Home / مێژووى جیهان / ئارەزووە کەسیەکانی سەدام و هیتلەر

ئارەزووە کەسیەکانی سەدام و هیتلەر

ئارەزووە کەسیەکانی سەدام و هیتلەر

72732017_hitaaaa

خەندان- سامان محەمەد

هەموو کەسێک لەدنیادا ئارەزووی کۆمەڵە فیلمێک دەکات، یاخود بەجۆرێکی تر سەرسامە بە ئەکتەرێکی بەناوبانگ، سەرکردەکانیش بەدەرنین لەو ئارەزووە، یەکێک لەوانە هیتلەربووە زۆر ئارەزووی فیلم کارتۆنی کردووە.

ئەو پێنج سەرۆکەی مێژوو لەبیریان ناکات هەریەکێکیان ئارەزووی فیلمێکیان کردووەو سەرسام بوون بە فیلمێک یان چەند فیلمێک. بەو هۆیەوە گۆڤاری فۆکاسی ئیتاڵی لیستی ئەو فیلمە سینەماییانەی ئاشکراکردووە کە سەرۆکە بەهێز و دیارەکانی جیهان ئارەزوویان کردووە.

هیتلەر.. سەرۆکی نازیەکان و راوێژکاری گەورەی پێشووی ئەڵمانیا
زۆر ئارەزووی تەماشاکردنی فیلم کارتۆنی “سنو وایت و حەوت کورتە باڵاکەی کردووە” ئەو دوو فیلم کارتۆنە لە ساڵی 1937 بەرهەمهێنراون، بەبڕوای کەسانی رۆشنبیر هیتلەر فیلم کارتۆنەکانی خۆشویستووەو پێیوابووە لەهەمانکاتدا داهێنانە.

سەدام حسێن.. سەرۆکی پێسووی عیراق
زۆرکات ئارەزووی فیلم ورووژێنەر و توندوتیژی کردووە، لەنێو ئەو فیلمانەشدا سەرسام بووە بە فیلمی ئەمریکی “Enemy of the State” کە لەساڵی 1998 بەرهەمهێنراوەو پاڵەوانی فیلمەکەش وێڵ سمیس-ە، ناوبراو فیلمی “The Day of the Jackal” تەماشکردووەو سەرسام بووە بەویش، کە لە ساڵی 1973 بەرهەمهاتووە.

کیم یۆنگ.. سەرۆکی پێشووی کۆریای باکوور
باوکی سەرۆکی ئێستای کۆریای باکوور و سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە، زۆر ئارەزووی فیلمە سینەماییەکانی کردووەو سەرسام بووە بە هونەرمەندی ئەمریکی ئەلیزابێس تایلۆر، ناوبراو هەزاران نووسینی لەسەر فیلمە سینەماییەکان هەیە، بەجۆرێک گەورەترین دەرهێنەر لە کۆریای باشوورەوە دەڕفێنێت و دەیهێنێت بۆ وڵاتەکەی خۆی بۆ ئەوەی کۆمەڵێک فیلمی سینەمایی گەورەی بۆ بەرهەم بهێنێت، زۆر سەرسام بووە بە فیلمی Fraiday کە فیلمێکی ترسناکە و لە ساڵی 1980 بەرهەمهێنراوە.

ستالین.. سەرۆکی پێشووی یەکێتی سۆڤێتی جاران
ستالین چەندین سیناریۆی بۆ فیلمەکان نووسیوەو یاریدەدەری هەندێک لە دەرهێنەرەکان بووە، زۆر ئارەزووی فیلمەکانی چاپلن بووە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر تەماشای فیلمەکانی تەرەزانی کردووە کە لە ساڵی 1932 بەرهەمهێنراوە.

مۆسۆلۆنی.. سەرۆکی پێشووی ئیتاڵیا
لەسەردەمی دەسەڵاتداری ئەودا شارێکی گەورەی سینەمایی دەکاتەوە بەناوی شینشیتا، گرنگی زۆری بە پیشەسازی سینەما داوەو بەدەر لە فیلمە ئیتاڵییەکان تەماشای هیچ فیلمێکی تری نەکردووە.

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …