Home / مێژووى جیهان / ئەو ئەستێرە بەناوبانگانەی ساڵی 2016 کۆچی دوواییان کرد

ئەو ئەستێرە بەناوبانگانەی ساڵی 2016 کۆچی دوواییان کرد

ئەو ئەستێرە بەناوبانگانەی ساڵی 2016 کۆچی دوواییان کرد

ساڵی 2016 بەگشتی لە جیهاندا گۆڕانکاری گەورە ڕوویانداوە و لەڕووی هونەریەوە وەرزشی و چەندین بواری ترەوە ئەستێرەی نوێ دەرکەوتن و چەندینی دیکە ماڵئاواییان و کرد و هەوادارانیان خەمبار کرد وەک محەمەد عەلی کلای و دیڤیید بوی و زۆری دیکە.

ئەو ئەستێرە بەناوبانگە جیهانیانەی  خاوەنی زۆرترین هەوادار بوون لە جیهاندا بەهۆی کارەکانیانەوە، بەڵام ساڵی 2016 کۆتا ساڵی ژیانیان بوو نەیاتوانی بەهۆی مەرگەوە بۆ ساڵی 2017 وەک هەموو جارێک بە کارەکانیان هەوادارانیان سەرسام بکەن.

 

3842141712016_sgnsfgn

ڕیکمان ئەکتەری بەناوبانگی بەریتانی ناسراو بە ڕۆڵی پرۆفیسۆر سیفیروس سناپ لە فیلمی هاری پۆتەردا، لەپاش چەند ڕۆژێک لە مردنی دیڤید لە 14 کانونی دووەم کۆچی دووای کرد، لەساڵی 1988 بە ڕۆلێکی شەرەنگێز لە فیلمی die hard کۆچی دوایی کرد.

 

122712201619062124_303

نوسەری بەناوبانگی ئیتاڵی ئۆمبرێتۆ ئیکو کە یەکێکە لە باشترین چیرۆک و ڕۆمانووسەکانی جیهان و لەساڵی 1980 پاش نوسینی ڕۆمانی “ناوی گوڵە” ناوبانگێکی گەورەی بەدەستهێنا و بابەتەکانی بۆ بەشێکی زۆر زمانەکانی جیهان وەرگێڕدراوە، جگە لەوەش مامۆستای زانکۆ بووە و وانەی زانستی نیشانەکانی وتووەتەوە و لەتەمەنی 84 ساڵی کۆچ دوای دەکات.

122712201619156697_303

ئەندازیاری ناسراوی بەریتانی بەڕەگەز عێراقی زەها حەدید لەتەمەنی 65 ساڵیدا کۆچی دوای کرد، وەک یەکەم ئافرەت لە مێژوودا لەساڵی 2004 خەڵاتی بریتزکری بەدەستهێنا، کە ساڵانە لە جیهاندا دەدرێت بەباشترین ئەندازیار و هاوشێوەی خەڵاتی نۆبڵە، لەهەمانکاتدا یەکەم خانمە کە خەڵاتی ئاڵتونی پاشای ئەندازیاری پێدەبەخشرێت لەساڵی 2015.

122712201619206804_303

برێنس کە یەکێکە لە بەناوبانگترین میوزیکژان و گۆرانیبێژەکانی سەدەی 20 لەتەمەنی 27 ساڵیدا کۆچی دوای کرد کە 32ی نیسان.

122712201619306861_303

محەمەد کلای کە یەکێک بوو لە یاریزانە بەناوبانگەکانی مێژووی شەڕەمست و لەتەمەنی 74 ساڵیدا کۆچی دوای کرد بەهۆی نەخۆشیەوە، ناوی خۆی کاسیوس بوو بەڵام پاش باوەڕهێنانی بە دینی ئیسلام ناوەکەی دەگۆڕێت، لەکاتی ناشتنیدا هەزاران کەس بەشداریان کرد لەهەموو جیهانەوە، خاوەنی چەندین خەڵاتی بەناوبانگ بوو.

122712201619361231_303

ئەکتەری ناسراوی ئیتاڵی کارلۆ بیدەرسولی ناسراو بە باد سپێنسەر لە تەمەنی 86 ساڵی لە ڕۆما کۆچی دووای کرد، کە هەمیشە ڕۆڵی کۆمیدی دەبینی لەنێو فیلمەکاندا.

122712201619564912_303

دەرهێنەری ناسراوی هۆلیود کۆرتیس هانسون کە لەتەمەنی 71 ساڵی گیانی دەسپێرێت، کۆرتیس خاوەنی چەندین فیلمی بەناوبانگی هۆلیود بوو و لەهەمانکاتدا چەندین خەڵاتی پێبەخشرابوو لەوانە خەڵاتی ئۆسکار لەساڵی 1998.

122712201636351800_303

گۆرانیبێژ و گیتار ژەنی ناسراوی کەنەدی کۆهین لەتەمەنی 82 ساڵیدا کۆچی دوای دەکات.

122712201636820114_303

خانمە ئەکتەری ناسراوی هۆلیود جاجا گابور کە بەرەگەز مەجەری بوو لەتەمەنی 99 سالیدا کۆچی دوای کرد.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …