Home / مێژووى جیهان / سەیروسەمەرەکانى مێژوو / توێژینەوەیەك خۆراك و چارەسەری مرۆڤی نیاندەرتاڵ دەردەخات

توێژینەوەیەك خۆراك و چارەسەری مرۆڤی نیاندەرتاڵ دەردەخات

توێژینەوەیەك خۆراك و چارەسەری مرۆڤی نیاندەرتاڵ دەردەخات

111232017_neeyn

زانایان ڕایانگەیاندووە مرۆڤی نیاندەرتاڵ هاوشێوەی مرۆڤی ئەم سەردەمە هەستیان بە ئازارکردووە و لەوکاتەشدا چارەسەری تەندروستیان بۆخۆیان ئەنجامداوە.

 زانکۆی ئەدیلەید لە ئوسترالیا توێژینەوەیەکی نوێی لەسەر شوێنەواری ئێسکی مرۆڤی نیاندەرتاڵ لە ئیسپانیا و بەلجیکا ئەنجامداوە و دەرکەوتووە، مرۆڤی نیاندەرتاڵ ڕووەکیان بۆ چارەسەرکردنی ئازاری دومەڵی ناودەمیان بەکارهێناوە کە ئەوەش بە کۆنترین مێژووی بەکارهێنانی دەرمان دادەنرێت.

توێژینەوەکە ڕایگەیاندووە مرۆڤە نیاندەرتاڵەکانی ئیسپانیا و بەلجیکا خۆراکیان جیاوازبووە، و سروشتی ئەو جێگەیەی لێی نیشتەجێبوون کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنی جۆری خۆراکەکانیان هەبووە.

زانایان لەتوێژینەوەکەیاندا لێکۆڵینەوەیان لەسەر دانی مرۆڤە نیاندەرتاڵەکان کردووە و  بۆیان دەرکەوتووە ئەو مرۆڤە نیاندەرتاڵانەی لە ئیسپانیا ژیاون ڕووەکخۆربوون و قارچک و قەوزە و تۆوی دار سنۆبەریان خواردووە .

ئاڵن کوپەر هاونووسەری توێژینەوەکە و پڕۆفیسۆر لە زانکۆی ئەدیلەید لەوبارەیەوە ڕایگەیاند ” ئەو نیاندەرتاڵانەی کە لە بەلجیکا (ئەشکەوتی سپای) نیشتەجێبوون گۆشتخۆربوون و گۆشتی کەرکەدەن و مەڕی کێوی ئەوروپیان ڕاوکردووە، هاوکات قارچکیشیان خواردووە”.

وتیشی” جیاواز لەوان نیاندەرتاڵەکانی ئیسپانیا  ڕووەکخۆربوون هەرچەندە ئەوە لەسەر خواستی خۆیان نەبووە لە دارستانی چڕی ئیسپانیادا ژیاون و هیچ ئاژەڵێک لە نزیکیان نەبووە تا ڕاوی بکەن”.

کوپەر وتی  یەکێک لەو مرۆڤە نیاندەرتاڵانەی لە ئیسپانیا ژیاوە دومەڵی ناودەمی هەبووە و بەردەوام توشی سکچوونبووە و بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە مرۆڤەکە  ئەو ڕووەکەی خواردووە کە لە پێکهاتەی دەرمانی ئیسپریندا بەکاردەهێندرێت و پاشماوەی ئەو دژە ڤایرۆسەش لە پێکهاتەی ئێسکەکانیاندا دەرکەوتووە.
بەکارهێنانی مادەی دژە ڤایرۆس (پەنسیلین) لەلایەن مرۆڤی نیاندەرتاڵەوە٤٠ هەزار ساڵ پێش گەشەپێدانی دەرمانەکە دێت.

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …