماركراوه، ساڵی 1990 بۆ ساڵی 2005ه، دیداره‌كه وه‌ك بیره‌وه‌رییه‌كانی مام جه‌لال وایه له شێوه‌ی پرسیار‌و وه‌ڵام، له‌لایه‌ن سه‌لاح ره‌شیده‌وه ئه‌نجامدراوه هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه مام جه‌لال پێشتر لای چه‌ند كه‌سێك باسی له‌وه‌كردووه كه بیره‌وه‌رییه‌كانی نووسیوه‌ته‌وه. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كرێت كه مه‌به‌ستی له‌م دیداره بووه.
كتێبه‌كه له‌ئێستادا له ناو بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوبوه‌ته‌وه، وێستگه نیوز، جار جاره به‌شه گرنگه‌كانی دیداره‌كه بڵاوده‌كاته‌وه.
سه‌ڵاح ڕه‌شید له‌مام جه‌لال ده‌پرسێت چۆن دارایی بۆ شۆرش په‌یداكرا، ئه‌ی ئێوه سه‌رچاوه‌ی پاره‌تان له‌كوێوه بوو كێ هاوكاری دارایی ده‌كردن؟
ئه‌م پرسیاره تایبه‌ته به سه‌رده‌می سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خه‌باتی چه‌كداری، ئه‌مه‌ش دوایی ئه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی و عه‌بدولكه‌ریم قاسم به‌ته‌واوی نێوانیان تێكچوو.
مام جه‌لال له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌گێڕێته‌وه “بریارماندا كه هه‌وڵ بۆ پاره په‌یداكردن بده‌ین، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌مێك بوو بیرلهوهكرابۆوه كه پاره‌ی رێگای كۆیه‌و هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت ئه‌ویش هه‌موو سه‌ری مانگێك ئه‌هات”.
مام جه‌لال ده‌ڵێت” مه‌لا ماتۆڕ لێپرسراو بوو، زۆرجار گیروگرفتی ئه‌هێنایه پێشه‌وه، ئه‌ی ووت ده‌بوو له‌پێشه‌وه دوو كه‌س بنێرین ئاگامان لێبێت، ئینجا كه هات هه‌واڵمان بده‌نێ و ده‌ست به‌كاربین، ئه‌و كاره‌كانی وا زه‌حمه‌ت ئه‌كرد به‌را9ستی هكرێ من له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا ووتم كاكه به‌و رێگایه‌ی مه‌لا ماتۆڕ باسی ده‌كات قه‌ت ناكرێت، ده‌سه‌ڵات بده‌ن بهمن كاره‌كه بۆخۆم ئه‌نجامی ئه‌ده‌م”.
له‌كۆتایدا مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وتی”كاكه ئه‌و پیاوه خۆی پێشنیاز ده‌كات بچێت ئیشه‌كه بكات، بینێرن ئیشه‌كه بكات، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بوو زۆرباشه قازانج ئه‌كه‌ین و پاره‌كه دێنێن، ئهگهرسهرنهكهوت ئه‌وا ماندوو ده‌بێت و ماندووبونهكهی بۆ خۆی ده‌مێنێته‌وه.
مام جه‌لال ده‌ڵێت” هه‌ر له‌وێدا 20 تا 30 پێشمه‌رگه‌یان دامێ، خۆش- چه‌كم نه‌بوو، شه‌مسه‌دین موتی له‌هه‌ولێره‌وه هات تفه‌نگێكی په‌ره‌شووتی دامێ، رۆیشتین و به‌یه‌ك رۆژ گه‌یشتینه لای كۆیه ، له‌وێشه‌وه به‌ره‌و رێگای نێوان كۆیه‌و هه‌ولێر رۆشتین”.
مام جه‌لال باسی ڕووداوی تهقهكردهكه ده‌كات و ده‌ڵێت له كانوونی یه‌كه‌می 1961 كهمینێكمان دانا بۆ ئه‌و پاره‌یه‌ی مودیری مالیه كۆیه تاهیر عه‌بدوڵا له‌هه‌ولێره‌وه ئه‌یهێنا، ئێمه خۆمان ئاماده‌كردبوو، ئاگادارم كردن ئه‌گه‌ر من یه‌كه‌م تهقهمكرد ئه‌وانیش هێرش بكه‌ن چونكه یه‌ك ئۆتۆمبێلی چهكدارو شه‌ش پۆلیسیان له‌گه‌ڵدا بوو، ئۆتۆمبێله‌كه ڕه‌شاشێكی له‌سه‌ر بوو، من یه‌كه‌م فیشه‌كم نا به‌ده‌ستی ئه‌و پۆلیسه‌ی كه رهشاشهكهی گرتبو، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێت به‌كاری بهێنێت، ئیتر ته‌قه‌كرا پۆلیسێكی كۆیی ه‌ناوی زرار ئه‌مین و عه‌ریف نائیبێك و عه‌ریفێكی تر كوژران و ئه‌وانی تر ده‌ستگیركران.
هه‌روه‌ها ده‌یگێڕێته‌وه “پاره‌كه‌مان هێنا یه‌ك گونییه‌ی ته‌واو بوو ئێمه وامان ئه‌زانی كه 150 هه‌زار دیناربێ، چونكه گونییهكه پراو پڕ بوو، به‌ڵام توومه‌ز دیناری و 5 دیناری و بۆیه وا پڕبوو، خۆی پاره‌كه 30 هه‌زار دیناربوو، به زه‌لامێك هه‌ڵنه‌ئه‌گیرا، ئیلا یه‌كێكی زۆر به‌هێز نه‌بێت”.
مام جه‌لال ورده‌كاری زیاتر باس ده‌كات و ده‌ڵێت”من ده‌مامكم به‌ستبوو، ئه‌وكات كڵاوێكی شكاكیم هه‌بو له‌سه‌رم نابوو، هه‌تا نه‌مناسنه‌وه، لێپركنسراوی دارایی كۆیه خۆیشی ئه‌ندامی پارتی بوو، به‌ڵام نه‌یده‌زانی مه‌سه‌له‌كه چییه، مه‌ستیش بوو هێشتا به‌ری نه‌دابوو له‌سه‌ر شاخ لێم پرسی ووتم پاره‌كه چه‌نده وتی 30 هه‌زار دیناره، منیش به‌بێ ئاگا زللـهیهكم لێ دا، چونكه تووشی خه‌یبه‌ت ئه‌مه‌ل بووم، وامدانابوو كه پاره‌كه 150 هه‌زار دیناربێت كه‌چی 30 هه‌زار دینار ده‌رچوو، هه‌رچه‌نده ئه‌وكاته 30 هه‌زار زۆربوو گوتی بابه بۆ لێمان ده‌ده‌ی كه‌ممان هێنایه دره‌نگ هاتینه” جا ئه‌و قسه‌یه دوایی مه‌شهور بو له‌ناو شۆرشدا “كه‌ممان هێنایه دره‌نگ هاتینه”.
له‌كۆتایی ئه‌م رووداوه‌دا مام جه‌لال ده‌گێڕێته‌وه كه پاره‌كه‌یان بردوو رۆیشتوون بۆ ناوچه‌ی دۆڵی پشت كۆته‌ڵ كه هێزی عومه‌ر ده‌بابه‌ی لێبووه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت”30 هه‌زار دیناره‌كه‌مان دابه‌شكرد به‌مشێوه‌یه، 10 هه‌زارمان نارد بۆ مه‌كته‌بی سیاسی 10 هه‌زارمان نارد بۆ مه‌لا مسته‌فا، 10 ههزاریشمان بۆ خۆمان دانا به‌و پاریه ژیاینه‌وه، چونكه به‌راستی ئێمه هیچیمان نه‌بوو، ئینجا قاتمان كرد بۆ پێشمه‌رگه، پێلاومان كڕی، سه‌رو 3 دینارمان دا به پێشمه‌رگه ئه‌كات 3 دینار گه‌لێك زۆر بوو”
ئه‌م كتێبه نوێیه تاڵه‌بانی له ماوه‌ی 15 ساڵدا تۆماركراوه، ساڵی 1990 بۆ ساڵی 2005ه، دیداره‌كه وه‌ك بیره‌وه‌رییه‌كانی مام جه‌لال وایه له شێوه‌ی پرسیار‌و وه‌ڵام، هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه مام جه‌لال پێشتر لای چه‌ند كه‌سێك باسی له‌وه‌كردووه كه بیره‌وه‌رییه‌كانی نووسیوه‌ته‌وه.
جەلال تاڵەبانی کوڕی حیسامەددین کوڕی نورەڵڵای تاڵەبانی، رۆژی 12ی تشرینی دووەمی ساڵی 1933 لە گوندی کلکانی بناری چیای کۆسرەت لەدایک بووە. سەرەتای منداڵی ھەر لەو گوندە دەبێ، پاشان کاتێک باوکی دەبێتە ڕێبەری تەکیەی تاڵەبانی لە کۆیە، بە ماڵەوە دەچنە ئەوێ و خوێندنی سەرەتایی لەو شارە تەواو دەکات و قۆناغی ئامادەییش لە کەرکوک و هەولێر تەواو دەکات.
جه‌لال تاڵەبانی لە تازە لاوی بە پەیوەست بوون بە پارتی دیموکراتی کوردستان تێکەڵاوی کاری سیاسی دەبێت. لە مانگی شوباتی ساڵی 1953 سەرپەرشتی سازدانی یەکەم کۆنگرەی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان دەکات و ھەر لەم کۆنگرەیەدا بە سکرتێری گشتی ئەو رێکخراوەیە ھەڵدەبژێردرێ و ھەر لە ھەمان ساڵدا دەبێتە یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان و ساڵانی 1953-1955 دەبێتە سکرتێری گشتی لاوان. ساڵی 1959، لە کۆلێژی یاسا لە بەغدا، خوێندنی باڵا تەواو دەکات.
تاڵەبانی لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کچی ئیبراهیم ئەحمەد ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا و دوو کوڕیان هەیە بەناوی قوباد و بافڵ. “بافڵ كوڕه گه‌وره‌كه‌یانه”