Home / مێژووى ئاینەکان / ئاینى ئیسلام / كتێبی ” شمـــس المعــــارف الكبــــرى “

كتێبی ” شمـــس المعــــارف الكبــــرى “

كتێبی ” شمـــس المعــــارف الكبــــرى ”

نوسينى : Maxwell

لە ناو ئێمەدا ناوی ئەم کتێبە “شمس المعارف کبری ” زۆر بە کەمی بیستراوە ئەگەر بینرا بیت یا بیسترا بیت ئەوا ژمارەی ئەو کەسانە بە پەنجەی دەست دیاری دەکرێن ، لە جیھانی سیحر و پەیوەندی کردن بە جنۆکە و رۆحیانەتەکان تەحضیر و تەسخیر کردنیان ئەم کتێبە بەناوبانگترین کتێبە لەسەر ئاستی جیھانی عربی ئیسلامی و وە ھەروەھا لە ئەوروپاش ناوبانگێکی گەورەی ھەیە بەڵام بەھۆی ترسناکی و دروست کردنی کێشەی نا ئاسای بۆ کەسی خوێنەر نا شارەزا ئەوا قەدەغە کراوە لەسەر تاسەری جیھاندا.

با بزانین ئەم کتێبە کێ نوسیویەتی و باس لە چی دەکات :

سەرەتا ئەم کتێبە دەگەرێتەوە بۆ مێژوویەکی زۆر کۆن بەلام ھەرچەندە کۆنە ئینکاری لەگەڵ ناکرێ کاریگەریەکی گەورەی ھەبوە لەسەر شارستانی عرب بە گشتی و ھەتا ئێستاش ئەم کتێبە ناوبانگی دانەبەزیوە ، ئەم کتێبە لە لایەن (امام ڕحمد بن علی البونی ) نوسراوە مێژووی نوسینی ەم کتێبە دیار نیە بەڵام لە ساڵی 622 ھیجری کۆچی دوای کردوە واتە زیاتر لە 800 ساڵ لەمەو بەر ، بەپێ ی بیر و بۆچونی نوسەرەکەی ئەم کتێبە باس لە کۆکراوەی ئاسەوارەکانی زانست و دانای کۆن و زانیاری و لێ ھاتویەکی گەورە دەگات ، ئەو کەسانەی کە ئەم جۆرە کتێبەیان بەکار ھێناوە مەسئولیاتی تەواویان وەرگرتوە وە ھەروەھا لە کتێبەکەشدا ئاگادار کراونەتەوە کە بە رێگەی خراب و زیان بەخش ئەم زانستە بەکار نەھێنن چونکە کەسی بەکار ھێنەر توشی سزای قورس و بێ سنور ئەبێ .get_img (1) (1)

ئەم کتێبە بە ھەموو شێوەیەکە قەدەغەیە لێ ی بفرۆشرێ و بازرگانی پێوە بکرێ بۆیە لە ھیچ کتێبخانەیەکی بازاری بەر دەست نیە ، تەنھا لەسەر ئینتەرنێت نەبێ ئەویش بە دەگمەن ، لەگەڵ رۆشتنی کات و سەردەم ئەم کتێبە بۆتە سەرچاوەیەکە بەھێز و بێ وێنە لە بواری سیحر و بواری خویندنەوەی مێشک و زانینی رووداوەکانی داھاتوو لە بەر ئەوەی ئەم کتێبە باس لە بە دەست ھێنان و فێر بوونی ھێزێکی لە ڕادە بەدەر بەرز دەکات چونکە لە رێگەیەوە پەیوەندی دروست دەکەی لەگەڵ دروست کراو یا رۆحە نەبینراوەکان ئەوانەی ھێز و زیرەکیەکی گەورەیان ھەیە لە دەرەوەی سنوری مرۆف ئەوانیش بریتین لە ” جنۆکە و فریشتەکان ” .

لە ساڵانی 1970 و 1980 اکان بە شێوەیەکی فەرمی ئەم کتێبە قەدەغە کراوە لە لایەن حوکمەتی ھەموو وڵاتێکی عربیەوە ئەویش لەبەر چەند ھۆکارێ :

*ئەم کتێبە بیر و باوەری ئیسلامی بەکاردێنێ لە ناو سیحرەکاندا واتە پشت بە ھەندێ ئایەتی قورئان دەبەستێ لە ھەندێ حاڵەتدا کە ئەویش بۆ راکێشانی جنۆکەکان بەکار دێ ، لەبەر ئەوەی ھەندێ ناوی تێدا بەکار یەت ئەو ناوانەش بە جۆرێ گەورەن وەکو وایە شەریک بۆ خوا دروست بکات واتە کەسی خوینەر و بەکار ھێنەر ھانا بۆ غەیری خوا دەبات ھەروەھا ئەشێ بەھۆی نەزانی لە خوێندنەوە و بەکارنەھێنانی ئایەتەکان لە شوێنی خۆیان دا ئەوا کەسەکە توشی حالەتی نائاسای و شێت بوون بکات.

*کتێبەکە باس لە “علم الغیب” دەکات واتە زانستێ کە رووی نەداوە یا لە داھاتوودا ڕوودەدات وا دەکا کەسی خوینەر و ئەنجام دەر ئەم شتانە فێر بێت ئەمەش دژی ئەم سەردەمی پێشکەوتنەیە کە پڕە لە تەکنەلۆجیا بۆ مرۆف ھانا بەرێتە بەر ئەم شتانە !!.

*ترسی کۆمەڵگا لە فرۆشتن و کاریگەری ئەم جۆرە سیحرانە لەسەر خەڵک ئەگەر چی زانستانە نەسەلمێندراوە ئایا کاری گەری ھەیە لەسەر کەسانی بە ئامانج کراو یا نا ئەما تاقی کردنەوەیەکی زۆر ھەن لە ژیانی رۆژانە کە دەلێن کاری گەری لەسەر تەندروستی و بونی پارە و سامان و خۆشەویستی ھەیە .kl11

ئەم کتێبە لە 577 لاپەرە پێک ھاتوە ویست و خواستو جمورێکی زۆری ھەیە ئەو نوسخەی ئێستا ھەیە دڵنیا نین ئایا ھەمان نوسخەی کۆنە و نوسراوەتەوە یا دەست کاری کراوە و کورت کراوتەوە ، ئەم کتێبە وەکو شتێکی وون بوە ئاگادارکردنەوە زۆر لەسەر ئەم کتێبە ھەتا چەند فەتوایەک دەرکراوە لەسەر حەرام کردنی ،بەڵام پێویستە بزانین ھەر کەسێک ئەم کتێبە بخوینێتەوە و باوەری بەوە نەبێ کە ئەیکا ئەوا ھیچ ناکات بە ھیچ و سوودی نابێت.

پێک ھاتوە لە ھەندێ چوار گۆشە و نیشانە و شێوەی سیحری و وە کۆمەلێ ژمارە و پیتی ئەلف بێ وە زانستی ژمێریاری کە ئەمانەش ھۆکارن بۆ بەھێز کردنی مێشک و بیر و وە ھەندێ رێگەی وەکو وەحی و کاری گەری گەورەی ھەیە لەسەر کەسی خوێنەر ئەمەش تەنھا کاتێ سەر دەگرێ کە کەسی خوێنەر باوەڕێکی تەواوی پێ ی ھەبێت نەک ھەر وەکو چیرۆک بیخوێنێتەوە ، وە لەم کتێبەدا ڕێگەی تایبەت و باش باس کراوە بۆ دروست کردنی پەیوەندی لەگەڵ رۆحیانەت و جنۆکە وە ھەندێ کرداری بیرکاری و ژمێریاری تایبەتی کە دەورێکی باڵای ھەیە بۆ گەشتن بە ئەنجامێکی باش لە رێگەیەوە.

ئەم کتێبە تەنھا بۆ کەسانی شارەزا لە ئاین و تێ گەشتوو ئەبێت و ئەبێ پێشوو تر تەجروبەی ھەبوو بێت ئەگینا یا ئەوەتا توشی زیان و کێشە ئەبێ یا توشی نەخۆشی دەرونی و شێت بوون ئه‌بێ ، لە كوردستان چەند کەسێ بە نھێنی نوسخەی ئه‌صلییان ھەیە و بەکاریان ھێناوە ھەندێکیشیان لەبەر کردوە ، ھەم بۆ بواری بانگ ھێشتی رۆحیانەت بەکار دێت ھەم بۆ پوچەڵ کردنەوەی سیحر و ئەمانە .

 

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …