Home / مێژووى جیهان / سەیروسەمەرەکانى مێژوو / ئەم ناوچانەی وەک سێگۆشەی بەرمۆدەن

ئەم ناوچانەی وەک سێگۆشەی بەرمۆدەن

hqdefault

ئەم ناوچانەی وەک سێگۆشەی بەرمۆدەن

ديار سولتانى

سێگۆشە‌ی بەرمۆدا نھێنیە‌کە‌‌‌ لە‌ نھێنیە‌ نادیارە‌کانی سروشت کە‌ سە‌دە‌ھا ساڵە‌ خە‌ڵک سە‌ری سوڕماوە‌ لێی، وە‌تا ئێستاش یە‌کێکە‌ لە‌ سە‌رسوڕھێنە‌رە‌کانی سروشت کە‌لە‌ گۆڤار رۆژنامە‌ و تە‌لە‌فزیون باسی دە‌کرێت.

سێگۆشە‌ی بەرمۆدا بە‌شێکە‌ لە‌ زە‌ریای ئە‌تڵە‌سی کە‌ بە‌ھە‌زارە‌ھا کە‌شتی و فڕۆکە‌ی لێ بزر بووە،‌ بە‌بێ ئە‌وە‌ی ھیچ شتێک بە‌جێ بێڵن لە‌دوای خۆیان، ھە‌تا ئێستاش کە‌س نە‌یتوانیوە‌ بە‌ تە‌واوە‌تی ھۆی بزربونی ئە‌و شتانە‌ بزانێت لە‌و سێگۆشە‌یە‌دا.

زۆر شوێنی نهێنی لە جیهاندا ئاشکرا کراوە بۆ نمونە بەشێك لە نهێنییەکانی ناوچەی ۵۱ی سەر بە دەزگای CIA ئەمریکا.

نهێنییەکانی نێوو دەزگا سیخوڕییەکان.

بەشێك لە هەڕمەکانی میسڕ.

بەشێك لە حەوت سەرسوڕهێنەرەکەی جیهان.

مرۆڤی فەزای کە پێی دەوترێت ئالێنس.

زۆرشتی دیکە لە ژیانی مرۆڤایەتیدا. بەڵام تائێستا مرۆڤ نەیتوانیوە هیچ لە بارەی سێگۆشەی بەرمۆداوە ئاشکرا بکات بەرێژەیەکی کەم نەبێت نهێنی لەسەری بڵاوکراوەتەوە ، تەنها ئەوە نەبێت کە ڕوسیا و سین و وڵاتە دژەکانی ئەمریكا کە پێیان وایە کە سێ گۆشەی بەرمۆدا قوڵای نهێنییەکانی ئەمریکاو جیهانی دەرەوەیە چونکە توێژەری ئەمریکی (مییر ڤیرلاچ) ئاشکرای کردووە کە دوو هەرەمی گەورە لەناو سێگۆشەی بەرمۆدا هەیە کە سێ هێندەی هەرەمە گەورەکانی میسڕە.
…………………………

١- چیای سوپەر ستیشن.. ئەم چیایە پرە لە ئاڵتون..لە ساڵی ١٨٠٠ دۆزرایەوە تا ئێستا هەر کەسێک چووە نەگەڕاوەتەوە..

٢- باشوری ئەتلانتیک…ئەم شوێنە وەکو سێگۆشەی بەرمودا وایە.. هەر کەسێک ئەچێتە ئەوێ ناگەڕێتەوە..هاتوچۆ بۆ ئەم شوێنە ‌قەدەغەکراوە…

٣- ڕووباری ئەنجیکونی…ئەم ڕووبارە لە ساڵی ١٩٣٠ گوندێکی داپۆشی..

٤- دەریای شەیتانەکان…یان دەریای ئەژدیها..دیاری کراوە لە یابان..چەن شەیتانێک نیشتەجێی ئەم دەریایەن هەر بەلەمو پاپۆڕێک یاخود فرۆکەیە بەسەریدا بڕوا گەڕانەوەی نیە!لە ١٩٥٠ تیمێکی فڕۆکەی یابانی بۆ تەحقیق کردن چوونە ئەوێ بەڵام ئەوەی بینیان سێگۆشەیەک بوو لە کارەبا درووستکرابوو کەلەلایەن خۆیانەوە بە ئامێری قسەکردن بیسترابوو..لەو کاتەیا فڕۆکەکان تێکشکان..

٥- زۆنگاوی بایگلەو..لەم زۆنگاوەدا إرۆکەیەکی فەزایی ئەبینرێت…کە لە شاری “ئەتا”یە، لە ساڵی ١٩٩٤ دووکەس دۆزیویانەتەوە و هەر ئاژەڵێک چووە بە لای ئەو زۆنگاوەدا زۆنگاوەکە ڕای کێشاون.

٦- سێگۆشەی میشیگان ، لە ناوەڕاستی ڕووباری میشیگانە سێگۆشەی شەیتانەکان ئەمەش! شەیتان هێمای سەرەکی سێگۆشەیە هەربۆیە ماسۆنی هێماکەی سێگۆشەییە.

لە بەناوبانگترین ڕووداوەکانی ئەم سێگۆشەیە ئەوەیە کە کاپتن دۆنەر لە ساڵی ١٩٣٧ وە کاپتن دۆنەر جۆرج و مکفرالند ، لەسەر ڕێگە بوون واشنگتن ، ئەوان ئەبوایە بەسەر سێگۆشەکەیدا بڕۆشتنایە ، لێرەدا فڕۆکەکانیان تێک ئەشکێن و ئەکەونە خوارەوە بی هیچ هۆیەک..

٧- گوندی سان لویسی ، لەم گوندە فرۆکەی فەزایی ئەبينرێت ، ئافرەتێک بە ناوی جودی میسۆلاین ، لەسەر ماڵەکەی شتێکی درووستکرد کە وەک تەلیسکۆپ وابوو ، ٥٠ فڕۆکەی بینی!..

٨- سیگۆشەی بینگتۆن ، سێرکە سێگۆشەیەکی تر ، لە ڕۆژهەڵاتی ڤێرمۆنت دۆزریاوە ، لە سالێ ١٩٥٠ گروپێکی ڕاوکردن چوونە ئەو ناوچەیە بۆ ڕاوکردن ، کاتێک ویستان بە ناو ئەو ئاوەدا بپەڕنەوە کەسیان نەگەڕانەوە..

٩- سێگۆشەی بریج واتەر ، ئاگاداربە ، دووربکەوەرەوە لە سێگۆشە ، لە ناوەڕاستی ماساسوچێست دیاری کراوە ، لە باشوری شاری بۆستن لە ئەمریکا ، لەم ناوچەیە شتی سەیر بینراوە!!

لە ساڵی ١٩٧٠ کۆمەڵێک ڕاپۆرت کۆ کرایەوە لەسەر ئەو ناوچەیە کە شتی سەیر و دڕندە بینراوە ، لە ساڵی ١٩٧٦ ڕاپۆرتێک نێردرایە حاکمی ئەو شارە کە شتێکی زەبەلاح بە شێوەی تارمایی و چاوێکی شین بینیوه‌وه‌.

 

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …